٢١\١٠\٢٠١٠
تکایه
جینۆسایدچیه‌کان داڵدە مه‌دەن و ڕاپێچی دادگایان بکه‌ن!
بۆ بەرێز سەروکی هەرێمی کوردستان/ مه‌سعود بارزانی.
بەرێز ئێمە ئەوانەی که لە خوارەوە ناومان هاتووە، کۆمەلێک پێشمەرگەی
پارتیزانی حیزبی شیوعی پاش ئەنفالین، ئەوکاتەی دوژمن بە درندەترین شێوە
کوردستانی کاول دەکرد و گەلەکەمانی ئەنفال دەکرد، ئێمە بۆ ئەوەی بە
دوژمن بلێن هەرچەندە بەهێز بێت، ئەم گەلە شورشگێرە رۆلەکانی لە
بەرەنگاربوونەوە کولنەداندان، بۆ گەیاندنی ئەم پەیامەش گیانی خۆمان
خستبووە سەرلەپی دەستمان. لە لایەکی تریش کەسانی خائین بەگەل و نیشتمان
(که دوای ڕاپه‌ڕینی به‌ر لێبوردن که‌وتن و هه‌ندێکیشیان دەسه‌ڵاتیان هه‌یه)
هەموو هەولێیکیان دەدا ئەم ترووسکە هیوایەی ئێمە بۆ گەلەکەمان دەهێنا
ئەوان بیکوژێننەوە.
به‌رێز هەر وەک خۆشت ئاگاداری چەندین رۆلەی بەوەفای گەلەکەمان لە پێناو
دروست کردنی ئەم تروسکە هیواییەی پاش ئەنفال گیانی پاکی خۆیان کردە
قوربانی گەل و نیشتمان.ئەمرۆ ئەگەر بەرامبەر هەموو ئەم نا به‌رابه‌رییه‌ی
کوردستان بێدەنگین لە پێناو سەرکەوتنی ئەزمونەکەمانه، بەلام هەرگێز
بەرامبەر رێگه‌دان به‌گه‌رانه‌وه‌ی خائینێکی وەک قاسم ئاغا کە بکوژی
چەندین شەهیدی هاوسەنگەری ئێمەی پارتیزانە بێ دەنگ نابین. بەراستی ئێمە
هەموو کاتەکان چاوەروانی ئەوەمان لە بەرێزت دەکرد کە وەک پێشمەرگەیەک
لەسەنگەری ئێمەدابیت بۆ گەیاندنی ئەم تاوانبارانە بۆ بەردەم دادگا،
نەوەک رێگه‌دان به‌گه‌رانه‌وه‌ی و دابینکردنی پاراستنی ئه‌م خائینانە
بۆ ئه‌و کوردستانەی کە بە خۆینی هاوسەنگەرانی ئێمە رزگاری بووە. بۆیە
داواکارین لە بەرێزت وەک وەفایەک بۆ خوینی شەهیدانی پێشمەرگە
پارتیزانەکانی پاش ئەنفال، قاسم ئاغای خائین بەگەل و نیشتمان رادەستی
دادگا بکەیت. بەرگری کردن و دالدەدانی خائینێکی وەک ئەم تاوانبارە پێش
هەموو کەسێک، ئازارێکی گەورەیە بۆ هەموو ئەو کەسانەی خۆیان بەنیشتمان
په‌روه‌ر ده‌زانن به‌گشتی وبه پێشمەرگە دەزانن به‌تایبه‌تی. هه‌روەها
متمانه‌تان وەک سه‌رکردەیه‌ک لاواز دەکات و له‌به‌ردەم مێژوودا به‌رپرسیاران
له هه‌ڵهاتنی ئه‌و مرۆڤکوژە.
به‌رێز ئێستا ئێمە چاوەروانی جەنابتین کە وەک پێشمەرگەیەک، کە خۆت هه‌مووکاته‌کان
شانازی پێوەدەکەیت، به‌کردەوە ئەو بکوژەی شەهیدانی پێشمەرگە رادەستی
دادگا بکەی.
