١٢\٩\٢٠١٢
تەوەری
ساغکردنەوەی چەمکی یەکسانیی لە گفتارەوە بۆ رەفتار.
- ١٥ -:
رەسول
سەفەریانی:
ئه‌گه‌ر که‌سێک پێوه‌ندیی سێکسیی له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی
ژیانی هاوبه‌ش
بۆ
خۆی به ره‌وا بزانێ، ئه‌وه ده‌بێ ئه‌و ره‌واییه به
هاوبه‌شه‌که‌ی ژیانیشی بدا.

سازادانی: نەجیبە مەحمود
بارودۆخی جڤاکیی و پرسی
یه‌کسانیی نێوان ژنان و پیاوان، قسه و باسی زۆر هه‌ڵده‌گرن،
هەڵبەتە سەرەکییترین
و پڕ بایەخترین خاڵی چەمکی یەکسانیی بریتییە لە
ساغکردنەوەی ئه‌و چه‌مکه له گفتارەوە بۆ رەفتار، پێمان باش بوو
ته‌وه‌رێکی تایبه‌ت لەو رووەوە ساز بدەین،
هەر بۆ ئەو مەبەستە هێندێک نووسەر و
رۆژنامەنووس یاخود هێندێک لەو
کەسانەی کە له بواری چالاکیی رێکخراوه‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی چالاکن یان هەر خۆیان وەک تاک چالاکیی لەو بارەوە
دەنوێنن.. دەدوێنین و بە هاوکاریی ئەم ماڵپەڕە
وەڵامەکانیان بڵاودەکەینەوە.
نەجیبە مەحمود:
بەڕێزت وەک کەسێک کە
بانگەشەی یەکسانیی نێوان ژنان و پیاوان دەکەی و خوازیاری ئەوەی ژنانیش
وەک پیاوان لە گشت ماف و ئازادییەکان بەهرەمەند بن.. دەکرێ لە کار و
چالاکییەکانت لەو بارەوە بدوێی کە بە گفتار یان بە رەفتار ئەنجامت داون؟
رەسول
سەفەریانی: من پێم وایه له
کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌ک کوردستاندا که تێکه‌ڵاوییه‌ک له مودێرنییته و
پێشمودێرنییته و ته‌نانه‌ت پاشمودێرنیتته‌ی تێدا به‌دی ده‌کرێت و
ئاسه‌واره‌کانی تازه‌ترین ته‌کنۆلۆجییه‌کان کێشراونه‌ته به‌رکار،
ته‌نیا قسه‌کردن و ته‌نانه‌ت نوسینیش ناتوانێت یارمه‌تیده‌رێکی گه‌وره
بێت بۆ گرفتی یەکسانیی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به هۆی ده‌ستگه‌یشتنی
خه‌ڵک به میدیاکان، له‌وانه‌یه هه‌موو که‌سێک ئاگاداری یاساکان و
مافه‌کانی مرۆڤ بن و که‌م که‌س هه‌یه نه‌زانێت ئه‌مڕۆ پله و جێگه‌ی
ژنان له جیهاندا له کوێدایه و به‌ره‌و کوێ ده‌چێت، جا له‌به‌ر
ئه‌مه له‌وانه‌یه هه‌موو که‌سێک بۆ پێشکه‌وتو نیشاندانی خۆی، لانی
که‌م به قسه و ته‌نانه‌ت به نووسینیش باس له بڕوا به یەکسانیی
بکات و ژێستیکی رۆشنبیرانه‌ش بگرێت. بۆیه به بڕوای من ته‌نیا پێوه‌ر
و رێگا بۆ دابه‌زاندنی ئه‌م یه‌کسانییه له کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا
کرده‌وه‌یه و به‌س، یانی ئه‌رکی هه‌موو پێاوێکی یه‌کسانییخوازه که
له لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌ست بداته دابه‌زاندنی ئه‌و بڕوایه له نێو
ژیانی کەسییدا. من خۆم به راستیی ناتوانم ئه‌وه‌ی بڕوام پێی نه‌بێت،
بینووسم یان باسی بکه‌م. بۆیه ئه‌وه‌ی وتومه و بڕوام پێیه‌تی له
ژیانی هاوبه‌ش و به‌شه پێوه‌ندیداره‌کانی ژیانم له‌گه‌ڵ ژنانی
ده‌وروبه‌رم، (خوشک، خێزان، هاورێ...) به کرده‌وه سه‌لماندومه.
به‌ڵام به‌ڕاستی دوا داوه‌ری راسته‌قینه ئه‌وانن که ده‌بێت
بانگەشەکەی من پشت راست بکه‌نه‌وه. چونکو که‌س به دۆی خۆی ناڵێت ترش.
شایانی باسیشه که من له چه‌ندین وتار و شیعر و په‌خشاندا که له
ماڵپەڕ و رۆژنامه‌کاندا بڵاوم کردونه‌ته‌وه له‌م بواره‌دا چالاکییم
نواندوه.
نەجیبە مەحمود:
ئایە ئێوە وەک پیاوێک بە
هەمان شێوەی هەر ژنێک - جا ئەو ژنە هاوسەرتە یان کیژ یان خوشک یان
دایکتە یان هەر ژنێکە کە لەگەڵی دەژی - کاری خزمەتگوزاریی نێو ماڵ و
بەخێوکردنی منداڵ ئەنجام دەدەن؟
رەسول سەفەریانی: له رووانگه‌ی منه‌وه
ژیانی هاوبه‌ش وه‌ک ئیشێکی هاوبەشییە. له هیچ کارێکی هاوبه‌شدا
ته‌نیا لایه‌نێک هه‌موو ئه‌رکه‌کان به ئه‌ستۆ ناگرێت. له لای خۆمان
ئێستاش زۆر که‌س، به بۆچوونی نه‌ریتییانه‌وه، لایان وایه کاری نێو
ماڵ ئه‌رکی ژنانه. بۆیه کاتێک هه‌ڵده‌ستن به تێپه‌ڕاندنی ئه‌رکێک
له ماڵدا، ده‌ڵێن یارمه‌تی ژنه‌که‌یان داوه. به‌ڵام له راستییدا
ئه‌و ئه‌رکانه هی هه‌ردوو لایه و به باڵای که‌سیان نه‌بڕاوه. من بۆ
خۆم له دروستکردنی خواردن و خاوێن کردنه‌وه‌ی نێوماڵ و جل و قاپ
شۆردندا ده‌ستێکی باڵام هه‌یه و به یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی ژیانی
خۆمی ده‌زانم.
نەجیبە مەحمود:
ئایا ئەگەر هاوسەرکەت یان
کیژ یان خوشک یان دایکت یان هەر ژنێک کە لێتەوە نزیکە هەڵسوکەوتێکی
سێکسیی لە دەرەوەی
هاوسەرگیریی ئەنجام بدا وەک ئەوەی کە ئەگەر تۆ
ئەنجامت دابێ یان ئەنجامت داوە.. هەڵوێستت چی دەبێ؟
ئایە هەر هەمان هەڵوێستت دەبێ بەرانبەریان وەک ئەوەی لە
بەرانبەر کوڕ یان برا یان باوکت یان خۆت
دەتبێ کە هەمان هەڵسوکەوتی سێکسیی ئەنجام
دەدەن؟ ئەگەر نا.. ئایە یەکسانییخوازییەکەت نابێتە قسەیەکی رووت و بێ
کردەوە؟
رەسول سەفەریانی: بۆ وه‌ڵامی ئه‌م
پرسیاره ده‌بێت سه‌ره‌تا ئاماژه به سێ خاڵ بکرێت. یه‌که‌م: ئه‌وه‌ی
که یه‌کسانییخوازی به‌و واتایەیە که مرۆڤ چی بۆ خۆی به ره‌وا
ده‌زانێت، ده‌قی ئه‌وه‌ش بۆ هاوبەشەکەی یان به‌رانبه‌ره‌که‌ی به ره‌وا
بزانێت. ئه‌مه‌ش هه‌موو بواره‌کانی ژیان ده‌گرێته‌وه، نه‌ک ته‌نیا
به‌شی پاره و ئیشی ماڵ و له‌م بابه‌تانه. دووهه‌م: بۆ وه‌ڵامی دروست
ده‌بێت سه‌ره‌تا بڕوات به ئازادیی تاک ببێت و به‌وه‌ی که هه‌موو
تاکێکی مرۆڤیش خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌که که ته‌نیا خۆی خاوه‌نییه‌تی و
خۆیشی ده‌بێت بڕیاری له‌سه‌ر بدات که چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر بکات.
سێهه‌م: ئه‌وه‌ی که ئه‌م پرسیاره دوو به‌شه. یه‌که‌م: سێکس له
ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ژیانی هاوبه‌ش، دووهه‌م: سێکس وه‌ک تاکه که‌س. جا
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و سێ خاڵه ئه‌گه‌ر که‌سێک پێوه‌ندیی سێکسیی له
ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ژیانی هاوبه‌ش بۆ خۆی به ره‌وا بزانێ، ئه‌وه
ده‌بێ ئه‌و ره‌واییه به هاوبه‌شه‌که‌ی ژیانیشی بدا. من خۆم قه‌ت ئه‌و
کاره‌م نه‌کردوه و لام جۆرێک له ناپاکییە به هاوبه‌شی ژیانه‌که‌م.
ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ مۆراڵ و رەوشت. من له‌سه‌ر ئه‌و بڕوام ژیانی
هاوبه‌ش جۆره رێکه‌وتنێکی رەوشتەکییە که له‌م رێکه‌وتنه‌دا
که‌سه‌کان ساغن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که تامی سێکسیش به هاوبەشیی یه‌کتر
بچێژن و جه‌سته‌یان ته‌نیا بۆ یه‌کتر بێت. بۆیه له‌لای من وایه که
تا کاتێک ئه‌م رێکه‌وتنه به‌رده‌وامه و ئه‌و دوو که‌سه شه‌ریکی
ژیانی یه‌کترن، ئه‌و جۆره ره‌فتارانه شکاندنی رێکه‌وتنه‌که‌یه،
ئه‌گه‌ر که‌سێکیش رێکه‌وتنه‌که‌ی به‌زاند ئه‌وه به‌رانبه‌ره‌که‌ی
ئازاده که هه‌موو هاوبه‌شییه‌که‌ی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. مه‌گه‌ر ئه‌و
دوو که‌سه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش رێکه‌وتنیان ببێت. به‌ڵام له‌وه‌ها
بارێکیشدا ده‌بێت که‌سه‌کان خاڵی دووهه‌م له‌به‌رچاو بگرن و تێبگه‌ن
که ئه‌و که‌سه خاوه‌ن جه‌سته‌ی خۆیه‌تی و ئه‌م بۆی نییه
ده‌ستێوه‌ردانی له‌و مافه‌دا ببێت. ته‌نیا مافێک بۆ به‌رانبه‌ره‌که
هه‌یه ئه‌وه‌یه که له کاتی ناره‌زایی له کرده‌وه‌ی
به‌رانبه‌ره‌که‌ی (هه‌بوونی سێکس له ده‌ره‌وه‌ی ژیانی هاوبه‌ش) واز
له رێکه‌وتنه دوو قۆڵییه‌که بێنێت و به‌س.
به‌ڵام به‌شی دووهه‌می پرسیاره‌که که که‌سانی ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی
هاوسه‌ریی ده‌گرێته‌وه. له‌سه‌ر ئه‌و بڕوای که من به مافی تاک
هه‌مه، ئه‌وه به شتێکی کەسیی که‌سه‌کان ده‌زانم و مافی ئه‌وه به
خۆم ناده‌م دەست تێوەردانێک له‌م باره‌وه بکه‌م.
