تفه‌نگی تۆڵه .

ره‌سوڵ سه‌فه‌ریانی
شه‌و شاری شاردوه‌ته‌وه و
ته‌نیا قاڕه‌ی قاڵاوه قاقڕییه‌کانه
به‌کۆڵانی گوێی شاردا تێده‌ڵه‌ڕێ و
بۆگه‌نی زاریان مشک ئاسا
له کونی درگاکانه‌وه
ماڵه‌کانی ئاخنیوه
شار به ده‌مامکه‌وه ده‌گه‌ڕێ
شار نه‌خۆشه و
تای یاوی وایرۆسێکی کۆنه‌ی له له‌شدایه
ژیان کتێبێکی قه‌ده‌غه‌یه
له‌به‌رگی مه‌رگا ده‌گه‌ڕێ
چاوه‌کان له ترسی ده‌ندوکی قه‌ل
به‌عه‌ینه‌کی دڵخواز ئه‌وان
یان له‌رۆڵی کوێ‌را ده‌ژین
قه‌له ڤایرۆسییه‌کان
بێجگه قاڕه‌ی ده‌نگی خۆیان
هه‌موو مه‌له ده‌نگه‌کانیان باڵ کردووه و
له‌قه‌فه‌سی نه‌بیستندا رایان ده‌گرن
له سنگی ژێر سه‌نگی شه‌وی شاره‌وه
هه‌ڵۆی هاوارێک ده‌رده‌ڵه‌ڕێ :
به‌خه‌یاڵن چه‌نده بژین
ئه‌ی بیر کۆلێرا‌ییه‌کان
به‌خه‌یاڵن چه‌نده‌یتر دابارنه سه‌رئه‌م مه‌زرا
ماندوین لێتان
ماندوین
ماندو
وه‌ک خواردنێکی قیزه‌ونن
هه‌موو رۆژی به‌زۆرداری
خۆتان ده‌که‌ن به‌قورگمانا
بێزاریمان فتیله‌یێک گڕ گڕتوه و
وڵات، هه‌مبارێکی ڵڕ له باروت
مه‌ته‌رێزتان شوشه‌ییه و
قینی ئێمه‌ش گولله‌یێکه
له تفه‌نگی تۆڵه‌ماندا ڕاگرتوه.
ئه‌ستێره‌یه‌کی سور
له‌سه‌روی هه‌ڵۆی ده‌نگه‌وه
شیری بروسکانێک
له باڵای شه‌و ده‌ئاڵێنێ و
ڵڕ به ڵێستی نه‌یاری شار ده‌گرمێنێ:
هه‌وری مه‌رگن,
هه‌ناسه‌یه‌ک له نه‌مانن
ڵه‌یتا ڵه‌یتا داده‌بارن
بۆ سڕینی بوونی ئێمه و
وشکاندنی چۆمی سه‌وزی بڕواکه‌مان
به‌ڵام ئێمه به سه‌دان جار
لێوی مه‌رگمان هه‌ڵمژیوه
هه‌ر به‌و داسه‌ی ده‌ستی ئێوه
باب و باڵیره‌کانتان
جه‌سته‌مانیان زور بڕیوه
فێریان کردین وه‌کو خوا بین
له نه‌بوونا بوون بڕوێنین
هه‌ناسه‌ی مه‌رگ ده‌ربێنین و
بای بوونمانی ڵێ بژیێنین
بۆیه ئه‌مرۆ
وه‌ک نه‌که‌رۆز ره‌گ داکوتاو
قه‌ندیل ئاسا به‌رزه بڕوا و
هیواش وه‌کوقه‌ڵایه‌کی که‌سنه‌گره
له سه‌ر لوتکه‌ی ئه‌وباوڕه.
له‌گه‌ڵ فڕه‌ی باڵی هه‌ڵۆ و
خرمه‌ی بڕینی جه‌رگی شه‌و
مه‌له ده‌نگێکی هه‌ڵاتوش
له‌ودیو دیواری شه‌وه‌وه
ره‌نگی وشه هه‌ڵده‌گرێت و
له‌سه‌ر بوومی خه‌یاڵیدا
به‌قه‌ڵه‌می ئاواته‌که‌ی
ره‌سمێک له شار و
خه‌نده‌ی هه‌تاو و
یه‌ک دوو ڵه‌لی ره‌ش ده‌کێشێته‌وه.
دسامبه‌ری 2007
|