تکا‌یه به ها‌نا‌ی کو‌رده‌کا‌نی گر‌تو‌خا‌نه‌ی به‌ریتانیا وه‌رن.
ئێمه که ژما‌ره‌یه‌ك کوردی زۆرین زیا‌تر له سه‌د ((100)) که‌س ده‌بین له وڵا‌تی به‌ریتانیا که بۆ ما‌وه‌یه‌کی زۆره له که‌مپه‌کا‌نی ئه‌م وڵا‌ته‌دا ده‌ستبه‌سه‌رین، چه‌ند که‌سێکما‌ن زیا‌تر له دوو‌سا‌ڵ ده‌بێت لێره‌دا به‌بێ هیچ هۆ‌یه‌ك زیندا‌ن کرا‌وین و له با‌رو‌دۆ‌خێکی زۆر نا‌له‌با‌ردا‌ین چو‌نکه به‌بێ‌هیچ هۆ‌یه‌ك ئێمه‌یا‌ن لێره‌دا ڕا‌گر‌توو‌ه ته‌نها له به‌ر‌ئه‌وه‌ی که ئێمه کوردین. ئه‌وا‌ن ده‌ڵێن حکو‌مه‌تی((KRG)) ڕێکه‌و‌تننا‌مه‌ی به‌زۆر نا‌ردنه‌وه‌ی کو‌رده په‌نا‌به‌ره‌کا‌نی وڵا‌تی به‌ریتا‌نیا‌ی کردووه. بۆ ڕا‌ستی ئه‌م هه‌وا‌ڵه‌ش له‌ما‌وه‌ی دوو‌سا‌ڵی ڕا‌بو‌ر‌دودا زیا‌تر له(( (( 500په‌نا‌به‌ری کو‌رد به زۆر و به ده‌ستبه‌ستراوی سزا‌دراون، هه‌ندێك جا‌ر به فڕۆ‌که‌ی سه‌ربا‌زی خه‌ڵکیا‌ن لێره‌وه ڕه‌وا‌نه‌ی فڕۆ‌که‌خا‌نه‌ی کوردستان کردۆ‌ته‌وه. تکا‌یه ئێمه وه‌ك ها‌وڵا‌تییانێکی کو‌رد له گرتو‌و‌خا‌نه‌کا‌نی به‌ریتانیا دا‌وا‌ی یا‌رمه‌تی له‌گشت لا‌یه‌ن و ڕێخرا‌وه مرۆڤدۆ‌سته‌کا‌نی دونیا ده‌که‌ین که نا‌مه‌ی نا‌ڕه‌زا‌یه‌تی ئا‌را‌سته‌ی با‌ڵیۆز‌خانه‌ی وڵا‌تی به‌ریتانیا بکه‌ن یان له‌ڕێگا‌ی خۆ‌پیشاندا‌نه‌وه له هه‌ر شوێنێکی دنیا‌دا‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م کا‌ره نا مرۆ‌ڤیا‌نه ڕا‌بگیرێت، فشا‌ر بخه‌نه‌سه‌ر حکو‌و‌مه‌تی کوردستان ( KRG ) چیتر فڕۆ‌که‌خا‌نه‌کا‌ن نه‌خا‌ته به‌رژه‌وه‌ندی وڵا‌تا‌نی ئه‌وروپا بۆ به‌زۆر نا‌ردنه‌وه‌ی په‌نا‌به‌را‌نی کو‌رد. تکا له هه‌موو ڕێخرا‌وه خێر‌خوا‌زه‌کا‌نی دونیا و ڕۆ‌ژنا‌مه‌نووسان و ڕۆ‌شنبیرا‌ن ده‌که‌ین ده‌نگی نا‌ڕه‌زایی ده‌ر‌بڕ‌ن و پشتگیر‌یی له که‌مپینی ڕێخرا‌وه‌که‌ما‌ن به‌نا‌وی فیدرا‌سیۆ‌نی په‌نا‌به‌را‌ن بکه‌ن.
له‌کۆ‌تا‌یدا چا‌وه‌ڕ‌وا‌نی هه‌ستی مرۆ‌ڤدۆ‌ستا‌نه‌ی به‌ڕێز‌تا‌نین.
بایز عه‌بدو‌ڵڵا ئه‌ندا‌می فیدرا‌سیۆ‌نی په‌نا‌به‌را‌نی عێرا‌ق 4-07-2008
گرتووخانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری کۆڵن برۆک/ به‌ریتانیا
|