٢٣\٧\٢٠١٠
تکایه با پێش به
هه‌وڵه‌کانی (ی.ن.ک) بگرین دژ به کوردشمیدیا.

که‌مال چۆمانی
بۆ/ گشت رۆژنامه‌نووسان و
نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و ئازادیخووازان.
نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له به‌ڕیتانیا، ماڵپه‌ڕی
کوردشمیدیای داوه‌ته دادگا. هه‌زاران دۆلاری به‌خشیوه‌ته یه‌کێک له
کۆمپانیا گه‌وره‌کانی پارێزه‌ریی له له‌نده‌ن بۆ دادگایکردنی سایته‌که.
سایتی کوردشمیدیا 12 ساڵه به زمانی ئینگلیزی هه‌واڵ و زانیارییه‌کانی
ده‌رباره‌ی کورد و کوردستان بڵاوده‌کاته‌وه، و هیچ سایتێک ده‌رباره‌ی
کورد ته‌مه‌نی درێژ و نه‌فه‌سی درێژی کوردیشمیدیای نیه. به درێژی ته‌مه‌نی
چه‌ندینجار له‌لایه‌ن تورکه فاشیسته‌کانه‌وه هه‌وڵی هاککردنی دراوه
و له سه‌ره‌تای 2001یشدا عوده‌ی سه‌دام حسین هه‌ڕه‌شی کوشتنی له یه‌کێک
له ڕۆژنامه‌نوسه‌کانی کردووه. جێی سه‌رنجه که ئه‌مڕۆ یه‌کێتی
نیشتیمانیی جێی (عوده)ی ده‌گرێته‌وه و هه‌ڕه‌شه له کوردیشمیدیا ده‌کات.
گوناهی ئه‌م ماڵپه‌ڕه که یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان داویه‌ته
دادگا، ته‌نها ئه‌وه‌یه که هه‌واڵێکی رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ی وه‌رگێڕاوه‌ته
سه‌ر زمانی ئینگلیزیی و له‌و ماڵپه‌ڕه‌دا جارێکی تر به زمانی
ئینگلیزیی بڵاویکردۆته‌وه. ئه‌م هه‌واڵه تا ئه‌مڕۆش له چه‌ندین
ماڵپه‌ڕی تردا له‌سه‌رخه‌ته و یه‌کێتی هیچ کارێک بهرامنبهریان ناکات.
ئه‌مه‌ش هه‌ر جێی سه‌رنجه. دیاره، یه‌کێتی ده‌یه‌وێت سایتێک نه‌مێنێت
که به ئینگلیزی گه‌نده‌ڵی و ناڕهوایهکانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی
بڵاوبکاته‌وه.
ئه‌م هه‌وڵه‌ی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان، ده‌بێ به هه‌ستیارییه‌وه
مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێ. ئه‌گه‌ر له‌و هه‌وڵه نادیموکرات و نابهرپرسانهیان
سه‌رکه‌وتو بن، ئه‌وا؛ هه‌وڵه‌کانیان بۆ ده‌مکوتکردنی ده‌نگه ئازاده‌کان
و ناوه‌نده ره‌خنه‌گره‌کان، دهگووازنهوه بۆ تاراوگه و له‌وێش
ئیدامه به‌و دڵڕهقییهیان ده‌ده‌ن به‌رامبه‌ر میدیای ئازاد و ده‌نگی
ره‌خنه‌گر.
ئه‌وان که ناتوانن ئه‌و هه‌مو ده‌زگا و ناوه‌نده ره‌خنه‌گره جدییه
کوردزمانانه دابخه‌ن، ده‌یانه‌وێ ده‌نگی کورد به زمانی ئینگلیزی نه‌گاته
جیهان. کاریگه‌ریی کوردشمیدیا، نوێنه‌ره‌که‌ی یه‌کێتیی له به‌ڕیتانیا
و ئه‌و حیزبه‌ی تۆقاندووه، چونکه دڵنیان له هه‌ر کارێکی گه‌نده‌ڵی و
توندوتیژییه‌ک به‌رامبه‌ر ئازادییخووازان و رۆژنامه‌نووسان، کوردشمیدیا
دێته زمان و ده‌یگه‌یێنێته کۆمه‌لگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی و رێکخراوه
جیهانییه‌کانی په‌یوه‌ست به مافی مرۆڤ و ئازادیی راده‌ربڕین.
ئێمه له کوردستانه‌وه، که‌مپینێک راده‌گه‌یه‌نین بۆ پشتگیری که
سایتی کوردیشمیدیا، که د.رێبوار فه‌تاح به‌ڕێوه‌به‌رێتی. هیوادارین یه‌کێتیی
نیشتمانیی کوردستانیش، تاوانهکەی عوده‌ی سه‌دام حسین دوبارهنهکهنهوه.
هاوکاری و پشتیوانی‌تان، جێگه‌ی رێزه و هه‌وڵێکه بۆ وه‌ستاندنی هه‌وڵه
ناشیرینییه‌کانی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان دژ به ده‌نگی ئازاد و
به‌تایبه‌تیش سایتی کوردشمیدیا.
تکایە ناوەکانتان بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە:
Chomani_85@yahoo.com
ماڵپه‌ڕی که‌ماڵ چۆمانی
|