١٨\١١\٢٠١١
توانا ئەمین:
شتی زۆر زۆر تازه له جیهاندا نییه.
گفتوگۆی: عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د
* با سه‌ره‌تا له‌و پرسیاره‌وه ده‌ستپێبکه‌ین؛ مرۆڤ بۆ چیرۆک ده‌نووسێت،
یاخود بڵێم توانا ئه‌مین ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی چیرۆکه‌وه بڵێ چیی؟
توانا
ئه‌مین: پرسیاره‌که پرسیارێکی زۆر جه‌وهه‌ریی و قورسه، له‌ڕاستیدا
من تا ئه‌م ساته نازانم، بۆخۆم نه‌متوانیوه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره
بده‌مه‌وه، که بۆ چیرۆک ده‌نووسم یان بۆ ده‌نووسم؟.. باوه‌ڕێکم هه‌یه؛
که شتێک هه‌یه من زۆر خافڵگیر ده‌کات، زۆر له‌ناکاو کاتم ده‌گرێت، ده‌ستم
ده‌گرێت.. زۆرجار ژیانی تایبه‌تییم ده‌گرێت، ئه‌ویش؛ مه‌سه‌له‌ی ته‌نیاییه..
ئه‌مه که‌م و زۆر له‌و شته زۆر سه‌ره‌تاییانه‌ی من نووسیومن، ڕه‌نگیان
داوه‌ته‌وه، له‌ڕاستیدا ڕه‌نگه به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان نووسینی من هه‌وڵێک
بێت بۆ ڕاکردن له ته‌نهایی، هه‌رچه‌نده باوه‌ڕم وایه هه‌وڵێکی
دۆنکیخوه‌تانه‌یه‌و دواجار تۆ به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست پێ بکه‌یت، شکست ده‌هێنیت
و دۆڕاویت، چونکه مرۆڤ به‌ته‌نیا له‌دایک ده‌بێت و به ته‌نیا ده‌ژی و
کۆتاییه‌کانیشی ته‌نیایی ده‌بێت. لای من ته‌نیایی زۆر زۆر پرسیاره؛
تێمایه‌کی زۆر زۆر سه‌ره‌کییه له وجودی خۆما، له پرسیاره هه‌میشه‌ییه‌کانمدا،
ئه‌وکاتانه‌ی به‌ته‌نیام، ئه‌و کاتانه‌ی ده‌نووم، ئه‌وکاتانه‌ی له‌گه‌ڵ
خه‌ڵکم، ئه‌وکاتانه‌ی پیاسه ده‌که‌م، هه‌میشه ده‌مه‌وێت له‌مه
ڕزگارم ببێت و ڕزگارم نابێت.. ڕه‌نگه نووسین هه‌وڵێک بێت بۆ ئه‌وه‌ی
چۆن ده‌ستبه‌رداری ئه‌م (ته‌نیاییه‌م) بم..؟ چۆن له‌م وه‌حشه‌ته، له‌م
سامناکییه ڕزگارم ببێت، تا ئه‌م ساته‌ی پێکه‌وه قسه‌ده‌که‌ین، من
ڕزگارم نه‌بووه، نازانم.. ئه‌وه هه‌وڵێکی بچووکی وه‌ڵامی ئه‌وه‌یه؛
که من بۆ ده‌نووسم..؟ له‌ڕاستیدا من ده‌نووسم بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌نیایی
ڕزگارم بێت و نه‌شبووه.
* که‌واته نووسینی چیرۆک لای (توانا ئه‌مین) به پله‌ی یه‌که‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ڕزگاربوون له ته‌نیایی وه‌کو باست کرد؟
توانا ئه‌مین: ڕێک وایه، به پله‌ی یه‌ک
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕاکردن له ته‌نیایی و به پله‌ی دووه‌م و سێیه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ پرسیاره وجودییه‌کانی ئینسان، هه‌ندێک پرسیارت هه‌یه؛ ئایین جوابت
ناداته‌وه، زانست جوابت ناداته‌وه، سه‌فه‌ر جوابت ناداته‌وه، گه‌ڕان
و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان جوابت ناده‌نه‌وه، هه‌ست ده‌که‌یت
ده‌توانیت له‌گه‌ڵ خۆتدا وه‌ک ته‌ته‌ڵه‌یه‌کی زمانیی و ناخه‌کیی و ناوه‌کی
ئه‌م بابه‌تانه بکه‌یت. لای من نووسین ئاوا بووه، ڕۆژێک له‌ڕۆژان
بیرم له خوێنه‌ر نه‌کردووه‌ته‌وه و ڕۆژێک له ڕۆژان له‌ڕاستیشدا بیرم
له‌خۆم نه‌کردووه‌ته‌وه، بۆیه پرسیاری یه‌که‌مت تا ئێستا زۆر قورسه،
له‌به‌رئه‌وه‌ی که من ده‌نووسم بۆ خوێنه‌رێکی تایبه‌ت ده‌نووسم؟ یان
بۆ خه‌ڵک ده‌نووسم؟ یان بۆخۆم ده‌نووسم؟ نازانم.. به‌ڵام به‌کورتی پێت
بڵێم ئه‌گه‌ر نه‌نووسم، دڵم ده‌ته‌قێ.. هه‌ست ده‌که‌م شتێکم هه‌یه ده‌مه‌وێت
بیڵێم، مه‌رج نییه شتێکی زۆر گه‌وره بێت، ڕه‌نگه ئه‌سڵه‌ن ئه‌رزشی
نه‌بێت له لای خه‌ڵک، به‌ڵام بۆخۆم ده‌بێت ئه‌مانه بخه‌مه سه‌رکاغه‌ز،
ئیدی دوایی بڵاویان ده‌که‌مه‌وه، یان نا، چۆن بڕیار ده‌ده‌م ڕه‌شنووسی
یه‌که‌مم پاکنووس بکه‌م.. ئه‌وه به‌شێکه له ژیانی تایبه‌تییم.. من
زۆر زۆر که‌م ده‌نووسم و خۆشحاڵیشم به‌وه‌ی که‌م ده‌نووسم، به‌ڵام له
ڕاستیدا ناچارم به‌وه‌ی بینووسم.
* ڕه‌شبینییه‌کی زۆر له چیرۆکه‌کانتدا ده‌بینرێت... ده‌کرێت سه‌رچاوه‌ی
ئه‌و ڕه‌شبینییه‌مان بۆ ڕوونبکه‌یته‌وه، بۆ ئه‌م هه‌موو ڕه‌شبینییه؟
توانا ئه‌مین: ڕاسته.. بۆ وه‌ڵامی ئه‌و
پرسیاره ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆئه‌وه‌ی دیدی من بۆ ژیان چییه؟ له‌لای
من پێچه‌وانی سوهراب سپهری، ژیان عاده‌تێکی خۆش نییه و زۆریش ناخۆشه...
ژیانی مرۆڤی نوێ، ژیانێکه پڕ له ئازار و زۆر زه‌حمه‌ته، دیدی من
زۆرتر له دیدی شۆپنهاوێره‌وه نزیکتره تا لایبنتز؛ پێم وایه ئه‌م
خراپترین ژیانێکه و خراپترین جیهانێکه که ده‌بێت هه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه
من باوه‌ڕم وایه هێزێکی شه‌ڕانی و خراپ یاریی له‌م گه‌ردوونه‌دا ده‌کات،
یارییه‌کی میتافیزیکیی.. من نازانم و ناتوانم له‌م به‌رنامه‌یه‌دا ناوی
ئه‌و هێزه بنێم، به‌ڵام ده‌زانم له‌سه‌رووی ئێمه‌وه یارییه‌ک ده‌گوزه‌رێت،
من ده‌زانم له یارییه‌کدام، به‌ڵام دڵنیام من یاریچییه‌که نیم،
دڵنیام هێزکی شه‌ڕ هه‌یه، هاوکێشه‌یه‌ک هه‌یه.. مرۆڤ قوربانیی ئه‌وه‌یه،
قوربانیی شه‌ڕێکه که نازانێت بۆ؟! قوربانیی وه‌ڵامێکه که پرسیاره‌که‌ی
خۆی ونکردووه، به‌قه‌رز له سارته‌ر؛ من لام وایه به ئازادیی نا..
مرۆڤ به ژیان مه‌حکومه، به ژیانێکی زۆریش ناخۆش، لانی که‌م له
ئێستادا ژیانی مرۆڤی نوێ ژیانێکی خۆش نییه ئه‌رزش و که‌رامه‌ت و حورمه‌تی
مرۆڤ له مه‌ترسیی گه‌وره‌دا ده‌ژی.. له‌به‌ر ئه‌وه ژیان لای من زۆر
خۆش نییه، به‌ڵام دواجار ئه‌زموونێکه.. لای من ژیان له نه‌بوون
گرنگتره، من دڵخۆش و خۆش چانسترم له منداڵێک که له‌دایک نه‌بووه،
چونکه من ئه‌م ئه‌زموونه‌م هه‌یه، ئه‌و ئه‌وه‌شی نییه، من تاڵیی و
سوێرییم چه‌شتووه، ئه‌و نه‌یتوانیوه ئه‌مه بکات، باوه‌ڕم وایه ئه‌زموونی
مرۆڤ له ئه‌زموونی په‌ری و فریشته و کائیناتی میتافیزیکی به‌رزتره،
چونکه ده‌توانێت هه‌ڵه بکات، له شته‌کانی ده‌وروبه‌ری تا ڕاده‌یه‌ک
تێ بگات، ده‌توانێت چێژ له جوانیی وه‌رگرێت.. چێژ له هه‌ڵه وه‌ربگرێت..
زۆر گرنگه چێژ وه‌رگرتن له هه‌ڵه.. له یه‌که‌م فیگۆری ئوستووره‌ییه‌وه؛
له ئاده‌مه‌وه تا ئێستا چێژ وه‌رگرتن له هه‌ڵه میراتێکی جوان و
باوه، یارییه‌کی هێجگار خۆشه، که له سه‌رو فیزیکه‌وه که‌س
ناتوانێت ئه‌مه بکات، لانی که‌م من ئینسانێکم هه‌ڵه ده‌که‌م و چێژی
لێ وه‌رده‌گرم، ئه‌مه دڵخۆشم ده‌کات، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتیی ژیان
لای من خۆش نییه و قورسه.. به‌ڕاستی زه‌حمه‌ته و زۆرزۆر قورسه
مرۆڤ بیت، به‌تایبه‌تی ژیان له دنیای نوێ‌دا قورسه و باجێکی گه‌وره‌ی
هه‌یه بتوانی مرۆڤایه‌تیی خۆت بپارێزیت.
* ئه‌م تێڕوانینه ڕه‌شه بۆ ژیان و مرۆڤ له‌م سه‌رده‌مه‌دا، پێتوانییه
له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که تۆ کاریگه‌ریی (سادقی هیدایه‌ت)ت له‌سه‌ره،
ئه‌وه‌نده‌شی من بزانم کتێبێکت وه‌رگێڕاوه که ئه‌وکتێبه‌ش له‌ژێر
کاریگه‌ریی سادق هیدایه‌تدا نووسراوه.. پێت وانییه کاریگه‌رییتان به‌سه‌ره‌وه
بێت؟
توانا ئه‌مین: بۆچوونێکی جوانه! باوه‌ڕم
وانییه ڕێک هیدایه‌ت خۆی، بۆ نموونه کافکا، کامۆ له دنیا...
* مه‌به‌ستم ئه‌و خه‌ته کافکاییه، کاریگه‌ریی به‌سه‌رته‌وه هه‌یه؟
توانا ئه‌مین: من نازانم.. هیوادارم ڕۆژێک یه‌کێک ئه‌مه یه‌کلایی
بکاته‌وه، به‌ڵام باوه‌ڕم وایه شتێکی تازه ناڵێم ئه‌گه‌ر بڵێم
“له‌ژێڕ ئه‌م خۆره‌دا، هیچ شتێکی تازه نییه“ هه‌موو شتێک دووباره‌یه،
هه‌مووشتێک له‌ژێر کاریگه‌رییدایه، باوه‌ڕم وانییه هیچ شتێکی تازه
هه‌بێت، هه‌چ شتێک ده‌ڵێین پێشتر به جۆرێک له جۆره‌کان خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ی
که‌سێکی تر بووه له ژیانێکی تردا، ئینسان هیچ شتێکی تازه ناڵێت، ئه‌گه‌ر
بیڵێت له فۆڕمدا ده‌یڵێت نه‌ک له خودی ئوبژێکته‌که‌دا، هه‌رچی پێمان
وایه نوێیه، نوێ نییه، شێوازی وتنه‌که‌ی نوێیه. من گومانم له ئه‌زموونی
زانستییش هه‌یه که بیه‌وێت شتێکی تازه بڵێت، هیوادارم ئه‌مه زۆر
فانتازیی نه‌بێت، من له فیزیاش گومانم هه‌یه بتوانێت شتی تازه بڵێت،
چونکه له فیساگۆرسه‌وه له نیوتنه‌وه له ئه‌نیشتاین تاسه‌ر هاکینگ
هه‌رچییه‌ک ده‌وترێت، قاعیده‌یه‌ک هه‌یه، ئیدی یان له‌و قاعیده‌یه
لاده‌دات یان لانادات، شتی زۆر زۆر تازه له جیهاندا نییه، بۆ منیش
خۆی که ده‌نووسم له ئه‌سڵدا شتی زۆر تازه‌م نه‌وتووه، ئه‌مه یه‌ک
لاییه.. سه‌باره‌ت به کاریگه‌ربوون به هیدایه‌ت که‌مێک له‌به‌رئه‌وه‌ی
زۆربه‌ی خوێندنه‌وه‌ی من به فارسییه و ئه‌و کتێبه‌شی جه‌نابت فه‌رمووت؛
(په‌یکه‌ری فه‌رهاد)ی عه‌باسی مه‌عروفیی و خۆی له‌ژێر کاریگه‌ریی (کونه‌په‌پووی
کوێر)ی هیدایه‌تدا نووسیویه‌تیی... به‌شێکی وایه، به‌ڵام خۆ من به‌ر
له‌و کتێبه‌ش نووسیومه و دوای ئه‌و کتێبه‌ش که‌م که‌م ده‌نووسم، به‌هه‌رحاڵ
ئینسان له ژیانی ئاسایی-شدا کاریگه‌ر ده‌بێت به‌و مرۆڤانه‌ی له‌و ده‌چن،
یان وه‌کو ئه‌م بیرده‌که‌نه‌وه، یان ئه‌م حه‌ز ده‌کات وه‌کو ئه‌وان
بیربکاته‌وه، یان له‌پێش ئه‌مه‌وه ئه‌م جۆره‌که‌سانه ئاوا بیریان
کردووه‌ته‌وه، یانی کاریگه‌رییه‌کی نۆرماڵه و زۆر ئاساییه.. سه‌باره‌ت
به‌و لێکچوونه‌ی من به‌وان شتێکی تازه‌یه، من نه‌مبیستووه بۆنا؟ ڕه‌نگه..
* کاریگه‌ریی سادق هیدایه‌ت به‌سه‌ر تۆوه، زیاتر کاراکته‌ری هیدایه‌ته،
یان چیرۆکه‌کانی؟
توانا ئه‌مین: له‌ڕاستیدا هیچیان نییه،
جیهانبینی سادق هیدایه‌ت-ه، چونکه من موعجیب نیم به ژیانی تایبه‌تیی
هیدایه‌ت، ئه‌وه چه‌ند هه‌وڵێکی بۆخۆکوشتن هه‌یه، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی نووسه‌رێکی زۆر گه‌وره‌یه له ئه‌ده‌بیاتی ئێرانی و جیهانیشدا،
که تۆ باسی ئه‌ده‌بی عه‌به‌س و نیهیلییه‌ت ده‌که‌یت له سه‌ده‌ی
بیستدا ناتوانی ناوی هیدایه‌ت نه‌هێنی.. من به‌دنیابینی سادق هیدایه‌ت
بۆ ئه‌ده‌ب وه بۆ ژیان وه بۆ کاراکته‌رێکی زۆر ئاڵۆزی وه‌ک مێینه و
بۆ چه‌مکگه‌لێکی وه‌ک جوانیی.. عه‌داله‌ت.. حه‌قیقه‌ت سه‌رسامم.
* له چیرۆکه‌کانی تۆدا عه‌شق هه‌یه و مه‌ودایه‌کی فراوانی
داگیرکردووه، له ڕه‌شبینییه‌وه بۆ عه‌شق..! یانی چۆن ئه‌م دوالیزمه
له‌خۆتدا کۆده‌که‌یته‌وه، له‌لایه‌که‌وه ڕه‌شبینیی، له‌لایه‌که‌وه
ژیاندۆستیی؟
توانا ئه‌مین: سوپاس.. ئه‌وه‌ش تێبینییه‌کی
ورده، ڕاست ده‌که‌یت، من بۆخۆشم هه‌ست ده‌که‌م عه‌شق له هه‌ندێ جێگا
تێمایه له‌و ئیشه بچووکانه‌ی که من کردوومن. به‌شێکی په‌یوه‌ندیی به‌و
هێزه ئه‌فسونگه‌ر و سه‌رسامکه‌ر و سیحرییه‌ی ناو عه‌شق خۆیه‌وه هه‌یه،
که هێزێکه ده‌توانێت له‌یه‌ک کاتدا ئینسان بکات به په‌ری و بیشیکات
به جه‌للاد، بیکات به فریشته‌وه بیشیکات به ئیبلیس، ئه‌وه‌نده‌ی به‌و
هێزه ئیعجابم هه‌یه، ئه‌وه‌نده به کاراکته‌ری ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر
نیمه، ئه‌وه‌ی که ئینسان له‌ناو هه‌موو ئه‌و مرۆڤه‌دا، لانی که‌م له
زیاتر له شه‌ش ملیار که‌س، تۆ به‌یه‌ک که‌س سه‌رسام ده‌بیت وه خۆشت
ده‌وێت، بیریشمان نه‌چێت یه‌کێک له بنه‌ما ئۆنتۆنۆلۆژییه‌کانی مرۆڤ،
بوونه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا، واته بوونی که‌سێکی تر پرۆژه‌یه‌که بۆ
ته‌واوکردنی بوونی تۆ، له عه‌شقدا تۆ موماره‌سه‌ی بوونی خۆت ده‌که‌یت،
که‌واته بوونی خۆت ده‌سه‌لمێنیت، تۆ ئه‌وکاته بوونت هه‌یه که بوونه
له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا، وه‌گه‌رنا قسه‌کردن له‌سه‌ر بوونێک به بێ
کۆنتیکسته‌که‌ی قسه‌کردنێکی به‌تاڵه، وجودت قابیلی ته‌قبوول نییه..
بۆ عه‌شق ئاوایه تۆ هه‌ست به وجودی خۆتی تێدا ده‌که‌یت، پاشان هێزێکی
زۆر سیحرییه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و باوه‌ڕه باوانه‌ی تا ئێستا هه‌مانبووه،
ناڵێم خه‌ریکم شتێکی زۆر نوێ ده‌ڵێم، به‌ڵام باوه‌ڕم وایه عه‌شق
هێزێکی شه‌ڕانیشه له‌ناو خۆێدا، بچۆره‌وه سه‌ر ئه‌فسانه‌ی ئاده‌م و
حه‌وا، له ماجه‌راکه‌ی نێوان قابیل و هابیل دا؛ هه‌ردووکیان حه‌ز له
خوشکه‌که‌یان ده‌که‌ن، به‌ڵام دواجار کچه‌که ته‌نیا یه‌کیانی بۆ هه‌ڵده‌بژێرێت
که هابیله و ئه‌مه‌ش قینی قابیل تا ئه‌ندازه‌ی کوشتنی هابیل هه‌ڵده‌ستێنێ،
ده‌بینی یه‌که‌م دڵۆپی خوێن که له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه ڕژاوه عه‌شق
ڕشتوویه‌تی، له‌به‌ر ئه‌وه قه‌ناعه‌تێکی دێماگۆجیانه‌یه لامان وابێت
عشق هێزێکی زۆر هیومانیی و مرۆڤانه‌یه. ئه‌و ده‌توانێت ئیمپراتۆرییه‌ت
بڕووخێنێت، ئه‌وه هێزێکی خه‌ته‌ره به بڕوای من ئه‌گه‌ر به جۆرێک له
جۆره‌کان لوا مه‌عریفه‌ی مامه‌ڵه‌کردنت هه‌بێت له‌گه‌ڵ عه‌شقدا، چونکه
زۆر سه‌خته و ئاماده‌یه هه‌موو پێوه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌تا
ئینسانیش پێشێل بکات و ببه‌زێنێت، چوون هێزێکی زۆر وه‌حشییه و به‌ڕاستیی
غه‌ریزه تێدا ئیش ده‌کات.
* چیرۆک و نووستالۆژیا، په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌ویان پێکه‌وه هه‌یه، ده‌کرێت
بۆمان ڕوونبکه‌یته‌وه ئه‌م په‌یوه‌ندییه چییه؟
توانا ئه‌مین: من له‌و ساڵانه‌ی پێشوودا
ته‌وه‌رێکم کرده‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند براده‌رێکی چیرۆک‌نووس له‌وانه: عه‌تا
نه‌هایی، ڕه‌ئوف بێگه‌رد، سه‌ڵاح گوڵ ئه‌ندامی، سه‌ڵاح عومه‌ر و چه‌ند
هاوڕێیه‌کی تر له‌سه‌ر هه‌مان مه‌سه‌له، ئه‌وانیش له‌وێ هه‌ریه‌که
ڕای خۆیان هه‌بوو، من له‌وێ پرسیى بووم: ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی ئه‌وه
بکه‌ین کاراکته‌رێک ئا ئێستا دێته بوون، به‌ڵام هێزێکی هه‌یه، ده‌توانێت
بنووسێت، ئایا ئه‌م که‌سه ده‌توانێت چیرۆک بنووسێت..؟ ئه‌وه زۆر
پرسیار بوو لای من.. به باوه‌ڕی من له گریمانه‌یه‌کی ئاوادا ئه‌و
کاراکته‌ره سیحرییه ڕه‌نگه بتوانێت تێکست یان شیعر بنووسێت، به‌ڵام
زۆر زه‌حمه‌ته بتوانێت ڕۆمان بنووسێت.. چونکه ڕۆمان پێویستی به ئه‌زموونی
ژیان هه‌یه و ناتوانێت چیرۆکیش بنووسێت، چوون دووباره ئه‌ویش پێویستی
به موماره‌سه‌ی ژیان هه‌یه، تۆ ده‌بێت بژێیت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی
بگێڕیته‌وه.. من قه‌ناعه‌تێکی سه‌یرم هه‌یه له‌وه‌ی؛ که ئه‌وه‌ی که
داهاتووه ڕوونه که ئێمه هیچ زانیارییه‌کمان له‌سه‌ری نییه و
نازانین چی ڕووده‌دات، هه‌رچی ئێستاشه شتێک هه‌یه و نییه و وه‌ک
تاریک و لێڵه‌ی به‌یان وایه هێشتا زۆر ڕوون نییه.. ئه‌وه‌ی که له‌ڕاستیدا
هه‌یه‌و لێی دڵنیاین، ئه‌وه‌یه که ڕابردووه، به‌هه‌موو خۆشیی و
ناخۆشییه‌کانییه‌وه ئێمه ئه‌زموونمان کردووه..
* ئه‌وه په‌یوه‌ندییه‌کی چیرۆک و نووستالۆژیایه؟
توانا ئه‌مین: به‌ڵێ، به باوه‌ڕی من
ژیان ئه‌وه‌یه که ڕابوورد..
* لای چیرۆک‌نووس وایه، چونکه ئه‌و به‌رده‌وام ده‌گێڕێته‌وه؟
توانا ئه‌مین: به‌ڵێ، دروست.. هه‌تا شتێک
ڕانه‌بووردبێت، له ژیانی پاستدا نه‌بێت ئه‌ی تۆ چیی ده‌گێڕیته‌وه..!
* ئه‌وه‌یه وایکردووه ئه‌لبێر کامۆ بڵێت ئه‌وه‌ی ڕۆژێک له زینداندا
بژی، به‌شی سه‌ده‌یه‌ک گێڕانه‌وه‌ی پێیه؟
توانا ئه‌مین: ڕێک وایه، من که ئه‌مه
ده‌ڵێم ئه‌وه‌شم له‌به‌رچاوه، ئه‌وه‌ی خه‌یاڵی زانستی که ڕاشنه‌بووردووه
و فانتازیای فراوانی مرۆڤ ته‌خه‌یلی داهاتووش ده‌کات.. به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی
گشتیی من باوه‌ڕم وایه مرۆڤ ده‌بێت بژی بۆئه‌وه‌ی بتوانێت بگێڕێته‌وه..
مرۆڤ ده‌بێت ئه‌زموون بکات.. ڕاستیتر تێمه‌یه‌ک که‌لای من زۆر بۆڵت و
گرنگه ئه‌وه‌یه، مرۆڤ ده‌بێت ئازار بچێژێت ئینجا ده‌توانێت بگێڕێته‌وه،
یانی من گومانم هه‌یه له‌سه‌ر له‌به‌ری ئه‌و نووسه‌ره گه‌ورانه‌ی
ئازاریان نه‌چه‌شتووه و توانیویشیانه بنووسن...! ئورهان پاموک یه‌کێکه
له نووسه‌ره دیاره‌کان، نه له‌به‌ر خاتری نۆبڵ-ه‌که‌ی، به‌ڵکو له‌به‌ر
توانای سه‌رسامکه‌ری خۆی له نووسیندا، من که یاداشته‌کانی ده‌خوێنمه‌وه؛
ئه‌و منداڵێکی ده‌وڵه‌مه‌ند بووه، من لێره‌دا گومان ده‌که‌م منداڵێکی
فه‌راهیم و ده‌وڵه‌مه‌ندانه بتوانێت ئاوا زۆرباش بنووسێت.. به‌باوه‌ڕی
من؛ ژیانی نووسین کورت ده‌بێته‌وه بۆ ئازار، تۆ چه‌نده بتوانی ئازار
بچێژیت، ئه‌وه‌نده ده‌توانی نووسه‌ر بیت، به‌باوه‌ڕی من، غه‌مگینیی
دیدێکی ڕه‌ش نییه بۆ دنیا، وه‌ک ئه‌وه‌ی جه‌نابت پێشتر له پرسیاره‌که‌دا
وتتان، ئازارچه‌شتن و غه‌مگینی دیدێک نییه تۆ نواندنی تێدابکه‌یت..
ئینسان که له‌دایک ده‌بێت ئه‌م خاچه وا به‌شانییه‌وه و هه‌تا کۆتایی
ته‌مه‌نی ده‌یبات، من له‌وساڵانه‌دا وتارێکی بچووکم له‌سه‌ر ئه‌مه
نووسی، له‌وێدا ده‌ڵێم: غه‌مگینیی جۆرێکه له ئیشراق، ده‌بێت ئینسان
ته‌مه‌نێکی زۆر زه‌حمه‌ت بکێشێت تا ده‌توانێت کۆمه‌ک له‌م پاژه قووڵ و
گه‌وره‌و ناوه‌کیه‌ی وجودی خۆی بکات، دیدێکی ناشرین نییه، ئازاری تۆ؛
ئینسانییه‌تی تۆیه.
* ده‌کرێت پێمان بڵێیت ڕۆڵی زمان له چیرۆکدا چییه؟
توانا ئه‌مین: به‌پێی پێوه‌ره ئه‌کادیمییه‌کانیش
زمان ڕه‌گه‌زێکی سه‌ره‌کییه له نووسینی چیرۆکدا، به‌ر له چیرۆک من
باوه‌ڕم وایه ئه‌وه‌ی له‌دونیا ده‌گوزه‌ره‌ێت، (ئه‌مه باوه‌ڕێکی زۆر
تازه‌ش نییه، فیتگنشتاین.. باختین بخوێنه‌ره‌وه هه‌ر وا ده‌ڵێن)، ئه‌وه‌ی
که له دونیا ده‌گوزه‌رێت، فۆڕمه، ئه‌وه‌ی فۆڕمه ئه‌ندێشه‌یه، ئه‌وه‌ی
ئه‌ندێشه‌یه زمانه.. له‌ڕاستیدا هیچ شتێک له دونیادا نییه جگه له
زمان..
من له‌و ڕۆژانه‌دا ڕێگه‌م که‌وته دادگا، له‌وێ بیرم که‌وته‌وه ئه‌وه‌ی
ده‌توانێت حوکمی به‌شه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره‌یه بکات، زمانه..
ئێمه بۆهه‌ر کۆنسێپتێک له ژیاندا، شێوه‌یه‌کمان هه‌یه، کاتێک ده‌ڵێین
مرۆڤ، ده‌ڵێین کچێکی جوان، ده‌ڵێین په‌رداخێک ئاو، فۆڕممان بۆهه‌ریه‌ک
له مرۆڤ و کچێکی جوان په‌رداخێک ئاو هه‌یه، که‌چی له به‌رامبه‌ردا
هه‌ندێک وشه‌مان هه‌یه به‌بێ فۆڕم، بۆ نموونه من ده‌ڵێم جوانیی،
جوانیی فۆڕمی نییه له‌سه‌ری مندا، خۆ کاتێک بمه‌وێت ده‌ست له تابلۆیه‌کی
جوان بده‌م، ده‌ستم به‌ر بۆیاخ و په‌رده‌که ده‌که‌وێت، نه‌ک خودی
جوانیی خۆی، به بڕوای من؛ نووسه‌ر ده‌توانێت باشتر له‌و چه‌مکانه‌دا
کاربکات که فۆڕمیان نییه، چونکه ده‌توانێت کۆمه‌کی خه‌یاڵی خوێنه‌ره‌که‌شی
بکات بۆ جێگایه‌کی دوورتر له‌وه‌ی هه‌یه، باسی جوانییمان کرد؛ له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی تۆ بێ کۆتا ده‌توانیت مانا بده‌ی به‌م چه‌مکه و سه‌ره‌نجامیش
نا‌توانیت مانای ته‌واوی بدۆزیته‌وه، چونکه پێوه‌ره‌کانی جوانیی
گۆڕاون، نه‌ک وه‌ستا، ئه‌گه‌ر به سروشت مرۆڤ ده‌توانێت جوانیی بناسێت،
بۆ منداڵێک له ده‌ستی دێت تابلۆی “دواشێو”ی داڤنشی بدڕێنێت و هیچیش به‌لایه‌وه
گرنگ نه‌بێت، ئه‌ی ئه‌گه‌ر به ئه‌زموون فێری ده‌بێی بۆ هه‌مان منداڵه‌که‌ی
پێشوو بۆ چوونه ئێواره پیاسه‌یه‌کی هاوینه، وڕک له دایکی ده‌گرێت (عه‌زییه
سووره‌که) له‌به‌ری ئه‌م بکات، پرسیارێکی زۆر زیندوو به‌رده‌وامه که؛
جوانیی چییه؟
* ڕه‌گه‌زێکی زیندووی تر له‌دوای زمان فانتازیایه، له ڕابردووی
چیرۆکی کوردیبدا فه‌نتازیایه‌کی سیاسبی هه‌بوو...
توانا ئه‌مین: مه‌به‌ستت چییه له
فانتازیای سیاسیی..؟!
* مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌و ڕووداوانه‌ی دروست ده‌بن، زیاتر ڕووداوی
سیاسیین و خه‌یاڵی سیاسین، بۆ نموونه تایبه‌ته به دۆزی کورد.. به‌ڵام
ئه‌وه‌نده‌ی تێبینیم کردووه لای ئێوه فه‌نتازیاکه فانتازیایه‌کی
ئینسانییه.. کاراکته‌ره‌کان کاراکته‌ری که‌ینونین، به‌ڵام له‌وه‌ی
پێشوودا کاراکته‌ر کاراکته‌رێکی سیاسیی بوو، کورد بوو.. پێت وایه ئه‌م
فانتازییه سیاسییه‌ی پێشوو گه‌شتبێته ئاستێکی جیهانیی و جیاوازی چییه
له‌گه‌ڵ ئه‌م فانتازیایه‌ی ئێوه پێی ده‌نووسن؟
توانا ئه‌مین: پرسیاره‌که فره ڕه‌هه‌نده
کاک عه‌بدوڵڵا.. له‌ڕاستیدا من زۆر زۆر گه‌شبین نیم به چیرۆکی کوردی
کلاسیکمان له جه‌میل سائیبه‌وه له مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و حه‌سه‌ن
قزڵجییه‌وه تا سه‌ر کاوس قه‌فتان و مامۆستا حوسین عارف-یش، له‌به‌رئه‌وه‌ی
ئه‌و ئه‌ده‌به بارگاویی به ئایدیۆلۆژیایه، سوودمه‌نده له‌و خه‌ته‌ی
لای مه‌کسیم گۆرگی هه‌یه له ئه‌ده‌بی ڕوسیدا، که‌چی هه‌موو ئه‌مان نه‌یانتوانیی
سوود له‌و خه‌ته‌ی دۆستۆیفسکی وه‌ربگرن، ئه‌وه‌ی جه‌نابت وتت که
ئینسان ببێت به‌ته‌وه‌ر له ئه‌ده‌بدا.. به‌باوڕی من ئه‌گه‌ر ئه‌ده‌ب
شتێک بوو بۆ سه‌رده‌مێک هات و مرد، ئه‌وه ئه‌ده‌ب نییه، ئه‌ده‌ب ده‌بێت
گره‌وی نه‌مریی بکات.. یانی زۆر زه‌حمه‌ته ئێستا تۆ بێیت (دایک)ی
ماکسیم گۆرکی بخوێنیته‌وه، به‌ڵام به ئاسانی ده‌توانی بچیته‌وه سه‌ر
ڕاسکۆلینکۆفی تاوان و سزا و بچیته‌وه سه‌ر برایانی کارامازۆف،
دۆستۆیفسکی له 1800 کاندا ئه‌مانه‌ی نووسیووه، که‌چی که تۆ ده‌یخوێنیته‌وه
واده‌زانیت ئه‌مشه‌و له ماڵه‌که‌ی ته‌نیشتته‌وه نووسراوه..! به
باوه‌ڕی من، ئه‌وه‌ی چه‌قه له ئه‌ده‌بدا، ده‌بێ ئینسان بێت..
ئایدیۆلۆژیا بۆخۆی کوڕی قۆناغێکه و له قۆناغێکی تردا کۆتایی پێدێت..
به‌ڵام مه‌سه‌له ئینسانییه‌کان وه‌ها نین و جاویدن، خۆ ئه‌ده‌بی
ئایدیۆلۆژی ئه‌ده‌بێکی وه‌هاش نزم نییه، به‌ڵکو له به‌رامبه‌ر ئه‌ده‌بی
ئینسانییدا جێ له‌قه.. ئه‌ده‌بی ئێمه ئه‌ده‌بێکی ناسیۆنالیستی ته‌واویش
نییه، ئه‌ده‌بێکی ئاینییش نییه، ئه‌ده‌بێکی قووڵی عیرفانییش نییه..
من باوه‌ڕم وایه هیچ شه‌رمی تێدا نییه. مێژووی خۆمان بخه‌ینه‌وه به‌ر
نه‌شته‌ری خوێندنه‌وه، دیقه‌تلییه‌نه به‌چاوێکی تیژتر ئه‌م مێژووه
بخوێنینه‌وه، نه‌ک هه‌ر چیرۆک هه‌تا له شیعری کلاسیکی، ئێمه واز له‌وه
بێنین که ئه‌م حه‌زره‌ته و ئه‌و گه‌وره‌یه، ده‌بێت به نیگایه‌کی
بابه‌تیانه شته‌کان له‌جێی خۆیان بخوێنینه‌وه، بۆ نموونه من باوه‌ڕم
وایه ئه‌و حه‌قه‌ی دراوه به (شێخ ڕەزای تاڵه‌بانی)، حه‌قێکی له حه‌ددی
خۆی زیاتره، له‌به‌رئه‌وه‌ی تێمه‌ی کارکردنی ئه‌م پیاوه تێمه‌یه‌کی
زۆر فراوان و جیهانیی نییه، له‌باشترین حاڵه‌تدا شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی
به نازین به‌گه‌ڵ و گونی و له قسه‌ی به‌رحه‌وزی مزگه‌وت تێ نه‌په‌ڕیووه،
دواتر ڕۆژهه‌ڵاتناسێکی پله سێی وه‌ک (ئه‌دمۆنز) دێت ئه‌م زۆرپه‌ڕیی و
داوێن ته‌ڕییه‌ی لێ ده‌بێت به موعجیزه.. ! حه‌قی خۆیه‌تی و عه‌یبه‌ی
تێدا نییه ئێمه ئێستا بێین دووباره ئه‌مه بخوێنینه‌وه، شێخ ڕه‌زای
تاڵه‌بانی به‌رامبه‌ر به‌سه‌عدی و بیدل و ئه‌بونه‌واس و عراقی و ئه‌وانه‌ی
که هاوزه‌مانی ئه‌وبوون یان پێش یان دواتر ژیاون له کلاسیکی فارسیی
و عه‌ره‌بیدا ده‌زانی چه‌ند کورتی هێناوه..؟ ئه‌عمال کامیله‌ی شێخ ڕه‌زا
ده‌خوێنیته‌وه ده‌بینی له کۆمه‌ڵێ شه‌ڕه‌جنێو بترازێت، هیچی بۆ
مرۆڤایه‌تیی جێ نه‌هێشتووه.. یاداشته‌کانی (مێجه‌رسۆن) بخوێنه‌ره‌وه
ده‌ڵێت: “من ڕۆیشتم له ته‌کییه‌که‌ی که‌رکوک، بینیم پیاوێکی ئاینیی سه‌ختگیربوو،
به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی موسوڵمان نین، به‌تایبه‌ت به کریستیان و جووه‌کان”،
له‌به‌رئه‌وه په‌یامی شێخ ڕه‌زا په‌یامێکی ناسیۆنالی نه‌بووه وه‌ک ئه‌وه‌ی
لای حاجی قادر، په‌یامێکی عیرفانی نه‌بووه وه‌ک ئه‌وه‌ی لای مه‌حوی،
په‌یامێکی ئینسانیش نه‌بووه، ڕێگه‌م بده بڵێم هه‌رکاتێک شیعری
کلاسیکی ئێمه له عیرفانییه‌ت ترازابێت کیرڤێک هاتووه‌ته خوار..
* گرنگیی سه‌فه‌ر چییه له‌سه‌ر ڕوئیای نووسه‌ر، به‌تایبه‌ت که تۆ
خۆشت سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتت کرد، سه‌فه‌ر چیی له مرۆڤدا ده‌گۆڕێت؟
توانا ئه‌مین: جا چیی ناگۆڕێ! سه‌فه‌ری
من بۆ ده‌ره‌وه سه‌فه‌رێکی زۆر توریستی و گه‌شتیاریی نه‌بوو، به‌ڕاستیی
جۆرێک بوو له تووڕه‌یی و سه‌رهه‌ڵگرتن، باوه‌ڕێکم هه‌بوو؛ باوه‌ڕم
وابوو ئه‌م شاره شارێکی دڵڕه‌قه (ئێستاش باوه‌ڕم وایه) که سلێمانی
به‌هه‌موو خوێن شیرینییه‌کانییه‌وه، شارێکه سروشتێکی هه‌یه، خه‌ڵکه
باشه‌کانی خۆی فڕێده‌داته ده‌ره‌وه (تکایه ئه‌م بابه‌ته له ده‌ره‌وه‌ی
من) هه‌ر له نالییه‌وه تا مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندیی.. من باوه‌ڕم
وابوو ئه‌م شوێنه شوێنێکی خراپه، یان بۆ من نه‌شیاوه، تووشی ئه‌م وه‌همه
بوو بووم.. به‌ڵام که ڕۆیشتم له‌وێ زانیم من یه‌ک شتم له یادکردووه؛
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئیقبال و چانس و چاره‌نووسی خۆم (ئه‌وشته‌ی ئینسان
ناتوانێت لێی هه‌ڵبێت) جێ نه‌هێشتووه، به‌ڵکو وا له ژانتاکه‌م دا..!
چاره‌نووسی خۆمم به‌شارانه‌وه ده‌گێڕا، من واده‌زانم که شاره‌کان هه‌ستیان
هه‌یه، هه‌یانه ناسکن هه‌یانه دڵڕه‌قن، هه‌یانه میهره‌بان هه‌یانه
بوغزاویی...
* ئه‌م شاران بینینه، کاریگه‌ریی هه‌بوو له سه‌ر جیهانبینیی توانا ئه‌مین..؟
توانا ئه‌مین: به‌دڵنیاییه‌وه.. به‌دڵنیاییه‌وه،
ئێمه خۆمان له شارێکداین میترۆی نییه، قه‌تاری نییه، ده‌ریای نییه..
من یه‌که‌مجار که له‌سه‌ره‌تای سه‌فه‌ره‌که‌مدا له ئیستانبوڵ پاپۆڕم
بینی سه‌رم سوڕما.. ماوه‌یه‌کی زۆرم ده‌ویست سه‌یری بکه‌م..! خۆ مرۆڤ
ئاخیر جار له‌سه‌ری حسابه که ژیاوه، مادام ژیاوه و (ژیان) له‌سه‌ری
ماڵه، ئه‌و حه‌قه‌ی هه‌یه که بڕوات ئه‌و شتانه ببینێت که له‌سه‌ر
ئه‌ستێره‌که‌ی هه‌ن و خه‌ڵکی تر ده‌توانێت بیبینێت.
* کاک توانا، دوا پرسیاری من له‌سه‌ر ئه‌و کتێبه‌ته که ئاماده‌یه بۆ
چاپ، که له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک ماتریاڵی بچووکی ناو ژیان وه‌ستاویت، بۆ
نموونه جوانیی، له‌و کتێبه‌دا پێناسه‌ی تۆ بۆ جوانیی چییه؟
توانا ئه‌مین: کتێبه‌که زۆرتر له‌ژێر
کاریگه‌ریی کتێبه‌که‌ی فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی واڵته‌ر بنایمین-دایه؛ (جاده‌ی
یه‌ک ساید)، بۆ نموونه وتارێک له‌وێ له‌سه‌ر ئاوێنه هه‌یه، به‌ڕای
من ئاوێنه ئۆبژێکتێکی زۆر درۆزنه هه‌رگیز ناتوانێت وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی
خۆت بداتێ، چونکه وێنه‌کان پێچه‌وانه ده‌کاته‌وه، وتاره‌که ده‌ڵێت
ئه‌گه‌ر ئاوێنه ڕاستگۆ نییه و وێنه‌که‌ی ئێمه له ناویدا ڕاسته‌قینه
نییه و له نارسیسی یونانییه‌وه ئێمه نه‌مانتوانیوه خۆمان ببینین،
خۆ ئێستا کامێرا ده‌توانێت بمانبینێت.. هه‌ر وتاره‌که وه‌ڵام ده‌داته‌وه
که مادام کامێراش له پێکهاته فیزیکییه‌که‌یدا له کۆمه‌ڵێک هاوێنه
پێکهاتووه و ئه‌وانیش وێنه‌کان بۆ دوای خۆیان هه‌ڵده‌گێڕنه‌وه، ڕه‌نگه
ناپاکییه‌ک له‌م ده‌ستی ده‌ستییه‌دا هه‌بێت، وتاره‌که زۆتر ده‌ڕوات و
دواشت ده‌ڵێت؛ ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ری هه‌ڵه‌یه‌ک له‌واندا هه‌بووبێت،
خۆ ئێستا وا چاوی من ده‌تبینێت، دیسان هه‌ر وتاره‌که خۆی وه‌ڵام ده‌داته‌وه
که له‌وانه‌یه چاوی تۆش بینێنێکی ڕاسته‌قینه نه‌بێت، چونکه وێنه‌کان
له گلێنه و په‌رده‌ی چاوه‌وه ده‌دات به مێشک و.... وه ئاخیر جار
ڕه‌نگه مرۆڤ بژی و بمرێ و نه‌توانێ به ڕاسته‌قینه‌یی نه خۆی ببینێت
نه که‌سی تر.
__________________________________________________
*
ئه‌م گفتۆگۆیه له دووتوێی به‌رنامه‌ی (په‌یڤ) له که‌ناڵی
KNN پێشکه‌ش کرا.
twanaamin2@yahoo.com
|