په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\٨\٢٠١٣

تیشکە نیگایەک بۆ (نامۆیی سەر و هەرەسی دیمەنەکان).


یوسف خەلیل      

من ئەندێشەى خەونێکى ووڵات و بەردەوامى نێرگزم هەبوو بەڵام ئەمڕۆ گوڵە ژەهراوییەکان پەک ئەخەنە ملى خەونەوە.


باساتێ پێکێک لەگەڵ پەیڤە ڕەنگاڵەییەکانى نێو نامۆیی سەرو هەرەسی دیمەنەکان هەڵدەم بەشکو مەستى لەئامێزم گرێ و هەندێ لەنێو ئەندێشەو خەونەکانیا ئێشکگربم تاکو بتوانم ساتێکى ئارام وەک زنجیرە پانۆراماى درامایەک بەرمە سەر.


کاشکا لەنزیکەوە ڕاوێژمان کردایە،ئەوسا واقعیانەتر گفتوگۆکانمان ئاڵوگۆڕ کردایەو لەچوارچراى خامە بەدوور دەبووین بەڵام ئێستاش شادمانم بەوەى کەچەند دێڕێ بۆ ئەم چرۆ نوێیەى نێو بزاڤى وێژەى کورد زوبان سەبارەت بەنامیلکەکە لەپێنوس دەم،بەشکو و ببێتە مەشخەڵانێک و دڕکان وەلانێوو تاریک خامۆش کاو ئایندەى پێ پتەوکا،نابێ ئەوەش لەیادکرێ کە هۆنراوە چەکێکی گوڵ شەوبۆیە بۆ بەرپەرچ دانەوەى مۆتەکەى شەوەزەنگ و چاوهەڵهێنانى ژینێکی ئارام.


وە بەندە لەکانگاى هزرمەوە دەست خۆشی لەخاتوو (بەیان سەلمان) دەکەم وە ئاواتە خوازم ڕەوتى خامەى لەبرەو دابێ بۆ زیاتر گەشەسەندنى وێژەو هونەرى گەل،بەڵام ئەوەى جێی سەرنجە خامەت هێشتا چرۆیەو لەئامێزى شەوەزەنگدایە.


چونکە بەبۆنى هەست ناکەى ئاسوودەیی،بەڵکو گەنجینەى خەرمەن دەوڵەمەند دەکەى،وا هەست دەکەم ئاسۆ لات شەوەزەنگە...بەکورتى بێژم لەنێو غوربەتدا،پێنووست تاو دەدەى وە پێم باش نیە چرۆی شیعر هەر لەسەرەتاى لەدایک بوونەوە بەنامۆیی بینایی ئاشناکا،بەدنیاى جەنجاڵ،بەڵام من بزانم هەوڵتداوە نامۆیی پردێ بێ بۆ گەیاندنى لاشعور بەدنیای بەرامبەر.


پێم وایە شاعیر هەمیشە دەبێ بۆ خۆر بڕوانێ و بەگزنگەکانى کاروانى شیعری بەڕێ کا.
من کە نامۆ بووم لەئێوە
سەرم هەڵگرت،ووڵات
بەرامبەر بەدووا پرسیارو گەورەترین پرسیار
بەجێ هێشت.


بۆ دەبێ نووسەر نامۆبێ لەبەرامبەر،ئەو لەپێناو بەرامبەردا،خامەى نەگرتۆتە دەست؟ پێویستە لەگەڵ خەونەکانیاندا هەمیشە ئێشکگر بێ و ساتى ئارامیان لەبۆ بخوازێ، دەبێ لەو پێناوەشدا خەباتى تاوبدا وە دەبێ پردێ بێ بۆ گەیاندنى حەقیقەت ئیتر تاچەند دەتوانێ ئەوە شتێکی ترە وە لەم قەسیدەیەدا خۆتت لەزۆرشت داوەو ڕێگاکانت ئاڵۆزاندووە، بەڵام ئەوەى خۆشحاڵیمە چاوەڕوانى ئەوەم نەدەکرد،ئاکامى بگەیەنێتە ئەو واقعیەتەى دەتەوێ پێمان بڵێی، هەمیشە وەک گزنگێکى خۆر لێت دەخوازم بەو شێوەیە خۆت نەئاڵێنیتە گێژاوو،چونکە تۆ لە سەرەتاداى،(بەپێی بەڕەکەت پێ ڕاکێشە) بەگوڕ ڕووبەڕووى شتەکان دەبیتەوە، نەک خوانەکردە گێژەڵۆکە و باڕێژە لەڕەگ و ڕیشە دەرد بێنێ. لەوانەیە زۆر بەو حەقیقەتە ئاشنا نەبووبی کە شاعیر لە چرۆی گوڵ ناسکترە و بەرگەى زۆرشت ناگرێ.


گەر شتەکان ئاڵۆزکێنێ ئایندەى بەباش ناگیرسێتەوە،وە شادمانم بەوەى زۆر قووڵ بیر دەکەیتەوەو زۆر بەتووندى یاخوود بابڵێین بەرپەرچی شتەکان دەدەیتەوە و دەتەوێ هەڵوێستت وەدەرخەى ئەمەش بەهرەیەکەو ناکرێتە پۆشاکى هەموو کەسیەتیەک.


سەرنج دەدەم وەدووى گەلێ پرسیار کەوتووى دەتەوێ درک بەزۆرشت بکەى زۆرشت ببیستى و شتە شاراوەکان واڵاکەى،ئەمەش شتێکى چاکە ئیتر تاچەند ئەتوانى ئەو پەیوەستە بەگوڕو بەردەوامیت لەکارەکەتدا.


سەیر لەوەدایە دەتەوێ کۆت و زنجیر بپچڕێنى و دیل و بەندى هیچ کەڵەگایە نەبیت، ئەمەش خۆی لەخۆیدا هەڵوێستێکى پیرۆزە لەچرۆیەکى مێ دا.


ئەوەى سەرنجى دام،هەڵوێستى هەستى مێینەى خۆت بوو،بەرامبەر شتەکان،ڕاستە بەرەنگارى زۆرشت بوویتەتەوە،بەڵام پێویست بوو بەپێی توانا، داکۆکیت کردایە،لەچینەکەت، لەبەرئەوەى هێشتا لەقەفەزى زینداندا دەچەوسێتەوە.


وەک سەرنج دەدەم هەست ناکەم،مێیەک ئەم قەسیدەیەی نووسیوە،ڕاستە سەلماندووتە،کە ئافرەت تواناى هەیەو دەتوانێ خۆر بەدى بهێنێ،بەڵام پێویست بوو ئاماژەت پێ بدایە،گەر سەرنجى پەیڤەکانى (کەژاڵ و دڵسۆز و ڤینۆس...) بدەى بەئاشکرا ئەمەشت بۆ هەڵدەسەنگێنرێ.


ئازایەتیت لەوەدا بەرجەستە دەکرێ،وەک چرۆیەک،ڕاستەوخۆ بێ پێچ و پەنا،ئەوەى ویستووتە دەردبڕیوەو دەستنیشانت کردووە.


/ گوناهى ئێمە،چارەنووسی دەستى پێشەواکانە /.


کردوتەتە سەرچاوەى گشت گرێکان یاخوود پانۆراماى خەونەکان،وەنامەوێ درێژ دادڕبم،دەمەوێ لەدووادێڕدا،ئەو دووبارەبکەمەوە کە چرۆی وێژەى کورد (بەیان سەلمان) پێشڕەوى کاروان سەرایەو، بەردەوامى مەنزڵگا بەدەست دێنێ،وە بەحەقەت کەمن،ئەوانەى بوێرانە دەدوێن و پەردە لەسەر تارماییەکان هەڵدەدەنەوەو ئاسۆ دەخوازن بۆ شەو.

 

ماڵپەڕی یوسف خەلیل

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک