٣٠\٨\٢٠١٢
تەوەری
ساغکردنەوەی چەمکی یەکسانیی لە گفتارەوە بۆ رەفتار.
- ٩ -:
شوان
حەسەن:
من لە
بەرانبەر سێکسی دەرەوەی هاوسەرگیریی پتر لایەنگری
جودابوونەوەم،
ئه‌گینا چاره‌یتریش هه‌یه.. ئه‌ویش لێبووردن و شانسێکی
دیکەی پێکەوەژیانە.

سازادانی: نەجیبە مەحمود
بارودۆخی جڤاکیی و پرسی
یه‌کسانیی نێوان ژنان و پیاوان، قسه و باسی زۆر هه‌ڵده‌گرن،
هەڵبەتە سەرەکییترین
و پڕ بایەخترین خاڵی چەمکی یەکسانیی بریتییە لە
ساغکردنەوەی ئه‌و چه‌مکه له گفتارەوە بۆ رەفتار، پێمان باش بوو
ته‌وه‌رێکی تایبه‌ت لەو رووەوە ساز بدەین،
هەر بۆ ئەو مەبەستە هێندێک نووسەر و
رۆژنامەنووس یاخود هێندێک لەو
کەسانەی کە له بواری چالاکیی رێکخراوه‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی چالاکن یان هەر خۆیان وەک تاک چالاکیی لەو بارەوە
دەنوێنن.. دەدوێنین و بە هاوکاریی ئەم ماڵپەڕە
وەڵامەکانیان بڵاودەکەینەوە.
نەجیبە مەحمود:
بەڕێزت وەک کەسێک کە
بانگەشەی یەکسانیی نێوان ژنان و پیاوان دەکەی و خوازیاری ئەوەی ژنانیش
وەک پیاوان لە گشت ماف و ئازادییەکان بەهرەمەند بن.. دەکرێ لە کار و
چالاکییەکانت لەو بارەوە بدوێی کە بە گفتار یان بە رەفتار ئەنجامت داون؟
شوان
حەسەن:
بێگومان سه‌خته مرۆڤ باسی لایه‌نه چاک و جوانه‌کانی خۆی بکا.
به‌س به دڵنیاییە‌وه ده‌ڵێم ئه‌من
بۆ خۆم ئه‌وه‌م یه‌کلاکردۆته‌وه که له‌گه‌ڵ ژنێکی هۆشیار و
باوه‌ڕبه‌خۆ بژی زۆر ئاسووده‌تری (گه‌ر واش نه‌بێ ده‌کرێ به
پشتیوانییکردن ئه‌و که‌سه دروست بێ) له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکی کۆیله
یا له هه‌موو شتێک لاساییت بکاته‌وه، له ژیانتان پێکه‌وه و تا
جودابوونه‌وه‌شتان جوانتر ده‌بێ. گه‌ر منداڵیشتان هه‌بێ له
ژینگه‌یه‌کی ئه‌وهادا ئه‌وا به‌دڵنیاییە‌وه منداڵ چوست و چالاک‌تر
ده‌بێ. با ئه‌و هیوایه‌ش بڵێم که‌ی ئافره‌تی ئێمه‌ش له کاتی جودابوونه‌وه
مافی په‌روه‌ده‌کرن و گه‌وره‌کردنی منداڵی که‌وته ئه‌ستۆ ئه‌وه کاره‌که
بۆ ژنی له‌سه‌ر پێی خۆ وه‌ستاو ئاسانتره و تۆی باوکیش دڵنیاتر ده‌بێ
گه‌ر له چه‌مکی به‌خته‌وه‌ریی گه‌یشتبی. لایه‌نی گفتار و ره‌فتار؛
هه‌وڵده‌ده‌م به‌و پێوه‌ره وه‌ڵامت بده‌مه‌وه که وای داده‌نێ ئه‌و
مرۆڤانه جوانن که قوربانیی له پێناوی بڕوایه‌ک ده‌ده‌ن که
ده‌یانه‌وێ ئه‌و ژیانه جوانتر بکه‌ن، جا منیش له هه‌شتاکان له‌گه‌ڵ
کۆمه‌ڵێک له خه‌ڵکی جوان به بێ به‌رامبه‌ر خۆمان کرده قوربانیی ئه‌و
بیروڕایه‌ی که لە پێناو رزگارکردنی خاک و خه‌لک و نه‌هێشتنی جیاوازیی
چینایەتیی و لادانی چه‌وسانه‌وه‌ی ئافره‌ت و دوارۆژه‌کی گه‌شتر
تێدەکۆشا، ئێمه نیازمان پاک بوو، به‌س به داخه‌وه دوای راپه‌ڕین نه‌ک
خه‌ونه‌کانی ئێمه‌یان دزی به‌ڵکو ناشیرنیشیان کردین و که‌وتینه په‌راوێزی
بێئومێدیی.
نەجیبە مەحمود:
ئایە ئێوە وەک پیاوێک بە
هەمان شێوەی هەر ژنێک - جا ئەو ژنە هاوسەرتە یان کیژ یان خوشک یان
دایکتە یان هەر ژنێکە کە لەگەڵی دەژی - کاری خزمەتگوزاریی نێو ماڵ و
بەخێوکردنی منداڵ ئەنجام دەدەن؟
شوان حەسەن:
ئه‌من به‌ر له ژیانی هاوسه‌رگیریی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی و ژیانی
تەنیاییم له ئه‌وروپا دیتبوو، بۆیه ئه‌و هاته ناو ئه‌و جیهانه
گچکۆکه‌ی بۆ خۆم دروستم کردبوو، به‌ڵام ئه‌و زیاتر گرنگیی به شێوه‌ی
ناو ماڵ و وردکارییە‌کانی ده‌دا، خاوێنیی و مۆم پێکردن و جێگۆرکێ
پێکردنی شته‌کان، ده‌کرێ بڵێم پێشڕه‌وییە‌که‌ی لێستاندم، ئه‌من هه‌ست
ده‌که‌م ماڵ هێنده کاتی ناوێ ئه‌ویش به پێچەوانەی من، چێشت لێنان به
گرنگ ده‌زانم و ئاماده‌شی ده‌که‌م به زه‌وقەوە (سوود، چێژ،
کۆکردنه‌وه‌ی خێزان له‌سه‌ر یه‌ک خوان به گرنگ ده‌زانم و زیاتر
ئامانجم لێک نزیکبوونه‌وه‌ی خێزانه)، زۆر کات ده‌ده‌مه منداڵه‌کانم
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ وه‌ک هاوڕێیه‌ک خۆشـمیان بوێ نه‌ک باوکێکی به
زۆر به‌سه‌رداپێندراو، ئاسووده‌م له‌و شێوه ژیانه. وه‌ک گوتم من له
ده‌ره‌وه ده‌ژیم ده‌کرێ بۆ من گونجاوتر بێ ئه‌وها بژیم.
نەجیبە مەحمود:
ئایا ئەگەر هاوسەرکەت یان
کیژ یان خوشک یان دایکت یان هەر ژنێک کە لێتەوە نزیکە هەڵسوکەوتێکی
سێکسیی لە دەرەوەی
هاوسەرگیریی ئەنجام بدا وەک ئەوەی کە ئەگەر تۆ
ئەنجامت دابێ یان ئەنجامت داوە.. هەڵوێستت چی دەبێ؟
ئایە هەر هەمان هەڵوێستت دەبێ بەرانبەریان وەک ئەوەی لە
بەرانبەر کوڕ یان برا یان باوکت یان خۆت
دەتبێ کە هەمان هەڵسوکەوتی سێکسیی ئەنجام
دەدەن؟ ئەگەر نا.. ئایە یەکسانییخوازییەکەت نابێتە قسەیەکی رووت و بێ
کردەوە؟
شوان حەسەن:
هیوادارم پرسیاره‌که‌ت هه‌ڵه بێ، چونکه سێکس له ده‌ره‌وه‌ی
هاوسه‌رگیریی هیچ په‌یوه‌ندییەکی به په‌یامی یه‌کسانییخوازییە‌وه
نییە. ئێمه گه‌ر یه‌کسانخوازبین ده‌بێ دژی هه‌موو په‌یوه‌ندییە پڕ
له درۆ و تێکشکاندنەکانی ئەویدی بین. تۆ له ده‌ره‌وه‌ی دین و
ره‌وشته‌وه‌ش سه‌یری بکه، پێمان ناڵێی جگه له هه‌ست و داڕمانی
ئەویدی چیمان پێده‌ڵێ. به‌ڕێزم ئێمه نموونه‌ی (سارته‌ر و سیمۆن
دیبوڤار)مان دیت چه‌ند ساڵێک به‌ر له ئێستا له دوو به‌ش فلیمێکیان
پێشکه‌شکرد بینیمان فێمێنیستەکان چه‌ند به قێزه‌ونیی وێنا‌ی سارته‌ریان
تێدا نیشاندا و چۆن وێنا‌ی تلانه‌وه‌ی سیمۆنیشیان ده‌کرد، هه‌رچه‌نده
قسه هه‌یه که ئه‌ویش په‌یوه‌ندیی هه‌بووه. ئه‌من ناچمه ناو په‌یوه‌ندی
خه‌لک و چی ده‌که‌ن و چۆن کێشه‌ی خۆیان چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن، بێگومان دژی
زه‌بروزه‌نگم، هه‌موو که‌س ده‌زانێ ئه‌وه هۆیه ده‌بێته ئه‌نجام و
چه‌ندان جار خۆی دووباره ده‌کاته‌وه و چاره‌سه‌ره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه
سه‌ر هۆشیاریی ئه‌و دوو که‌سه و زۆر جار ده‌وربه‌ره‌که‌شی. بۆیه به
بڕوای من که پتر لایه‌نگری جودابوونه‌وه‌م، ئه‌گینا چاره‌یتریش
هه‌یه.. ئه‌ویش لێبووردن و شانسێکی دیکەی پێکەوەژیانە.
نەجیبە مەحمود:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پیاوانن ئه‌نجامده‌ری
ده‌ستدرێژیین بۆ سه‌ر ژنان، هاوکات هه‌ر ئه‌و
پیاوانه‌ن که ژن به شه‌ره‌فی خێزان
دەزانن، تۆ ئه‌و دوو جۆر هه‌ڵسوکه‌وت
و دوو که‌سایه‌تییەی پیاوان چۆن
هەڵدەسە‌نگێنی؟
شوان حەسەن:
زۆر قسه له‌سه‌ر ئه‌و پیاوه ناشیرنانه و دابونه‌ریته ناشیرنانه
کرا، هیچ سوودێکی نه‌بوو، چونکه ئێمه تا ئێستا به ئه‌قلیه‌تی
دینداره‌کان بیر ده‌که‌ینه‌وه، چۆن هه‌زار ساڵه ئیسلام ده‌ڵێ درۆ
مه‌که‌ن.. دزیی مه‌که‌ن.. فێڵ مه‌که‌ن و چی و چی مه‌که‌ن که‌چی هه‌ر به‌رده‌وامه
ئه‌ویش په‌یوه‌ندیی به‌وه هه‌یه که دین ناتوانێ ئیش له‌سه‌ر گۆڕانی
شته جه‌وهه‌رییە‌کان بکا، ئێمه‌ش به ناو پێشکه‌وتنخوازه‌کان واین. به
بڕوای من تاکه هۆشیاره‌کانی کورد ده‌بێ هه‌ندێک چه‌مک له کۆمه‌ڵگە
یه‌کلا بکه‌نه‌وه، له جیاتی هێنده شانازیی بوونیان به‌وه‌ی که
خێڵەکیین و سه‌رشۆڕیی و نامه‌ردیی قەبووڵ ناکه‌ن، ده‌کرێ به‌هایه
مرۆییە‌کان له کۆمه‌ڵگەیه‌کی شارستانییدا به ده‌ست بهێنن و ئه‌و
رێچکه‌یه بشکێنن، ئه‌وه‌ی مرۆڤ له قۆناغه کۆمه‌ڵایەتییە‌کان
جوداده‌کاته‌وه هۆشیارییە، هیوادارم قاچمان بجوولێنین.
ماڵپه‌ڕی
شوان حه‌سه‌ن
___________________________________________________
لینکی وەڵامەکانی هەموو
بەشداربووەکان:
www.emrro.com/tewerisaxkirdinewe.htm
|