په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٠\١٢\٢٠١٨

تیرۆر پێویستە بۆ راگرتنی کۆڵەکەکانی

دەسەڵاتی پارتە ناسیونالیستەکانی کورد.*

دەشتی جەمال     

ئازادییخوازان.
ھەڵسوڕاوانی داکۆکیکار لە ئازادیی.


ئەمرۆ ٥ ساڵ بەسەر تیرۆری کاوە ‌گەرمیانیدا تیدەپەرێت، کەچی ھێشتا نە بکوژی کاوە گەرمیانی و نەخشە دارێژەرانی و نە بکوژی راستەقینە ئاشکرا کراون و نە رووبەروووی لێپێچینەوەی یاسایی کراونەتەوە... ھیشتا تۆمەتباران لەسەر کورسی دەسەلات، لە جیگا و رێگای شیاودا راگیراون.. نەک ھەر ئەمانە، بەڵکو ھەموو ئەو کەیس و دۆسیانەی تیرۆر لە کوردستاندا، لەگەڵ ئەو خۆپێشاندەرانەی بۆ داوای نان و ئازادیی و ئاو کارەبا ھاتنە سەر شەقام و خەڵتانی خوێن کران دیزە ‌بەدەرخونەکراون و ھاوشێوەی کەیسی کاوە گەرمیانی کەیسەکانیان ‌داخراون.. ئەم دەسەلاتە نەک ھەو وەلامێکی بۆ دەنگی نارەزایەتی و داواکاریی خۆپیشاندەر‌ان بۆ خستنەڕووی بکوژانی ئەم تیرۆرانە نییە،‌ بگرە بە ھەمان شیوازی سەرکوتگەرانە و ملھوڕی و دەستبردن و تاوانکاریی،‌ وەلام بە داوا ڕەواکانی خەلکی کوردستان ئەداتەوە... کەوایە بۆچی ھەموو ئەو نارەزایەتانە بەرپاکراوە و بەرپا دەکرێت... لە ١٧ی شوبات و رۆژانی دواییەوە تا ھەموو ئەو نارەزایەتیانە لەسەر کەیسی سەردەشت و سۆران و ویداد و شاپوور و قابیل و بەکر عەلی، فەرھاد فەرەج، نەزیر عومەر، عەبدولستار شەریف، حەمە حەلاق تا کوشتی ھاوریانی ئیمە و ھەموو ئەو تیرۆرانەی تر... ئەم دەسەلاتە بێ باکە بەرامبەر بە وەلامدانەوەی ئاشکراکردنی بکوژان و ھێنانە بەردەم دادگایەکی رەوا و دانانی سنوورێک بۆ ئەم کوشتارە.. لەبەرئەوەی زۆر ڕۆشنە ئەم تیرۆرانە ڕاستەخۆ تیرۆرێکی سیاسیە بۆ دەم داخستی دەمی کۆمەڵگایە.. ترسە لە ئازادیی و چاوترساندنی ھەر ڕەخنەیە کە ‌دەستبەرێت بۆ ڕەخنەی ریشەو ھەڵتەکاندنی دەسەڵاتیان.. تیرۆری سیاسی لە تیرۆری کاوە گەرمیانیەوە دەستپیناکات و کۆتایی نایەت بەڵکو تیرۆری سیاسی بەشێکە لە کارنامەی حیزبەکانی دەسەلاتی ناسیونالستی کورد لە شاخ و لەشار لە تیرۆری نەیارانی خۆیان تا شەری حیزبەکان و کوشتنی ژنان و ھەلسواوانی سیاسی و رۆژنامەنووسان تەقەکردن لە خۆپیشاندەران و کوشتنی نھێنی کە یەکێکە لە کۆڵەکەکانی ڕاگرتنی دەسەڵاتی حیزبۆکراتی و میلێشیایی و مانەوەیان لە لایەک و پاشەکشەپێکردنی ھەر دەنگێکی ئازادییخواز و ڕادیکال و پێشرەوە لە کۆمەڵگادا و لادانی ناڕەزییان و سەرکوتی ھەموو کۆمەڵگایە... دیزە بەدەرخۆنەکردنی ھەموو ئەو تیرۆر و تاوانە ئاشکرایانە، لە لایەن دەسەڵاتی سیاسیەوە، ھیچ واتایەکی نییە، ئەوە نەبێت، کە دەسەڵات خۆی لە پشتی تیرۆری سیاسی و نەیارانیەتی...


بەردەوامی ئەم تیرۆرانە و ئاشکرانەکردنی بکوژانیان، ئەو ڕاستیەمان پێدەڵێت کە لە ژیر سایەی  میلیشیا و چەکداری ئەو حیزبانەدا نەک ھیچ ترووسکایەک بۆ ئاشکراکردنی ئەو کردەوە تیرۆریستیانە و بکوژانیانمان دەستناکەوێت، بەڵکو تایبەتمەندێتی دەسەڵاتی میلیشیایی حیزبەکان و حکومەتە بە پشتبەستن بە ھێزێ چەک، رەوتی کۆمەڵگای کوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو کارەسات و ماڵۆیرانی زیاتر دەبەن و تیرۆر تاوان و سەرکوت بێ مافیی جەماوەری بەرینی خەڵکی کوردستان بەرو ھەژاری نەداری و گیژاوی سیاسی ھەڵدەکشێ... ڕەوتی رووداوەوکانی ئەم دواییانە کوردستان ئەوەمان پێدەڵێت..ھەربۆیە خەبات بۆ ئاشکراکردنی بکوژانی کاوە گەرمیانی ھەموو ئەو کوشتارو تاوانانەی ئەنجامدراون لە گرەوی رێکخستنی ھەوڵەکانمان بە ئاڕاستەی بەرێخستنی بزووتنەوەیەکی جەماوەری کە رووی لە وەلانانی ئەو دەسەڵاتە ستەم کێشەو و جێگرەوەی بێت بە ‌دەسەڵاتێکی ھەڵبژیراوی جەماوەری.. دەسەلاتێک کە ئارامی ئازادیی و یەکسانیی بۆ خەڵکی کوردستان مسۆگە بکات و یاسا و دادگای رەوای بێ لایەن بۆ تاوانباران و تۆمەتباران وەرێبخات و مافی زەوتکروای خەڵکی کوردستان بگێڕێتەوە... ئەمە ئەو پەیامەیە کە یادکردنەوەی کاوە گەرمیانی قوربانیەکان و بانگەوازمان دەکات...


بەرزو بەرێز بێت یادی کاوە گەرمیانی و قوربانیانی رێگای ئازادیی.
_________________________________________________________

* دەقی وتەی دەشتی جەمال لە گۆڕەپانی (تاراڤلگار سکۆیر) لە لەندەن بە بۆنەی یادی کاوە گەرمیانی.

پێنجەمین ساڵڕۆژی کاوە گەرمیانی لە لەندەن ٥\١٢\٢٠١٨:

www.emrro.com/5eminsalrojikaweg2018.htm

 

٥\١٢\٢٠١٨

ماڵپه‌ڕی ده‌شتی جه‌مال

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک