په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\۴\٢٠١٠

نامەیەک بۆ سەلام عەبدوڵا:

تکایە لێت تێک نەچێ، شەڕ شەڕى هەریسەیە نەک شەڕى هزریی.


هیوا رەش   


ماوەیەکە لێرە و لەوێ ئامادەیى تۆ دەبینم لە بەڕەنگارییەکى سەختى هەموو ئەوانەى بە چاک و خراپ بۆ ژیر کردنەوەى گیرفانى بەتاڵیان بە بەرۆکى مارکس نەک مارکسیزم دا هەڵئەشاخێن ، وەکو ئەوەى دوژمنایەتى عەشایەرییان لەگەڵى دا هەبێت بەناوى ڕەخنەوە پێیدا ئەڕشێنەوە ، مخابن زۆرێک لەوانە بێ بۆنە و بێ هۆ ئەم کارەیان ئەنجام داوە و ئەدەن ، کە وا ئەڵێم لەبەر ئەوەى هەمان قەوانە سواو دووبارە ئەکەنەوە ، چەشنى بزنگەل وان و لاسایى یەکتر ئەکەنەوە چونکە بەهەمان شێوازى یەکتر کاوێژ ئەکەن بێ ئەوەى ڕەخنەیەکى لۆژیکییان لەو بیرمەندە جیهانییە هەبێت ، بە خت و خۆڕا ئەڵێى ئافرەتی نەزۆکن لە کۆمەڵگاى دواکەوتووى پیاوسالار دا ، بێئومێدیى خۆدەوڵەمەند کردنن و هەر بەوەندە ناوەستنەوە بچنە لاى پزیشک بەڵکو ئامادەن زیارەتى شەخس و شێخ و موشایەخیش بکەن بۆ ئەوەى دڵى مێردە ستەماکارەکانیان ڕا بگرن و ژنێتى خۆیان بکەن بە قوربانیى بۆ پیاوە ناچیزەکەیان و خەتاکانیان بکەنە ئۆباڵى خۆیان ، لەمەدا مەبەستم بەناو ( شیوعى ) یە تیجارباشەکانە ، ( خوا نەخواستە ) ناڵێم گیرفانیان وجاغى کوێرە ! بگرە زۆرى تێدایە و ئارەزووى زیاتر ئەکەن ، ئەمەش بیدعەى دنیاى سەرمایەدارییە و پێویست ناکات تۆ لە هەموو ئان و ساتێکا لە گیرفان پڕە بێفکرەکان بێیتە دەنگ ، بەندە هەمیشە موتابەعەى هەموو ئەو نووسینانە ئەکەم کە بەچاوى ڕەخنەوە لە مارکسیزم ئەڕوانن بەو هیوایەى مەڵۆیەک بخەنە سەر خەرمانى مارکسیزم وەلێ بەداخەوە زۆربەیان بە دەنکە شقارتەوە بە دیاریەوە وەستاون و ئەیانەوێ نەفامانە بە ئاگر تێبەردانى خەرمانەکە بازاڕى خۆیان گەرم بکەن .

هەڵە لێیان تێ مەگە ، ئەوانە مەوالى هەریسەکەن نەک حەسەن و حوسێن ، ئەوانە بێ فکر و ناوبۆشن ، ئەوانە کەمیى خۆیان بە ڕەخنە لە دەوروبەر دائەپۆشن ، مارکس نەیوتووە من پێغەمبەرم و ئەوەى لە من بکەوێت خواکەم گەڕ و گولى ئەکات ، ئەو بیرمەندە خاوەن ئایدیا دیالیکتیکە ، ئەوەندەى لەسەر شان بووە کە خزمەتى ڕەوتى مێژووى مرۆڤایەتى بکات و عەدالەتى کۆمەڵایەتى بێتە بەرهەم و مرۆڤەکان وەکو برا پێکەوە بژین ، ئەو بیرى بەلاى ئەوەدا نەچووە هەژارى بە زەکات چارەسەر بکات و ئەیخواست سستمى زەکات نەمێنێت ، بۆیە بە لاتەوە نامۆ نەبێت زەکاتدەرەکان هەندێک زەکاتوەرگر وەکو پیاوماقوڵ و بیرمەند و ڕەخنەگر و نووسەر و مۆدێرنە و ڕۆشنبیر و هەتا بە ( مارکسى ) ش بە خەڵکى بناسێنن ، ئەى ئەوە نیە سەرانى زەکاتوەرگرى حزبى شیوعى بۆ یەکێتى و پارتیى ( دۆست ؟ ! ) انى کۆمۆنیزم بوونەتە بەرلەشکر و هەرچەندە جاڕى ( لیستى ئازادى و عەدالەتى کۆمەڵایەتى ) یان ئەدا لە دواییدا بە پەلەپڕوزێ بۆ دۆشین و سڕ پۆشین ! خۆیان پەستایەوە باوەشى زڕدایکەکەیان و ناشرین کردنى حزبێک و مێژووەکەیان گرتەوە ئەستۆى خۆیان و بەو سۆنگەیەوە جڕوجانەوەرى ئەوتۆیان قووت کردۆتەوە کە وێناى هەڵوێست و شۆڕشگێڕیى لە چمکى دۆلارەوە ئەنەخشێنن و ئەلف و بێى حیوار نازانن و باڵانگژى مارکسیزم ئەبنەوە ! ئیتر بۆ ئەبێت تۆ خۆت بەوانەوە خەریک بکەیت ؟ ! شیوعیەت خواستى مرۆڤایەتییە و مارکسیش نەبوایە ئەو هەر لەدایک ئەبوو ، بەر لە لەدایک بونى هەوڵى لەبار بردنى درا و پێیان نەکرا و ئێستاش ئەیانەوێ بیتاسێنن ، کە ئەمەش پێچەوانەى ڕەوڕەوەى پێشڤەچوونى کۆمەڵگاى مرۆڤایەتییە و ئەچێتە بازنەى مەحاڵەوە چونکە ناکرێت خواستى لەشکرى بێشومارى بێنەوا و بێکار و برسى و هەژاران بکرێتە – فدیە - ى سیستمى سەرمایەدارى و بەناو نووسەرە گیرفان بەزەکات فێربووەکانیان ! ئەگەر باوەڕ ناکەی ئەوەتا هەتا ئەیانەوێ چەقەڵمان بۆ بکەن بە مریشکەوان و گورگیشمان لێ بکەن بە شوانى مەڕ !

 


07701309524

Hewarash1@yahoo.com