په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٤\٣\٢٠١٣

توێژینەوەی مەیدانیی پرسی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی.

 


ئەم توێژینەوە مەیدانییە دەسپێشخەریەکی نوێی ڕێکخراوەکەمانە بۆ بەدواداچون و لێکۆڵینەوە لە ژیان و گوزەرانی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی لەناوچە جیاوازەکانی کوردستان، وەک ئاشکرایە لەکاتی کیمیابارانکردنی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بە سەدان هەزار هاوڵاتی لەو اوچانەدا ژیاون و کاریگەر بوون بەم چەکانە وە دەیان هەزار هاوڵاتیش ڕاستەوخۆ بەرکەوتوی چەکی کیمیایین بەهۆیانەوە برینداربوونء ئێستاش نەخۆشى جۆراوجۆۆریان تیدایە، بێجگە لە کاریگەریە دەرونی و ژینگەییە درێژخایەنەکان کە تا ئێستاش وەک پێویست کاری لەسەری نەکراوە.


ئێمە لێرەدا هەوڵمانداوە تیشکێکی گشتی بخەینە سەر هێڵە گشتیەکانی ئەم پرسە و هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی بریندارە ڕاستەوخۆکان، لەکاتی سەردانە مەیدانییەکانیەکانیشدا بەپێی ئەوداراییە سنوردارەی کە لەبەردەستماندا بوە هاوکاری ژمارەیەکى کەم لەو هاوڵاتیانەمان کردوە بۆ سەردانکردنی پزیشکی پسپۆر، هەروەها هەوڵمانداوە زانیاری گشتی لە ناوچە جیاوازەکان بڵاوبکەینەوە لەبارەی گرنگی ئاگایی تەندروستی وئەو خزمەتگوزاریانەى وەزارەتی کاروباری شەهیدان، پێشکەش بە بریندارانى چەکى کیمیاوى دەکات، چونکە لە کاتی ئەنجامدانی ئەم توێژینەوەیە تیبینى ئەوەمانکرد کە هەندێک لە هاوڵاتیان بەتایبەتى گوندنشینە دورەدەستەکان بێئاگان لەتۆمارکردنى بریندارانى چەکى کیمیاوى و پێکهێنانى لیژنەى تەندروستى بۆ چارەسەرکردنیان.


ئەم توێژینەوە مەیدانییە لەماوەی ٣ مانگ ئەنجامدراوە و لەو ماوەیەدا سەردانی زۆربەی ناوچەکان کراوە و ڕاستەوخۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ هاوڵاتیاندا کراوە، بێگومان ئەم پرسە هەوڵ و کات و سەرچاوەی زیاتری پێویستە هەربۆیە وەک ڕێکخراوەکەمان هەوڵ دەدەین لە داهاتودا ئیشی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە بکەین.


برینداران و بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی هەمان کات کەسوکاری شەهیدانی کیمیاباران و هاوڵاتیانی ئەو ناوچانەن کە ژێرخانی ئابوری و ژینگەیی تێدا تێکدراوە . چەند کەسێکیان تەنها دەربازبوى خانەوادەیەکى قەرەباڵغ بوونء ئێستا بەتەنیاو بەبریندارى ماونەتەوە، بەڵام بەداخەوە کەمترین خزمەتگوزارییان پێشکەش کراوەو کەمکاریەکى زۆر لەبارەیانەوە بەدى دەکرێ، ئەم بابەتە لەلایەن زانکۆکان و دامەزراوە زانستی و پزیشکیەکانەوە بەقەد قەبارەی خۆی گرنگی پینەدراوە وە حکومەتی هەرێمیش لەم چەند ساڵەی ڕابوردوو بە دابینکردنی خزمەتگوزاری سەرەتایی و دابینکردنی موچەیەکی سنوردار هاتۆتە پێش ئەمەش لەکاتێکدایە پێویست بە پلانی ستراتیجی گرنگ دەکات چونکە ئەم مرۆڤانە شایەتی زیندوون و لەپرۆسەی ناساندن ودۆکیومینتکردنى تاوانی جینۆساییددا ڕۆڵێکی گرنگیان ئەبێت بەجیا لەوەی کە وەک هەر هاوڵاتییەکى ئاسایى مافیان بەسەر بودجەوسامانى گشتیەوە هەیەو لەکاتى نەخۆشیدا دەبێ چارەسەر بکرێن و قەرەبووی مادی و معنوی بکرێنەوە.


هیوادارین کەلەڕێگەی ئەم توێژینەوەیەوە کەمترین خزمەتمان بەو هاوڵاتیانەو هەردو وەزارەتى شەهیدانء تەندروستى کردبێ بۆ هەنگاوێکیش بێت بۆ ناساندنی دۆسێى تاوانی کیمیاباران.


رێکخراوی سپی
بۆ ناوچە کیمیابارانکراوەکانی کوردستان
١٣\٣\٢٠١٣ - هەولێر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک