په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٩\٢٠٢٥

تکایە، خاسی مەکەن، با خراپتر نەبێت!

ئاکۆ          

 

ڎ ، ۋ ، ڼ ، ۊ ، ې (فۆن) یان (ئەلەفۆن)؟

٤.

/ۊ/ ئۊ (بۆرە) 1 ü : یەکێکە لە فۆنێمە تاییبەتەکانی ئاخاوتنی هۆرامی و لە سەرتاسەی ناوچەکانی هۆرامان و لەنێو گشت دیالێکت و بنەدیالێکتە هۆرامییەکان واتای جووتواژەکان* دەگۆڕێت و لە یەکدی جیادەکاتەوە، بەتاییبەت :

- لە کۆتایی گشت کردارە ڕانەبوردوو و داهاتوەکان (کردارە یەکجارەکییەکان) بۆ سێیەم کەسی تاک :

بووسۊ cvcv : بخەوێت، هۊرزۊ cvccv : هەڵدەستێت، کەرۊ cvcv : دەکات، موەرۊ ccvcv : دەخوات، وڕنۊ cccv : دەڕووخێنێت، چڕۊ ccv : بانگدەکات، بڕۊ ccv : دەبڕێت ...تد**، لە بەرانبەر ئەو واژانە واژەی دیکە هەن، کە بە فۆنێمی /ۆ/ کۆتاییان دێت و واتا و ڕۆڵی ڕێزمانیان جیاوازە. بێجگە لە یەکدی جیاکردنەوەی واتای جووتواژەکان، بوون و گۆکردنی بۊرە /ۊ/ لەنێو ئاخاوتنی هۆرامی بەس لە کۆتایی کرداری ڕانەبوردوو و داهاتوو بۆ سێیەم کەسی تاک نییە، بەڵکو لەنێوەندی دەیان واژە و هەر وەها لە کۆتایی دەیان ناوی گشتیش هەیە و واتا دەگۆڕێت.

بە نەبوونی پیتی تاییبەت بۆ فۆنی [ۊ] نووسینی سەدان واژە تێکەڵ دەکرێت و بە هەڵەخوێندنەوەی پیتی هەڵە (ۆ) کە بۆ فۆنێمێکی دیکە بەکاربراوە، سەرەنجام لە داهاتوویەکی نزیک گوتنی فۆنی بۊرە: [ۊ]، کە یەکێکە لە تاییبەتییەکانی ئاخاوتن و جېیاکەرەوەی ڕێزمانیی کردارەکانی هۆرامی بۆ ( گوتن و دەسنیشانکردنی کردارەکانی سێیەم کەسی تاک )، دەگۆڕێت بە فۆنی [ۆ]، کە ئەویش [ۆ] بەخۆی لەنێو ئاخاوتن و ڕێزمانی هۆرامی هەیە و لەنێو ڕێزمانی هۆرامی گرنگیی و ئەرک و ڕۆڵی تاییبەتی خۆی هەیە.

 

فۆنێمی /ۆ/ ئۆ **O: یەکێکە لە فۆنێمە هۆرامییەکان و لە نێو ئاخاوتنی سەرتاسەی ناوچەکانی هۆرامان و لەنێو گشت دیالێکت و بنەدیالێکتە هۆرامییەکان واتای جووتواژەکان دەگۆڕێت و وەک لەنێو هەموو بەشەکانی دیکەی زمانی کوردی، لەنێو ئاخاوتنی هۆرامیش فۆنێمی /ۆ/ بوونی هەیە، بەتاییبەت لە کۆتایی:

- گشت کردارە فەرمانییەکان بۆ دوەم کەسی تاک : بووسۆ : بخەوەوە، بوەرۆ : بخۆرەوە، مجۆ : بڕێژەوە، بارۆ : بهێنەرەوە، بوازۆ : بخوازەوە، ...تد.

- گشت کردارە ڕابوردوە تەواوەکان*** (کردارە فرەجارەکییەکان) بۆ یەکەم کەسی تاک و کۆ، دوەم کەسی تاک و کۆ، سێیەم کەسی تاک و کۆ، نموونە: بەرڎۆ : بردەوە، وارڎۆ : خواردەوە، کەرڎۆ : کردەوە، چڕیۆ : بانگکردەوە، ڕەڎبېیۆ : تێپەڕییەوە، پېڎابییۆ : پەیدابوویەوە، بېیۆ : بوویەوە، دییۆ : دۆزییەوە، بڕیۆ : بڕیەوە، ...تد.

- گشت کردارە ڕابوردوە نزیکەکان*** (کردارە فرەجارەکییەکان) بۆ یەکەم کەسی تاک و کۆ، دوەم کەسی تاک و کۆ، سێیەم کەسی تاک و کۆ، نموونە:

کەرڎەنۆ : کردوەتەوە ، چڕیەنۆ : بانگکردوەتەوە ، بېیەنۆ : بوەتەوە، ئېستەنۆ : دۆزیوەتەوە، گېڵنانۆ : گێڕاوەتەوە، ژڵېۋیانۆ : جووڵانوەتەوە، ...تد.

- گشت کردارە ڕابوردوە نزیکەکان*** (کردارە فرەجارەکییەکان) بۆ کەسی یەکەمی تاک، دوەم کەسی تاک، سێیەم کەسی تاک، نموونە:

وەنەنمۆ : خوێندوومەتەوە ، ژاۋانتۆ : جویووتەتەوە، ئەسانشۆ : کڕیویەتەوە، شېۋنانمۆ : شیواندوومەتەوە، ...تد

- گشت کردارە بکەرنادیارەکان (کردارە فرەجارەکییەکان) لە باری ڕابوردووی نزیک، نموونە:

ئېزیانۆ : دۆزراوەتەوە، چڕیانۆ : بانگکراوەتەوە، بریانۆ : براوەتەوە، وریانۆ : خوراوەتەوە، دزیانۆ : دزراوەتەوە، شیۋنیانۆ : شێوێندراوەتەوە...تد.

- گشت کردارە ڕانەبوردوەکان (کردارە فرەجارەکییەکان) بۆ یەکەم کەسی تاک، دوەم کەسی تاک، سێیەم کەسی تاک، نموونە:

مڎەوۆ : دەدەمەوە، دڕیۆ : دەدڕیتەوە، مېزۊشۆ : دەیدۆزێتەوە، بېزوۆ : بدۆزمەوە، نەیۆ : نەیێیتەوە، نەڎۊشۆ : نەیداتەوە ، نەۋاچوۆ : نەڵێمەوە، نەوسوۆ : نەخەومەوە، نە وەریۆ : نەخۆیتەوە، گرۋنۊشۆ : دەیگریێنێتەوە، ...تد.

- گشت کردارە ڕابوردوە تەواوەکان (کردارە فرەجارەکییەکان) بۆ کەسی یەکەمی تاک، دوەم کەسی تاک، سێیەم کەسی تاک، نموونە:

نەڎامۆ : نەمدایەوە، نەۋاتتۆ : نەتگوتەوە، ژاۋاشۆ : جوییەوە، وەنمۆ : خوێندمەوە، گېڵناتۆ : گێڕاتەوە، دېۋناشۆ : ورووژاندییەوە ، ..تد

- گشت کردارە داهاتوەکان (کردارە فرەجارەکییەکان) بۆ یەکەم کەسی تاک، دوەم کەسی تاک، سێیەم کەسی تاک، نموونە:

مووسوۆ : دەخەوومەوە، هۊرزییۆ : هەڵدەستیتەوە، شېۋنۊشۆ : دەیشێوێنێتەوە، کەروۆ : دەکەمەوە، مەیۆ : دێیتەوە، بڎۊشۆ : بیداتەوە ، ..تد.

 

چەند نموونەیەک لە جووتواژەکان کە بە فۆنێمی /ۊ/ .. /ۆ/ واتایان دەگۆڕێت و جیادەکرێتەوە:

 

 

نموونە بۆ هەبوونی /ۊ/ لەنێو ناو

لۊ، چۊ : دار ، کۊ : کێو ، شۊت : شیر ، کۊت : دەقی ڕانکوچۆخە، ڕۊ : ڕۆژ، بۊ : بۆن ، سۊ : سوێ ، دۊ : دۆ ، تۊ : تۆ، ..تد.

 

نموونە بۆ هەبوونی /ۊ/ لەنێو ئاوەڵناو

کۊڵ/کۊڵە : ناتوانا ، زۊڵ/ زۊڵە : زۆڵ ، سۊڵ/سۊڵە : سوێر ، کۊر : کۊرە/کوێر ، چۊڵ /چۊڵە : چۆڵ ، ..تد.

 

نموونەی هەبوونی هەر دوو فۆنێمی /ۊ/ ، /ۆ/ لەنێو یەک واژە

شۆبۊ : شەوبۆ ، سۊتۆ : سووتایەوە ، هۊششییۆ : لەبیرچوویەوە، هۊرشییۆ : هەڵچوویەوە، هۊربېیۆ : هەڵبوویەوە/ ورووژایەوە، ...تد

هەر وەها لەنێو کردارە فەرمانی و ڕانەبوردوەکان (کردارە فرەجارەکییەکان) بۆ دوەم کەسی تاک :

دۊڕیۆ : بدۆڕێوە، کۊشیۆ : هەوڵبدەرەوە ، شۊریۆ : دەشۆیتەوە، کرۊزیۆ : بکووزێوە، نۊشیۆ : دەنۆشیتەوە، کرۊچنۆ، کەریۆ : دەکەیتەوە،

بوەریۆ : بخۆیتەوە، موەریۆ : دەخۆیتەوە، نەوەریۆ : نەخۆیتەوە، ...تد

_________________________________________________________________

١. /ۊ/ فۆنێمێکە لەنێو ئاخاوتنی گشت ئاخێوەرانی گوند و ناوچەکانی سەرتاسەری هۆرامان بوونی هەیە.

* جووتۆکە واژە minimal pair، ئەکادێمیای کوردی د. وریا عومەر ئەمین.

** بۆ بەدیکردنی نموونەی زۆرتر لەبارەی بوونی هەر دوو فۆنێمی بۊرە /ۊ/ .. /ۆ/ فەرهەنگی هۆرامی سۆرانی (ۋەرقوڵ) نووسینی مامۆستا جەمال بێدار تژیە لەو واژانە. لینکی داگرتن و خوێنەوە فەرهەنگی هۆرامی سۆرانی (ۋەرقوڵ) لە کوردیپێدیا

https://www.kurdipedia.org/?q=20190521160331289227&lng=1

*** جیاوازی ئەو دوانە لەنێو بابەتێکی دیکە کە هێشتا بڵاونەکراوەتەوە، شرۆڤەکراوە.

 

٢٥\٨\٢٠٢٥

ako.maran@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک