١٢\٩\٢٠١٢
تەوەری
ساغکردنەوەی چەمکی یەکسانیی لە گفتارەوە بۆ رەفتار.
- ١٤
-:
حسێن حسێنی:
بە دڵنیاییەوە هەرگیز لە
کاروباری ناوماڵ و
منداڵ بەخێوکردندا
ئەو هەستەم نەبووە کە من پیاوم
و نابێ ئەو کارانە بکەم.

سازادانی: نەجیبە مەحمود
بارودۆخی جڤاکیی و پرسی
یهکسانیی نێوان ژنان و پیاوان، قسه و باسی زۆر ههڵدهگرن،
هەڵبەتە سەرەکییترین
و پڕ بایەخترین خاڵی چەمکی یەکسانیی بریتییە لە
ساغکردنەوەی ئهو چهمکه له گفتارەوە بۆ رەفتار، پێمان باش بوو
تهوهرێکی تایبهت لەو رووەوە ساز بدەین،
هەر بۆ ئەو مەبەستە هێندێک نووسەر و
رۆژنامەنووس یاخود هێندێک لەو
کەسانەی کە له بواری چالاکیی رێکخراوهکانی
کۆمهڵگهی مهدهنی چالاکن یان هەر خۆیان وەک تاک چالاکیی لەو بارەوە
دەنوێنن.. دەدوێنین و بە هاوکاریی ئەم ماڵپەڕە
وەڵامەکانیان بڵاودەکەینەوە.
نەجیبە مەحمود:
بەڕێزت وەک کەسێک کە
بانگەشەی یەکسانیی نێوان ژنان و پیاوان دەکەی و خوازیاری ئەوەی ژنانیش
وەک پیاوان لە گشت ماف و ئازادییەکان بەهرەمەند بن.. دەکرێ لە کار و
چالاکییەکانت لەو بارەوە بدوێی کە بە گفتار یان بە رەفتار ئەنجامت داون؟
حسێن
حسێنی:
من چونکە بچووکترین کوڕی ماڵەوە بووم لەگەڵ
خوشکەکانمدا نەژیاوم. هەر لەگەڵ تۆزێک گەورەبوونیشمدا لەماڵ
دوورکەوتوومەتەوە، واتە تاڕادەیەکی زۆر بەدوور لەدایکم ژیاوم بەڵام ئەو
کاتانەی لەمالەوە بووم لەکاری ناوماڵدا یارمەتی دایکم داوە بڕوام بەوە
نەبووە کارێ ناوماڵ ئەرکی سەرشانی دایکمە، لەبیرم نایەت وتبێتم دایکە
نانم بۆ بێنە! من بە شێوەی تیۆریی هەر لە
سەرەتای لاوەتیمەوە بڕوای تەواوم بە مافەکانی مرۆڤ بۆ هەموو تاکێک
هەبووە، بە کردەوە وەکو مامۆستایەک کە
کۆمەڵێکی زۆر قوتابی کچو کوڕم هەبووە، بەردەوام هەوڵمداوە وەک یەک
لەگەڵ هەردوو رەگەزەکەدا هەڵسوکەوت بکەم،
هەروەها مەودای دووری نێوان کوڕ و کچ کەم
بکەمەوە، بۆ نموونە لە تاقیگەدا کە قوتابییەکان بە شێوەی گروپی
سێ کەسی پێکەوە کاردەکەن، کاتێک بینیوومە کوڕەکان و کچەکان لەگروپی
جیادا بۆ کارکردن خۆیان رێکخستووە، بە
هاوکارکردنی دوو کوڕ
و کچێک، یان دوو کچ و کوڕێک، هەوڵمداوە بەربەستی دەروونیی
نێوانیان بشکێنم، هەروەها لە ژیانی
هاوبەشیشمدا فەلسەفەی ژیانی من بریتی بووە لەڕێگە خۆشکردن و
یارمەتیدانی خێزانەکەم بۆ ئەوەی وەک مرۆڤێک پێشبکەوێت کە لەمەدا
سەرکەوتوو بووم، لەوانەیە بە زۆر هۆکار بڕوام بە یەکسانیی
تەواوەتی ژن و پیاو نەبێت، چونکە ژن و پیاو هەم لە فیزیکی لەشدا و
هەم لە رژێنەکاندا جیاوازییان هەیە بەڵام بڕوام بەوە هەیە تەواوکەری
یەکتریین، لە هەمانکاتیشدا هەردووکیان مرۆڤی تەواون.
نەجیبە مەحمود:
ئایە ئێوە وەک پیاوێک بە
هەمان شێوەی هەر ژنێک - جا ئەو ژنە هاوسەرتە یان کیژ یان خوشک یان
دایکتە یان هەر ژنێکە کە لەگەڵی دەژی - کاری خزمەتگوزاریی نێو ماڵ و
بەخێوکردنی منداڵ ئەنجام دەدەن؟
حسێن حسێنی:
بە دڵنیاییەوە
هەرگیز لە کاروباری ناوماڵ
و منداڵ بەخێوکردندا ئەو هەستەم نەبووە کە من پیاوم
و نابێ ئەو کارانە بکەم.
نەجیبە مەحمود:
ئایا ئەگەر هاوسەرکەت یان
کیژ یان خوشک یان دایکت یان هەر ژنێک کە لێتەوە نزیکە هەڵسوکەوتێکی
سێکسیی لە دەرەوەی
هاوسەرگیریی ئەنجام بدا وەک ئەوەی کە ئەگەر تۆ
ئەنجامت دابێ یان ئەنجامت داوە.. هەڵوێستت چی دەبێ؟
ئایە هەر هەمان هەڵوێستت دەبێ بەرانبەریان وەک ئەوەی لە
بەرانبەر کوڕ یان برا یان باوکت یان خۆت
دەتبێ کە هەمان هەڵسوکەوتی سێکسیی ئەنجام
دەدەن؟ ئەگەر نا.. ئایە یەکسانییخوازییەکەت نابێتە قسەیەکی رووت و بێ
کردەوە؟
حسێن حسێنی:
ئەم پرسیارە دەگەڕێتەوە بۆ رۆڵی سێکس لە
کۆمەڵگای مرۆڤایەتی، ئایا چۆن لە
سێکس دەڕوانیین و خاڵی هاوبەشی مرۆڤ لەگەڵ
گیاندرانیتردا چییە؟ هەرچەند جیهانی سەرمایەداریی
سێکس وەک کاڵایەک بۆ بازرگانی بەکاردەهێنێت، بەڵام بە
دڵنییایەوە هەموو مرۆڤێکی ساخڵەم لەسەر ئەو بڕوایەیە
(کە بڕوای منیشە) سێکس بۆ زاوزێ و
دروستکردنی ئارامییە بۆ ئەوەی نەوەیەکی تەندروست هەم لە
باری دەروونییەوەو هەم لە باری
جەستەییەوە بەرهەم بێت، سێکس زامنکەری داهاتووی مرۆڤایەتییە، تەقریبەن
تا ئەو جێگەی من ئاگاداری شیردەرە باڵاکانیش
بم، لەوانیشدا هەر بەو جۆرەیە. کرداری سێکسیی
لە دەرەوەی ژیانی هاوبەش ئارامیی
تێکدەدات و لە
ژیانی هاوبەشیشدا خۆشەویستی بە تیین دەکات،
رق و خۆشەویستیش دەگەڕێتەوە بۆ پەروەردەی
منداڵیی و رژانی هۆرمۆن لە
نێو لەشدا، واتە عەشق بەهرەیەکی
خودایی نییە! رژانی هۆرمۆنە، کە دەکرێت
بڕەکەی بە سرنجێک زیاد یان کەم
بکرێت! یان تێکچوونی باری دەروونیی
و خەمۆکیی کە رۆڵی
هەیە لە لادانی سێکسییدا، لە
لای دەروونناس و پزیشکی دەرووننیی
چارەسەر بکرێت، بە هەر
حاڵ، کرداری سێکسیی لە
دەرەوەی ژیانی هاوبەش بە لادان
دەزانم. لەوانەیە یەکێک بڵێت کرداری سێکسی هاورەگەزبازەکانیش هەیە کە
زاوزێی لێناکەوێتەوە، ئەمە راستە بەڵام ئەمەش تەنها تێکچوونی هاوسەنگی
هۆڕمۆنەکانە کە هەندێک جار ریشەی جینیتیکی
هەیە دەکرێت چارەسەر بکرێت، بە هەر
حاڵ لە پرۆسەی پەرەسەندندا
ئەو گیانلەبەرانە بۆ داهاتووی دوور
دەگوازرێنەوە کە بڕی ئەو هۆرمۆنانەی کە لەشیان دروستی
دەکات هاوسەنگ بێت.
ئەگەر منداڵ لە ئارادا بێت بڕوام بە
جیابوونەوە نییە چونکە ئەمە دژ بە
مانای ژیانە، منداڵ بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی
تەندروست گەورە بێت، پێویستی هەم بە دایکە
هەم بە باوک منداڵێک ئەگەر بە
بێ دایک یان باوک گەورە بێت، بێگومان لانی
کەم لە باری دەروونییەوە منداڵێکی
ساخڵەم نابێت، بە هەر
حاڵ، لە کۆمەڵگای ئاڵۆزی ئیمڕۆدا
لەوانەیە بەرژەوەندیی ئابووریی
و کۆمەڵایەتی هەندێک جار
رۆڵی باڵایان هەبێت، ئەو دەم تاکە چارەسەر
لەوانەیە جیابوونەوە بێت، سەبارەت بە دایک
و خوشک ئەوە پێوەندیی بە
منەوە نییە، پێوەندی بە مێردەکانی
خۆیانەوە هەیە، هەرچەند لەوانەیە هەندێک جار
پێویست بکات یارمەتی خوشکەکەت یان دایکت یان کچەکەت بدەی بۆ ئەوەی زیان
نەبینێت، بەڵام هەر ئەوەندە!
نەجیبە مەحمود:
لهگهڵ ئهوهی پیاوانن ئهنجامدهری
دهستدرێژیین بۆ سهر ژنان، هاوکات ههر ئهو
پیاوانهن که ژن به شهرهفی خێزان
دەزانن، تۆ ئهو دوو جۆر ههڵسوکهوت
و دوو کهسایهتییەی پیاوان چۆن
هەڵدەسەنگێنی؟
حسێن
حسێنی:
پێشبڕکێ و شەڕی دوو نێر لەسەر مێیەک کە
هەندێک جار بۆ نێرەکان کوشەندەیە
لە نێو زۆربەی گیانداراندا (بە
تایبەتی گۆشتخۆرەکان) هەیە، بەڵام دەستدرێژیی
بۆ سەر مێ بە
تایبەتی بە هۆکاری
سێکسیی، زۆر دەگمەنە یان هەر نییە، بێگومان لە
نێو مرۆڤدا ئەمە لادانە، زۆر هۆکار هەن کە دەبێت بە
هۆی ئەوەی پیاوێک دەستدرێژیی بکاتە
سەر ژنێک جا چ دەستدرێژیی
سێکسیی بێت یان لێدان کە گرنگترینیان لاوازیی
پیاوەکەیە، تا ئاستی خوێندن
و هۆشیاریی بەرزتر ببێتەوە ئەو
دیاردەیە کەمتر و کەمتر دەبێت.
ماڵپەڕی حسێن حسێنی
___________________________________________________
لینکی وەڵامەکانی هەموو
بەشداربووەکان:
www.emrro.com/tewerisaxkirdinewe.htm
|