٩\١٠\٢٠١٢ ته‌وه‌ری پیاوان لە روانگەی ژنانی یەکسانییخواز. - ٨ -:
سازادانی: پایزە ئەحمەد
لەوڕۆدا زۆربەی پیاوان - هەر یەکەو بە گوێرەی بیروباوەڕی خۆی - بە گفتار دان بە یەکسانیی نێوان ژنان و پیاواندا دەنێن.. بەڵام بێجگە لە کەمایەتییەکی زۆر کەمیان زۆربەی هەرە زۆریان لە رەفتاردا پیاوسالار و چەوسێنەرن! بە بەدووداچوونی ئەوەی کە ئایە کێشەکان و هۆکارەکان چین؟ بەو چەند پرسیارە پەیوەستدارە ژنان دەدوێنین:
پایزە ئەحمەد: ئایە خودی پێکهاتەی سروشتی پیاو وەک رەگەزی نێر پیاوان بەو جۆرە ئافەریدە دەکا؟ یان ئەوە دابونەریت و دین و دەسەڵاتە پیاوان بەو شێوەیە بەرهەم دەهێنن کە هەن، یان هەردوو هۆکار هەر یەکەو بە ئاست و جۆرێک کارتێکردنی خۆیان هەیە؟
شۆخان فەرەج: نه‌خێر من پێموانییه که پێکهاته‌ی سروشتی پیاو پیاو به‌و شێوه‌یه ئافەریدە بکا که ئێستا هه‌یه پیاوسالاریی به‌رهه‌م هێنا بێ، پیاوی کردبێ به‌پیاوێکی چه‌وسێنه‌ر و داپڵۆسه‌ر، ڕاسته پیاو له رووی فیزیکییەوە به‌هێزتره له ژن به‌س ئیتر ئەوە واتای ئه‌وه نییه که ئه‌و پیاوه له دروستبونییه‌وه هێزی داگیرکاریی و خۆسه‌پاندنی تێدا بێ به هۆی ئه‌وه‌ی له ژن به‌هێزتره له‌و ڕووه‌وه. ئه‌وه دین و کلتوور و دابونه‌ریت و ده‌سه‌ڵاته وه‌ها له پیاو ده‌کا ژن بچه‌وسێنێته‌وه. دیاره دابونه‌ریت به‌شێکی کلتوور پێکده‌هێنێ و کلتووریش به‌شێکی گرنگی له دینه‌وه وه‌رگیراوه که‌واته کاریگه‌ریی دین زۆره له دروستبوونی پیاو به‌و شێوه‌یه. بۆ نموونه دین ژن به گێڵگه دەچووێنێ و پیاو چی بووێ تێیدا بچێنێ ئیتر لێره‌یه هیچ نرخێک نه‌ماوه بۆ ژن و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی داوه به پیاو.. ئەوە نموونه‌یه‌کی بچووکه به پێویستی نازانم زۆر نموونه‌ی تر که به به‌رده‌وامیی باسی لێده‌کرێ بهێنمەوە، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا ئاماژه‌ی پێبده‌م ئه‌وه‌یه کە دینه‌کان به گشتیی پیاوانیان به ده‌سته‌ڵاتر له ژنان داناوه.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژووی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن له‌و کاته‌وه ده‌ست پێده‌کا که تاکخودایی سه‌رهه‌ڵده‌دا و کار له نێوان ژن و پیاودا جیاده‌کرێته‌وه ئیتر ژن وه‌کو مرۆڤێکی ناته‌واو ده‌بنیرێ و له ماڵه‌وه دەمێنێته‌وه و ده‌چه‌وسێنرێته‌وه و پیاوانیش خاوه‌ن هێز و باڵاده‌ست ده‌بن. له روویه‌کی تره‌وه هه‌ندێک پیاو هه‌ن که لە بنچینەدا باوه‌ڕیان به دین نییه به‌ڵام ده‌بینی هێشتا ئه‌وانیش ژن ده‌چه‌وسێننه‌وه چونکه ده‌ڵێن ئەوە دابونه‌ریته. ئێمه پێویستمان به ده‌سه‌ڵاتێکی سێکۆلار هه‌یه واتا دین له ده‌سه‌ڵات جیابکرێته‌وه بۆ نموونه ئێمه یاسای باری که‌سێتیمان هه‌یه که په‌یوه‌ندیی به ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵه‌وه هه‌یه که‌واته ده‌بوو ئه‌م یاسایه به پێی به‌رژوه‌ندیی گشتیی له‌سه‌ر بنه‌مای جارنامه‌ی گه‌ردوونیی مافی مرۆڤ دابڕێژرایه نه‌ک به پێی (مه‌زهه‌ب و شه‌ریعه و خه‌یاڵ). حیزبمان هه‌یه خۆی به سێکۆلاریی ده‌زانێ به‌ڵام ده‌نگی به‌فره‌ژنیی دا! من ئەوە به درۆکردن ده‌بینم له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا.. یاریکردنه به چاره‌نووسی ژنانه‌وه.. ئەوانە دەبنە هۆی ئه‌وه‌ی که پیاو به‌و شێوه‌یه ئافەریدە ببێ.
شۆخان فەرەج: ژنان بێ توانا و بێ ده‌سه‌ڵات و لاواز کراوان.. به ته‌واویی ئه‌و باوەڕەیان لای ژن دروستکردووه که (زه‌عیفه)یه، زۆر ژن هه‌ن که ده‌ڵێن ژنیان ژن گوتوه پیاویان پیاو گوتوه.. به ته‌واویی پیاوه‌کان ئه‌وه‌یان له مێشکی ژن‌دا چه‌سپاندوه که ئه‌و بێ تواناتره له پیاو.. هه‌ر بۆیه باوەڕ به‌وه دەکا که بچه‌وسێنرێته‌وه بێده‌نگ بێ له ئاستی هه‌ر ئازارێک که ده‌درێ.. ئه‌گه‌ر ده‌نگ هه‌ڵبڕێ به‌رامبه‌ر به مافه‌کانی خۆی ئه‌وه ده‌نگی ده‌بڕن.. ژنان بێ چاره کراون. چاره ئه‌وه‌یه هه‌روه‌کو هه‌میشه که گوتوومه دەبێ به پێی یاسا مافه‌کانی ژنان بچەسپێنرێ و هه‌ر به پێی یاسایه‌ک که به راستیی یاسا بێ ئه‌و پیاوانه سزا بدرێن که ژنان ده‌چه‌وسێننه‌وه. هەروا کۆشش بکرێ بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی پیاوان که ژنیش مرۆڤه وه‌کو ئه‌و مافی ژیانێکی خۆش و ئاسووده‌ی هەیە دوور له هه‌ر چه‌وساندنه‌وه توندوتیژییه‌ک لە به‌رامبه‌ری.
_________________________________________________ لینکی وەڵامەکانی هەموو بەشداربووەکان: www.emrro.com/teweripiyawanle.htm
|