٢٠\١٢\٢٠١٠
تراژیدیای مه‌رگی به‌کۆمه‌ڵى په‌نابه‌ران،
په‌ڵه‌یه‌کى
ره‌شه به‌نێوچاوانى ده‌وڵه‌تانى ڕۆژئاواوه!

ده‌شتی جه‌مال*
15 مانگ، ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی ڕابردوو تراژیدیای مه‌رگی به‌کۆمه‌ڵى زیاتر
له 50 په‌نابه‌ری عێراقی و ئێرانی له جزیره‌ی کریسمسی نێوان ولاتی
ئه‌ندونسیاو ئوسترالیا مانشیتی میدیاکانی جیهانی گرته‌وه. به‌پێ
تازه‌ترین هه‌واڵ ئه‌و که‌شتیه نزیک به 100 په‌نابه‌ر که
له‌نێویاندا ژماره‌یه‌کی زۆر له ژن‌و منداڵی تیا بووه له به‌ر خراپی
جۆره‌که‌ی به‌رگه‌ی شه‌پۆلی ده‌ریا ناگرێت ونقوم ده‌بێت. له‌م
ڕووداوه‌دا که 44 په‌نابه‌ر رزگارگاریان ده‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا
لاشه‌ى 28 که‌سیان دۆزراوه‌ته‌وه و پشکنینیش بۆ ئه‌وانی تر
به‌رده‌وامه.
ئه‌مه یه‌که‌مین و دوایین تراژیدیا نیه که ڕووبه‌رووی په‌نابه‌ران
ده‌بێته‌وه، به‌ڵکو هه‌ر چه‌ند هه‌فته له‌مه‌و به‌ر له یه‌کێک له
شاحینه‌کانی نێوان پاتراو ئیتالیا 4 په‌نابه‌ری کوردی دیکه له
سندوقدا ده‌خنکێن و هیچ هاوارێک به هانایانه‌وه ناچێت.
هه‌ڵهاتن به نێو به‌ربه‌ستو ته‌لی درکاوی ومینو خنکاندن له ده‌ریا
وکه‌وتن به‌سه‌ر حه‌قلی ئه‌لغام و ته‌حه‌مولکردنی ده‌یان گرفت‌و
بارودۆخی نه‌خوازراو هه‌رگیزاو هه‌رگیز ڕووداوێکی هه‌ڵبژاردنی
ئازادانه‌ی ئینسانه‌کان نییه، به‌ڵکو ئه‌وانه‌ی سنوری ده‌سکردو چه‌مکی
په‌نابه‌ر به ناسنامه‌ی هاوڵاتی بوونی ئینسانه‌کان دا داده‌تاشن،
ئه‌وانه‌ی سیاسه‌تی جیاکاری ئینسانی و من وتۆ به ڕۆژهه‌ڵاتو ڕۆژئاوا
باکورو باش‌و دابه‌ش ده‌که‌ن، شونازنامه‌ی میللی و قه‌ومی ودینی و
فه‌رهه‌نگی به‌سه‌رماندا داده‌سه‌پێنن، ئه‌وانه‌ن ده‌رگای ژیانێکی
ئارام‌و ئاسوده‌یان لێداخستووین. به‌رپرسی ڕاسته‌خۆی ئه‌و تاوانانه که
ڕاووبه‌رووی کۆمه‌ڵگای ئینسانی ده‌بێته‌وه، ده‌وڵه‌تانى ئه‌وروپا و
ده‌سه‌ڵاتدارێتى کۆنه‌په‌رست و چینه ده‌سه‌ڵاتدارو گه‌نده‌ڵه‌کانى
ڕۆژهه‌ڵاته و له‌پێشیانه‌وه ده‌سه‌ڵاتى حزبه میلیشیایه
ناسیونالیسته‌کانى کوردستانه.
له‌کوردستان وئێران و عێراق و وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵات به‌هۆى له‌سه‌ر
کاربوونى ده‌سته‌وتاقمى قه‌ومى وئاینى و داسه‌پاندنى هه‌ڵومه‌رجی
سه‌رکوت وبیمافى و هه‌ڵاواردنى ژنان وجێگیرکردنى هه‌ژارى وبیکارى و
نه‌بوونى به‌سه‌ر زۆرینه‌ى کۆمه‌لگادا، له‌پاڵ شه‌رو تیرۆر و
ته‌قینه‌وه ونائارامى کردنى ژیانى ملیۆنه‌ها ئینسان، هاوڵاتیانى ئه‌م
شوێنانه‌ى ناچاربه‌هه‌ڵهاتن و گرتنه‌به‌رى ڕێگاى په‌نابه‌رى
بۆبه‌ده‌ستهێنانى ژیانێکى ئاسووده کردووه. ئه‌م هه‌ڵومه‌رجانه که
له چوارچێوه‌ى سیاسه‌ت و ستراتیژى ده‌وڵه‌تانى ئه‌وروپا به‌سه‌ر
کوردستان و عێراق و ولاتانى ناوچه‌که‌دا داسه‌پاوه و هه‌ربه‌خودى
پشتیوانى ئه‌وان، ده‌سه‌ڵاتى میلیشیایى و سه‌رکوتگه‌ر و کۆنه‌په‌رست
به‌ناوى "هێنانى دیموکراسیه‌وه" ژیانى ملیۆنه‌ها ئینسانى له‌به‌رده‌م
کوشتارو نه‌بوونى ئازادى وبیمافى و لانى که‌مى ژیاندا له‌قاڵبداوه،
به پێویست دیارده‌ى هه‌َلهاتن وڕووکردنه ژیانى په‌نابه‌رى کردۆته
گۆشه‌یه‌کى دنیاى ئه‌مرۆ. له‌به‌رامبه‌ریدا دونیاى دیموکراسى و
لیبراله‌کانى ڕۆژئاوا، که‌ده‌ستى له‌به‌ڵیننامه‌کانى "مافى مرۆڤ و
په‌نابه‌ریتى"ـ به یه‌کجارى شۆریوه‌ته‌وه و بۆبه‌رگرتن به‌هاتنى
په‌نابه‌ران سنوره‌کانى داخستووه و له‌ناوخۆشدا سیاسه‌تى دیپۆرت
وکه‌مپسازى وجیاکارى له‌به‌رامبه‌ر په‌نابه‌راندا کردۆته به‌شیکى
سه‌ره‌کى کارنامه‌ى ده‌وڵه‌ت، خه‌ڵکى په‌نابه‌ر وهه‌ڵهاتووى ناچار
کردووه به‌گرتنه‌به‌رى ڕێگاى نه‌هامه‌تى ده‌ریا و ڕێگاى مینکراو تا
له‌که‌ناریکى ئاسوده‌دا له‌نگه‌ربگرێ.
ترااژیدیاى مه‌رگى به‌کۆمه‌ڵى په‌نابه‌ران به‌رهه‌مى ئه‌م
واقعیه‌ته‌یه و ئه‌نجامێکه له‌داخستنى سنوره‌کانى ژیان به‌ڕووى
په‌نابه‌راندا. هه‌ر بۆیه خه‌بات و تێکۆشان بۆ هێنانه‌دی جیهانێک که
مافی نیشته‌جێبوون و ژیانکردن و به‌هرمه‌ندوبوون له بارودۆخێکی ئارام
بۆ هه‌ر ئینسانێک که له ده‌ست سه‌رکوتو جه‌نگ وهه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ
هه‌ڵهاتووه ،بۆته خه‌باتێکی ڕه‌واو هه‌قخوازانه و ئه‌رکی هه‌رئازادی
خوازان‌و ئینسان دۆستێکه بۆى بێته مه‌یدانه‌وه.
ده‌هه‌ی ڕابردوو، کۆمه‌ڵگای عێراق به کوردستانه‌وه بۆته مه‌یدانی
کێش مه‌کێشی سیاسی جیهانی و ناوچه‌یی ده‌وڵه‌تانى سه‌رمایه‌دارى و
ده‌سته‌و تاقمى قه‌ومى و ئاینى و عه‌شیره‌تى. ئه‌م کێشمه کێشانه‌ش
له‌پێناو پچرینی به‌شی ده‌سه‌ڵات و قۆرخکردنی بازاڕ‌و سه‌رمایه‌و
که‌ڵه‌که‌ى زیاترى قازانج، شتێکى زیاترنه‌بووه. که دیاره له‌سه‌ر
حسابی ژیان و چاره‌نووسی خه‌ڵکی عێراق و کوردستان وداسه‌پاندنى شه‌رو
کوشتار و هه‌ژارى وبێکارى وئاواره‌یى وده‌یان موسیه‌به‌تى تر به‌ڕێوه
چوه و ده‌چێت. هه‌ڵبژاردنی ژیانی ئاواره‌ی و ڕووکردنه هانده‌ران
گۆشه‌یه‌کی ڕۆژانه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ن که به‌سه‌رخه‌ڵکی عێراق و
کوردستاندا داسه‌پاوه.
تراژیدیای جزیره‌ی کرسمس که ویژاندی هه‌مووانی ڕاچڵه‌کاند به‌رهه‌می
سیاسه‌تی ئه‌مریکاو غه‌ربو پشتگیری و داکۆکیانه له ئه‌حزابی میلیشیای
وژن کوژانو ڕۆژنامه‌نوسان کوژان و سه‌رکوتکگه‌رانی ئازادیه‌کان.
کێ هه‌یه پێخۆشبێت له دۆستان‌و عه‌زیزانو هاوچاره‌نووسانی
دورکه‌ویته‌وه، کێ هه‌یه ته‌حه‌موولی ئه‌و هه‌موو کاره‌ساته
دڵته‌زینانه بکات و خۆی بداته ده‌ست مه‌رگ!
بۆ ئه‌وه‌ی کۆ مه‌ڵگای به‌شه‌ری به‌دوربێت له دووباره بوونه‌وه‌ی
ئه‌م تراژیدیایانه پێویسته ئازادی نیشته جێ بوون به ڕه‌سمی بناسرێت
هیچ که‌س ناچار نه‌کرێت به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌دا بازبدات و
خۆی بخاته به‌ر مه‌ترسی مه‌رگ.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی وێرای پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی
له که‌سوکارو دۆستان‌و هاورێانی قوربانیانی تراژیدیای (جزیره‌ی کرسمس و
پاترا) په‌یمانی خۆی دووپاتده‌کاته‌وه به دریژه‌دان به‌خه‌باتو
تێکۆشانی له پێناو به‌دیهێنانی ئازادی نیشته‌جێبوون و ژیانێکی ئارام‌و
ئاسوده‌ی ئینسانی و جێگیرکردنى مافه‌کانى په‌نابه‌رى..
_____________________________
*
سکرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی.
18\12\2010
ماڵپه‌ڕی ده‌شتی جه‌مال
|