٩\١٠\٢٠١٢
ته‌وه‌ری
پیاوان لە روانگەی ژنانی یەکسانییخواز.
- ٩
-:
حەیات مەجید: حکومەت رۆڵی ئەرێنیی ناگێڕێ چونکە بە سەدان ژن کوژران
و سوتێنران کەچی بکوژەکان له شەقامەکان پیاسه
دە‌که‌ن..

سازادانی:
پایزە ئەحمەد
لەوڕۆدا زۆربەی پیاوان -
هەر یەکەو بە گوێرەی بیروباوەڕی خۆی - بە گفتار دان بە یەکسانیی نێوان
ژنان و پیاواندا دەنێن.. بەڵام بێجگە لە کەمایەتییەکی زۆر کەمیان
زۆربەی هەرە زۆریان لە رەفتاردا پیاوسالار و چەوسێنەرن! بە
بەدووداچوونی ئەوەی کە ئایە کێشەکان و هۆکارەکان چین؟ بەو چەند پرسیارە
پەیوەستدارە ژنان دەدوێنین:
پایزە ئەحمەد:
ئایە خودی پێکهاتەی سروشتی پیاو وەک رەگەزی نێر پیاوان بەو جۆرە
ئافەریدە دەکا؟ یان ئەوە دابونەریت و دین و دەسەڵاتە پیاوان بەو شێوەیە
بەرهەم دەهێنن کە هەن، یان هەردوو هۆکار هەر یەکەو بە ئاست و جۆرێک
کارتێکردنی خۆیان هەیە؟

حەیات مەجید: دەربارەی پێکهاته‌ی سروشتی ژن و پیاو، ته‌نیا لە
رووی فیزیکییەوە جیاوازن و جگه له‌وه هیچی تر نابینم، له هه‌موو
روویه‌که‌وه هه‌ردووکیان بۆ دوا جار مرۆڤن، ده‌بێ وه‌ک مرۆڤ مامه‌له
له‌گه‌ڵ سروشتیاندا بکرێ نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی که خۆمان وێنه‌ی ده‌کێشین
و ئه‌و هێڵ و هێڵکارییانە دروست دەکه‌ین له نێوان ژن و پیاودا،
بێگومان دابونه‌ریت رۆڵێکی کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر چۆنیەتی
گه‌شه‌کردنی هۆشمەندیی تاک، که‌واته هه‌ردووکیان رٶڵی خۆیان هه‌یه
یه‌که‌میان به‌وه‌ی خۆمان ئه‌و نه‌خشه‌یه داده‌نێین که منی کچ له
منداڵیه‌وه وه‌ک که‌سێکی که‌مئه‌ندام له هزر و جه‌سته‌دا ته‌ماشا
بکرێم و براکه‌شم یاخود هه‌ر نێرینه‌یه‌کی دیکە به کەسێکی تەواو سه‌یر
بکرێ.
پایزە ئەحمەد: ئایە تەنیا پیاوان هۆکاری
ئەو باری چەوسانەوەی ژنانن یان ژنانی ناهۆشیار و دەستەپاچەش رۆڵی خۆیان
هەیە لە درێژەدانی ئەو بارەی خۆیان؟ چارە چییە.. یان چاکترین رێیەکانی
چارەسەر چین لەو رووەوە؟
حەیات مەجید:
به رای من ئه‌گه‌ر پیاوان هۆکاری سه‌ره‌کیین بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان
و گه‌وره‌کردنی کێشه کۆمه‌لایه‌تییە‌کان، به دڵنیاییه‌وه ژنیش بێ
به‌ش نییە له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا، به جۆرێک جاری وا هه‌بووه هه‌ر ژن
بووه ژنی به کوشت داوه و ژنی به سوتان داوه ئەوانە و چه‌ندان
نموونه‌ی زیندووی ترمان هه‌یه، چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م گرفتانه هۆشیاریی
تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگەیە به جۆرێک مرۆڤ وه‌ک خۆی سه‌یر بکرێ، هه‌ردوو
ره‌گه‌ز رێز له یه‌کتری بگرن و لە پێناو چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان کۆشش
بکەن.
پایزە ئەحمەد:
هەر کەسێک لە ناخەوە بەو
ژنکوژییە زۆرەی ئەو دواییانە رادەچڵەکێ یەکسەر پەنجەی تاوانکاریی بۆ
حکومەت و تەواوی دەسەڵاتداران رادەکێشێ، بەڕێزت لەو بارەوە چ دەبێژی؟
حەیات مەجید: لێره‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی
هه‌موو ژنێک ئه‌وه بزانێ که حکومه‌تیش رۆڵێکی باشی نه‌بووه له‌م
مه‌سه‌له‌یه‌دا، بە سەدان ژن کوژران و سوتێنران که‌چی بکوژه‌کان له‌سەر
شەقامەکان پیاسه دە‌که‌ن و مێشێک میوانیان نییە.. ئەوەیە که حکومه‌ت
نه‌یتوانیوه به شێوه‌یه‌کی ئەرێنیی رۆڵی خۆی بگێڕێ.. ئەوانە و دەیان
نموونه‌ی تریش.
پایزە ئەحمەد: لەبەرچی ژنان زۆر بە کەمیی
بەشداریی لە رێکخراوەکانی ژنان دەکەن؟ یان لەبەرچی زۆربەی زۆری ژنان
رێکخراوەکانی ژنان بە پشتوپەنای خۆیان و داکۆکیکەر لە ماف و
ئازادییەکانیان نازانن؟ ئایە ئەوەش بە هۆی دەستتێوەردانی پیاوانە؟ ئایە
بەڕێزت بە باشتری نازانی رێکخراوی ژنان لە ژنان و پیاوانی یەکسانییخواز
پێکبێ؟
حەیات مەجید: پێم وه‌یه رێکخراوه‌کان
به داخه‌وه هه‌ندێکیان نموونه‌یه‌کی باشیان پێشکه‌ش نه‌کردوه، له
خزمه‌تکردن به رۆڵی ژنان له کایه جیاوازه‌کاندا، به داخه‌وه لەو
رێکخراوانه‌دا ژنانه‌کان له ناو خۆیاندا ته‌با نین ئیتر چۆن ده‌توانن
ئیش له‌سه‌ر ژنی ده‌ره‌وه‌ی رێکخراو بکه‌ن.. ئەوەیە کارەساتە
گەورەکە، بێگومان به‌شدارییکردنی پیاوان له‌و ڕێکخراوانه‌دا نه‌ک
ته‌نیا باشه به‌ڵکو زۆۆریش باشه و لۆژیکییانەتر کێشه‌کان چارەسەر
دەکرێن.
پایزە ئەحمەد: خۆت وەک ژن تا چەند لە
بەرانبەر هاوسەر یان باوک و برا یان هەر نێرێک کە لەگەڵی دەژی لە
چەوسانەوەی پیاوسالاریی رزگار بووی؟ کێشەکان چین کە تا ئێستا خۆت یان
خۆت لە چوارچێوەی ژنان بە گشتیی بە تەواویی لە بندەستی پیاوانی
کۆنەپەرست و چەوسێنەر یان سیستەمی پیاوسالاریی ئازاد نەبووی؟
رێگەچارەکانت چین؟
حەیات مەجید: له‌و بڕوایه‌دام ئه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵ پیاوی کورد ژیا بێ تووشی ئه‌و بارە نەخواستراوانە بووە، چونکه
پیاوه‌کان په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی که‌لتوورێکی سه‌قەتن که رزگاربوون له‌و
که‌لتووره زۆری ده‌وێ، هه‌ر ژنیک به ڕای من چوار دێر بنووسێ چوار
هه‌نگاو له ئازادبوونی نزیک ده‌بێته‌وه، رێگه‌چاره ئه‌وه‌یه که
ژنان و پیاوان ده‌بێ هۆشیار بن به‌رامبه‌ر کێشه‌کانیان و کۆشش بکەن
زمانی لەیەکترگەیشتن به‌کاربهێنن بۆ چاره‌سه‌رکردن.
ماڵپەڕی حەیات مەجید
_________________________________________________
لینکی وەڵامەکانی هەموو
بەشداربووەکان:
www.emrro.com/teweripiyawanle.htm
|