٩\١٢\٢٠١١
توانا ئه‌مین:
په‌رتووک ڕێگا هەڵەکەی بەختەوەرییە.
ئاماده‌کردنی:
بـنار
بـنار:
هەمیشە خوێندنەوەی یەکەم په‌رتووک یادەوەرییەکی سەیر بۆ نووسەر بەجێ
دەهێڵێت، دەکرێت بزانین تۆ چۆن دەستتدایە خوێندنەوە و یەکەم په‌رتووک
کە خوێندتەوە ئەگەر یادەوەریت یارمەتیت بدات چ په‌رتووکێک بوو؟
توانا
ئه‌مین: یه‌که‌م په‌رتووکم بیر نایه‌ت ڕه‌نگه (کلیله و دمنه)
یا (گێله‌پیاو)ی عه‌زیز نه‌سین بووبێ..
بـنار:
هەندێکجار په‌رتووکێک
سەرلەبەری ژیانی کەسێک دەگۆڕێت، یان کاریگەرییەکی قوڵ بەجێ دەەێلێت،
دەمەوێت بپرسم، چ په‌رتووکێک زۆرترین کاریگەری لەسەر تۆ هەبووە؟
توانا ئه‌مین: زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌مه نیم..
ئینسان ئاوا به ئاسانی ناگۆڕێ.. به‌ڵام له‌وه ده‌چێ کتیب قووڵ بتشێلێ
یان قووڵ له ئینسانبوونت دا هاوکاری و کۆمه‌که‌ت بکات.. په‌رتووک خه‌ته‌رێکی
گه‌وره‌شه.. به‌شێک له ئارامی ئه‌م سه‌رزه‌وییه په‌رتووک شێواندویه‌تی...
با پرسیاره‌که ببه‌ینه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر په‌رتووک ڕێگای زانین
بێ، ئایا خۆی زانین بەختەوەرییە..؟ ئایا مرۆڤ دەیەوێت بەختەوەربێت، یان
دەیەوێت بزانێت..؟ بەڕای بچکۆلانەی من مرۆڤ بەختەوەری دەوێت و حەزیش
دەکات بزانێ، هەر بۆخۆی باجێکی گەوەرەی زانین دەدات، بە پێی ئەفسانە
ئاینییەکان، ئەو بەختەوەری لە خۆی تێکداوە لە پێناو زانین دا، خواردنی
سێوی یەکەم، ملسونە لە ڕێگایەکی تژی لە ئازار لە پێناو تاقیکردنەوەدا..
لە نێوان تەوەزلخانەیەکدا کە مرۆڤ ڕاکشێ و گێلاسی ئاڵتوونی بکەوێتە
دەمییەوە، لەگەڵ تەنیایەک لەسەر ئەرزێکی ساردی ڕووت دا، مرۆڤ تەنیا
بەسەرکێشیەکی قووڵ و له پێناوی زانین دا ئەوەی دووەمیان هەڵدەبژێرێت..
بونیام بوونەوەرێکی غەریبە، هەڵەدەکات و چێژ لە هەڵەی خۆی دەبینێ.. بە
پێچەوانەی ئەوانەی لایان وایە ئینسان کائینێکی مەعسومە و هەڵە دەکات تا
فێرببێ، من لام وایە بونیام گزیکەرێکی گەورەیە لە گەردوونا، چوون
فێردەبێ تا هەڵە بکات، لە ژیانی مۆدێرندا دەزگاگەلێکی گەورەی فێرکردنی
هەڵەکردن هەیە.. زەوی پڕە له سەنتەری ڕاهێنان و ئەکادیمیای سەربازی
گەورە کە کاریان داماڵینی ڕۆحی مرۆیانەیە لە ئینسان.. کە فیلمی
دواجەلاد-م بینی تێگەیشتم کە کارێکی هێند زەحمەت نییە، ئینسان دیوە
دڕندەکانی خۆی ببینێ.. بەڵام ساڵانێکی دەوێ تا تۆ لە ڕۆحی مرۆییت، لەم
پاژە بچکۆلانەیەی وجودی خۆت کۆمەک بکەیت.. من ده‌زانم په‌رتووک
ڕێگایەکی گەورەی فراوانکردنی ئەبستمی مرۆڤە، بەڵام ڕێگایەکی پاک و
ئارام نییە، بە پێچەوانەوە په‌رتووک ئەو جادووکەرە ناچیزەیە کە دەتوانێ
لە ساتێکدا بە هەزار ماسکی جیاوە لە هەزار کەلێنی ناشوێنی ئینسانەوە
حەرەم بشکێنێ و دزە بکات..
نموونە گەلی ئەوانە په‌رتووک کۆیکردونەتەوە
و خەتەری گەورەبوون بەسەر مرۆڤایەتییەوە کەم نیییە،
Mein Kampfی هیتلەر سوپایەک خۆێنی بەدوای
خۆیدا ڕشت، قەزافی لە گفتۆگۆیەکدا بە ژنە نوسەری ئیتالیایی ئوریانا
ڤالاچی دەڵێت، ((ئەگەر دەتەوێت لە ئێمە تێبگەیت، ئێمە هەمووشتێکمان لە
په‌رتووکی "سەوز"دا نوسیووە)) بە درێژای جاوپێکەوتنەکە موعەمەر لە
هەرکوێدا نەتوانێ وەڵامی پرسیارە زیت و قورسەکانی ڤالاچی بداتەوە، بە
یەقینێکی گەلحۆیانەوە وەک ئەوه‌ی لەم دونیا
گەورەیەدا په‌رتووکێک هەبێ "هەمووشتێک!"ی تێدابێ ئەو ڕستەیە
دوبارەدەکاتەوە..
هاورێی ئازیز.. لە باشوری خۆرهەڵاتییەوە تا باکوری زەوی، بێ‌شومار خەڵک
هەن بە هۆی خوێندنەوەی په‌رتووکێکەوە دەبنە ترۆریست.. په‌رتووک
فریودەرێکی گەورەیە دەتوانێ خەونی سەیر سەیر لە مرۆڤدا دروست بکات، بە
جۆرێ پلاتۆن واتەنی ئینسان لە جەوهەری خۆی ون کات.. دەمویست بڵیم په‌رتووک
ڕێگا هەڵەکەی بەختەوەرییە، ڕێگایەک زۆر نزیکە نەگات.. !
بـنار:
ئەو په‌رتووکەی ئێستا
لەبەردەستتدایە و خەریکی خوێندنەوەی چ په‌رتووکێکە؟
توانا ئه‌مین: من قه‌ت ناتوانم له‌یه‌ک
کاتدا ته‌نها یه‌ک په‌رتووک بخوێنمه‌وه، له ئێستادا جگه له په‌رتووکێکی
کارین ئارمستۆنگ له‌سه‌ر (مێژووی خودا له
٤٠٠٠ ساڵدا) و ڕۆمانی (هه‌موو
ناوه‌کان)ی نوسه‌ری پورتوگالی خۆزی ساراماگوا، به‌ته‌نیشتیشه‌وه
په‌رتووکێکی فه‌یله‌سوفی زمانه‌وانی ڤیتگنشتاین-م له‌سه‌ر زمان، له‌به‌رده‌ستدایه.
بـنار:
باسمان لەسەرەتای خوێندنەوە و ئەزموونە تایبەتییت کرد کە وایکرد لەگەڵ
خوێندنەوەدا دەرگیر بیت، ئێستا دەمەوێت بپرسم چۆن بوو دەستت دایەنوسین؟
چونکە ساتەوەختی هەڵگرتنی قەڵەم هەم چێژبەخش، هەم ئازاراویشە؟
توانا ئه‌مین: نازانم یه‌که‌مجار چۆن بوو..!
ئه‌ها بیرم که‌وته‌وه.. که یه‌که‌م چیرۆکم نوسیی له‌گۆڕستان نوسیم،
چونکه ئه‌وکاته وام ده‌زانی ئه‌گه‌ر له‌وێبم باشتر ده‌توانم له‌سه‌ر
مردن قسه‌بکه‌م.. ئێستا جگه له‌وه‌ی وه‌ک مێژووی خۆم ڕێزی لێ ده‌گرم،
به‌ڵام پیکه‌نینیشم پێی دێت.. ئێستا بێئه‌وه‌ی بمرم ده‌توانم له‌سه‌ر
مردن بنوسم.. خه‌یاڵکاریی؛ وابزانم ئه‌وه ئه‌وشته‌یه که ده‌بێت لانی
که‌م هه‌موو چیرۆکنوسێک هه‌ی بێت.
twanaamin2@yahoo.com
|