په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٠\٥\٢٠١١

تکایه وڵاته‌که‌مان مه‌که‌نه‌ قومارخانه.


عادل ساڵح عه‌لاف  


هه‌موو رۆژێک چه‌نده‌ها جار له ته‌له‌فزیۆنه‌کانی کوردستانه‌وه ریکلامێکی قێزه‌وه‌ن  ئه‌بینم ئه‌ویش ریکلام کردنه بۆ یاری لۆتۆ، که ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له سا‌مناکترین قوماره‌کان که جهانی گرتۆته وه و ملیۆنه ها که س ئالوده ی بوون به ملیۆنها دۆلار له و قو ماره دا خه رج ئه‌کرێت و که سانێک هه ن که هه موو ره نجی شانی رۆژانه یان له و قوماره دا خه رج ئه که ن به هیوای ئه وه ی بره پاره یه کی زۆر به‌رنه‌وه، ئه م قوماره ش به تا یبه تی ئه و که سانه ئاڵوده ی ئه بن که باری ئا بوورییان له ئاستێکی نزمدایه.


یاری (یا نسیب) له کوردستاندا مێژوویه کی دێرینی هه یه وه ک یانسیبی (انشاء المسشفیات) که داهاته‌که‌ی بۆ دروستکردنی خه سته خانه ته‌رخان ئه کرا وه ئه توانم بڵێم له سه دا هه شتای خه لک ئه م (یا نسیب)ه‌‌یان ئه کری به ڵام به درێژا یی بیست ساڵ ته نها یه ک که س ئه و (یا نسیب)ه‌ی بۆ ده‌رچوو که ئه‌ویش بابه خوله‌ی سویجگه‌رچی بوو که بری پێنج هه زار دیناری بۆ ده رچوو له کاتێکدا له کوردستاندا سه ده ها به‌رامبه ر پاره کۆ ئه کرایه وه هه روه ها ئه وکابرایه بووه گاڵته‌جاری مندالان له هه رچی شوێنێک ده رکه وتایه دوای ده‌که وتن ده‌یانگوت [ بابه خوله خل به‌ره‌وه دیناره‌کان وردکه‌ره‌وه ].


قوماری لۆتۆ له هه‌موو جهاندا هه یه بێجگه له وه ده ها جۆر قوماری جۆراو جۆری که هه یه به ڵام ته نها یه ک جۆریان نیه که قازنجه که ی بجێته گیرفانی سه رمایه داره وه به ڵکوکۆی ده ستکه وته که ی ته رخان ئه کرێ بۆ بواری وه رزش و رێکخراوه مرۆڤایه تیه کان وه له ژێر چاودێری لیژنه یه کی دادوه‌ری داوه تۆپه کان له لایه ن ئه و لیژنه یه وه پێوانه ئه کرێ و بۆ هه رجا رێکی به کار هێنان ئه خرێته جانتایه کی تایبه ته وه و له سندوقی یه کێ له بانقه کان داده نرێت و کلیله که ی لای سه رۆکی لیژنه که یه و هه رچه ند جارێک لیژنه که ئه گۆردرێ.


به ڵام ئه وه ی له کوردستان رووده‌دا شتێکی که یه، یه کێ یان چه ند که سێک ئه م بیرۆکه یان بردۆته وه بۆ کوردستان و وه هه لی بازاره ئازاده که ی کوردستانیان قۆستۆته وه بۆ گیرفان پر کردنی خۆیان که هه فتانه به ده ها ملییۆن دینار مه زه نه ئه کرێت له سه ر حسابی گیرفانی هه‌ژارانی کوردستان، وه  یه کێک له شته سامناکانی ئه م قوماره ئه وه یه بۆ ماوه یه کی که م هه مو کوجه و کۆڵانیک ئه گرێته وه.


به‌ڵێ هه ندێک که س ره نگ بێت بڵێ ئێمه ش وه ک وڵاتانی جیهان با لۆتۆمان هه بێت به ڵام من له وه ڵامدا ئه ڵێم وه کو پێشتر ئاماژه‌م بۆی کرد له هه مو جهاندا هه مو داها تی قو ماره کان مۆنۆ‌پۆ‌لێکه بۆ خزمه تی وه رزش و سازمانه مرۆڤایه تیه کان ،به ڵام لای ئێمه برێتیه له کۆمپانیه‌کی تایبه‌ت به هاوکاری کۆمپانیای (جۆی) سویدی که کۆمپانیه که له بواری ئه‌لکترۆندا کار ده کات ئه مه ش ئه وه ده گه ێنێ که به‌شێکی ئه وداهاته به دۆلار ئه برێت بۆ ده ره ره وه ی وڵات ،ئه مه له لایه که وه له لایه کی تره وه ئه بێت ئه وه بزانین که سستمی ده سه ڵاتی ئه وروپا سیسته‌می ئابووریی بازاره وه ده وڵه ت له‌سه‌ر زه کات ئه ژی لێره دا ده وڵه ت له دوو لاوه ده ست که وتی ئه بێت ،له لایه که وه پاره‌یه‌کی زۆری وه کو زه کات ده ست ئه که وێ له لایه کی تره وه پێویستی به بوجه ی زۆر نابێت بۆ بواری وه رزش وه ک دروست کردنی یاریگا و گۆماوی مه له و ..هتد . هه روها ته رخان کردنی بودجه ی زۆر بۆ رێکخراوه مرۆڤایه تێه کان ، ره نگ بێت هه ندێ که س بڵێ ئه مانیش زه‌ریبه ئه ده ن به ده وڵه ت ، منیش له وه ڵامدا ئه ڵێم باشه ئه و زه ریبه یه ئه کاته ئه و بو دجه یه ی که ته رخان ئه کرێت بۆ ئه و بوارانه ، به دڵنیایه وه ئه ڵێم نه خێر ،له کوێ کۆی هه مو داهاتی قوماره که بدرێ به ده وڵه ت له ژێر سه رپه رشتی یه کێ له فه رمان به را یه تیه کانی وه‌زاره تی  به‌رهه‌مهێنان یان وه زاره تی بازرگانی به رێوه بچێت.


لێره دا پرسیارێک خۆی ده‌سه پێنێ به سه رماندا نڵێم ئه‌وه‌ی من ده‌یڵێم لێپرسیارانی کو ردستان نایزانن؟ به دڵنیایه وه ده‌ڵێم زۆر باش ده‌زانن هه‌روه‌ها ده‌زانن چ زیانێکی کۆمه ڵا یه تی ده‌به خشێ بێجگه له روانگه ئایینیه که وه ،به ڵام به بروای من یه کێکی باڵاده ست له پشت رێگه‌پێدانی ئه م بیرۆکه یه وه.


من ئاگادارم که چه نده ها قومارخانه له هاوینه هه واره کانی کوردستاندا هه یه و ده وڵه مه نده کان هاتوچۆی ده‌که ن به ڵام لۆتۆ له هه مو جاده‌کا نی شار و شارۆچکه کاندا بڵاو ده‌بێته وه ئه‌وه‌یه‌ که ده‌بێ به مایه ی ماڵوێرانی خه ڵک.


له کۆتاییدا داوا کارم له ده سه ڵاتدارانی کوردستان و رێکخراوه کۆ مه ڵایه تیه کان و حزبه سیاسیه کان که ئه و پرۆژه یه بوه‌ستێنن یان بکرێ به پرۆژه یه کی ده وڵه ت بۆ خزمه تکردنی ئه و بوارانه ی که ئاماژه م پێکرد.

 


adel_allaf@hotmail.com

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک