١٩\٥\٢٠١٢
تراژیدیا سیاسییە‌کانی
مسته‌فا که‌مالی تورک له مالیکییە‌کاندا دووباره
ده‌بنه‌وه!!!

محه‌مه‌د بێبه‌ش
ئه‌گه‌ر له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م،
چاوێک به مێژووی کۆماری تورکیادا بگێرین،
له دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیه‌کان، له‌یه‌کچونێکی
زۆر له نێوان تورکیای ئه‌وسا
و عێراقی ئێستا به‌دی ده‌که‌ین، چ له
رووی ناکۆکیه‌کانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی
دراوسێ و چ له رووی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی
مه‌رکه‌زی، چ له رووی ململانێی
ئیدیۆلۆژییه‌وه، ئه‌مه جگه له شه‌ری
ستراتیجی نێوده‌وڵه‌تی و کاریگه‌ریه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی
شۆڕشی پیشه‌سازیو به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌کان،
به‌ڵام ئه‌و بۆچونه نزیکه‌ی که ئیمه ده‌مانه‌وێ لێره‌دا باسی
بکه‌ین، کایه و پایه‌ی کورد له باکوری کوردستان و پلان وسیاسه‌تی که‌مالیسته‌کان
به‌رانبه‌ر شۆڕش و خواست و ویستی کورده‌کان،
هاوتا پلان و سیاسه‌تی مالیکیه‌کان و به‌راوردێکی ئه‌مڕۆ، له‌و سه‌ارده‌مه‌دا
کورده‌کانی باکورسه‌رۆک خێڵیان هه‌بووکه خاوه‌ن ده‌ستکه‌وت و بڕیار
بوون ،له ئێستای کوردستانی باشوردا سه‌رۆک حیزبه‌کان خاوه‌ن ده‌ستکه‌وت
و بڕیارن، مسته‌فا که‌مال ئیمتیازی ده‌سه‌ڵات و گوندی پێده‌به‌خشین،
به‌رانبه‌ر خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌کان،
لێره‌ش مالیکیه‌کان وه‌زاره‌ت وپله‌ی باڵای بێ ده‌سه‌ڵاتیان
پێده‌به‌خشن، له‌وێ هۆزه کوردیه‌کانیان ده‌کرد
به‌گژ یه‌کدا، سیساسه‌تی (ئاپارتاید) خۆیان
زاڵ ده‌بوون به‌سه‌ر ناوچه‌کاندا، مالیکیه‌کان ده‌یاونه‌وێ حیزبه
کوردیه‌کان به‌م شێوه‌یه به‌کار بهێنێن،که‌مالیسته‌کان چه‌ک و پاره‌یان
ده‌دایه ئه‌وخێڵانه‌ی سه‌رشۆڕ ده‌که‌ن بۆ بڕیاره‌کانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ند
،مالیکیه‌کانیش، پاره‌و مووچه ده‌ده‌نه ئه‌وحیزب
وڕێخراو ڕۆژنامانه‌ی پروپاگه‌نده بۆ ناوه‌ندو یه‌کپارچه‌ی عێراقی
مالیکیه‌کان ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها که‌مالیسته‌کان
چۆن به‌زمانی لوس به‌رگی کوردیان له‌به‌ر حه‌سه‌ن
خه‌یری و هاوه‌ڵه‌کانی کرد
و تا له‌به‌ر
ده‌م لیژنه‌ی (عیسبه‌ت و ئومه‌م) داوایان کرد که ئه‌وان نایانه‌وه‌ێ
له تورکیا جیاببنه‌وه، مالیکیش به‌هه‌مان شێوه ئه‌وکاره نێوده‌وڵه‌تیانه
به‌سه‌رانی کورد ده‌کا، به‌هه‌ر حاڵ هه‌رکه‌سێ مێژووی ده‌رسیمیه‌کان له
سه‌رده‌می که‌مالیسته‌کان بخوێنێته‌وه..
تێده‌گا کە تراژیدیا سیاسیه‌کان چۆن
دووباره ده‌بنه‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی
چه‌ند خۆفرۆشی وه‌ک مرادپاشای سه‌رۆکخێڵ پیاوی ناوه‌ند بن.
پرسیاری ئیمه ئه‌وه‌یه ده‌بێ بۆچی بارزانی وتاڵه‌بانی ئه‌و هه‌موو
بۆشاییه سیاسی وئیداری وئابوریه بده‌نه ده‌ست دوژمن؟؟؟
ده‌بێ بۆچی دوژمن ئامۆژگاریان بکات؟؟ ده‌بێ بۆچی گوێ له دوژمن
بگرن؟؟ ده‌بێ بۆچی هێنده خۆیان دوره په‌رێز له گه‌له‌که‌ی خۆیان
بگرن؟؟ ده‌بێ بۆچی هێده خاڵی لاوازی خۆیان وگه‌له‌که‌یان بخه‌نه خزمه‌تی
دوژمنان ...باشه‌که ئه‌وان گوێگرتنیان له‌م گه‌له پێ شه‌رمه‌زاریه.
ئه‌ی بۆچی به‌ناوی ئه‌م گه‌له‌وه پله‌و پایه‌یان وه‌رگرتوه و بۆ ده‌ستبه‌رداری
نابن!!؟؟ ئیمه ده‌پرسین له کام سیسته‌م وله‌یاسای چ ووڵاتیکدا هه‌یه
سه‌رۆک وسه‌رکرده.. نه‌زانێ خواست‌و وویستی
گه‌له‌که‌ی چیه؟؟ ئێمه ناڵێین ئێوه‌ش وه‌ک سه‌رکرده‌کانی ئه‌وروپا به
پاسکیل بگه‌ڕێن، به‌ڵام ده‌کرێ مانگی هه‌فته‌یه‌ک ته‌رخان بکه‌ن بۆ
بینینی خواسته‌کانی هاووڵاتیان، به‌ڵام ئێوه
نه‌ک هاوڵاتیان وئه‌ندامانی حیزبه‌که‌ی خۆشتان نابینن، به‌ڵکو لاپه‌ره
و ماڵپه‌ره‌کانی خودی شه‌خسی خۆشتان که‌سانی ترتان داناوه بۆتان سه‌یر
کات، ئه‌گه‌ر بیانوه‌کان و پاساوه‌کان سه‌رقاڵی بێت .. ده‌توانن له
ئوبامه‌ی سه‌رۆکی جیهان بپرسن! ئه‌ی ئه‌گه‌ر
سه‌رقاڵیتان به تێگه‌تشتن وکاروباری و گه‌له‌وه نه‌بێت، به‌چیه‌وه
سه‌رقاڵن، ئێمه ئه‌م جاره‌ش له‌به‌ر خاتری نه‌ته‌وه و نیشتمان پێتان
ده‌ڵێین!! له‌مه زیاتر پشت له جه‌ماوه‌رو گه‌ل مه‌که‌ن.. با گه‌ل له‌مه
زیاتر پشتان تێنه‌کات.. چونکه ئه‌وانه‌ی گه‌ل پشتی تێکردن...
مێژوه‌کانیان لای ئیوه‌یه‌و هه‌ندێکیان هاوڕێ ودۆستی خۆتان بوون.
مێژوو به‌زه‌یی به‌کاسه‌دا نایه‌ته‌وه ، مێژوو ناپرسێ کوری کێیت ،مێژوو
ته‌رازووی خێر‌و شه‌ری نییە، مێژوو ئاوێنه‌ی
دواساته‌کانی ژیانه ، بۆ مێژوو پێتان ده‌ڵێین.. ئه‌گه‌ر به‌زه‌ییتان
به گه‌ل ونیشتماندا نایه‌ته‌وه به‌زه‌ییتان
به‌خۆتان و مێژووی خۆتاندا بێته‌وه!! چۆن
ئێوه پێویستیان به‌گه‌له بۆ پله‌و پایه‌و خواستی حیزبایه‌تی و که‌سایه‌تیتان،
گه‌لیش پێویستی به ئێوه‌یه بۆ به‌دستهێنانی ئامانج و
خواسته‌کانیان.. چۆن ئێوه ده‌نگی گه‌لتان پێویسته ، تا ببنه نوێنه‌روناوه‌نده‌کان
گوێتان لێ‌بگرن، ده‌بێ ئێوه‌ش گوێ له گه‌ل بگرن!! سه‌یر له‌وه‌دایه بۆ
چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد.. له‌هه‌ر سه‌رکرده‌و سیاتمه‌دارو ڕۆشنبیرێکی
ئه‌وروپا ده‌پرسی کوردچی بکات!؟؟ زوربه‌یان
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن ئێوه له ناوخۆتاندا بێکه‌سن و سه‌رکرده‌کانی
ئێوه له‌ناو خۆیاندا مێزی خڕیان نیه ،به‌واتای کورده‌واری مانای کۆک
و یه‌کهه‌ڵوێست ویه‌ک ووتارو یه‌کگرتوو نین . باشه چیترتان ده‌وێ گه‌ل
بۆتان بکات وچی بۆنه‌کردون؟؟ ئه‌ی ئێوه چیتان بۆ ئه‌م گه‌ل و نیشتمان
کردوه؟؟
تا ئێستا سیسته‌می ئیداری یاساکانی نیو سه‌ده
له‌مه‌وبه‌ره و هه‌ندێکیشی کۆپییه‌ی
یاساکانی ناوه‌نده ،هاووڵاتیان زیاتر له چه‌ند سعاتێکیان ده‌وێ له
سه‌ره‌دا بۆ نوسینی عه‌ریزه‌یه‌ک ، زیاتر له هه‌فته‌یه‌کیان ده‌وێ بۆ
