تڕو تفاق.
- به‌شی دووه‌م -
(گڵ) که به‌مانای(خول)یان(پێچ) دێت. (گڵ) له باری بچووککردندا بووه به ( گڵۆڵه)، ئیمڕۆ ئه‌م ووشه‌یه زیاتر له‌گه‌ڵ په‌تدا به‌کاردێت، وه‌ک ده‌ڵێن: گڵۆڵه به‌ن، یان گڵۆڵه خوری، گڵۆڵه‌په‌ت، له هه‌ندێ شوێن گڵۆڵه بووه به گرمۆڵه. ووشه‌ی(گڵۆڵه) پاش ئه‌وه‌ی که گۆڕان به‌سه‌ر ده‌نگه‌که‌یدا هاتووه، له فارسی‌دا بووه به( گلوله) و له کوردی‌دا بووه به(گوله). شایانی باسه که زاراوه‌ی(حۆل) هه ر له (گوڵ) و(خول) ه‌وه‌هاتووه ، که‌به‌مانای گێژ دێت ، که خودی(گێژ)یش هه‌ر به مانای (خول) و(پێچ) دێت، بڕوانه (گێژاو) واته( پێچ) ی ئاو.
وه‌ک ده‌زانین که، (تیر) بۆ (که‌وان) به‌کارهاتووه‌و، هه‌ر هه‌مان مانای (دار)ی ئیمڕۆ ده‌گه‌یه‌نێت، که به ئینگلیزی( Tree)ی پێده‌ووترێت، له کۆندا به ( دارودره‌خت) ووتراوه( ثیروثیره‌خ). ئه‌گه‌ر له‌ڕووی ڕێزمانیه‌وه بڕوانینه، هه‌ردوو زاراوه‌ی (دار) و(دره‌خت) ده‌بینین که، ئێمه هه‌میشه به پێچه‌وانه‌وه لێی تێگه‌یشتووین، که گوایه (دره‌خت) به مانای( Tree) دێت و (دار) به مانای (Wood) دێت، به‌ڵام پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته، چونکه له کۆندا پیتی( خ) پاشگرێک بووه، دۆخی ووشه‌ی گۆڕیوه له (ناو) و(کردار) و(ئاوه‌ڵناو) بۆ ( ناو) و (بکه‌ر) و( ئاوه‌ڵناو) و( ڕاناوی بکه‌ر)، هه‌مان ده‌وری (ه‌ك) ده‌بینێت، که پێشتر باسمان کرد، ئه‌گه‌ر بێت و(ثیروثیره‌خ) به پێره‌وی ئیمڕۆ دروستکه‌ین، ده‌بینین ده‌بیت به( دار‌و داره‌ک) وه ئه‌مه‌ش یارمه‌تی ده‌رێکه بۆ شیکردنه‌وه‌ی ئه‌و زاراوانه‌ی که له( ئاوێستا) دا هه‌ن.
به داخه‌وه تا ئێستا چینه‌گه‌ران، وه‌کو پێویست ئه‌م کاره‌یان نه‌کردووه، به بێ گوێدانه دۆخی ووشه یان زاراوه، هاتوو‌ن له هه‌موو دۆخه‌کاندا یه‌ک ما‌نایان داوه به ووشه‌که، که مانای دروست نادات به‌ده‌سته‌وه، وه‌پاشان که‌سانی نه‌شاره‌زا له بواری زماندا، هاتوو‌ن ده‌کاوده‌ک هه‌مان هه‌ڵه‌یان گواستۆته‌وه.
ئیمه نابێت هه‌رچی که ئیمڕۆ له‌ئاوێستادا هاتووه، له‌سه‌ر قسه‌ی چینه‌گه‌رانی پێشوو، له‌سه‌ری بڕۆین و ئه‌وه بکه‌ین به بنبه‌ست و ، ده‌سته‌وه‌ستان دانیشین و، تا ماوین له شوێنی خۆماندا ده‌وده‌وان(هه‌ڕوله( بکه‌ین، به‌ڵکو ده‌بێت هه‌ر بگه‌ڕێین، تا ئاوێستای دزراومان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه. بابێینه‌وه سه‌ر باسه‌که‌مان:
(تیر) له بنه‌ڕه‌تدا به مانای(دار) هاتووه‌و، به تیری که‌وان ووتراوه (ڤیژه‌خ) لێره‌دا جێی باسه که بڵێین له کۆندا ده‌نگی(ج) و(ی) وه‌ك یه‌ک نووسراون که به‌داخه‌وه، هه‌موو زمانه‌وانه‌کان ئیمڕۆ، ئه‌م ده‌نگه‌یان به (ی) له قه‌ڵه‌م داوه ، که گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یان کردووه، بۆ نموونه {(ژه‌شنه)، (ژه‌ڤه) ، (ژاتو) ، (ژه‌ڤان)...هتد}یان کردووه به (یه‌شنه - یه‌سنه) ، (یه‌ڤه) ، (یاتو) ، (یه‌ڤان) ، وه‌ک ده‌بینین که کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌م، له زمانی ئیمڕۆمانه‌وه نزیکه . که چی هاتوو‌ن له نه‌زانی خۆیاندا، له بری ئه‌وه‌ی که کارئاسانیمان بۆ بکه‌ن ، هاتوو‌ن ئه‌وه‌نده‌ی تر گرانیان کردووه‌و، هاتوو‌ن قاموسێکیان بۆ داناوین ،و ده‌ڵێن (Yesne :جه‌ژنه ) ( yave:جۆ ) ( Yatu:جادو ) (Yevan :جه‌ڤان= جه‌وان) . ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه ، ئه‌م ده‌نگه ده‌نگێکی تایبه‌ته، که له نێوان (ی) و( ج) دایه و، ئیمڕۆ ئه‌م ده‌نگه له زمانی کوردی‌دا نه‌ماوه‌و، نزیکترین ده‌نگ لێوه‌ی ده‌نگی(ژ)یه. ئه م ده‌نگه تائێستاش له زمانی ئیسپانیدا هه‌یه، وه‌ک له (جولیۆ = یولیۆ) دا ده‌رده‌که‌وێت.
(ڤیژه‌خ) به مانای(تیر)، هه‌مان( فیشه‌ک) ی ئیمڕۆیه، واته(کوژه‌ر)، به مانای (قاتل)ی عه‌ره‌بی دێت، پاش گۆڕینی ده‌نگی(ژ) بۆ( ی) وه‌ک له‌سه‌ره‌وه باسمان کرد، گۆڕانی ده‌نگی (خ) بۆ(ك) هه‌روه‌ک له( داره‌ک= تیره‌خ) دا دیتمان ، ده‌بێت به( ڤییه‌ک) و ، گۆڕینی ده‌نگی (ڤ) بۆ( پ) هه‌ر وه‌ک له( توڤ= توپ) دا بینیمان ده‌بێت به (پیه‌ک) و له ئینگلیزی‌دا بووه به(Pike)، که له فارسی‌دا بووه به(په‌یکان) که به هه‌ڵه له کوردییه‌وه وه‌ریان گرتووه و، له (پێکان) ه‌وه هاتووه ، واته ( له نیشانه‌دان) که به مانای(صوب الهدف) ی عه‌ره‌بی دێت، که(صوب) یش له (ثوڤ) ی کوردییه‌وه هاتووه، که پێشتر باسمان کرد که به مانای(کون) دێت ( صوبني) واته کونى کردم . پاشان زاراوه‌ى (اصابه و مصيبه ) ى ليکه‌وتوته‌وه. دیسان به‌داخه‌وه که زاراوه‌ی(په‌یک) ئیمڕۆ له کوردی‌دا به کار نایه‌ت و زاراوه‌ی(پێکان) یش له گه‌ڵ (نیشانه) دا به‌کار دێت و، ده‌ووترێت(نیشانه پێکان) که ووشه‌یه‌کی درێژه‌و، (پێکان) به ته‌نها هه‌مان مانا ده‌دات.
(تیر) چه‌نده‌ها زاراوه‌ی لێکه‌وتۆته‌وه، وه‌ك( تیرۆك) (تیره‌ك) که بۆ نان کردن به کار دێت، (نانی تیری)یش هه‌ر له‌مه‌وه هاتووه، هه‌روه‌ها زاراوه‌ی(تیره‌گه)ی لێ دروست بووه ، واته شوێنی تیر هه‌ڵگرتن ، که ئیمڕۆ بووه به( تیره‌که) و (توره‌که), که عه‌ره‌ب کردوویانه به(ترکة) و به فارسی بووه به(تیرکش)، وه هه‌روه‌ها(تیر) زاراوه‌ی (تیرکه) و( تیرچه) ی لێ دروست بووه، که به مانای تیری بچووک دێت و، له عه‌ره‌بیدا بووه به(طلقة) . دیسان ده‌یه‌ها زاراوه‌ی تری لێکه‌وتۆته‌وه، که بۆ مه‌به‌ستی خانووسازی و ڕه‌شماڵسازی به کار هاتووه. دیسان له‌گه‌ڵ خودی داردا به‌کاردێت ، وه‌ك (تیره‌دار) پاشان بووه به (تیله دار) و (توله دار) واتا داری بچووک ، که له‌گه‌ڵ ووشه‌ی نه‌مامیش هاتووه‌و بووه به (توله نه‌مام) ، که ئه‌م زاراوه‌یه په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ ئاژه‌ڵ و ڕێگه‌ش، وه‌ک (توله مار) ، (توله‌سه‌گ) ، ( توله‌ڕێ)، هه‌روه‌ها (تیلی) که به مانای په‌نجه بچکۆله دێت له‌مه‌وه هاتووه‌و ، وه چونکه (توله‌سه‌گ) به مانای (توته سه‌گ) هاتووه ، ناوی (په‌نجه تیله) بووه به(په‌نجه توته).
هه‌روه‌ها( تیره) که به مانای ( قبیلة) دێت ، هه‌ر له ( دار) ه‌وه هاتووه، هه‌روه‌ها (ثیره) له پێڕه‌وی هه‌بوودا له‌گه‌ڵ (ئا) یه‌کیانگرتووه‌و، (ئاثیره) دروست بووه، که له‌عه‌ره‌بیدا بووه به(عشیرة) . هه‌روه‌ها دوورنیه که ووشه‌ی( شیر) و(شه‌مشیر) له( ثیر) ه‌وه هاتبێت.
(ڤیژه‌خ) (ڤیژه‌ك) به مانای (کوژه‌ک) ی ئیمڕۆ دێت، که پێکهاتووه له، (ڤیژ+ه‌خ) له سه‌ر پێڕه‌وی( کوژ+ه‌ک) که پێشتر له‌سه‌ری دواوین . لێره‌دا یه کێک له هه‌ڵه‌کانی چینه‌گه‌رانمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت، که ده‌ڵێن (ڤیژه)یان (ڤیشه) له ئاوێستادا به مانای ( ژه‌هر) دێت، که چی له ڕاستیدا وانیه، (ڤیژ) ڕه‌گی کرداری (ڤیشتن)ه و، جێی (کوژ) ی ئیمڕۆ ده‌گرێته‌وه، که‌بریتییه له ڕه‌گی کرداری (کوشتن) ، ئێمه ئه‌گه‌ر گاوبه‌گاو بگه‌ڕێینه دوواوه ، (کوشتن) ده‌بێت به(کیشتن) (گیشتن) (ویشتن) (ڤیشتن ) (هیشتن) (خیشتن)(خیثتن)،و ڕه‌گی کرداری(ڤیشتن) ده‌بێت به (ڤیژ) یان(ڤیش) پاش یه‌کگرتنی له‌گه‌ڵ (ه‌ك) ده‌بێت به (ڤیشه‌ک)(ڤیژه‌ك) که ئیمڕۆ بووه به( فیشه‌ک)، یان له‌گه‌ڵ (ه‌خ) یه‌ک ده‌گرێت و، ده‌بێت به (ڤیشه‌خ) (ڤیژه‌خ) که به عه‌ره‌بی مانای(قاتل) و به فارسی( کوشنده) و به ئینگلیزی(Killer) ده‌گه‌یه‌نێت. (خیث) ڕه‌گی کرداری (خیثتن) ه‌و، به گۆڕانی(گ) بۆ(ک) بووه‌به( کیث) و گۆڕانی(ث) بۆ(ل) بووه به( کیڵ) (Kill) . شایانی باسه که له کۆندا پیتی(ڵ) نه‌بووه‌و، ده‌نگه‌کانی(ر) و(ث) و(ذ) گۆڕاون و بوون به(ڵ). هه‌روه‌ک له(خوذا=خوڵا) و(گاث=گاڵ) و( تار=تاڵ) و(مذه‌خ=مله‌خ) دا ده‌رده‌که‌وێت. ( مذه‌خ) له ئاوێستادا به مانای (کوله) دێت، که به فارسی هه‌ر (مه‌له‌خ)ی پێ ده‌ڵێن ، له هه‌ندێ جێی کوردستانیش (مله‌خی) پێده‌وترێت، به ڵام له هه‌ندێ شوینی دیکه بووه به ناوی مۆر( حشرة)ه یه‌کی تر‌و بووه به(مڵه) ، هه‌روه‌ها( مڵه)یش ناوێکی دیکه‌ی هه‌یه؛ که ئه‌ویش (کوسبڕکه) یه.
شایانی باسه که هه‌رسێ زاراوه‌ی( کوشتن) و (گوشین) و( ووشک) یه‌ک سه‌رچاوه‌ن ، که هه‌رسێکیان له چاوگی(خیثتن) ه‌وه هاتوو‌ن ، که له جێیه‌کی دیکه‌دا له‌سه‌ری ئه‌دوێم.
ناوی (دوپشک) له بنه‌ڕه‌تدا(دوڤیشه‌ک) بووه، که پێکهاتووه له( دو+ ڤیشه‌ك) لێره‌دا (دو) کورتکراوه‌ی(دوم) ه‌و به‌مانای(کلک) دێت، (ڤیشه‌ک) یش به‌مانای(کوژه‌ر) دێت. وه پاش چه‌ند گۆڕانێک به پێی کات و شوێن (دوڤیشه‌ک) به چه‌ند شێوه‌یه‌ک لێوز کراوه، وه‌ک: دوپیشه‌ک ، دوپیشک، دوپشک ، دومشک...هتد . لیره‌دا چینه‌زاران هاتوو‌ن (ڤیشه) یان له ووشه‌ی دوپشک ده‌رهێناوه و ناوی (ژه‌هر) یان لێناوه. له‌ڕاستیدا ئێمه ووشه یه‌کمان نییه به ناوی (ژه‌هر)، چونکه خودی (ژه‌هر) یش که له فارسی‌دا بووه به(زهر)؛ له بنه‌ڕه‌تدا(ژه‌ر) بووه‌و، له( کوژه‌ر)ه‌وه هاتووه‌و، زاراوه‌ی(ژه‌ک) یش له ( کوژه‌ک) ه‌وه هاتووه. بێگومان پاشگری(ك) یان(ه‌ك) لێره‌دا باری کردار ده‌گۆڕیت بۆبکه‌ر، دیسان ئه‌م باره له (بزن مژه‌ک) داده‌رده‌که‌ویت.
ئه‌گه‌ر بڕوانینه ووشه‌ی (دۆزه‌خ) ده‌بینین له بنه‌ڕه‌تدا(ذه‌ڤیژه‌خ) بووه که به مانای ( جێی مردوان) دێت، لێره‌دا پاشگری(ه‌خ ) جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که له‌سه‌ره‌وه باسمان کرد‌و، باری ووشه‌که ده‌گۆڕێت بۆ ناوی پێکه‌ر( مفعول) ، واته(ڤیژه‌خ) به مانای (مردوو) دێت ، به‌داخه‌وه ئه‌م جۆره پاشگره ئیمڕۆ به‌ره‌و پوکین ده‌چێت، ته‌نها له تیکه‌مانی سنه‌و هه‌ندێ شوێنی هه‌ورامان و شاره‌زوور به‌کاردێت، که گۆڕاوه به(گ) ، بۆنموونه ( کوژراو= کوژیاگ) ، (فرۆشراو+ فرۆشیاگ). شایانی باسه که (ذه+ڤیژه‌خ) به‌مانای (جێی+کوژراو) نایه‌ت، به‌ڵکو به‌مانای( جێێ کوشتوو) دێت، که لێره‌دا (کوشتن) هه‌مان مانای( مردن) ده‌گه‌یه‌نێت
(هیش= هیژ) به مانای(گیان) دێت، ڕه‌گی کرداری(هیشتن)ه، هه‌رهه‌مان ووشه‌ی(هێڵان= هێشتن)ه که ئیمڕۆ به کاری دێنین ، (هیش) که له عه‌ره‌بیدا بووه به(عیش)، هه‌روه‌ها زاراوه‌ی ( ئیش) به‌مانای کار؛ هه‌ر له‌مه‌وه دروست بووه، چونکه ژیان واته کار‌و، به بێ کار؛ ژیان ئه‌سته‌مه، هه‌ر بۆیه زۆر جار ئه‌م دوو ناوه پێکه‌وه دێن، وه‌ک ده‌ووترێت (ئیش وکار) یان به فارسی( کاروزندگی) و له عه‌ره‌بیدا بووه به(معیشة)، له‌میسرو سودان به( نان) ده‌ڵێن (عیش).
(هیژ) له باری هه‌بوودا له‌گه‌ڵ ( ئا) یه‌کیان گرتووه‌و،زاراوه‌ی(ئایژ) یان پێکهێناوه، که به‌عه‌ره‌بی بووه به(عائش) که هه‌مان مانای(حي) ده‌دات . ئیمڕۆ ووشه‌ی(ئایژ) له‌گه‌ڵ (گه‌ل) یه‌کیان گرتووه‌و، زاراوه‌ی(ئایژگه‌ل) یان پێکهێناوه‌و، پاش چه‌ند گۆڕانیک بووه به(ئاژه‌ڵ) ،ئه‌م گۆڕانه له( کۆمگه‌ل+ کۆمه‌ڵ) دا ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت زاراوه‌ی (ئاژه‌ڵ) بۆ مرۆڤیش ده‌بێت، چونکه به مانای (گیانه‌وه‌ران) دێت، که چی ئێمه به هه‌ڵه لێی گه‌یشتووین و، واده‌زانین به مانای ( حیوان) دێت.
(هیشت) بریتیه ڕه‌گی کرداری دێرینی ( هیشتن)ه ، پاش ئه‌وه‌ی که له‌گه‌ڵ(ه) یه‌کده‌گرێت، ده‌بێت(هیشته)ه ده‌بێت به ئاوه‌ڵناوی بکه‌ر، که به‌مانای (ژیا‌و) دێت ، هه‌روه‌ها پێشگری (ڤه) له‌گه‌ڵ (هیشته) یه‌کی گرتووه‌و ، زاراوه‌ی( ڤه‌هیشته) درووست بووه، که مانای (ژیانه‌وه) یان ( گه‌ڕانه‌وه بۆ ژین) ده‌گه‌یه‌نێت و ، ئیمڕۆ بووه به( به‌هه‌شت)، ئیمڕۆ پێشگری ( ڤه) له کرمانجیدا به‌کار دێت ، که هه‌مان مانا ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ نموونه: ڤه‌گه‌ریان (ڤه‌زڤرین) ، ڤه‌خوارن ، ڤه کرن ...هتد.
(ڤه‌ره‌خ) ووشه‌یه‌کی کۆنه‌و ، به مانای (زۆر) دێت، له ئینگلیزی‌دا بووه به(Very) و له عه‌ره‌بیدا بووه‌به به(فرح) و، سه‌ده‌ها ووشه‌و زاراوه‌ی لێکه‌وتۆته‌وه ، وه‌ک :فه‌ره‌خ، فه‌ره‌ح، فه‌ره، فره، فه‌ڕ، په‌ره، پڕ ، پۆڕ، ... هتد .
(فه‌ره‌وان) به مانای یه‌کجار زۆر دێت که به عه‌ره‌بی ده‌کاته(هائل)،(فه‌ره‌هه‌م ) به‌مانای دابین کردن دێت،( فه‌ڕ) به مانای پڕبه‌رهه‌م دێت که له عه‌ره‌بیدا بووه به (برکة)، (په‌ره) به‌مانای بڵاو بوونه‌وه و ته‌شه‌نه سه‌ندن دێت، (پۆڕ) هه ر به هه‌مان مانادێت و زیاتر له‌گه‌ڵ ووشه‌ی( پان) دێت، وه‌ک له (پان و پۆڕ) دا دیاره، ڕه‌نگه زاراوه‌ی (پاپۆڕ) له‌مه‌وه هاتبێت.
له به‌ر ئه‌وه‌ی که (فره) یان (فه‌ره‌ح) به مانای (پان) و(به‌رین) دێت و ، له عه‌ره‌بیشدا بووه به (فریح)و پێچه‌وانه‌ی (ته‌نگی) یه، مانای (شاد) ی لێکه‌وتۆته‌وه، که له عه‌ره‌بیدا ده‌بێت به(فرحان). له فارسی‌دا ده‌یه‌ها زاراوه‌ی لێکه‌تۆته‌وه بۆنموونه: فرحبخش= شادی به‌خش ، فرح انگیز= جێی شادی . فرخنده= دڵخۆش، فرخنده‌پا= پێ به‌خێر، فرخناک= شادمان ، فرخنده‌فال= خۆش به‌خت ...هتد
هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها ناوی لێکه‌وتۆته‌وه، وه‌ک: فه‌رشاد، فه‌رشید، فه‌رزانه ...هتد
ووشه‌ی( فره) له گه‌ڵ ( هیشته) یه‌کیان گرتووه‌و ، زاراوه‌ی( فره‌یشته) یان پێکهێناوه، که مانای(گیان شاد) ده‌گه یه‌نێت، پاش ئه‌وه‌ی که چه‌ند گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه، وه‌ک(فه‌ریشته) و (په‌ریشته) ئیمڕۆ بووه به ( فریشته ) ، که زاراوه‌ی (په‌ری) یش لێره‌وه هاتووه و، له ئینگلیزی‌دا بووه به Fairy) ( هه‌روه‌ها ڕه‌نگه (Fair) یش له‌مه‌وه هاتبێت که مانای ڕاستی و پاکی ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌گه‌ر بڕوانینه زاراوه‌کانی ( به‌هه‌شت) و (دۆزه‌خ) و ( فریشته) بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، که به‌شیوه‌یه‌کی زانستییانه دروست بوون ، هه‌ر که‌س که (ئه‌ندێشه) و( ووتار) و( کرده‌وه) ی پاکی هه‌بێت هه‌میشه ( فره‌یشته) یه‌و، پاش مردنیشی ( ڤه‌هیشته) یه‌و، به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌میشه مردووه.
ئه‌گه‌ر (فره‌یشته) به‌راورد بکه‌ین له‌گه‌ڵ(ملائکه) ده‌بینین که، جیاوازییان هێنده‌ی زه‌وی و ئاسمانه، که مانای ملائکه روون و ئاشکرایه که په‌یوه‌ندی به (ملک) و (ملیک) ه‌وه هه‌یه‌و، ووشه‌ی (ملک) و (مالك) یش بۆ ناوی خودا هاتووه‌و، مرۆڤیش (به‌نده) (عبد) بووه، وه‌ک دیمان که دۆزه‌خیش (چاه گه‌نم) بووه.
لێره‌دا خرافات به ئاشکرا دیاره، که له‌دینی ئیسلام دا خودا مه‌لیک بووه‌و ، ملائکه‌یش پیاوانی مه‌لیک بوون و، خه‌ڵکیش به‌نده بوون و، ده‌بوایه ملکه‌چی(اطاعه) یان بکردایه، ئه گینا شوێنیان چاڵه‌گه‌نم ده‌بوو.
___________________________________________ سه‌رچاوه: · زاراوه‌سازیی پێوانه/ مه‌سعود محه‌ممه‌د · مێژووی جوگرافیای کوردستان له ئاڤێستادا/ د.م.ا.هه‌ورامانی · وشه‌نامه‌کی ئێتیمۆلۆژیای کوردی/ جه‌مال نه‌به‌ز
12/02/2009 نیوجه‌رسی naziar@verizon.net
|