تیرۆری ده‌وله‌تی تورک.
ئاماده‌کردنی: هۆشیار ئه‌حمه‌د
ئه‌و بکوژه نادیارانه‌ی که‌ماوه‌ی 30 ساڵه زوحــــــاک ئاسا مێشکی لاوانی کوردیان به‌فیشه‌کی ده‌مانچه ده‌پژاندو فڕێیان ده‌دایه ناو بیره‌کانی نزیک باره‌گاکانی ژتیمه‌وه ده‌وڵه‌تی تورک خۆی بووه..!
له‌تورکیادا کورد کوشتن بۆ ده‌وڵه‌ت ئازاده‌و ڕێگه‌ی پێدراوه. ئیعترافی ئه‌رگه‌نه‌کۆنجی ئایمور ئایگان
زۆر له مێژه کۆمه‌ڵێ نوسه‌رو روناکبیری ناوداری تورک، وه‌کو هێژا دکتۆر ئیسماعیل بێشکجی ئه‌حمه‌د ئاڵتان محمدئاڵتان جه‌تین ئاڵتان و هاوبیره‌کانیان باسیان له تیرۆری ده‌وله‌تی تورکی کردووه بێسله‌مینه‌وه له زیندان و دڕه‌نده‌یی ده‌زگاداپڵۆسێنه‌ره‌کان، به‌ڵگه‌ی روداوه‌کان و سه‌رچاوه‌کانی تیرۆری ده‌وڵه‌تیان دیاریکردووه.
ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی سه‌ره‌تای مێژووی تیرۆری ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ گروپی ( یۆن تورکله‌ر) واتا ئه‌و گروپانه‌ی که‌له کۆتایی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا فیرقه‌کانی(اتحاد والترقی ) دامه‌زراند.
به‌ڵگه‌یه‌کی تری مێژوویی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنی که هه‌میشه له تورکیادا پیاوکوژو قاتیله‌کان شانسی وه‌رگرتنی پۆسته‌به‌رزه‌کانیان وه‌رگرتووه تا خه‌ڵکه زانا‌و پسپۆڕه‌کان..!
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه چه‌تین ئاڵتان له‌سه‌ره‌تای لاوێتیدا وه‌ک رۆژنامه‌نوسێک سه‌ردانی سیاسه‌تمه‌دارێکی گه‌وره‌ی تورک ده‌کات که‌له‌و کاته‌دا دۆسیه‌و فایلی کۆمه‌ڵێ له وه‌زیره‌کانی له‌به‌ده‌ستدا ده‌بێ ویه‌کێ له‌وانه نیشانی ئاڵتان ده‌دات به‌م شێوه‌یه: پۆسته‌که‌ی وه‌زیری ته‌ندروستیه و پیشه‌که‌ی پێش وه‌زیری ( شه‌قاوه- چه‌قۆکێش) بووه.
ئه‌م دیارده‌یه هه‌ر تایبه‌تمه‌ندێتی سه‌رده‌می کۆماره‌که نه‌بووه‌و به‌ڵکو له‌سه‌رده‌می عوسمانلیه‌کانیشدا( جه‌لاد) یان ده‌کرده وه‌زیر.
تورکیا که‌وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی کۆده‌تاچی ناوی ده‌رکرووه، له‌سه‌ره‌تای کۆده‌تاکه‌ی ساڵی 1980 به‌دواوه زیاتر بره‌وی به‌دیارده‌ی تیرۆر داوه وه‌ک ده‌وڵه‌ت، به‌وه‌ی تورکیا ده‌مێک بوو ده‌یناڵاند به‌ده‌ست بانده‌کانی مافیاوه.
لێره‌دا کۆده‌تاکه‌و ده‌ستپیکردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌کداری بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی کورد له کوردستانی باکور جارێکی دی هه‌لی ڕه‌خساندو ئه‌م بانده‌مافیایانه‌ی زیندوو کرده‌وه به‌وه‌ی هه‌موو چوونه ژیرچه‌تری ئه‌رگه‌نه‌کۆنه‌وه له‌وێشه‌وه هه‌ندێکیان گوێزرانه‌وه(ترانسفێر) کران بۆ ناو ده‌زگاکانی (میت) و( ژتیم) ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئه‌م باندانه به‌پله‌ی یه‌که‌م بریتی بوو له کورد کوشتن له جیاتی ده‌وڵه‌ت.
ده‌وله‌تیش لای خۆیه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ له ڕێگه‌ی چه‌ند سه‌رۆک هۆزو په‌ڕله‌مانتارێکی‌کورده‌وه له کوردستاندا بڵاویکرنه‌وه وحه‌وێنرانه‌وه بۆ ئه‌نجام دانی کاره‌کانیان.
ده‌وڵه‌تی تورک ئه‌مانه‌ی وه‌کو دڵسۆزترین تورکی نیشتیمان په‌روه‌ر ناوزه‌د ده کرد(مافیای نیشتیمان په‌روه‌ر) وجگه له‌وه ده‌وڵه‌ت چاوپۆشی لێیان ده‌کرد که‌هه‌ندێ جار ڕاوو ڕووتیش بکه‌ن گه‌رجی بودجه‌ی تایبه‌تیان جگه له دامه‌زراوه‌ی ئه‌رگه‌نه‌کۆنه‌وه له‌هه‌ندێ سه‌رده‌می ده‌سه‌لاتدا ڕاسته‌وخۆ سه‌ره‌ک وه‌زیران ده‌ستگیرۆیی دارایی ولۆجیستیکی ده‌کردن له‌وانه خانم(تانسۆ چیله‌ر) زۆر به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکراو بێ شاردنه‌وه شانازی پێوه ده‌کردن که ئه‌وانه پاله‌وانه‌کانی تورکن.
ئه‌گه‌ر روداوی ساکانداڵی ( سوسورلوک) نه‌بوایه ئه‌م بانده سێکوچکه‌ییانه‌ی ده‌وله‌ت- ئه‌رگه‌نه‌کۆن- مافیا ئاشکرانه‌ده‌بوون.
که کۆمه‌ڵێ له پیاوکوژه‌کانی ده‌وڵه‌ت پێکه‌وه تیاچوون. کوردکوژه‌کانی ده‌وله‌ت ئه‌مانه‌ن که‌هه‌ندیکیان هێشتا له‌ژیاندان و به‌هۆی لێپرسینه‌وه له ئه‌رگه‌نه‌کۆنچیه‌کانه‌وه خۆیان شاردۆته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی رۆژانه‌و هه‌فتانه په‌رده له‌سه‌ر کاره‌دزێوه‌کانیان هه‌ڵده‌ماڵرێ...
1- تیلکی سه‌لیم(سه‌لیم ڕێوی) بکوژی سه‌دان رۆشنبیر‌و لاوی کورد‌و چه‌پی تورک. 2- محمود یلدرم( یه‌شیل – سه‌وز) به‌ناوباگترین کورد کوژی ده‌وڵه‌تی تورکه له‌به‌ر ترسناکی ناوه‌که‌ی هه‌ندێ جار عبدالله چاتڵیش وه‌ک یه‌شیل خۆی ده‌ناساند. 3- عبدالله چاتڵی له ڕێگه‌ی ژتیمه‌وه لێپرسراوی کوشتنی هه‌زاران کورده و سه‌رۆک هۆزو ئه‌ندام په‌رله‌مانی شاری ئورفه( سه‌داد بوجاق) له‌خزمه‌تیدابوو له‌ناوچه‌ی ئورفه‌و سیوه‌ره‌ک وجزره‌وسیلۆپی قوربانیه‌کانی (بیره‌کانی مه‌رگ)زۆربه‌ی به‌ده‌ستی ئه‌م تاوانباره کوژراون. 4- منه‌وه‌ر قه‌ره‌بڵوت. 5- جه‌م غه‌ریب ئۆغڵو.
به‌پێێ دانپیانه‌کانی ئه‌رگه‌نه‌کۆنچی ئایگان ئایمور هه‌ریه‌ک له‌و پێنج تاوانباره له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه له کوردستاندا بۆ کورد کوشتن سه‌رپشک کرابوون،،! چه‌ندێ ده‌کوژی بکوژه بۆ ده‌وڵه‌ت لێپرسینه‌وه نیه.. کورد کوشتن سه‌ربه‌سته.سه‌رجه‌م ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه به ڕچه‌ڵه‌ک کورده‌کانی دۆغری یۆڵ ته‌رخان کرابوون بۆ خزمه‌تی کوردکوژه‌کانی ده‌وڵه‌ت.
هاوکات سه‌رپشک کرابوون بۆ پێکه‌وه‌نانی مه‌فره‌زه‌ی جاش سه‌ره‌تا له گونده‌کان و پاشان شار‌و شارۆچکه‌کانیشی گرته‌وه.
سیسته‌می جاشایه‌تی دامه‌زرێنه‌ره‌که‌ی ئه‌رگه‌نه‌کۆنچیه‌کان بوون پاشان له‌به‌ر زۆری ژماره‌یان(57000*) درانه ده‌ستی جه‌ندرمه‌و سوپا، مه‌فره‌تایبه‌تیه‌کانیان ئێستاش ئه‌رگه‌نه‌کۆنچیه‌کان هه‌ڵیان ده‌سوڕێنن.
ئه‌وه‌ی شایسته‌ی سه‌رنجه هه‌ندێ له‌و کورد کوژانه جه‌ندین جار خه‌ڵات ومه‌دالیای ده‌وڵه‌تیان وه‌رگرتووه،
سه‌رذه‌می ده‌سه‌لاتداری پارتی ڕێگه‌ی ڕاست( دۆغری یۆڵ) به سه‌رده‌می زێڕینی چالاکیه‌کانی ئه‌م بانده‌کورد کوژانه دێته‌ژماردن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و کاته زۆڵه‌کورد ( محمد ئاغار) سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی ده‌کردن،
هه‌ر ئه‌و کاره نامرۆڤانه‌و قێزه‌وونانه ئه‌و پارته‌ی له‌پۆپه‌ی ده‌سه‌لاته‌وه گه‌یانده ئه‌و دۆخه‌ی ئێستای که ئه‌وه‌نده ده‌نگ ناهێنێت پێی بگاته په‌رله‌مان.
دانپیانانه‌کانی ئه‌رگه‌نه‌کۆنچیه‌کان له داهاتودا محمد ئاغارو تانسۆچیله‌ری دوژمن به‌کوردیش په‌لکێشێ دادگا‌و لێپرسینه‌وه ده‌کات.
ده‌سه‌لاتی پارتی ئاکه‌په گه‌ر به ڕواڵه‌تیش بیت لێره‌و له‌وێ باس له‌مه‌سه‌له‌ی کورد ده‌کات، به‌ڵام هه‌میشه ڕوبه‌روی هه‌ره‌شه‌و ئاسته‌نگی پارته‌کانی ژێماڵه‌ی ئه‌رگه‌نه‌کۆن بوونه‌ته‌وه.
جگه له‌وه‌ش ئه‌و کاره چه‌په‌ڵانه‌ی که ده‌سه‌ڵاته‌کانی پێشتر ئه‌نجامیان داوه دژی گه‌لی کورد هێشتا نوێن وهه‌روا به‌سانایی له‌بیرناچنه‌وه.
کورد بڕوای به‌ده‌سه‌ڵاتی تورک نه‌ماوه..دیموکراتی بوونی تورک هێشتا جێگه‌ی متمانه‌ی کورد نیه.
کورد ئێستا بۆی ده‌رکه‌وتووه ئه‌و بکوژه نادیارانه‌ی که‌ماوه‌ی 20 ساڵه زوحاک ئاسا مێشکی لاوانی کورد به‌فیشه‌کی ده‌مانچه ده‌پژاندو و فڕێیان ده‌دایه ناو بیره‌کانی نزیک باره‌گاکانی ژتیمه‌وه ده‌وڵه‌تی تورک خۆی بووه..! سیسته‌می جاشایه‌تیش هه‌ر له‌م ترسه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
هیچ کام له تیره‌و هۆزه‌کورده‌کان به‌ئاره‌زوو وخۆبه‌ختانه چه‌کی جاشێتی بۆ ده‌وڵه‌تیان هه‌ڵنه‌گرتووه، به‌ڵکو له ڕێگه‌ی پلان وسه‌پۆتاژه‌کانی ئه‌م باندانه‌ی ئه‌رگه‌نه‌کۆنه‌وه ناچاری جاشایه‌تی کراون.
سه‌ره‌تا ده‌وڵه‌ت گونده‌که‌ی پێ چۆلکردوون بێ کاریکردوون که ڕێگه‌ی تریان بۆ درێژه‌دان بۆ ژیان نه‌مێنێ... ئه‌ندازیاری سیسته‌می جاشایه‌تی له‌کوردستاندا تانسۆچیله‌ره،دوای ئه‌و ده‌نیزبایکاڵ وسه‌رانی پارتی گورگه‌بۆره‌کان به‌تایبه‌تی ده‌وله‌ت باخچه‌لی دێن.
باخچه‌لی له‌م رۆژانه‌دا حکومه‌تی ئه‌ردۆگانی به‌وه تاوانبار ده‌کرد که‌له کۆی 57000 جاش ته‌نها 25000 جاشمان ماوه 1350 شه‌هیدی جاشمان هه‌یه جگه له‌وانه‌ی که تووشی په‌ککه‌وته‌یی بوونه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه، چونکه له‌شه‌ڕه‌کاندا پێشڕه‌وی سوپاکه‌مان ده‌که‌ن.
باخچه‌لی له‌کاتێکدا شین وڕۆڕۆیه‌تی بۆ که‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی جاشه‌کان، هاوکات سه‌رزه‌نشتی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ئاکه‌په ده‌کات که خیانه‌ت له میلله‌تی تورک ده‌که‌ن وزیاد له‌کورد ده‌چنه پێشه‌وه وباسی چاره‌سه‌ری کێشه‌یه‌ک ده‌که‌ن که بوونی نیه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت باسکردنی مه‌سه‌له‌ی گه‌وره‌ترین سوکایه‌تی به گه‌لی تورک.
_________________________ سه‌رچاوه‌کان: رۆژنامه‌ی ته‌ره‌ف رۆژنامه‌ی گه‌زه‌ته‌م. رۆژنامه‌ی بوگون. که‌مالیست گه‌زه‌ته؛ به‌ن ئه‌رگه‌نه‌کۆنجیه‌م.
|