نه‌مری و سه‌رفرازی بۆ ئه‌و پشمه‌رگه گیان له‌سەردەستانه‌ی له رۆژانی
پاش ئه‌نفالدا به‌گژ داگیرکه‌ری به‌عسدا دادەچوونەوە.
1- ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له مه‌لبه‌ندی سلێمانی
و که‌رکوک
2- چالاک که‌رکوکی / پێسمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له ناوچه‌ی جه‌باری
3- هه‌لو گه‌رمیانی / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له ناوچه‌ی شوان
4- هیوا ره‌ش / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی جێگری سه‌ر لقی شوان
5- چنار خالۆ / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی
6- ئاسۆ بیاره‌یی / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له هه‌وره‌مان و قه‌ره‌داغ
7- ئیسلام ئەعمەد / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له ناوچەی ئامیدی
8- غازی ئەحمەد / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له ناوچه‌ی ئامیدی
9- محەمەد قادر / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له ناوچه‌ی کۆێه
10- ئاسۆ جه‌باری / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له ناوچه‌ی جه‌باری
11- سەمیر تەبلە / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له بادینان
12- مەناف ئەلئەعسەم / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له بادینان
13- پشتیوان زه‌نگه‌نه / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له بادینان
14- یاسین ئەلعوبەیدی / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له بادینان
15- سەلیم عومران / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له بادینان
16- عەبدولئەمیر حەجاج / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له بادینان
17- هاشم ئەلموسەوی / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له بادینان
18- سەلمان ئیبراهیم / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له بادینان
19- حسین محەمەد عەلی / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له بادینان
20- ئیبراهیم ئەلزەهاوی / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له بادینان
21- ساتع هاشم / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له بادینان
22- ئه‌رده‌لان یاسین / پێشمه‌رگه حیزبی شیوعی له ده‌شتی هه‌ولێر
23- پۆلا زیندانی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له ناوچه‌ی شوان
24- چالاک محەمەد / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له ناوچه‌ی شوان
25- عومەر محەمەد / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له ناوچه‌ی گه‌رمیان
26- ئاسۆ گه‌رمیانی / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ
27- هاورێ نه‌هرۆ / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له ناوچه‌ی کویه
28- هه‌ندرێن مێرگه‌سووری / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له ناوچه‌ی مێرگه‌سوور
29- هاورێ سه‌رکه‌وت / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له ناوچه‌ی شوان
30- هێمن ده‌ربه‌ندی / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ
31- کامه‌ران مام ئه‌سکه‌نده‌ر / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له ناوچه‌ی
قه‌ره‌داغ
32- عه‌زیز حه‌مه سالح / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ
33- دلێر سه‌ید تۆفیق / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له ناوچه‌ی هه‌له‌بجه
34- ئه‌لوه‌ند رۆبیته‌ن / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ
35- عه‌لی مام سالح / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ
36- دلێر مام سالح پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ
37- هاورێ سه‌ید باقی / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له ناوچه‌ی هه‌له‌بجه
38- عه‌لی مه‌حمود / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له ناوچه‌ی شوان
39- ئارام بوگدی / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له ناوچه‌ی ده‌شتی کویه
40- پێشره‌و حوسێن / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی
41- دڵبرین سوبحی / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له ناوچه‌ی بادینان
42- کەمال ئه‌حمه‌د / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له ناوچه‌ی هه‌ولێر
43- نوری عەبدوڵا / خلیفه پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له ناوچه‌ی
بادینان
44- سەمه‌د حه‌مه‌د / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له ناوچه‌ی هه‌ولێر
45- حوسێن شه‌عبان / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له ناوچه‌ی بادینان
46- فه‌رهاد به‌شیر / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له ناوچه‌ی بادینان
47- سیروان فه‌ره‌ج / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له ناوچه‌ی سلێمانی
48- خه‌یری ئەلبەدری / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له ناوچه‌ی هه‌ولێر
49- سه‌رکه‌وت محه‌مه‌د ئه‌مین / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له ناوچه‌ی
هه‌ولێر
50- کاروان حوسێن / پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له ناوچه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر
|