ترس و له‌رزی هه‌ڵبژاردن له کوردستان.

فه‌هد گرده‌وانی
خه‌مخۆران
هاونیشتمانان
ئه‌گه‌ر ده‌نگ بده‌ن
بۆ عه‌داله‌ت بۆ ئاو بۆ نان
به لیستی پارتی و یه‌کێتی
له‌م جه‌نگی چاره‌نووسه‌دا
ئاوی به‌لوعه ده‌که‌ن به بیپسی
ده‌نگ بده‌ن به لیستی گۆڕان
لیستی گه‌ل لیستی نه‌وشیروان
بڕۆن بڕۆن به‌ره‌و ده‌نگدان
به‌ره‌و نوێبوونه‌وه‌و گۆڕان
له نووسیندا حه‌ز ناکه‌م ناوی که‌س بهێنم و توانج وپه‌لار له خودی که‌سایه‌تی
تاک بگرم ، به‌ڵام به ناچاری ، بۆ نووسینی ئه‌و بابه‌ته منیش لاقم که‌وته
ناو پیسایی ئه‌و باره ناهه‌مواره‌ی هه‌رێمی کوردستان و پاوان کردنی
حیزبایه‌تی و ده‌سه‌ڵات تێیدا .
ئه‌و دوو زلحیزبه‌ی هه‌رێمی کوردستان بیری حیزبایه‌تی و کوردایه‌تیان
له‌ناو خه‌ڵک مردار کردووه و خه‌ڵکیان فێره دزیکردن و گه‌نده‌ڵی
کردووه . له کاتی چاوپێکه‌وتن و له که‌ناڵ و ڕۆژنامه‌کان ئه‌و
لێپرسراو و وه‌زیر و سه‌رکردانه به ئاشکرا باسی گه‌نده‌ڵی ده‌که‌ن و
باسی ده‌ست پیسی خۆیان ده‌که‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی یاسای خۆیان که به‌خۆیان
دایان ناوه سه‌روه‌ر بکه‌ن . سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان باسی یاسا و
جێبه‌جێ کردنی ده‌کات و که‌چی هه‌ردوو ده‌زگای [حیزبی ئه‌منی] {پاراستن
و زانیاری} به‌بێ گوێدانه یاسا خه‌ڵکی ده‌گرن و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ
ده‌که‌ن و جارجاره دوو زلله‌ش له‌خه‌ڵکی ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێت
. ده‌زگای حیزبی له‌هیچ کۆمه‌ڵگایه‌ک له‌جیاتی ده‌زگای حکومه‌ت
کارناکات ته‌نها له هه‌رێمی کوردستان ئه‌و ره‌فتاره په‌یڕه و ده‌کرێت
ئه‌ویش چونکه ئه‌وانه کوردستان به‌ڕێوه ده‌به‌ن گوێ ناده‌نه یاسا
که ده‌سه‌ڵاتی سێیه‌مه . خه‌ڵکی له‌به‌ر ئه‌و دوو ده‌زگایه ناوێری
هه‌گبه‌ی دڵی خۆی بکاته‌وه .
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بۆی ده‌رکه‌ویت یاسا چه‌ند ریزی
لێده‌گیرێت ، بابێته شوێنی ئه‌و پۆلیسی هاتۆچۆیه‌ی ناو جه‌رگه‌ی مه‌سیف
سه‌لاحه‌دین[هاوینه‌هه‌واری سه‌له‌حه‌دین] ئینجا ده‌زانی منداڵه‌کانی
هاوتیره‌ی هه‌تا چه‌ند ملکه‌چی یاسان و چۆن ئۆتۆمۆبیلی دوامۆدیل لێده‌خوڕن
به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نیان ئه‌و ته‌مه‌نه‌بێت مۆڵه‌تی هاژوانیان هه‌بێت
.
مه‌سعود بارزانی واده‌زانێت خه‌ڵکی وه‌کو خۆی ماوه‌ی نی یه سه‌یری
ئینترنیت و ده‌نگوباس بکات و شت بخوێنیته‌وه بۆیه له په‌ڕله‌مان خۆی
به‌سه‌رسوڕمان باس له‌وه ده‌کات چۆن ده‌رباره‌ی [تۆزوخۆڵ] ره‌خنه له
سێ حکومه‌ته‌که‌ی[سلێمانی و هه‌ولێر و پێکه‌وه‌یی] ناگرن . به‌رێز مه‌سعود
بارزانی ده‌زانی که خه‌ڵکی گله‌یان زۆره بۆیه ئه‌و تۆزوخۆڵه‌شی برده
ناو په‌رله‌مان ، ئه‌و سه‌رۆکه ده‌بوایه ده‌ستنیشانی دزیه‌کان بکات و
به خه‌ڵکی کوردستانی بڵێت 17%ی ئه‌و پاره‌یه چی به‌سه‌رهاتووه و ئه‌و
هه‌موو ملیون دۆلاره‌ی پارتی و یه‌کێتی ده‌که‌ویته گیرفانی کێ و ئه‌و
خانوو و زه‌وی یانه ملکی کێ یه که به‌که‌یفی ده‌سه‌ڵاتدارانی
سلیمانی و دهوک و هه‌ولێر دابه‌ش ده‌که‌ن .
ئه‌ی ئه‌گه‌ر یاسا سه‌روه‌ره بۆ یاسایه‌ک ده‌رناکات و جێگره‌که‌ی [کۆسره‌ت
ره‌سول] تاوانباری ته‌قینه‌وه‌که‌ی زاخۆ بێ‌تاوان بکاته‌وه و بڕیاری
دادگا هه‌ڵوه‌شێنیته‌وه . گه‌لۆ له‌کامه کۆمه‌ڵگا تاوانبار ده‌کرێته
جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم .
دیاره کۆمیسیونی هه‌ڵبژاردن بڕیاری داوه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی
کوردستان له 25ی مانگی 7ی 2009 به‌ڕێوه بچێت .
ئه‌و کۆمیسۆنه ئه‌گه‌ر راستگۆ و ده‌ستپاک بێت ده‌بێت سه‌ندوقه‌کان به
به‌تاڵی دابه‌ش بکات و گیرفانی خۆی بدوریت و ره‌شوه له پارتی و یه‌کێتی
وه‌رنه‌گریت بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار به‌دیار بکه‌ون
هه‌تا چه‌ند جه‌ماوه‌ر یان له‌گه‌ڵه و هه‌تاچه‌ند خه‌ڵکی ده‌نگیان بۆ
ده‌ده‌ن . کۆمیسیون با داوابکات خه‌ڵکی بێلایه‌ن چاودێری شوێنه‌کانی هه‌ڵبژاردن
بکات و داوای هێزی تایبه‌تی بکات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکانی خۆی بپارێزرێن له
هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌کدارانی ئه‌و دووحیزبه.
کورده‌کانی ده‌ره‌وه جاره‌کی تر بێبه‌ش ده‌کرێن و بۆیان نی یه ده‌نگ
بده‌ن ئه‌وه‌ش له‌که‌مکردنه‌وه‌ی مافی تایبه‌تی که‌سایه‌تی کورده . ئه‌و
کورده‌ی ده‌ره‌وه له خۆڕا ئاواره‌یی هه‌ڵنه‌بژاردووه و به‌ڵکو
ناچارکراوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ره‌وه هه‌ڵبژێرێت و به‌هه‌شتی کوردستان بۆ
ئه‌وان جێ بهێڵیت . گه‌لۆ ئه‌گه‌ر کورده‌کانی ده‌ره‌وه بۆیان نه‌بێت
ده‌نگی خۆیان بده‌ن بۆ ده‌بیت گه‌نده‌ڵسسزانه راتبیان پێ بده‌ن و زه‌وییان
به‌سه‌ر دابه‌شبکه‌ن به‌ڵام مافی ده‌نگیان نه‌بێت . ئه‌و دیموکراسیه
جگه له‌و کۆمه‌ڵگایه له‌کوێی جیهان هه‌یه .
ئه‌گه‌ر جوبرائیل بکرێته سه‌رۆکی حکومه‌ت هه‌ر بۆی ناکرێت چاکسازی
بکات هه‌تا هه‌ردوو میلیشیای پارتی و یه‌کێتی چه‌ک نه‌کرێن و میلیشیای
ده‌وڵه‌تی دانه‌مزرێت . هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار به‌ناوی زێڕه‌ڤانی
و له‌شکر خاوه‌نی چه‌کداری خۆیانن و که‌سیش بۆی ناکرێت لێپرسراوێک
دادگایی بکات . سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ خۆی له‌و ووشه‌یه رزگارناکات و باسی
یاسا ده‌کات . ئه‌و دوو میلیشیایه‌ی حیزبی بۆ خۆماڵی ناکرێن و نابنه
میلیشیای ده‌وڵه‌ت ، بۆ خه‌ڵکی بانگ ناکرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌شکرێکی
نیزامی سه‌ر به حکومه‌ت دابمه‌زرێت که هه‌رکه‌سێک ملکه‌چی ده‌ستور
ویاسانه‌بوو ملکه‌چی پێ‌بکات و بیگه‌ینیه دادگا ، هه‌نووکه جوبرایل و
عیزرالیش ناتوانێت خاوه‌ن چه‌کداران بباته به‌رده‌م دادگا و لێپرسینه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵ بکات . گه‌لۆ که‌سه‌کانی سه‌رکردایه‌تی ئه‌گه‌ر یه‌کێتی و
پارتی له‌پشته‌وه نه‌بێت چۆن ده‌توانیت له ترافیکلایته‌کان له سووری
بدات و بۆ ده‌ستی به‌رێزی پۆلیسی هاتوچۆ نه‌وه‌ستێت . ئه‌وانه‌ی فه‌رمانبه‌ری
ماندووی ده‌وڵه‌ت و مامۆستای کۆڵنه‌ده‌ر ده‌تاته به‌ر راژدی و بێریزی
پێده‌کات له‌سه‌دا چه‌ندی ئه‌ندامی ده‌سه‌ڵاتداری پارتی و یه‌کێتین .
ئه‌و گۆڤارورۆژنامانه که روویان زه‌رده و قسه‌ی ناشرین به‌یه‌کتر ده‌ده‌ن
هه‌تا چه‌ند خه‌ڵکانی ناو ئه‌و دوو حیزبه‌ی له پشته‌وه‌یه .
ئه‌و هه‌موو ئوتومبیله بۆ ده‌بیت له‌دوای که‌سێک بروات که له‌سه‌ر
حیسابی خه‌ڵکی کوردستان به‌نزین سه‌رف بکات و بۆی کڕابێت . سه‌یرکه‌ن
چۆن له‌کاتی سه‌یران ئوتومبیلی ده‌وڵه‌ت و به‌نزینی ده‌وڵه‌ت ده‌کرێته
قوربانی که‌سه‌کان .
کێن ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌بنه بازرگان و بوون به بازرگان .
بۆ ده‌بێت میلله‌تی کورد خه‌مخۆری تێکچوونی نیوان نه‌وشیروان و تاڵه‌بانی
و ماڵی بارزانی بخوات . بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندی یانه ببێته ستراتیژیه‌تی
سیاسه‌تی کورد و کوردستانی پێ بترسێنرێت . ئایا بۆ ده‌بیت ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر
کوڕ و ئامۆزاوخزم دابه‌ش بکرێت .
نه‌وشێروانێک نه‌توانێت حیزبۆکه‌که‌ی خۆی چاکسازی تیدابکات و گه‌نده‌ڵی
تیدا له‌ناو ببات ، چۆن ده‌توانیت بۆ کورد شتێک به‌ده‌ست بهێنیت ،
کوردستان ئاوه‌دان بکاته‌وه و ده‌ستی گه‌ندڵبازان ببڕێت .
خه‌ڵکی کوردستان ده‌زانن نه‌وشیروان هه‌تا چه‌ند ده‌ستی به‌خوێنه و هه‌تا
چه‌ند له‌گه‌ڵ دوژمنی کورد هاوسه‌نگه‌ر بووه و هه‌تا چه‌ند باوه‌ڕی به
کوردایه‌تی هه‌یه و هه‌تا چه‌ند له‌ده‌ره‌وه‌ی گۆشه‌گیری سلێمانی خه‌مخۆری
ناوچه‌کانی تری کوردستانه .
ئه‌و نه‌وشیروانه‌ی تازه‌به‌تازه بۆ دڵدانه‌وه‌ی خه‌ڵک باسی شه‌ڕی
براکوژی ده‌کات و ده‌یه‌ویت به ئاوی زمزم کاره‌کانی خۆی و کرده‌وه‌کانی
خۆی بشواته‌وه .
سبه‌ی ئه‌گه‌ر جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌وڵبدات مه‌سعود بارزانی له{سه‌ریڕه‌ش}
ده‌ربکات ، یه‌که‌م ته‌قه‌ی تفه‌نگی جه‌لال تاڵه‌بانی نه‌شیروان مسته‌فا
ده‌یته‌قینی و پێش چه‌کداره‌کانی ده‌که‌وێت . ئه‌و دوو حیزبه ده‌ڵێی
خه‌ڵکی کوردستان به گۆلک ده‌زانن و نازانن بۆخۆیان کاڵفامن وه‌کو مه‌یمون
پاشکۆیان ڕووته و هه‌مووی به‌دیاره‌وه‌یه . هه‌تا ئه‌مڕۆکه ناوی یه‌کتر
به مه‌لایی و جه‌لالی ده‌هێنن و که‌چی باسی برایه‌تی و په‌یوه‌ندی
ستراتیژی ده‌که‌ن .
له‌و ڕۆژانه هه‌تا کاتی ده‌نگدان مقۆ مقۆ و باسی هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت ،
هه‌ریه‌که بۆخۆی ئاوێکی پاک به ڕابردوو و به ژیانی خۆی داده‌کات و
خۆی وا نیشان ده‌دات که مریشکی که‌سی ئازار نه‌داوه .
ئه‌وانه بۆ ئه‌و میلله‌ته به‌سته‌زمانه ئادگار و ئاکاریان دیاره و
خه‌ڵکی ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت به‌رد باران و ته‌ماته باران و
هێلکه بارانیان ده‌که‌ن ، خه‌ڵکی خۆی ئاماده کردووه بۆ ئه‌وه‌ی
رۆژێک له رۆژان ئه‌وانه توڕ بدات هه‌روه‌کو توانی ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌دام
حسین ده‌ربکات .
ئه‌و سردووه‌ی سه‌ره‌وه دیاره له لایه‌ن هاوده‌نگان و ده‌زگای نه‌وشیروان
ده‌زگای [سبه‌ی] ئاماده‌کراوه و ناردراوه بۆ ماسمیدیا و به مۆبایلی
خه‌ڵکی بڵاو ده‌کرێته‌وه .
ده‌زگای سبه‌ی له‌شه‌رمان بۆخۆی ئه‌وه ره‌د ده‌کاته‌وه که ده‌ستیان
هه‌بیت له‌و کاره ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌رم ده‌که‌ن لاسای سه‌دام
حسین و ئه‌وانه بکه‌نه‌وه که به‌ر له ده‌نگدان گۆرانی و سروودیان
بۆ ئاماده‌کرد . بۆ ده‌زگای سبه‌ش رابردووی [پیرۆزی نه‌وشیروان]
ئاشکرایه و هیچ که‌سیش خیره‌تی ئه‌وه‌ی نی یه به‌سه‌روگیلاکی مرۆڤ
کوژێکی وه‌کو نه‌وشیروان داهه‌ڵبدات و به رابه‌ری میلله‌ت له‌قه‌ڵه‌می
بدات .
نه‌وشیروان له‌کاتی خۆیدا ده‌ستی خۆی گڵاو کرد به فڕێ دانی نارنجۆک
بۆناو قوتابخانه‌ی کچان و له‌وێ وه تاوان ده‌خرێته سه‌ری و ده‌بیت
روژێک له رۆژان له‌به‌رده‌م دادگا رابووه‌ستێ و دادگایی بکرێت . وه‌کو
که‌سی دووه‌می یه‌کێتیش که له زۆر موناسه‌بات شانازی پێوه ده‌کات ده‌بێت
له‌گه‌ڵ بکوژانی قه‌تلوعامی پشت ئاشان و قه‌تلوعامی حه‌مه‌ی حه‌لاق به
سسزای خۆی بگات .
ئه‌وانه کێن که ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن به تاوانبارێک و به چاکساز و
گۆڕانکار له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن . ئه‌وه‌ی ئه‌و سروده‌ی بۆ نووسیووه
دیاره ته‌نها بۆ ریسواکردنی خودی نه‌وشیروانه ئه‌گه‌رنا ده‌زانێت
مێژووی ره‌شی ئه‌و بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه بردنی بزاڤی کورد هه‌تا چه‌ند
سوودبه‌خش بووه .
لایه‌کی تری ئه‌و باره ناهه‌مواره‌ی کوردستان کردنه‌وه‌ی زانکۆی ئه‌هلی
یه بۆ کوڕه خوێڕی و ته‌مبه‌ڵه‌کانی لیپرسراو و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان .
ئه‌و هه‌موو گه‌نجه‌ی ساڵانی رابردوو خه‌ڵکی خاوه‌ن شه‌هاده، به‌بێ
کار ده‌سوڕێنه‌وه و هیج کارێک شک نابه‌ن ، که‌چی ده‌چن له‌پاڵ زانکۆی
هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک بۆ ئه‌و کوڕ و کچه ده‌وڵه‌مند و لێپرسراوانه
به پاره زانکۆ ده‌که‌نه‌وه و هه‌ر ئه‌و قوتابی یه ته‌مبه‌ڵانه‌ش
چونکه خزموکه‌سی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ن داده‌مزرێن و دیسان ئه‌وانه‌ش
وه‌کو ماموکه‌سوکاروباوکیان ده‌ست به دزین و بردنی موڵکی میلله‌ت ده‌که‌ن
، کوڕه هه‌ژاریش به ئازایه‌تی خۆی پله‌ی به‌رز وه‌رده‌گرێت که‌چی
داینامه‌زرێنن . خه‌ڵکیان فیرکردووه بۆ ئه‌وه‌ی به پاره له دانشگا
بخوینن و بۆیه مامۆستای دانشگاکان له‌بێ هێزی و نه‌بوونی زانیاری
قوتابیان هاوار هاواریانه .قوتابی دانشگایه نازانێ خوله‌کێک چه‌ند
چرکه‌یه . نامه‌یه‌ک ناتوانێت بنووسیت . جوگرافیای وڵاته‌که‌ی شاره‌زا
نیه.
مامجه‌لال وکاکمه‌سعود بۆ دڵخۆش کردنی عاره‌ب ره‌زامه‌ندی خۆیان نیشان
داوه که ئاواره‌ی فه‌له‌ستین بێنه کوردستان یان [شیمالی عێراق] . ئه‌و
بڕیاره خۆکوشتنه بۆ کورد و دوورخستنه‌وه‌ی کوردستان له بیری سه‌ربه‌خۆیی
یه . عاره‌ب 22 ده‌وڵه‌تی هه‌یه و جوگرافیای ده‌به‌رامبه‌ر شیمالی
عێراقه جێگای ئاواره‌ی فه‌له‌ستینی تیدانابیته‌وه کوردستان نه‌بیت .
دیاره هه‌ردوو ئه‌و به‌رێزه زۆر چاک ده‌زانن که دیموگرافیای
کوردستان چۆن دیته گۆران و چۆن عاره‌ب و فه‌له‌ستینه‌کان به ئاخ و
نوزه‌ی کورد سۆزیان هه‌ڵناستێت بۆیه خۆیان وا شیرین نیشان ده‌ده‌ن .
ئه‌ی باشه ئه‌و هه‌موو ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی ئوردوگاکانی فه‌له‌ستین له
سوریا و لوبنان له‌بیر ده‌که‌ن که ئاژاوه ده‌که‌یته‌و ناو خودی فه‌له‌ستیینیه‌کان
و ئاسایشی هه‌رێمیش ئه‌وانه تێکی ده‌ده‌ن . ئه‌ی باشه بۆ ناترسن ئه‌وانه
به ئازادی خۆیان په‌یوه‌ندی به‌و گروپانه بکه‌ن که زیان به کورد و
کوردستان ده‌گه‌ینیت .
ئه‌و دوو به‌رێزه با دڵسۆزی خۆیان بۆ ئاواره‌کانی برا کورده‌کانی
تورکیا و ئیران و سوریا بنوینن و ژیانیان ئاسووده بکه‌ن نه‌ک فه‌له‌ستینییه‌کان
.
مه‌سه‌له‌یه‌کی تریش بۆته هۆی سه‌رلێشێواندنی کورد له‌لایه‌ن ئه‌و دوو
زلحیزبه باسکردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراق و مه‌سه‌له‌ی که‌رکوکی
زامداره . خه‌ڵک بۆیان هه‌یه بپرسن که ئه‌و دوو ده‌سه‌ڵاتداره بۆ
که‌رکوک و له به‌رژه‌وه‌ندی که‌رکوک چیان خسته به‌رده‌می خه‌ڵکی که‌رکوک
هه‌ر ئه‌و دوو زوڕنایه نه‌بێت که هاواریی سه‌ره‌تاییان بۆ که‌رکوک ئه‌وه‌بوو
یه‌کیان ده‌یگوت قودسی کوردستانه و ئه‌وه‌ی تر له وه‌ڵامی ئه‌ودا ده‌یگوت
دڵی کوردستانه و له‌کاتی رزگارکردنی که‌رکوک له‌سه‌ر داگیرکردنی و
پاوان کردنی شوێنه‌کان و هه‌ڵکردنی په‌ڕۆکی زه‌ردوکه‌سک[سه‌وز] پێک نه‌ده‌هاتن
و پردیان نیوه‌به‌نیوه ره‌نگی زه‌ردوکه‌سکیان ده‌کرد . ئه‌و که‌سه‌ی
هاواری ده‌کرد کورد و عاره‌ب و تورکمان با 32% وه‌کو یه‌کتر رێژه‌یان
هه‌بێت ، جه‌لال تاڵه‌بانی بوو نه‌ک جه‌عفه‌ری و مالیکی . ئه‌وانه شه‌رمیان
ده‌کرد و ده‌یانزانی رێژه‌ی کورد زیاتره بۆیه ئه‌و داوایه‌یان نه‌ده‌کرد
که‌چی له‌به‌ر کورسیه‌که‌ی به‌غدا و له‌به‌ر چاوه ڕه‌شه‌کانی تورکیا
ئه‌وه خاوه‌ن قودسه‌که‌بوو کوردی ده‌خسته ریزی عاره‌ب و تورکمان ، ئه‌ی
بۆ ئه‌و هه‌موو ساڵه خۆتان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تاند که کورد زورینه‌یه. ئه‌رێ
گه‌لۆ ده‌بیت مامه حه‌زبکات ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵی له‌ده‌ست بڕوات و بگه‌رێته‌وه
سه‌ر که‌رکوک یا حه‌زده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی دۆلاره‌کانی زیاتر بیت
هه‌ر له‌سه‌ر سلیمانی بمێنیته‌وه . نه‌وشیروانیش دیاره له‌کاتی
دانوساندن له‌گه‌ڵ سه‌دامی وه‌لبوو هه‌ر بۆ کورسی گریاوه و که‌رکوکی
به‌هیچ داناوه ، موکه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی که ناوبژیکه‌ری هه‌ردولایه‌ن
بوو له چاوپێکه‌وتنێک باسی ئه‌وه‌ی کردووه .
سه‌دام حسینی وه‌لبوو بۆ ئه‌وه‌ی دڵی جاشه‌کان خۆش بکات جاربه‌جار جلی
کوردی له‌به‌رده‌کرد ، ئه‌رێ ئێوه ده‌زانن له‌وه‌ته‌ی مامجه‌لال بووه
به سه‌رۆکی عێراق بێزی نایه‌ت جلی کوردی و جلی پێشمه‌رگایه‌تی خۆی له‌به‌ربکات
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بۆ دڵ ڕاگرتنی دوژمنانی کورد نه‌بێت .کاکه‌ش فێربووه
شه‌رم بکات به جلی کوردی بچیته به‌غدا که‌چی داواش ده‌که‌ن کورد وه‌کو
عاره‌ب سه‌یربکرێت و نه‌بیته پله‌ی دوو.
ئه‌وا بووه چه‌ند ساڵ هه‌تا ئه‌مڕۆ بۆیان نه‌کرا یه‌ک حکومه‌تی ده‌سه‌ڵاتدار
و به‌هێز دوور له‌ده‌ست تێوه‌ردانی هه‌ردووحیزب دامه‌زرێنن ، خه‌ڵکی
خاوه‌ن ئه‌زموون له‌شوێنی کادیری نه‌خوێنده‌وار و کاڵفام دامه‌زرێنن ،
هه‌ر بۆیه ئه‌مجاره‌ش ئه‌گه‌ر شه‌قی ئه‌مریکا توڕیان نه‌دات ،
له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر ریسوایان نه‌کات لێناگه‌ڕێن خه‌ڵکی دڵسۆز بێته
پێشه‌وه و ده‌ست به‌کاربێت بۆ خۆشکردنی بیری ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراندنی
کیانه‌کی سه‌ربه‌خۆ ، که کورد له‌سه‌ر خاکی خۆی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و
ئاڵای خۆی بێت .
گریانی ئه‌مجاره‌ش هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌بێت که خزمه‌تگوزاریان بۆ
جه‌ماوه‌ر به‌و شێوه‌یه‌یه که خه‌ڵکی برسی و نه‌بوونی زیاتره .له
کوردستانیش هه‌تا ته‌ماته و بامیه و شووتی له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان
ده‌هێنن و کارگه‌ی جگه‌ر و رستن و چنین ده‌بیته کارگه‌ی تایبه‌تی
که‌سانی ده‌سه‌ڵاتدار و به‌سه‌ریان دابه‌ش ده‌کرێت ، خانووی جیاواز بۆ
خه‌ڵکی هه‌بوون دروست ده‌کرێت و ژنه‌شه‌هید و دایکه‌شه‌هید و که‌سوکاری
تێکۆشه‌ران شوێنیان نه‌بێت تیدابژین ، به‌مانگیش نه‌زانن تامی گۆشت چی
یه. ئه‌وانه‌ی شه‌رم دایانده‌گرێت له‌لای پزیشکه‌کانی خۆماڵه
ئازمایشی خۆیان بکه‌ن ، به پاره‌ی میلله‌ت خۆیان ده‌گه‌ینه وڵاتانی
دراوسێ گه‌لێک به شانازی یه‌وه باسی سه‌فه‌ره‌کانیان ده‌که‌ن ، که‌چی
نه‌خۆشی هه‌ژاریش هه‌یه داوا له پزیشک ده‌کات حه‌ب وده‌رمانی
هه‌رزانی بۆ بنوسێت چونکه ناتوانێت بیکڕێت ، ژنه هه‌ژار بازن و
ئونگستیله‌ی خۆی ده‌فرۆشیت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رمان بۆ کوڕ و کچه‌که‌ی
په‌یدابکات ، که‌چی ئه‌و مشه‌خۆرانه به هه‌زاران دۆلار بۆ ئازمایشی
خۆیان سه‌رف ده‌که‌ن و له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت ده‌له‌وه‌ڕێن .
ئه‌وه‌ی خاوه‌ن دۆلاری زۆره بۆی ده‌کرێت نه‌شته‌رگه‌ری دڵی بکات که‌چی
هه‌ژاره‌که‌ش ده‌بیت چاوه‌ڕوانی عیزرائیل بیت بۆ ئه‌وه‌ی زووتر روحی هه‌ڵبکێشیت
.
هه‌ردوو حیزبی خاوه‌ن پاره شه‌رم دایانناگرێت هه‌ر بۆ ئه‌ندام و
لایه‌نگرانی خۆیان ئه‌وانه‌ی هه‌ژار وبێده‌راماتن نه‌خۆشخانه‌یه‌ک
بکه‌نه‌وه .
ئه‌وا بووه هه‌ژده‌ساڵ خه‌ڵکی بێکاره‌بایه و کاره‌با دابین نه‌کرا ،
که‌چی هه‌نوکه خه‌ڵک ره‌حمه‌ت بۆ [ئه‌حمه‌دئیسماعیل] له‌جیاتی بۆ
حکومه‌ت ره‌وانه ده‌که‌ن ، که کاره‌بای بۆ دابین کردوون . خانووه‌کی
له‌جیاتی ئه‌رکی حکومه‌ت بۆ زه‌کات دان کردۆته‌وه و ناوی هه‌ندیکی
تومارکردووه که بێده‌رامه‌تن و زه‌کاتیان به‌سه‌ر دابه‌ش ده‌کات .
خه‌ڵکی ده‌بیت بچیته نوسینگه‌ی ئه‌و بۆ ئه‌وه‌ی موچه وه‌ربگریت .
حکومه‌ته‌که‌مان وا له‌خه‌ڵک ده‌کات ده‌ست له‌به‌ر ئه‌حمه‌د ئیسماعیل
پانبکاته‌وه نه‌ک بۆخۆی هاوکاری بکات . لێره له سوید و وڵاتانی تر
ده‌زگای کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به شاره‌وانی که له کوردستان
ناوی به [سۆشیال ماڵی مامه] رۆیشتووه یارمه‌تی خه‌ڵک ده‌دات ، نه‌ک
سه‌رمایه‌دار و ده‌وڵه‌مه‌ند . حکومه‌تی سویدی که‌س هاننادات ده‌ست
پانبکاته‌وه بۆکه‌سێک به‌ڵکو هه‌موو که‌س ده‌ست بۆ حکومه‌ت راده‌کێشن
بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بدات .
هه‌موو که‌س وه‌کو یه‌ک نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌کرێت ئه‌گه‌ر پێویستی پێ
هه‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی بڵێن هه‌ژاره یا ده‌وڵه‌مه‌ند .
سه‌رۆکی هه‌رێم با له‌خۆی و که‌سه‌کان بپرسێت ئه‌و هه‌موو
سه‌رمایه‌داره له‌کوێ په‌یدابوو له‌و کوردستانه وێرانه و ئه‌و
هه‌موو که‌سه چۆن ده‌توانن پاره‌ی کوردستان بۆ دوبه‌ی و چین و تورکیا
و ئێران و ئوردن و سوریا و لبنان بگۆزنه‌وه .
که‌ی پێشمه‌رگه‌ی کورد وای لیهاتووه ببێته خاوه‌ن ئه‌و هه‌موو دۆنمه
زه‌وی یه بۆ ئه‌وه‌ی کێڵگه‌ی هاوینه‌ی تیدا دروست بکات و خه‌ڵکیش
ئاونه‌بێت بیخواته‌وه .
ده‌با سه‌رۆکی هه‌ریم و سه‌رۆکیوه‌زیران که له مه‌سیف سه‌ڵاحه‌دین
دێنه خواره‌وه به‌لای چه‌پ وراستی یان بنواڕن ئینجا بۆیان ده‌رده‌که‌ویت
کێن ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن کێڵگه‌ن .
ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی هه‌ریم هێنده په‌ریشانه بۆ ئه‌وه‌ی یاسا سه‌روه‌ربێت
بۆ براکانی ده‌نێری بۆ پێکهاتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی دوور له دادگا و یاسا .
ده‌با ده‌زگای پاراستن و زانیاری و ملیشیای هه‌ردووحیزب ببن به ده‌وڵه‌تی
هه‌تا له‌پشت یاسا هیچ کارێک ئه‌نجام نه‌ده‌ن .
خه‌ڵکی کوردستان رۆژێک دادێت چۆن ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حسینی تێک دا ئه‌و
داموده‌زگایانه‌ش که گه‌نده‌ڵ و دزن وه‌ل ده‌کات .
ده‌با هه‌ڵبژاردن ئه‌مجاره ببێته هه‌نگای یه‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک
هوشیاربێته‌وه و داوای گۆڕانکاری بکات . ده‌با په‌رله‌مان ببێته
شوێنی هه‌مووکه‌سێک و هه‌موو ره‌نگێک بۆ ئه‌وه‌ی دیموکراسیه‌ت
فره‌وانتربێت و خه‌ڵکی ده‌نگیان ببیسترێت .
باخچه به گوڵی جۆراوجۆر جوانتره بۆیه په‌ڕله‌مانیش هه‌موو ئه‌و
ره‌نگانه به‌خۆه بگرێت سیمای جوانتر ده‌بێت و جارجاره‌ش یه‌کێک
خیره‌ت ده‌یگرێت داوای مافی خه‌ڵکی بکات .
هه‌ولێر
2/5/2009
|