په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\٣\٢٠١٢

تکایە لە کاتی ھاتنی عومەر حەسەن بەشیر بۆ عێراق دەستگیری بکەن.
 


عومەر حەسەن بەشیر سەرۆک کۆماری سودان تاوانبارە بە تاوانی ئەنجامدانی تاوانی جینۆساید و جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بەرامبەر بە گەلی دارفۆر و کوشت و بڕی زیاتر لە ٣٠٠٠٠٠ ھاوڵاتی لەم ھەرێمە.

 

لە بەرواری ١٤ی تەموزی ٢٠٠٨ ەوە داواکاری گشتی دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی بەڕێز لویس مۆرینۆ ئۆکامبۆ تاوانباری کردووە بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بەرامبەر بە گەلی ھەریمی دارفۆر و لە ٤ی ئازاری ٢٠٠٩ ەوە بڕیاری دەستگیر کردنی یەکەمی بۆ دەرچووە لە ١٢ی یۆلی ٢٠١٠ بڕیاری دەستگیر کردنی دووەم بە ئەنجام دانی تاوانی جینۆساید، دیارە پێشتریش بەرامبەر بە گەلی باشووری سودان تاوانی نێونەتەوەیی ئەنجام دابوو.

 

بەشداریکردنی ئەو تاوانبارە لە کۆنگرەی لوتکەی عەرەبی لە ٢٩ی ئەم مانگە لە شاری بەغدا و نەگرتنی لە وڵاتێکدا کە ھاوڵاتیانی قوربانی تاوای جینۆساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ بوونە مایەی نیگەرانیمانە، بۆیە داواکارین لە کاتی ھاتنی بۆ بەغدا دەستگیری بکەن و تەسلیم بە دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی بکەن بۆ جێبەجێکردنی دادپەرەوەریی و رزگارنەبوونی تاوانباری ناوبراو لە سزا.

 


فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی دژە جینۆساید لە کوردستان
کوردستان - ھەولێر
١٨\٣\٢٠١٢


رێکخراوەکانی ئەندامی فیدراسیۆن:
١. کۆمەڵەی داکۆکی لە قوربانیان و کەسوکاری ئەنفالکراوانی گەرمیان
٢. کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە
٣. سەنتەری ئەنفال
٤. رێکخراوی فەژین بۆ قوربانیانی جینۆسایدی بارزانیان
٥. سەنتەری ئەنفال - دھۆک
٦. ناوەندی رێگا بۆ پرسی ئەنفال و کیمیاباران - دوکان
٧. کۆمەڵەی زیندانیانی ئەنفالکراوانی کوردستان
٨. رێکخراوی ھەڵوێست بۆ داکۆکی لە قوربانیانی ئەنفال
٩. رێکخراوی شەھید ئارام
١٠. رێکخراوی ژیانی نوێ بۆ ژنانی ئەنفال
١١. سەنتەری ئەنفال یا بارزانیان
١٢. رێکخراوی کیمیاباران و ئەنفالکراوانی بالیسان و دەوروبەری
١٣. رێکخراوی کار بۆ ئەنفال
١٤. ناوەندی داکۆکیکردن لە زیان لێکەوتوان و ئاوەدانی پشدەر
١٥. دەزگای مۆنمێنتی ھەڵەبجە لە ھۆڵەندە
١٦. رێکخراوی کارا بۆ داکۆکیکردن لە کەس و کاری قوربانیانی ئەنفال
١٧. چاودێری کوردۆساید - چاک
١٨. رێکخراوی ئەنفالەکانی کوردستان
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک