په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\١\٢٠٢٠

تیشکێ بۆ سەر مافی مرۆڤ.

هەڵۆ محەمەد      

 

ئەو ڕۆژەیە کە پاش کۆتایی جەنگی کاولکاری دووەم جەنگی جیھانی بانگەوازی بۆ کرا و دامەزرێندرا.


ئەگەرچی ھێشتا سیاسەت و ھێزی دەسەڵاتدار و بڕەکیش ئایدۆلۆژی ڕەنگوبۆی بەم رێکخراوەوە دیارە، لێ دیسان ھەبوونی لە نەبوونی باشترە.


ئاخر مرۆڤ لەم گەردونە بێ سەروبەرەدا ، لەسەر شتی بێ مانا وناوەڕۆک و بێبایەخ، زۆر بەر ئازار و سووکایەتی و ھەڕەشەی مردن دەبێتەوە.


ئەم چیرۆکە لای ھەموان کەم و زۆر ئاشکرایە.


ڕاپۆرتی ئەمساڵی ٢٠١٩ بە تێروتەسەلی تیشکی خستە سەر ئەو تاوانانەی بەرامبەر بە مرۆڤ کراون...


پوختەیەکی ئەو ڕاپۆرتە رۆژنامەی« دێر تاگە شپیگلی » DerTagesspiegel ئەڵمانی بە ئاماژەدان بە ٩ وڵات وەک سەرتۆپی پێشلکاری مافی مرۆڤ دەخاتە بەردەست.


لەوانە ٢ دەوڵەتیان - ئێران و سووریا- داگیرکەری کوردستانن و دووانی تریان - رووسیا و چین - دۆستی سەرسەختی داگیرکەرانی وڵاتەکەمانن.


ئەمەش ئەوە ناگەیەنێ کە «تورکیا و عێراق »لەم تاوانە بێبەشن و لاشم سەیرە!! رۆژنامەی ناوبراو، بە تایبەت دۆخی تورکیای نەخستۆتە بەرچاو!


پوختەیەکی وتارەکە:


- چین:
کەمینەیەکی زۆری Uiguren، زۆر خراپ دەچەوسێندرێنەوە و گرتن و لێدان و ڕاوەدونان بە بڕێکی زۆر بەکار دێت. ھەموو مافە ئازادی و مرۆییەکان پێشێل دەکرێن و نادادییە گەورە ھەس. زۆر لەگیراوەکان ، لەژێر ئەشکەنجەدا دەمرن و ئەندامی خەستەی زۆریشیان دەدزرێ....


- کۆریای باکوور:
رێکخراوی مافی مرۆڤ، باس لە ستەم و چەوسانەوە و ڕاوەدوونانێکی بێ وێنە دەکات لەم وڵاتەدا. نزیکەی ١٢٠ھەزار کەس لەزینداندان و کاری قورسیان پێ دەکرێ. ھاوڵاتی لەموڵاتەدا دەبێت ماوەیەکی باش بە خۆڕایی بۆ دەوڵەت کار بکات. بەرامبەر کارکردنی ئاسایش پارەی کەم وەردەگرن. ھەر بۆیەباس لە « کۆیلایەتی کارکردن» دەکرێ لەم وڵاتەدا.


- رووسیا:
ئۆپۆزیسیۆن و ڕۆژنامەنووس و ڕەخنەگر ڕاوەدوو دەنرێن و ھەر کەسێ باسی مافی مرۆڤ بکات دەبێ لەئازادی و تەندروستی و ژیانی خۆی بترسێ. سیاسەتێکی توند وتۆقێنەر لە چیچان بەڕێوەدەبرێ.
ئێستا ھەر رۆژنامەنووسێ ڕەخنە بگرێ بەسیخوڕی ڕۆژئاوا لەقەڵەمی دەدەن. رووسیا لەسەردەمی پۆتین دا، ناحەزەکانی لەدەرەوەی وڵات لە ڕێگ مادەی سالیۆم و ژەھرخواردکردنەوە لەناو دەبات.


- فەنزەویلا:
لە ھیچ وڵاتێکی ئەمەریکای لاتینی چەوسانەوە و پێشلکاری دژ بە زیندانەکان سیخناخ کراون بە مرۆڤ و لەتاوستەمکاری نزیکەی ٤,٥ ملیۆن مرۆڤ ئەووڵایەی مادۆرای Madura جێھێشتووە. Foto Penal رێکخراوێکی سیاسییە خەریکی تۆمارکردنی تاوانەکانە.


-سووریا:
بۆ بەشار ئەسەد ھەموو شت ڕوون و ئاشکرایە، ھەرکەسێ ئەو ڕژێمە و ئەوی نەوێت، تیرۆریستە و دژی دەوڵەتە و دەبێ بێ ڕوحمانە سزا بدرێ. زیاتر لە ١٧ ھەزار کەس بەس لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەست داوە. ئەشکەنجە و برسی و تینووکردن و کوشتن بریتییە لەسیاسەتی فەرمی لەناو بردنی ناحەزانی بەشار و سیستەمەکەی.


- میسر:
سیسی حوکمەکەی لە موبارەک خراپتر لێ کردووە و میسر بۆتە دەوڵەتێکی سەربازیی وپۆلیسی .ترس وتۆقاندن و زیندانی کوشتن بەرفراوانە. لە ئێستادا زیاتر لە٦٠ ھەزار گیراوی سیاسی ھەیە.


- ئێران:
زۆر بەشێوەیەکی زەق درشت پێشێلی مافی مرۆڤ دەکرێ و بیروڕای ئازاد و مەزھەبی ئازاد و ئازادی سێسوالێتی وگردبوونەوە بەتوندی لێدەدرێو و ڕێگە پێنادرێن. بەسەدان کەس لە سێدارە دەدرێن . بەتوندی خۆپیشاندانەکان بڵاوەیان پێ کراوە.


- سعودییە:
ھەرکەسێ ناحەز ودژی بێت سزات توند دەدرێ و ڕەنگە بشکوژرێ. وەک قاشوچی. ئازادی ئافرەت زۆر بەرتەسکە و لە سێدارەدانیش پێڕەو دەکرێ.


- کۆنگۆ:
لە ساڵی ١٩٦٩-٢٠١٩ زیاتر لە ٤ ملیۆن کەس کوژراوە. ڕۆژانە ١٠٠ کەس دەمرێ. دیارەچەوسانەوەی ئێتنی لەم دەوڵەتە ئەفریکاییەدا زەق و بەرچاوە.

 

ماڵپه‌ڕی هه‌ڵۆ محه‌مه‌د

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک