تيۆر و.. پراکتيزه‌کردنی.
دڵشادی عومه‌رکاکی
خه‌ون و خه‌ياڵه‌کانی مرۆڤ بێ سنورن..مرۆڤ تا نه‌گاته به‌رده‌م ڕوداوه‌کان..تا کار نه‌کات و ژيان به هه‌مــوو قورساييه‌کانيه‌وه کێشمه‌کێشی نه‌کات..نازانێ پراکتيزه‌کردن و به‌گه‌ڕ خستن و به‌کارهێنانی(تيۆره‌کـــــان) چيان لێ دێ و چۆن ده‌که‌ونه‌وه و..چه‌نديان به‌کاردێنێ و..بۆ ناتوانێ درێژه بدات به نه‌خشه و پلانه‌کانـــــــــی بڕياردان و ده‌ربڕينی تاکه سۆزێک به وشه و تاکه په‌يامێک بۆ خۆشه‌ويسته‌که‌ت..ته‌نها ده‌ربڕين و گفتێکــــــی ساده‌و ساکاره..مرۆڤ کانگای بيرکردنه‌وه و به‌کارخستن و به ئامانج گه‌ياندنی.،په‌يام و هه‌ست و تيۆره‌کانيه‌تی هه‌ميشه هه‌وڵی جوانکاری و ڕێکخستن و چاره‌کردنی ناله‌باريی و گيرۆده‌ييه‌کانه..سروشتی مرۆڤ وايه بــــــــــــۆ به‌ديهێنانی دونيايه‌کی ئارامتر..بۆ ئاسوده‌بونێکی دڵنيا..له به‌رهه‌می بيرکردنه‌وه‌و خواسته‌کانی نه‌خشــــــــــه بکێشێ..ده‌نگ به‌رزکاته‌وه..تێکۆشێ..بنوسێ و بڵێ..خه‌ون ببينێ و به‌رده‌وام خواسته‌کانی بالاپێ بکـــــــــــاو کاتێکيش ده‌گاته به‌رده‌م هه‌ندێ له هيوا و ئامانجه‌تايبه‌تيه‌کانی..زۆری له‌بيرده‌چێته‌وه.
خۆشه‌ويستی ناوترێ ده‌کرێ.. تۆ به‌تيۆر..واته به هه‌سته‌کانی ده‌ربڕين..به وشه‌کانت..به سۆزی وشه و به‌په‌يام ده‌ربڕينێک خۆشه‌ويستـــیی خۆت ڕاده‌گه‌ێنی..ئه‌م په‌يامه..،ئه‌م سۆزه..ئه‌م ده‌نگه ..ئه‌م هاواره کار و کاربۆکردن و زه‌حمه‌ت و وزه‌ی ده‌وێ ئه‌م خۆشه‌ويستيه خۆڕاگريی و هه‌وڵ و ماندوێتی و خۆنه‌ويستی وقوربانیی ده‌وێ..ئه‌م عهشــــــقه…چــــــــــۆن له په‌يامه‌وه ده‌که‌ی به عه‌شق..عه‌شقێ..که گه‌رمايی و بۆن و به‌رامه‌ی هه‌بێ..عه‌شقێ..که ببــينـــــــــــرێ و..بۆن کرێ و تام کرێ..عه‌شقێ هه‌ستی پێ بکرێ و له چوارچێوه‌ی خه‌يـــــــاڵــــه‌وه خۆی بگه‌يه‌نێـــته،کـــردار.
پراکتيزه‌کردنی هه‌ر تيۆرێک بۆ هه‌ر خه‌ون و خواستێک له‌يه‌ک ده‌چن..تۆ که باوه‌ڕت وابوو پـــه‌يــــامــه‌که‌ت پيرۆزه‌و باوه‌رت به ئامانج گه‌ياندنيه‌تی..هه‌ندێ جار بێده‌سه‌ڵات له‌ئاستيا ده‌وه‌ستی..ئيتر نازانی چۆن کار به‌وخه‌ونی بيرکردنه‌وه‌يه‌ت ده‌که‌ی..به‌و سۆزه به‌و عه‌شقه به‌و بيروباوه‌ڕه..چۆن تيۆره‌کانت به ژيـــــــان ده‌که‌ی ده‌شێ هه‌روه‌ک چۆن(جان جاک ڕۆسۆ) ده‌ڵێ زۆرمان ڕه‌نجه‌ڕۆ و غـــه‌م به‌خــه‌ساری خه‌ون و تيۆره‌کانـــمــــــان بوبين نه‌ک که‌می به‌ڵکو هيچ له‌خواست و هيوا و خه‌ونه‌کانی نێو تيۆره‌کانمان پراکتيزه‌و به‌ژيان نه‌کردبێ و ڕوومان کردبێته ژيان و سه‌رسه‌ختيه‌کانی زينده‌گی..هه‌ندێ له‌م دۆڕاندن و نه‌توانينه‌ی..زۆربه‌مان ده‌شــــــــێ گرفت و ڕوخان و کۆتايی و ناله‌باریی و لۆمه و ئه‌نجامی به‌سه‌ر خۆماندابڕژێ و که‌سی دی تيايدا زه‌ره‌ر مه‌نـــــد نه‌بێ..(ڕۆسۆ )(شــه‌ش) تيۆری نوسی بۆ په‌روه‌رده‌کردنی مناڵان..ده‌شێ مناڵان لێی په‌روه‌رده‌و به‌خته‌وه‌ر بن گه‌رچی له پراکتيکه‌کردن بۆ په‌روه‌رده‌کردنی مناڵه‌کانی خۆی..بۆ شه‌ش مناڵه‌که‌ی تيۆره‌کانی پراکتيـــــــزه نه‌کرد..ڕۆسۆ مه‌به‌ستێتی له‌په‌نای وته‌که‌يدا تيورێکی تر بخولقێنێ..ده‌شێ له تێڕوانينماندا تيۆره‌کــــــه‌ی ڕۆسۆ..بۆ چه‌ندين ديارده و ديمه‌ن پراکتيزه که‌ين..ڕۆسۆ گه‌شته به‌رده‌م کۆسپێک و نه‌يتوانی..بۆ مناڵه‌کانــــــی بۆ شه‌ش مناڵه‌که‌ی تاکه تيۆريکی په‌روه‌رده‌يی هه‌بێ..ئه‌و به‌شه‌ش تيۆری په‌روه‌رده‌يی سودی به مناڵانــــــی دونيا گه‌ياند و..ته‌نها بۆ مناڵه‌کانی خۆی..که‌مته‌رخه‌م بوو..ده‌مه‌وێ بڵێم زۆر بوون ئه‌وانه‌ی خۆيــــــــــــان خۆيان و په‌يامه‌کانيان..خۆيان و تيۆره‌کانيان..خۆيان و دروشمه‌کانيان..تێکۆشان ..نيشتيمانپه‌روه‌ریـــــــــی يه‌کسانی..دێمۆکراتيی..ده‌يان و هه‌زاران ده‌نگ و دروشم و تيۆری شۆڕشگێڕی و خۆنه‌ويستی ويه‌کســـــــــانــــی و عه‌داله‌تيان بانگ و بانگه‌شــــه ده‌کرد.. تيۆره‌کانيان بۆ گه‌ل و بۆ نيشتيمان هاونيشتيمانيان..بۆ هاوڕێ و هاوخه‌بات و هاوسه‌نگه‌ر و تێکۆشه‌ران پراکتيکه نه‌کرد.. به‌پێچه‌وانه‌ی ڕۆسۆوه..ته‌نها نيشتيمان و نيشتيمان په‌روه‌ران..تێکۆشه‌ران و زۆرينه‌ی گه‌ليان له به‌رهه‌می تيۆره‌کانيان بێبه‌ش کرد و..مناڵ و هۆز و قه‌بيــلــه و ته‌نها خۆيان و خۆپه‌رسته‌کانی وه‌ک خۆيان به تيۆره‌کانی ده‌ستکه‌وت و ماف وماڵ و داهاتی گه‌ل ســـــــودمه‌ند و ده‌وڵه‌مه‌ند..کرد ..ئه‌مه‌يه پراکتيزه‌کردنی دروشمی تيۆره‌کانی يه‌کسانی و شۆڕشگێڕيی.
delshad91@hotmail.de
|