په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\٨\٢٠١٤

    تنۆكێ لە خەونی كەرت.

یوسف خەلیل

گەر نیازت بوو
وێڵییم بکەیتە پێکێک لەماچ و
لەنێو گەردووندا
بەقەدەر بیشوبهێنیت !
بەشنەی شەماڵ و
تەم و ژاکانی بادا ڕێکە
بەم نمایشەش هەل دەڕەخسێ
تا پەی ببەم بەنمەی بارانی گۆنات و
تاوێ‌ لەنێو سەمای سۆزو
سیمای پڕ خەندەدا ئارام بگرم
بەمەش دەشێ ئاشنابم
بەپێچی زوڵف و ژاکانی ئەندێشەت
لەگەڵ گۆڕانی وەرزدا
دەبینە مەل و لەنێو ئاڵی جەستەدا
لەنێو توانەوەی ڕۆح دا
بێ پایان لەشەقەی باڵ دەدەین
دەتۆش ببە نەورەس و
بەنێو نیگای دیدەی تامەزرۆدا
لەکەنار دەریای ئارەزووم دا ئارام بە
هێور هێور
دەبینە ماسی و
بەنێو پێچ و گردۆلکەی ڕووخساردا
بەمەلەیەک
دەروونی حەزی خرۆشاوو
ئاو دەدەین
بەمەش دەگەینە وێزگەو
لەدەرکەی دڵ دەدەین
هەست و هەناسەی پڕ جۆش
دەگا بەفارگۆنی ژووان
سەرخەو چاوهەڵدێنێت
بیمار پاراو دەبێت
تەنها تاوێ‌ خامەش
خامۆش دەبێ'.


ماڵپەڕی یوسف خەلیل

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک