٢\١\٢٠١٠
تکایە فریاى
پەروەردەى مهخموور کەون.

لانە رسول
مهخموور ئەو شارەدێیەیە کە لەسەردەمى رژێمى گۆڕبەگۆڕى بەعس گەورەترین
و زۆرترین زیانى لێکەوت و لەبەر ئەوەى ناوچەیەکى کورد نشین بوو لە
هەموو خزمەتگوزارییەک بێ بەش بوون ،بێجگەلەمەش سیاسەت و پرۆژەى
بەعەرەبکردن و کارە دڕندەکانى تر مهخموور
بەشى شێرى بەرکەوت و لەم نێوەندەشدا شتێک نەبوو لەم دەڤەرە بەناوى
پەروەردە و فیرکردن چونکە بەرنامەى بەعس ئەوەبوو نەوەکانى کورد بە
نەخوێندەوارى چاو بەژیان هەڵێنن.
دوایى نەمانى بەعس،مهخموور کەوتە ژێر دەسەڵاتى پارتى و هەموو بەرسە
ئیدارییەکانى ناوچەکە لەلایەن پارتیەوە دامەزرێندران و
بەورێوبەرایەتیەکى پەروەردەش لەلایەن پارتى دامەزرێندرا،بەداخەوە بەعس
چەندە کارى لەسەر کۆیلایەتى و یەخسیرى خەڵکى ناوچەکە کرد بەرێوبەرانى
پەروەردە دە هێندە مناڵانى کوردیان بەرەو تاریکى برد،بەعس چەندە
هەنگاوى بەرەو وێرانى و خاپورکردنى سەرخان و چێرخانى پەروەردە و
فێرکردن لەناوچەکە هەڵگرت، بەرێوبەران و بەرپرسانى پەروەردە و کادیرە
نەزانەکانى پارتى سەد هێندە خەڵک و مناڵان و لاوانى دەڤەرەکەیان بەرەو
نائومێدى برد،چونکە بەرێوبەر و بەرپرسانى پەروەردە لە دەڤەرەکە کۆنە
کادیر و رەفیق حیزبى بەعسن و بەردەوام سەرمەستن و هەمیشە بیریان لاى
دزى و تاڵانى و بەرژەوەندى تایبەتى خۆیان و خانەوادەکەیانە ،غەریزە و
شەهوەتە گڵاوەکانیان بیرێکى راست و دورستیان بە مێشکدا ناهێنێت،خۆ
کادیر و دەست و پێوەندەکانى بەعسیش هەر ئەو کارانەیان دەکرد و بونە
پەندى زەمانە،ئەم رستانە خاتر گرتنێکى زۆر و بەئەدەبیکى گەورەیە
بەرامبەر بە بەرێوبەر و بەرپرسانى پەروەردە لە مخموور و دەسەڵاتى
داسەپاوى پارتى لە ناوچەکە کە بێ شەخێیاترین و ئاست نزمترین کادیرە
قەزەمەکانى دەکاتە بەرێوبەرى پەروەردە لە دەڤەرەکە،وەکو بلێێى پلانێکى
پێش وەخت بێت بۆ زیاتر وێرانکردنى پەروەردە و فێرکردن لە ناوچەکە و
نائومێدکردنى مناڵان و گەنجانى وڵات،ئاخر خەڵکى دەڤەرەکە چەندین ساڵ
بەدەست عەقڵیەتى شۆڤینیەتى بەعس و دارودەستەکانیدا گیریان خواردبوو ،چ
پێویست دەکات کۆنە رەفیقێکى مێشک ژەنگ گرتووى وەکو (شۆرش خدر)بەسەر
خوێندکاران و مامۆستایان و خەڵکى ناوچەمە بسەپێنیت؟!
ئێوە سەیرى ئەو معدلانە بکەن(شۆرش خدرى)بەرێوبەرى پەروەردەى مهخموور
لە( 3 )لاەوە بودجە و نەسریە و هاوکارى وەردەگرێت کە دەسەڵاتى کوردیشى
هەڵخەڵەتاندووە. لاى وەزارەتى پەروەردەى هەرێم و پەروەردەى عیچراق و
هاوکارى و یارمەتى ئەمەریکیەکانیش بەهۆى ئەوەى کە ئەو دەڤەرە ناوچەیەکى
کێشە لەسەرە ئەمەریکیەکان زۆر هاوکارییان دەکەن،هەر بۆ نمونە لەم
زستانە بۆ قوتابخانەکانى سنورەکە بڕى(800000)هەزار لیتریان بەخشیە
پەروەردە بۆ دابەشکردن بەسەر قوتابخانەکان،بەڵام تاکو ئیستا کە کۆتاى
وەرزى زستانە یەک لیتر نەوت بەسەر قوتابخانە و خوێندنگاکان نەکراوە و
تەنانەت هەر ئەو بڕە نەوتە نەچۆتە پەروەردەش بەپێى گوتەى فەرمانبەرێک
هەر لەرێگاوە کاک شۆرشى ناخدر فرۆشتویەتیەوە،مناڵانى کوردیش لە قەراج و
کەندێناوەى لانکى شۆرش و کوردایەتى با چاوەڕێ بن،ئاخر خەڵک بێ عەقڵ
بوون شۆرشیان کرد بۆ ئەو دز و خیانەتکارانە کە خەریکە دەسەڵاتى کوردى
بەرەو داروخان و نەمان و هەرەسهێنان دەبەن.
یەکێکى تر لە سیفەت و پرۆژەى زۆربەى دەسەڵاتدار و بەرپرسانى کورد ئەوە
بوە هەوڵیانداوە لەماوەیەکى کەمدا زۆرترین سەروەت و سامان بۆ خۆیان و
خانەوادەکەیان کۆبکەنەوە،بەرپرسانى پەروەردەش لە مهخموور پەروەدەى
دەستى ئەو سونەت و داب و نەریتەى دەسەڵاتى کوردین لەسەرووى هەموویانەوە
شۆرش خدرى بەرێوبەرى پەروەردەى مهخموور راست و چەوت کەوتۆتە ناوى،
چونکە ئەوەى ئیستا دەستى پێى گەیوە خەونێک بوە لاى ئەو،چونکە بەدرێژاى
ژیانى کەسێکى بەرژەوەندخواز و شەهوەت باز و ئاست نزم و بوە و بیرى لاى
ئەوە نەچوە ببێتە سەرپەرشتیارێک نەک بەرێوبەرى پەروەردە،لەبەر ئەوەى
بڕوانامەکەى دەرچووى (دار المعلماتى ) سەردەمى بەعسە کە بەپێى هەموو
پێوەر و یاسا و دەستورە لاستیکیەکانى خۆشیان نابێت ببێتە بەرێوبەرى
پەروەردە چونکە بەپێى یاسا دەبێت بڕوانامەى کالۆریوسى هەبێت، بێجگە
لەمەش ئەو زاتە کە لە پەروەردەى سۆران لەسەر دزى و بەدئەخلاقى سزا درا
و نێردرایەوە هەولێر وەکو نارەزایەتیەک،بوو بە یەکێتى گێڕى گۆڕى،بەڵام
وەکو پیشەى هەمیشەى خۆیان پارتیەکان دەستیان لە کەسى قەزەم بەرنابێت و
پارە و ئیمکانیاتێکى زۆریان بۆ هەڵرشت و هێنایانەوە ، خۆى و
خێزانەکەشیان کرد بە سەرپەرشتیار،لە فرسەتێکدا ناوچەى مهخمووریان پێ
وێران کرد و هەموو خوێنکار و مامۆستایانى دەڤەرەکەیان کردۆتە دوژمنى
سەرسەختى دەسەڵاتى کوردى.لەماوەى تەنها (1)ساڵدا بەرێوبەرى پەروەردە(
3) زەوى لە گەرەکى بەختیارى هەولێر کڕیوە و( 8 )دوکانیشى لە ئیسکان
کڕوەتەوە و خەریکى تێکدانیەتى بۆ کارى بازرگانى بەکاریاندەهێنێت،ئاخر
بەس پێم بڵێ موچەکەى خۆت و خێزانەکەت کە دەوام ناکات لەگەڵ ئەو دوو
کچەت کەلە چالاکى و وەرزشى مهخموور ناوت تۆمارکردون و موچەیان بۆ
وەردەگرى،دەبێت چەند بێت؟!
ئەوەى لە بوارى پەروەردە لە دەڤەرى مهخموور بەرێوەدەچێت ئاسایى نیە و
پێویستە بخرێتە بەر زووم،چونکە خەڵکى ناوچەکە بەرەو وێرانیەکى زیاتر
دەبات.
lana_hawler@yahoo.com
|