١١\٧\٢٠١٠
ترسێکى
پڕ له شه‌رم.

ئارام
ئه‌بوبه‌کر
بێده‌نگ وه‌ره
ناو دڵمه‌وه ،
پێویست ناکات پێمکه‌ى پرس
ئه‌و که‌سه‌م ئاره‌زوت لێیه ،
من تێناگه‌م تاکه‌ى ترس ؟.
وه‌ره له ئاسمانى دڵما ،
بۆخۆت بده له شه‌قه‌ى باڵ
هه‌تاکه‌ى به گۆشه‌گیرى ...
کۆرپه‌ى ئاوات ئه‌نێیته چاڵ ؟.
ده شوشه‌ى شه‌رمت بشکێنه ،
خۆشحاڵ ئه‌بم به ناسینت
به‌ڵێن ئه‌ده‌م خۆم و دڵم ...
ببین به هێماى ئه‌وینت .
ساڵانێکت به ساده‌یى ،
له‌گه‌ڵ مه‌راقدا برده سه‌ر
وه‌ره ، بۆچى له‌مه زیاتر ...
به‌رگى ژانت بکرێته به‌ر ؟!.
حه‌زى
زێڕین.
ئه‌گه‌ر هاتى لێم مه‌پرسه ،
بۆچى وا هێنده بێزارم
سه‌رسام مه‌به که ئه‌مبینى ..
هه‌ورى ئاسمانى ئازارم .!
ئه‌گه‌ر هاتى خه‌م مه‌خۆ بۆم ،
با په‌پوله‌ى خه‌نده‌ت نه‌مرێ
مه‌گرى به‌سه‌ر لاشه‌ى سڕما ..
نه‌وه‌ک دڵت به‌رگه نه‌گرێ .
گه‌ر هاتى شێتانه وه‌ره ،
ترس و شه‌رم بده له خاچ
پاش سڵاوێک وه‌ره پێشێ و
لێوى وشکم بشۆ به ماچ !.
ماڵپه‌ڕی ئارام ئه‌بوبه‌کر
|