په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\١\٢٠١٥

    تکایە یار‌!

دارا خونچە

تکایە یار دەستم بەردە..
ئەز رابوون و روونیشتنم
            هاتوچوونم..
            تا جلەوی هەنگاویشمت
                       لە دەست دایە!
تکایە یار
ئیدی وە کاکە گاسم کە و
لە پەروەندەکەت وەک برا
              تۆمارم کە..
      تا کە مردم دوو بەش میرات؛
      یەکیان ئی من و یەکیان ئی خۆت

               لە ماڵە بابم وەدەستخەی
      لە ئاهەنگی زاوای تازەم
                
- هاوسەرگیرییەکەت -
                          خەرجی کەی!
تکایە یار
با ئیدی واز لە خەو بینم و
             هەر وە دیارتەوە بێدار بم..
      نەوەک شەوەک
         خەون وە مەرگت ببینم و
            ئەزیش لە داخان خۆ بکوژم!
تکایە یار
با من ببمە موسڵمان و
تێر تێر مەمکۆڵانت بمژم؛ ببیە دایۆم..
        تا کە مردم ناسناوم بی
              وەک کوڕی توو و
              وە ناوی توو گاسم بکەن!
*
_______________________
* دینی ئیسلام کە یەک پارچە ئەفسانەی سەیروسەمەرەیە، لە یەکەک لە ئەفسانەکانیدا گۆیە هەر موسڵمانەک پاش مردنی وە ناوی داکی گاسی دەکەن!
 

ماڵپه‌ڕی دارا خونچە

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک