توێکڵی دیموکراسی..!!.
حه‌مید عه‌زیز
له‌به‌رئه‌وه‌ی جیاوازیه‌کی زۆر له‌عه‌قڵ و هه‌ست و ئاستی ڕۆشنبیری و کاری ڕامیاریماندا هه‌یه به‌راو‌رد له‌گه‌ڵ ووڵاتانی لیبڕاڵ دیموکراسدا به‌تایبه‌ت له‌م کاته‌شدا که‌پێشبڕکێی ئازادی و مافی تاک و کاری باشی مرۆیی یه له‌هه‌موو جیهاندا به‌تایبه‌ت له‌ووڵاتانی پێشکه‌وتوودا کات و سه‌رده‌مه‌که‌ش به‌شێوه‌یه‌ک پێویست ده‌کات که‌خۆمان پیشانی جیهانی پێشکه‌وتوو بده‌ین که‌له‌وان ده‌چین یان له‌وان مه‌ده‌نی ترین به‌ڵام هه‌رچه‌ند زۆر له‌خۆمان ده‌که‌ین ناتوانین وه‌کو ئه‌وان بین یان وه‌کو ئه‌وان بیربکه‌ینه‌وه به‌ڵام دێین نمایشی کاره دیموکراسی و ئازادی و یه‌کسانیه‌کانی ئه‌وان ده‌که‌ین به‌شێوه‌ی ڕۆڵ یان ته‌نها به‌شێوه یان به‌دیمه‌ن بۆنمونه : هه‌روه‌کو چۆن سه‌دام ڕه‌فتاری ده‌کرد که‌هه‌موو شتێک کارتۆنی بوو بۆ ئه‌و ئێمه‌یش دێین وه‌کو ئه‌و ده‌که‌ین . به‌کورتی کار‌و ژیانی ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تیمان شێوه لاسایی کردنه‌وه‌یه‌و هیچ زانستێکی له‌پشته‌وه نی یه ته‌نها فڕوفێڵ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن نه‌بێت به‌ڵام نازانین کاری هه‌ڵه‌و درۆ‌و فڕوفێڵ له‌دوواییدا زه‌ره‌ری گه‌وره‌یه‌و سه‌ری خۆمان ده‌خوات .
ئه‌م پێشه‌کی یه کورته مه‌به‌ست له‌دانیشتن و کۆبوونه‌وه‌که‌ی پارله‌مانی کوردستانه که‌له‌خواره‌وه ئاماژه به‌هه‌ندێ خاڵی ڕه‌ش و هه‌ڵه‌و که‌م و کورتییه‌کانی ده‌ده‌م که‌پێویسته بیزانین بۆ جارێکی تری له‌م شێوه کۆبوونه‌وانه سودی لێوه‌ربگرین :
له‌به‌رواری 20/8/2009 ی ڕۆژی پێنجشه‌مه سه‌رله‌به‌یانی به‌کاتی هه‌ولێر له‌هۆڵی (( سه‌عد عه‌بدوڵا )) له‌هه‌ولێری پایته‌ختی کوردستان دانیشتنی یه‌که‌می خولی سێهه‌می پارله‌مانی کوردستان کراو وه‌کو یاسا که‌له‌هه‌موو جیهاندا باوه به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی پارله‌مان کرا به‌سه‌رۆک و هه‌موو ئه‌ندام پارله‌مانی نوێی کوردستان سوێندی یاساییان خوارد‌و هه‌تا ئێره کێشه له‌بابه‌ته‌که‌دا نه‌بوو به‌ڵام ئه‌وه‌ی کێشه‌و نایاسایی بوو له‌دانیشتنه‌که‌دا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی پارله‌مانی نوێ و جێگره‌که‌یی و سکرتێری پارله‌مان بوو چونکه که‌س نه‌یزانی سه‌رۆکی نوێی پارله‌مان به‌چه‌ند ده‌نگ بووه به‌سه‌رۆک یان چه‌ند ده‌نگ دژی بووه یان چه‌ند ده‌نگ بێ لایه‌ن بووه له‌ده‌نگداندا به‌رامبه‌ری . به‌واتایه‌کی تر ئه‌و دوو حیزبه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌پشتی په‌رده‌وه سیناریۆیه‌کیان ئاماده‌بووه‌و هه‌موو کارێکیان به‌بێ ده‌نگدان و ڕه‌زامه‌ندی پارله‌مان ساز‌و ئاماده کردووه بۆیه سه‌رۆکی پارله‌مانی نوێی کوردستان به‌ڕێز که‌مال که‌رکوکی وتارێکی ئاماده‌کراوی خوێنده‌وه‌و ناوی هه‌موو ئاماده‌بووانی تێدابوو ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که‌پێشترو له‌پشتی په‌رده‌وه کاره‌کانی که‌بۆ سه‌رۆکی پارله‌مان و جێگر‌و سکرتێری پارله‌مان ئاماده‌کراوون به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن به‌چه‌ند ده‌نگ دێنه گۆڕه‌پانه‌که‌وه که‌ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی کارێکی نایاسایی یه له‌ئیشی پارله‌مانی و وڵاتی لیبڕاڵ دیموکراسیدا . له‌باتی به‌ره‌و پێش بڕۆین به‌ره‌و دوواوه دێین چونکه له‌هه‌ڵبژاردنی خولی دووی پارله‌مانی کوردستان بۆ ساڵی 2005 هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی پارله‌مان و جێگر‌و سکرتێری پارله‌مان به‌ده‌نگدان بووه که‌چی به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ نه‌کرا . که‌م و کوڕیه‌کی تری ناو پارله‌مان ئه‌وه‌بوو که‌که‌س نه‌بوو شتێک بڵێت وه‌کو ڕه‌خنه یان ده‌ستخۆشی ئه‌گه‌ریش بووبێت نه‌هێڵراوه که‌س گفتووگۆ بکات ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی سیستمی دیموکراسی پارله‌مانی یه . کارێکی تری زۆر ناشارستانی ناوهۆڵه‌که ئه‌وه‌بوو که‌هه‌ڵسان و دانیشتنێکی زۆر‌و چه‌پڵه‌ڕێزانێکی زۆری تێدابوو که‌له‌هیچ هۆڵێکی پارله‌مانی دنیادا نی یه . خاڵێکی تریش وه‌کو ڕه‌خنه له‌سه‌ره‌ک کۆماری عێراق که‌هه‌م خۆی کورده‌و هه‌م زمانی کوردی زمانێکی فه‌رمیه له‌عێراقداو هه‌م شوێنه‌که‌ش کوردستان بوو که‌چی به‌عاره‌بی وتاری خوێنده‌وه .
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌به‌رواری 25/7/2009 دا ئه‌وه‌بوو خۆتان بینیتان چه‌نده گزی و فڕوفێڵی تێدا کرا بێجگه له‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو تانه‌و ته‌شه‌رو هه‌ڵه‌گه‌ورانه‌و ده‌نگ کڕین و نان بڕین و .. هتد ئه‌مه‌ش حاڵی پارله‌مانه‌که‌و کاری یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌و یه‌که‌م ڕۆژه خوا ڕه‌حم بکات بۆ دوواییه‌که‌ی . له‌ڕاستیدا بۆکۆبونه‌وه‌ی دووه‌م ده‌بێت ئه‌ندام پارله‌مانه‌کان به‌تایبه‌ت به‌رهه‌ڵستکاره‌کان بێده‌نگ نه‌بن و ئه‌م ڕه‌خنانه پێشکه‌ش بکه‌ن . به‌باوه‌ڕی من پڕبه‌پێستی خۆی بوو بڵێم کوردستان له کاری حکومه‌تی و کاری پارله‌مانی و ڕامیاریدا نه‌گه‌یشتۆته ئاستی ئه‌وه‌ی که‌مرۆڤ دڵنیابێت له‌نیشتمانێکی ئازاد‌و دیموکراسدا ده‌ژی به‌ڵکو ئێمه جارێ لاسایی و شێوه‌ی ئه‌وکاره ده‌نوێنین به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆکدا ئاستی ماف و ژیانی دیموکراسی له‌م ده‌ڤه‌ره زۆر پوچه بۆیه ئه‌م ووتاره‌م ناولێنا توێکڵی دیموکراسی .
Hamid773@hotmail.com
|