٤\١٢\٢٠١٢ ته‌وه‌ری پیاوان لە روانگەی ژنانی یەکسانییخواز. - ٣٣ -:
سازادانی: پایزە ئەحمەد
لەوڕۆدا زۆربەی پیاوان - هەر یەکەو بە گوێرەی بیروباوەڕی خۆی - بە گفتار دان بە یەکسانیی نێوان ژنان و پیاواندا دەنێن.. بەڵام بێجگە لە کەمایەتییەکی زۆر کەمیان زۆربەی هەرە زۆریان لە رەفتاردا پیاوسالار و چەوسێنەرن! بە بەدووداچوونی ئەوەی کە ئایە کێشەکان و هۆکارەکان چین؟ بەو چەند پرسیارە پەیوەستدارە ژنان دەدوێنین:
پایزە ئەحمەد: ئایە خودی پێکهاتەی سروشتی پیاو وەک رەگەزی نێر پیاوان بەو جۆرە ئافەریدە دەکا؟ یان ئەوە دابونەریت و دین و دەسەڵاتە پیاوان بەو شێوەیە بەرهەم دەهێنن کە هەن، یان هەردوو هۆکار هەر یەکەو بە ئاست و جۆرێک کارتێکردنی خۆیان هەیە؟
خونچەخاس:
بێگومان هۆکاری تێڕوانین و بیرکردنه‌وه‌ی پیاوان له ئاست ژناندا به‌رهه‌می
دابونه‌ریت و دین و ده‌سه‌ڵاته له کۆمەڵگە، که له په‌روه‌رده‌ی
منداڵان له نێو خێزان، باخچه‌ی ساوایان، قوتابخانه و به گشتیی له
کۆمەڵگەدا ره‌نگ ده‌داته‌وه.
پایزە ئەحمەد: ئایە تەنیا پیاوان هۆکاری ئەو باری چەوسانەوەی ژنانن یان ژنانی ناهۆشیار و دەستەپاچەش رۆڵی خۆیان هەیە لە درێژەدانی ئەو بارەی خۆیان؟ چارە چییە.. یان چاکترین رێیەکانی چارەسەر چین لەو رووەوە؟
خونچەخاس: هیچ
پاساوێک نییه بۆ راسته‌وخۆ شکاندنه‌وه‌ی تاوان به رووی ژناندا، دوای
قوربانیبوونیان که هۆکاره‌که به ئاشکرا سه‌رچاوه‌ی سیستەمی باڵاده‌ستی
کۆمەڵگەیه، پرسیارکردن له ئاست شکستی یه‌کسانخوازیی و بەرخوردی پیاوان
له‌گه‌ڵ ژنان، بێ ئه‌نجامه که نه‌توانین ئاوڕ له کاریگه‌ریی دین و
کاردانه‌وەکانی بدەینەوە له‌سه‌ر پێگه‌یشتنی تاک له کۆمەڵگەیه‌کدا که
هێزی پیاوانی دینیی تێیدا باڵاده‌سته، راستییه‌کی بەڵگەنەویستە که
پێناسه‌ی مامۆستایه‌کی دینیی له‌مه‌ڕ مافی ژنان یا تێڕوانین و تێگه‌یشتنیان
له ئاست توندوتیژیی و تاوان دژی ژنان، زۆر جیاوازه له‌وه‌ی یاساکانی
جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ په‌یڕه‌وی ده‌کا. رۆڵ و پێگه‌ی ژنان له کۆمەڵگەدا
په‌یوه‌سته به جۆری سیستەمی حوکمڕانیی له‌و وڵاته. له کۆنفرانسێک
بووم که تێیدا بالوێزی ئه‌فغانستان له نۆروێژ خانمی (مه‌نیژه باخته‌ری)
له وتارێکدا گوتی: له وڵاته‌که‌م له ژێر ده‌سه‌ڵاتی تالیبان ژنان له
رووی جیاوازیی ره‌نگ و کۆن و نوێی نقابه‌کانیان لێک جودا ده‌کرانه‌وه.
پایزە ئەحمەد: هەر کەسێک لە ناخەوە بەو ژنکوژییە زۆرەی ئەو دواییانە رادەچڵەکێ یەکسەر پەنجەی تاوانکاریی بۆ حکومەت و تەواوی دەسەڵاتداران رادەکێشێ، بەڕێزت لەو بارەوە چ دەبێژی؟
خونچەخاس:
بێگومان پارستنی گیان و مافه‌کانی تاکی کۆمەڵگە له ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاته.
به‌ڵام قسه‌کردن و کردار دوو شتی جیاوازن، با نموونه‌یه‌ک بێنمه‌وه؛
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر لێره له نۆروێژ پیاوێکی کوردی باشوور دوای ئه‌وه‌ی
ژنه‌که‌ی لێی جوداببۆوه، له بازاڕ له‌به‌رچاوی منداڵه‌کانی
١٧ چه‌قوی له ژنه‌که‌ی دا و کوشتی، له دادگا به
به‌شداریی نوێنه‌رانی کۆمەڵگە، چاو‌دێر و توێژه‌ری بواری کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان،
پیاوه‌که له وەرگێڕەکەی ته‌نیشت خۆی ده‌پرسێ: ''له نێو کورده‌کان
چۆن باسم ده‌که‌ن، ده‌ڵێن ده‌ستی خۆش بێ.. پیاو بوو ژنه‌که‌ی خۆی کوشت؟''
ئه‌و نموونه دەگمەن نییه، زۆرن له‌و کاره‌ساتانه. لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێ
که له وڵاتی یاسا و مافی مرۆڤ، ناتوانرێ ئه‌و هه‌ڵانه راست بکرێنه‌وه
که پیاوه‌که له‌گه‌ڵ شیرپێدرانی فێری کراوه. ئه‌نجامه‌که‌ی کاره‌ساتێکه
که به‌رۆکی هه‌موو ئه‌ندامانی خێزان و ده‌وروبه‌ری ده‌گرێته‌وه. ئه‌وه‌ی
که من به که‌مته‌رخه‌میی زه‌قی ده‌سه‌ڵاتی ئێستای کوردی ده‌زانم، ئه‌وه‌یه
که هیچ سنوورێکی یاسایی نییه بۆ که‌سانی دینیی له ئاست وتار و وته‌کانیان
که زۆر جار به ئاشکرا دژ به سه‌ره‌تاییترین مافی ژنن، خه‌ڵک هان ده‌ده‌ن
بۆ کرده‌وه‌ی توندوتیژیی و چه‌وسانه‌وه‌ی ژن له کۆمەڵگە و لە نێو
خێزان، ناتوانرێ به هۆی دابونه‌ریتی باب و باپیران، یا باشتر وایه
بڵێین نه‌ریتی سه‌پێنراوی داگیرکه‌ران، چاو له چه‌وسانه‌وه و به‌ره‌وپێشنه‌بردنی
ئاستی ژنان بپۆشین.
خونچەخاس: من
پێموایه هۆی سه‌ره‌کیی متمانه‌نه‌بوونی رێکخراوه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئه‌زموونی ژێرده‌سته‌یی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه.
پایزە ئەحمەد: خۆت وەک ژن تا چەند لە
بەرانبەر هاوسەر یان باوک و برا یان هەر نێرێک کە لەگەڵی دەژی لە
چەوسانەوەی پیاوسالاریی رزگار بووی؟ کێشەکان چین کە تا ئێستا خۆت یان
خۆت لە چوارچێوەی ژنان بە گشتیی بە تەواویی لە بندەستی پیاوانی
کۆنەپەرست و چەوسێنەر یان سیستەمی پیاوسالاریی ئازاد نەبووی؟
رێگەچارەکانت چین؟
خونچەخاس: ده‌تونم
بڵێم ئازادییه‌کی زۆرم وه‌ده‌ست هێناوه، ئه‌وه‌ش ده‌ستکه‌وتی کۆششی
خۆم و گۆڕانی روانگه‌ی باوک و هاوسه‌رم بووە له ئاست توانای ژن له
کۆمەڵگەدا. براکانم هه‌میشه وه‌ک هاوڕێیه‌کی نزیکم بوون، که جێی
متمانه‌م بوونە و پشتگیری‌یان کردووم. ئێستا کێشه‌یه‌کی وام نییه رێگرم
بێ له ئاست ویست و ئامانجاکانم. رێگەچاره بۆ من ئه‌وه بوو که کۆڵ
نه‌ده‌م، له ئاسته‌مترین دەمی ژیانم هێنده بێ هیوا نه‌بووم که
گۆڕانکاریی له داهاتوومدا نه‌بینم. کۆششم کردووە ده‌ست له (ئیراده)ی
خۆم به‌رنه‌ده‌م بۆ گه‌یشتن به ئامانجی خۆم.
khuncha78@hotmail.com
_________________________________________________ لینکی وەڵامەکانی هەموو بەشداربووەکان: www.emrro.com/teweripiyawanle.htm
|