تیرۆرکردنی سۆران مامه حه‌مه شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین؟!
هه‌مو ڕه‌شه کوژه‌یه‌کانی ژنان و ڕۆژنامه‌نوسان و که‌سانی سیاسی ده‌چێته خانه‌ی شیرازه بچڕاندی سه‌روه‌ری یاسا و ئه‌و باره ئاڵۆزه‌ی باری ئاسایشی کوردستان و ناوچه‌که ده‌خاته ڕوو، که پێویسته حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به پله‌ی یه‌ک و له پاشیشدا حکومه‌تی ئێراق شێلگیرانه کاری بۆ بکه‌ن بۆ پاراستنی ژیان و مافی هاووڵاتیان.
به داخه‌وه تا ئێستا شاره‌کانی کوردستان و ئێراق پڕه له میلیشیاتی هێزه سیاسیه‌کان، هێزی سیاسی‌و حکومه‌ت جیانه‌کراوه‌ته‌وه و هه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێکی سیاسی بۆ خۆی جۆرێک له حوکمی به ده‌سته‌و یاسا ناخوێنێته‌وه. ته‌نانه‌ت هێزی حکومه‌تیش که خۆی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پۆلیس و هێزی ئاسایشدایه دابه‌ش کراوه و پۆلینه کراوه به‌سه‌ر هێزه سیاسیه‌کاندا، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه هێزی حکومه‌ت بن هێزی حیزبن و به فه‌رمانی حیزب کارده‌که‌ن.
ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی چاک ڕوو له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌یین وه‌ک هێزێکی سه‌ره‌کی و به‌رپسیاری یه‌که‌م له کوردستاندا که به زوترین کات ئه‌م بێسه‌روبنیه‌ی یاسا و ئاسایش چاره‌سه‌ر بکات، تا چیتر خوێنی ناهه‌قی هاوڵاتیان نه‌ڕێژرێت و فیشه‌ک و باروت جێگه‌ی یاسا نه‌گرێته‌وه.
داواشمان وایه له هه‌موو ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان، ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ، سه‌ندیکای ڕۆژنامه نوسان، نوسه‌ران و ڕۆشنبیران، به یه‌ک ده‌نگ ئه‌م جۆره تیرۆرانه شه‌رمه‌زار بکه‌ن و به یه‌ک ده‌نگ به‌رپرسیارێتی ئه‌م کاره دزێوانه بخه‌نه ئه‌ستۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تا ببێت به فشارێک بۆ چاره‌سه‌رکردنی ده‌ستبه‌جێی ئه‌م دیارده‌ی کوشتن و بڕینه‌ی که ته‌نها شه‌وزه‌نگ دروستکه‌ره بۆ کونده‌به‌بوه‌کانی که چاویان هه‌ڵنایه‌ت به ڕوناکی ڕۆژ.
وێڕای ئه‌وه‌ی که کاکه سۆران دۆستێکی زۆر نزیک و هاوکاری ناوه‌ندی چاک بوو ڕۆژنامه‌نوسێکی لاوی به ئه‌مه‌ک و هۆشیار و خه‌مخواری گه‌له‌کی بوو. سڵاو له گیانی پاکی کاکه سۆران مامه حه‌مه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که به‌بێ دادگایکردن و لێپرسیسنه‌وه‌ی یاسایی تیرۆرده‌کرێن.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردنو جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک 23/7/2008
|