نەجیبە مەحمود:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پیاوانن ئه‌نجامده‌ری
ده‌ستدرێژیین بۆ سه‌ر ژنان، هاوکات هه‌ر ئه‌و
پیاوانه‌ن که ژن به شه‌ره‌فی خێزان
دەزانن، تۆ ئه‌و دوو جۆر هه‌ڵسوکه‌وت
و دوو که‌سایه‌تییەی پیاوان چۆن
هەڵدەسە‌نگێنی؟
رەسول سەفەریانی:
به رای من ئه‌وه دوو که‌سایه‌تی بوون نییه، دوو که‌سایه‌تی کاتێکه
که مرۆڤ دوو جۆر ره‌فتاری دژ به یه‌ک له خۆی پیشان بدات. ره‌فتاری
ئه‌و جۆره پیاوانه له‌سه‌ر یه‌ک هێڵه و به‌ره‌و یه‌ک ئامانج ده‌ڕوات
و رێک کەسایەتی راسته‌قینه و یه‌کڕه‌نگیی ئه‌و جۆره پیاوانه
ده‌گه‌یه‌نێت که سه‌ربه به کولتووری پیاومه‌زنیین. له‌م کولتووره‌دا
که ئایین و ده‌سه‌ڵاتیش وه‌ک دوو کۆڵه‌که‌ی راگر و به‌هێزکه‌ری ئه‌ون،
ژن پله و جێگه‌ی ئه‌و کۆیله‌ی گرتوه‌ته‌وه که له سه‌رده‌می
کۆیله‌دارییدا کۆیله‌داره‌کان وه‌ک که‌ره‌سه و شت و مه‌ک ده‌یانکڕی و
ده‌یانفرۆشته‌وه. بۆ کۆیله‌کان داوای ئازادیی و ژیانی سه‌ربه‌خۆ، هێڵی
سوور بوون و به‌زاندنیان باسی سه‌ر و گیان بوو. ژنیش له‌م
فه‌رهه‌نگه‌دا مڵکی پیاوه و شه‌ره‌فیش ئه‌و هێڵه سووره فه‌رزیی و
نادیاره‌یه که بۆ کوشتنی دانراوه. مرۆڤێک که به ئاسانیی
ده‌ستدرێژیی بکاته سه‌ر هاوسەر و هاوبەشی ژیانه‌که‌ی و مافه‌کانی لێ
زه‌وت بکات، به دڵنیاییه‌وه ده‌ستدرێژییکردن بۆ سه‌ر که‌سانیتر لای
ئاسان و ئاسایی و ئازایه‌تییه. ئه‌مه کلتوورێکی خێڵه‌کییه. بۆ
سه‌لماندنی ئازایه‌تیشی ده‌بێت دیواره‌کانی شانازیی خۆی، که له لای
ئه‌و ژنه‌کانی نێو خێڵه‌که‌یه‌تی، له ده‌ستدرێژیی خێڵی به‌رانبه‌ر
بپارێزێت. مه‌به‌ستم لێره‌دا ئه‌وه‌یه که به خوێندنه‌وه‌یه‌کی
ئه‌مڕۆییانه ئه‌و که‌سانه خاوه‌ن که‌سایه‌تییه‌کی ده‌ستدرێژکه‌رن و
له هه‌ر دوو باردا، چ په‌لامارده‌ری جەستەیان بن و چ زه‌وتکه‌ری
مافه‌کانیان، هه‌ر دووکی هه‌ر ده‌ستدرێژییه و ئه‌مه‌ش پیشانده‌ری
ئه‌وه‌یه که ئه‌مانه خاوه‌ن دوو روواڵه‌ت و که‌سایه‌تی نین، به‌ڵکو
به خوێندنه‌وه‌ی کۆنی خێڵه‌کییانه‌وه شه‌ره‌ف قه‌ڵایه‌که که ژن
پارێزه‌ریه‌تی و نابێت رادەستی دوژمنانی بکات. له‌و روانگه‌دایه که
شه‌ره‌ف وه‌ک شتێکی پۆزه‌تیڤ پیشانده‌درێت، بۆیه ئه‌و هه‌ڵه لای
خه‌ڵک دروست ده‌بێت که یانی ئه‌و که‌سانه خاوه‌ن دوو که‌سایه‌تی یان
دوو جۆره ره‌فتاری دژه‌یه‌کن. دونیای ئه‌مڕۆ ئیتر هه‌ڵگری ئه‌و جۆره
خوێندنه‌وانه نییه و راگه‌یاندنی جیهانیی مافه‌کانی مرۆڤ هه‌موو
سنووره‌کانی روون کردوه‌ته‌وه و جێگه‌ی هیچ تێنه‌گه‌یشتنێکی
نه‌هێشتوه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ ئیتر ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاته‌کانه که یاساکانیان
له‌سه‌ر ئه‌م مافانه و بۆ پاراستنی ئه‌و مافانه دابه‌زێنن. ته‌نیا
ریگای کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی شه‌ره‌ف، سه‌روه‌ریی یاسای
مودێرنه، یاسایه‌ک که ره‌نگ و بۆنی ئایین و خێڵ و دوواکه‌وتویی پێوه
نه‌بێت.
ماڵپه‌ڕی ره‌سول سه‌فه‌ریانی
___________________________________________________
لینکی وەڵامەکانی هەموو
بەشداربووەکان:
www.emrro.com/tewerisaxkirdinewe.htm
|