رۆتینترین داواکاری ، به کورتی ئیوه چ که‌ڵکێکتان له سسته‌می ته‌کنۆلۆژیا
وه‌رگرتوه بۆ لابردنی ڕۆتینی ئیداری ، با باسی بابه‌تی ئابوری بکه‌ین
جگه له هه‌ڵکشان و به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت چ سسته‌مێکی ئابوریتان
بۆ ئه‌م ووڵاته دارشتوه ، به ئیعترافی خۆتان ئه‌گه‌ر ما‌نگێ له سه‌نته‌ره‌وه
واته له ناوه‌نده‌وه موچه نه‌یه‌ت ته‌واوی گه‌ل ده‌گه‌رێته‌وه
دۆخی نه‌وه‌ته‌کان، دوای بیست ساڵ له ده‌سه‌ڵات وحکومه‌ت تازه
بارزانی ده‌ڵێت ..ئه‌گه‌ر گه‌ل په‌یمانی ساڵێ برسێتیم بداتێ ..من هه‌موو
بڕیارێک ده‌ده‌م، ئه‌مه خۆی ئیعترافێکه که هیچ سسته‌مێکی ئابوریتان
نه‌بوه‌و نیه و هیچ پاشخان وسه‌رخانی ئابوریتان نه‌بووه،
له باره‌ی دستکه‌وته نه‌ته‌وه‌و نیشتمانیه سیاسی وچاره‌نوسه‌کاندا،
ڕۆژانه خه‌ڵکی کورد له‌ناوچه داگیرکراوه‌کان ئه‌کوژرێ وده‌ربه‌ده‌ر
ده‌کرێ و سنورمان هه‌ر چه‌مچه‌ماڵه ومالیکیش به‌ئاشکرا جێبه‌جێ نه‌کردنی
ماده ده‌ستوریه کاڵ‌و کرچه‌کانی له‌مه‌ڕ ناوچه داگیرکراوه‌کان ده‌خاته
ئه‌وباڵی تاڵه‌بانی خۆی ،تاڵه‌بانیش بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه.
که‌واته کامانه‌ن ده‌ستکه‌وته سیاسیه
نیشتمانیه‌کان، ئه‌گه‌ر شۆڕشمان پێده‌فرۆشنه‌وه،
جگه له‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له شۆڕشی کردوه،چ بازرگانێک
شۆڕشی نه‌کردوه و ماستاوچی ڕژێمی ڕابردوو بووه،
ته‌نانه‌ت بازرگانه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانیش چه‌ند یه‌کی ئێستای
ئێوه‌یان هه‌یه؟؟ به کورت و
کرمانجی ئه‌و مه‌سه‌له کوردیه زۆر درۆیه که ده‌ڵێ (سواربون
عه‌یبێکه و دابه‌زین دوو عه‌یب) هه‌موو
سوارێک نه‌زان بێ یان سوار چاک هه‌ر ده‌بێ دابه‌زێ.
خۆ به‌سه‌ر ئه‌سپه‌وه نه‌خولقاوه. قابیلیه‌ت و تواناش هیچ عه‌یبه‌ی
تێدا نییە، به‌ڵکو نیو سه‌ده شکسته یه‌ک
له دوای یه‌که‌کان عه‌یبه. له نێوان کورد بۆ کورد ووشه‌یه‌ک نیه
ناوی ته‌نازول بێت، یه‌کتر نه‌خوێندنه‌وه‌و پشت له‌یه‌کترکردن وده‌ستگرتنی
دوژمن عه‌یبه، تێگه‌یشستن و ڕاوێژ له‌گه‌ل په‌رله‌مان و خه‌ڵکی نه‌ته‌وه‌که‌ی
خۆت عه‌یب نییه، خۆ ئه‌گه‌ر سڵ له گه‌ل
ده‌که‌نه‌وه، یان گه‌ل به نه‌فام ده‌زانن،
له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، ئه‌ی خۆ سڵ له په‌رله‌مانتارو هۆڵی
په‌رله‌مان ناکه‌نه‌وه، ئێوه وتتان په‌رله‌مان
مه‌رجه‌عه، له هه‌موو جیهاندا په‌رله‌مان قوسیه‌تی خه‌ڵکه‌که‌یه‌تی،
که ئێوه ڕێز له په‌رله‌مان نه‌گرن قودسیه‌تی خه‌ڵکی کوردستان له
چیدا ده‌بینن!!؟؟
bebash_62@hotmail.se
|