به‌ندی عه‌لی دوو کانیله‌ی چاوه‌کانت پڕن له‌وورده ماسیی ڕاز ترسی زه‌بری قولاپ نه‌بێ نیگات نغرۆی سه‌ما ئه‌که‌ن ناخت ئه‌وروژێنن به‌ناز
دوو که‌ناری لێوه‌کانت به‌هه‌شتی نه‌وره‌سی ماچن ترسی لۆمه‌ی ناحه‌ز نه‌بێ له‌دوو قاشه لیمۆی زه‌ردی چرچ و گوشراوی خه‌م ناچن
زوڵفت ئاڵای به‌ر شه‌ماڵی نیشتیمانێکی ئازاده ترسی واده‌ی دۆزه‌خ نه‌بێ مل به‌حوکمی ژێر چه‌پۆکی ئنتیدابی له‌چک نادا
گه‌ردنت بلوریی داخی چرای ناخێکی هه‌مواره ترسی به‌ردی نه‌فره‌ت نه‌بێ شه‌وی یه‌ڵدای وه‌حشه‌ت ئه‌کا به‌ئاسمانی پڕ هه‌ساره
تۆی دره‌ختی هه‌میشه سه‌وز له‌پێده‌شتی دێمی ژینا ترسی غه‌دری باڕه‌ش نه‌بێ هه‌موو گیانت میوه ئه‌گرێ له‌سه‌روه‌ختی هه‌ڵوه‌رینا
ئه‌ی خه‌زێنه‌ی ڕازی په‌نهان په‌ریی ئیلهام ، وه‌لێ ئه‌ی مێ ترس و جوانی مارو سوێسکه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌ک هه‌رگیز هه‌ڵناکه‌ن که‌ئه‌میان دێ، ئه‌ویان ئه‌فڕێ.
زستانی2009
|