ته‌ندرووستی و په‌ند و پێشنیار.
گوڵاڵه پشتده‌ری له‌سه‌ر: - ده‌رمانێکی نوێ بۆ ته‌رککردنی سیگارکێشان - خواردنی خوێیی زیاده - خه‌وێکی خۆش و ئارام کۆرپه‌له - خواردنه‌وه‌ی قاوه وپه‌یوه‌ندی شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه له ئافره‌تاندا
ده‌رمانێکی نوێ بۆ ته‌رککردنی کێشانی سیگار.
له هه‌یڤی سێی ئه‌مساڵه‌وه شتێکی تازه هاتۆته بازاره‌وه بۆ یارمه‌تیدان له ته‌رککردنی کێشانی سیگار. Champix که له ماده‌ی Vareniciline پێکهاتووه، به‌شێک له کاری ماده‌ی Nicotine که ئه‌م ماده‌یه له ناو گه‌ڵای تووتن دایه وه‌رده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی که بیری پێویستی به‌م ماده‌یه له بیرت دانه‌مێنێت، هه‌روه‌ها کاریگه‌ری وه‌رگرتنی ماده‌ی نیکۆتین له ناو جه‌سته‌دا ده‌بات، و به‌م شێوه‌یه هه‌ستی پێویستی به کێشانی سیگار نامێنێت(حه‌ز بۆ کێشانی سیگار نامێنێت). به گوێره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که له سه‌ر شێواز و یارمه‌تیده‌ره‌کانی ته‌رکی سیگار کراوه،ئه‌م ماده‌یه له‌چاو حه‌بی Zyban , ماده‌ی Champix کاریگه‌رییه‌که‌ی له سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که ته‌رکی سیگاریان کردبوو، دوای 12 حه‌فته 44 % بوو له حاڵێکدا به حه‌بی Zyban 30 % بوو. رێژه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌م شێوه، حه‌بی ساخته‌یان به‌کار هێنابوو 18 % بوو(Placebo ) . چاره‌سه‌ری به Champix ماوه‌ی سێ هه‌یڤ ده‌خایه‌نێت و هه‌ر ڕۆژێک له‌م ده‌رمانه له هۆڵه‌ندا به نرخی3،25 ده‌که‌وێت که ئه‌وه که‌متره له نرخی پاکه‌تێک سیگار!. سه‌رچاوه: گۆڤاری Plus به‌شی ته‌ندرووستی ژماره‌ی هه‌یڤی سێپته‌مبر
خواردنی خوێی زیاده.
ئه‌وه‌ی که ده‌یه‌وێت ڕه‌چاوی خاڵه‌کانی رۆژانه‌ی ته‌ندرووستی خۆی بکات،نابێ رۆژانه له 6 گرام زیاتر خوێ بخوات.ئه‌وه‌ش زۆر ئاسان نییه چۆنکه: کارخانه‌کان/کارگاکانی که‌ره‌سه‌ی خۆراک به تایبه‌تی سوپه‌کانی ئاماده و ساوس و هه‌ندێک خۆراکی تر... ئه‌وه‌نده خوێ ده‌که‌نه ناو خۆراکه‌کانیان که مرۆڤ ناتوانێت بزانێت ڕێژه‌که‌یان چه‌نده. سه‌رچاوه: گۆڤاری Plus به‌شی ته‌ندرووستی ژماره‌ی هه‌یڤی سێپته‌مبه‌ر
خه‌وێکی خۆش و ئارام کۆرپه‌له.
خانم تۆ ئێستا دووگیانی؟ ئینجا باشتر وایه که دووری بکه‌ی له گرژی و نائارامی ده‌روونی واتا Stress . ئه‌وه دوایی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له نێوان 14.000 دایکانی دووگیان دا که کرا، ده‌رکه‌وه‌ت که ئه‌و کۆرپه‌لانه‌ی که دایکیان کاتی دووگیانی تووشی نائارامی و گرژی ده‌روونی Stress و تر‌س یان وه‌هم بوون،ئه‌وانه‌ن که کێشه‌ی خه‌وتنیان هه‌بوو.ئه‌و مناڵانه نه‌ده‌ڕۆیشتنه ناو جێگا بخه‌ون و شه‌وانه‌ش چه‌ندجار له جێگا ده‌هاتنه ده‌ره‌وه زۆر زوو له خه‌و هه‌ڵده‌ستان. له ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا ده‌رکه‌وت که کێشه‌ی خه‌وتن تا ته‌مه‌نی دووساڵ و نیو هه‌ر هه‌بوو. چۆنکه خه‌و و شه‌وی ئارام بۆ مناڵان زۆر گرنگه بۆ گه‌شه‌کردنیان،ئینجا به پێشنیاری ئه‌م لێکۆلێنه‌رانه ، پێویسته که ژنانی دووگیان خۆیان بپارێزن له هوبوونی گرژی و نائارامی ده‌روونی. ئه‌گه‌ر کێشه‌یان له‌مباره و تر‌س یان وه‌هم هه‌یه با به‌دوای چاره‌سه‌ریدا بگه‌رێن. سه‌رچاوه: گۆڤاری Mijn Geheim ژماره‌ی 13 augustus-30 September 2007
خواردنه‌وه‌ی قاوه و په‌یوه‌ندی قاوه به شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه له ئافره‌تاندا.
قاوه یان coffee نه ته‌نیا خۆشه به‌ڵکو ته‌ندرووستیشه. ئه‌وه دوای لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی National Cancer Center که له تۆکیۆ کرا و ئه‌ڵێت: ڕۆژانه 2 تا 3 فنجان خواردنه‌وه ی قاوه،ئه‌گه‌ری شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه له ئافره‌تاندا نیوه ی ڕێژه‌که که‌م ده‌کاته‌وه. له پیاواندا هیچ په‌یوه‌ندییه‌ک له نیوان قاوه و شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه نیشان نه‌دراوه. چۆنیه‌تی ئه‌م په‌یوه‌ندییه که خواردنه‌وه‌ی قاوه له ژناندا ڕێژه‌که‌ی نیوه ده‌کات و ئه‌وه‌ش ته‌نیا له ئافره‌تاندایه،هێشتا هه‌ر پرسیاره و ڕوون نه‌کراوه‌ته‌وه. سه‌رچاوه: گۆڤاری Mijn Geheim ژماره مانگه‌کانی 13 augustus-30 September 2007
6 December 2007 Holland Goli-67@hotmail.com
|