په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\١٢\٢٠٢٠

ترسم هەیە رۆژێک رقی ئاغا بە کوێخا بڕێژرێ.


عەبدوڵا ساڵح     


زیندە یاد، هونەرمەند کاک محەمەدی ماملێ لە کۆڕێکدا کە بە دەنگ تۆمار کراوە، داوای لێدەکەن جۆکێک بگێڕێتەوە، ئەوەی لە نزیکەوە کاک محەمەدی ناسیبێ دەزانێ چەندە بەتەنگ دڵی خەڵکەوە بوو، کەمتر وا بوو دڵی بەرامبەرەکەی بڕەنجێنێ، هەر بۆیە ناچار دەبێ و ئەو جۆکە دەگێڕێتەوە:


ساڵێکیان زستانەکەی سەرمایەکی بێداد دەبێ، ئاغا لە دیوەخانی خۆی دانیشتوە و دەنێرێ بەدوای کوێخادا، کوێخا تەقڵەکوت - بەپەلە - دەگاتە دیوەخانی ئاغا و دوای سڵاو دەڵێ:
- فەرموو قوربان لە خزمەتت دام.
- کوێخا هەر ئێستا بچۆ سەربانی و دوو قسەم بۆ لەگەڵ زستانێ بکە.
- بەڵێ قوربان، بڵێم چی؟
- بڵێ ئاغا دەیگوت، لە زستانێ بێمنەتم، داری سوتاندنم بەشی دوو ساڵ هەیە، برنج و ڕۆن، گەنم و جۆ هەر مەپرسە، قاورمەی شەکە سوریش لەولاوە بوەستێ، زستان بە هەموو کەس بوێرێ بە من ناوێرێ، چی لەدەست دێ با بیکا.
کوێخا دەڕواتە سەربان و دوای کەمێک دێتەوە و ئاغا دەپرسێ:
- پەیامەکەت گەیاند؟
- بەڵێ قوربان.
- وەڵامی زستان چی بوو؟
- قوربان دەڵێ ئاغا ڕاست دەکا من دەرقەتی نایەم و دەسەڵاتی ئەوم نییە، ئەمما شەرت بێ کوێخای بۆ تەمبێ بکەم.


جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم دوێنێ شەو باسی داهاتی کرد کە گوایە بەشی مووچە ناکا بۆیە ناچار بوون ٢٠٥ ملیۆن دۆلار قەرز بکەین، بێ ئەوەی بڵێ لە کێ ئەو بڕە پارەیە قەرز کراوە، ترسم هەیە جوتیار عادلەکان، کە ئێستا لە کوردستان زۆرن، ئەوەندە خۆیان ناشیرین بکەن ڕۆژێک بەدەردی کوێخا بچن و زستانێکیان لێ پەیدا بێ ڕقی ئاغاکانیان پێ بڕێژێ. سەدام حوسێنیش کاتی خۆی سەعید سەحافی هەبوو.

 


٣\١٢\٢٠٢٠
a_salih11@hotmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک