٩\٦\٢٠١٠
تۆپبارانکردنی
خاکی کوردستان و ناڕه‌وایی و ناعه‌داله‌تی ئیسلامێتی ئێران.

ئاسایش عوسمان دانش
ساڵی 1991 کاتێک که خه‌ڵکی کوردوستان ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی به‌هاری
ئه‌و ساڵه‌ی بــــه‌رپا کرد‌و دام ده‌زگای ڕژێمی به‌عسی ڕاماڵی و بۆ
یـه‌که‌م جار باشوری کوردوستان ڕزگار بوو له ده‌ست ڕژێمێکی خۆێن ڕیژی
ڕه‌گه‌ز په‌رستی عه‌فله‌قی ، هـــه‌ر چه‌نده له دوای ئه‌م ڕاپه‌ڕینه
مه‌زنه نه‌ته‌وه‌که‌مان توشی گه‌لێک نه‌هامه‌تی و ده‌ربه‌ده‌ری بوو
به تایبه‌تی کـــاره‌ساتی کۆڕه‌وه ملیۆنێکه که ده‌یان هه‌زاران
مرۆڤی کورد له ژن و پیرو په‌که‌وته‌و هه‌رزه‌کـــــار تێیدا له
ناوچون به هۆی ئه‌م کاره‌ساته‌شه‌وه سۆزی کۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی و
بگره سۆزی هـــــه‌موو جیهان کرایه‌وه بــــه ڕووی نه‌ته‌وه‌ی کورد
و بــووه هۆی پشتگیری ئه‌مه‌ریکاو و فه‌ڕه‌نساو به‌ریتانیاو
کۆمـــــــــــه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان وڵاتانی ئه‌ورپاو جیهان
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیارێک ده‌رچوو بــــه پاراستنی کورد له ده‌ست
شاڵاو ڕاودونان ، بــه‌م هۆیه‌وه نه‌ته‌وه‌ی کورد توانی بگه‌ڕیته‌وه
سه‌ر زید و خاکی خۆی و وڵاته‌که‌ی ئاوه‌دان بکاته‌وه به تایبه‌تی
دوای ئه‌وه‌ی ڕژێمی بـــه‌عس دام ده‌زگاکانی خۆی له زیاتر له نیوه‌ی
خاکی هه‌رێمی کوردوستان کشانه‌وه و ئه‌مه‌ش وای کرد کـــــــه
بۆشایه‌کی گه‌وره له حوکمڕانی و به‌ڕێوه‌بردنی هــه‌رێم بکه‌وێته
ژێر ده‌ستی کورد‌و هاوپه‌یمانێتی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان و به‌ره‌ی
کوردوستانی ئــــه‌و سه‌رده‌مه و ئه‌وسای کوردوستان ئه‌مه‌ش وای کرد
زه‌مینه‌یه‌کی گونجاو دروست بێت بۆ نـــــه‌ته‌وه‌ی کورد له باشوری
کوردوستان دوای زیاتر له په‌نجا ساڵ لـــــه ئه‌زموونی کۆماری
دیموکراتی مه‌هاباد و حوکمڕانی شێخ مه‌حمودی نه‌مر ، له پاش
ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له باشوری کوردوستاندا یه‌که‌م په‌رله‌مان
دروست بوو و ه یـه‌که‌م کابینه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستان دامه‌زرا
، لێره‌دا نامه‌وێ زیاتر درێژه بــــــــــــــه‌م خاڵه بده‌م
ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ بیکه‌مه خاڵی سه‌ره‌کی له‌م باسه‌دا
ئـــــــــــه‌وه‌یه که هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافی کوردوستان وای کردوه
که بۆته دراوسی ئێران و تورکیا‌و سوریا و له مێژه‌وه خاکی
کوردوستانیش دابــه‌ش کراوه له نێوان ئێراق و ئه‌م سێ وڵاته‌دا ،
هه‌مێشه ئـــــــــــــــه‌م وڵاتانه پێکه‌وه هه‌وڵی له‌ناو بردنی
نه‌ته‌وه‌ی کوردیان داوه و سه‌رکوتی هه‌موو شۆڕش به‌رخودانێکی
گــــه‌لی کوردیان کردوه و هاوکاری سه‌ربازی و هه‌ماهه‌نگی یه‌کتریان
کردوه بۆ له ناو بردنی هـه‌موو جولانه‌وه‌یه‌ک و شۆڕشیکی نه‌ته‌وه‌یی
کورد ده‌توانم بڵێم له دوای ساڵانی 1991کیشه‌وه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی
ئێران و تورکیا توپ‌باران و موشه‌ک بارانی باشوری کوردوستانیان کردوه
به تۆپ و ته‌یاره ، ئۆپه‌راسێونی ســـــــه‌ربازیان کردۆته سه‌ر
خاکی هه‌رێم به بیانووی سه‌رکوتکردن و له نـــاو بردنی په‌که‌که و
پژاک و هه‌موو هیزه کوردیه‌کان و په‌یتا په‌یتا کۆبونه‌وه‌ی سێ قۆڵی و
چوار قۆڵی کراوه به مـــه‌به‌ستی له‌ناو بردنی ئه‌م ئه‌زمونه‌ی
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستان و سه‌رنه‌گرتنی و ته‌شه‌نه‌کردنی بۆ ناو
بــه‌شه‌کانی تری کوردوستان له خاکی وڵاته‌کانیاندا.
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران له یه‌که‌م ڕۆژه‌وه و به درێژایی ئه‌م 18
ســــــــاڵه‌ی که حکومه‌تی هه‌رێمی تێدا دامه‌زراوه ده‌ستی
نه‌پاراستوه و تۆپ بارانی ناوچــــــــــــــــــــــه سنوریه‌کانی
کوردوستانی کردوه و دژیایه‌تی ئه‌م ئه‌زمونه‌ی هـــــــــه‌رێمی
کوردوستانی کردوه بۆ سه‌رنه‌گرتن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و ژێر ده‌سته‌یی
گه‌لی کورد ، سه‌رده‌مانێک ڕاگیراوه‌و دوایی مــــــــاوه‌یه‌ک سه‌ری
هه‌ڵداوه‌ته‌وه ، نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر له سه‌ره‌تای مێژووه
ناڵندویه‌تی به ده‌ست ئێمپڕاتوریه‌تی عوسمـــانی و سه‌فه‌ویه‌کانه‌وه
که میراتگره‌کانیان نه‌ته‌وه‌ی فارس و تورکی ئێستایه ، گه‌ر
بگه‌رێنه‌وه بۆ ساتـــــــــــــــه مێژوییه‌کان ڕۆژێک یا زه‌مه‌نێک
یا ساڵانێک نابیبینه‌وه نه‌ته‌وه‌ی کورد توانیبێتی به ئاسوده‌یی
لــــــه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆی ژیا بێت ، هــــــــه‌موو کاتێک ترس و
دڵـــه‌ڕاوکی کوشتن و توقاندن و ڕاگواستن خه‌می گه‌وره‌ی کورد
بووه..!!؟
لــه ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌و حوکمڕانی کورد تورکیا‌و به تایبه‌تی کۆماری
ئیسلامی ئێران چی بۆ کوردی باشور کردوه له مه‌ینه‌تی و کوشتن و ماڵ
وێران کردن زیاتر نـــــــــــــــــه‌بێت ، له کاتێکدا په‌یوه‌ندیه
بازرگانیه‌کانی نێوان هه‌رێم و کۆماری ئیسلامی ئێران پێشکه‌وتنی
بــــــــه‌رچاوی به خۆیه‌وه بینیوه به‌ڵام ڕۆژانه ئه‌م کۆماره
ئیسلامیه تۆپبارانی خاکی کوردوستانی کردوه ، گــــــه‌ر کۆماری
ئیسلامی ئێران به‌یه‌کدادانی سوپاکه‌ی لــــــــــــــــه گه‌ڵ
گه‌ریلاکانی پژاک و په‌که‌که‌ی کردوته بیانو کۆتایی پێکدانه‌کانیش
تۆپباران ده‌وه‌ستێنی ، زۆر داوایه‌کی ئاسته‌نگ و دژواره ، ئه‌ی خۆ
ساڵانی پێشوتر ئه‌م بزوتنه‌وانه ئه‌وه‌نده چالاک نه‌بوون
کــــــــــه گه‌واهی ڕاستی ئه‌م بیانوه بسه‌لمێنی ، ئێران ئه‌و که‌ڵ
و په‌ل خوارده‌مه‌نی و شتومه‌کانه‌ی کـــــــــــــه ده‌ێنێریته سه‌ر
مه‌رزه‌کانی و ده‌گاته کوردوستان زۆربه‌ی خراپ و ماوه به‌سه‌رچوون
ڕۆژانه به سه‌دان ته‌ن لـــه‌م که‌ل و په‌ل و خۆراکانه ده‌سوتێنری
له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌وه و له‌ناو ده‌بردرێن ، له لایه‌کی
تره‌وه خۆ ئێران بــه خۆڕایی نایداته هه‌رێمی کوردوستان و به
پاره ده‌کردرێت و ده‌فرۆشرێت به کوردوستان بـــــه پێ ئاماره‌کان
ساڵانه ئاڵوگۆڕی بازرگانی ده‌گاته چه‌ندان ملێون دۆلار ، له‌بواری
ئــه‌م ئالوگۆڕه بازرگانیشه‌دا کێشه‌ی تر بۆ هه‌رێمی کوردوستان دروست
بووه ئـــــــــــــــــــه‌ویش بازرگانی تلیاک و ماده
هۆشبه‌ره‌کانه که له‌م ساڵانه‌ی دوایدا زیادی کردوه‌و به زۆری له
ئێرانه‌وه دێته کوردوستان و ئــــه‌مه‌ش زیانێکی گه‌وره‌ی
گه‌یاندوه‌ته باری ئابوری وکۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی کوردوستان و
گه‌نج ولاوانی هه‌رێم ، ده‌توانم بڵێم پێشتر ئه‌م دیارده‌یه هه‌ر
نه‌بوه گه‌ر هه‌بوبێتیش زۆر که‌م بوه.؟
هێشتایادی زامی قوڵی نسکۆ و له‌ناوبردنی شۆڕشی
گه‌لــــــــــــــــه‌که‌مان له بیری هیچ تاکێکی کوردا
نه‌سڕاوه‌ته‌وه که ئێران به‌ڕێکه‌وتنامه شومه‌که‌ی جه‌زائیری ساڵی
1970ی نێوان خۆی و ســــــــــه‌دام بۆمیدینی سه‌رۆکی جه‌زائیر و
ســــــــــــــه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریکا ، چۆن مۆرکرد له پێناو
به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا و پشتی کرده نه‌ته‌وه‌ی کورد و گه‌وره‌ترین شۆڕشی
جه‌ماوه‌ری گه‌لی کوردی کرده قوربـــــانی و به سه‌دان هه‌زار
پێشمه‌رگه و هێزی سه‌ربازی کوردیان تێدا فـــــــــــه‌وتان ،
نه‌ته‌وه‌ی کوردیان له‌و ڕۆژه‌دا ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ری وڵاتان کرد ،
پاشتریش ڕێکه‌وتنامــــــــــــــــــه‌که هه‌ڵوه‌شایه‌وه و بوه هۆی
هه‌ڵگیرسانی شه‌رێکی خۆیناوی له نێوان ئێراق و ئێران ماوه‌ی هه‌شت ساڵ
بـه‌رده‌وامی گه‌وره‌ترین کاره‌ساتی مرۆیی لێکه‌وته‌وه‌و تێدا زیاتر
له دوو ملێون مرۆڤ لـــــــــه هه‌ردو لا کوژران و بــه سه‌دها
هه‌زاری تریش بریندار و شۆین بزر بون ، تا
ئـــــــــــــــــــــــــــه‌م ساته‌ش ئه‌و کێشه‌یه بوته هۆی
هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه به تایبه‌تی و ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست بــــــــــــــه گشتی ، ئێستاش دوای چه‌ندان ساڵ له
نه‌هامه‌تی خه‌ڵکی کوردوستان ماوه‌ی چـــــــــــه‌ند هه‌فته‌یه‌که
به‌خه‌ستی کـــه‌وتوته تۆپبارانی ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێم
لـــــــــــــــه سۆران و پشده‌ر و ژاراوه و سه‌نگه‌سه‌ر و چۆمان و
باڵه‌کایه‌تی و ژیانی ئاسایی له خه‌ڵکی ئه‌م ناوچانه کردۆته دوزه‌خ
و زه‌ره‌ر و زیانێکی زۆری لــــه ماڵ و حاڵی خه‌ڵکی و
بـــــــــــه ده‌یان باخ و ڕه‌ز و به‌ربومی کشتوکاڵی و مه‌ڕو
ماڵاتــــی هاوڵاتیانی له‌م ده‌ڤه‌رانه سوتاندوه‌چگه له‌وه‌ی
زه‌ره‌ری زۆری گه‌یاندوته خانوی جه‌ماوه‌ری سڤیلی
ئـــــــــــــــــه‌م ناوچانه‌و جێگای نیشته‌جێ لێتێکداون و
ده‌ربه‌ده‌ر و سه‌رگه‌ردانی کردون ، ئـــــــــــــــــــــه‌مه چ
یاسا‌و ڕێسایه‌که ئاینی ئیسلامی پیرۆز ئه‌مه قبوڵ ناکات..!!؟
پیرۆزی ئیسلام ڕێگای ده‌ست درێژی و ناعه‌داله‌تی و ناڕه‌وایی نه‌داوه
، کۆماری ئیسلامی ئێران به ئاگر و ئاسن له‌گه‌ڵ رۆڵه‌کانی کورد له
ڕۆژهه‌ڵات مامه‌ڵه ده‌کات ، ڕۆژانه به ده‌یان خــه‌باتگێڕ به
به‌رچاوی خانه‌واده‌که‌ی و هاوڵاتیانه‌وه له سێداره ده‌دات
له‌سه‌رجاده‌کان ، ئــــــه‌م هۆیانه بونه‌ته هۆی خه‌بات و
به‌رخودانی کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات کـــه هه‌میشه زوڵم لێ‌کرا و ماف
خوراو بون ، له لایه‌کی تریشه‌وه دیفاع له مافی گه‌لی فه‌له‌ستین
ده‌کات و هاوکاری لۆجستی و سه‌ربـــــازی و مادی و مه‌عنه‌وی حه‌ماس و
حزب الله ده‌کات بۆ به‌گژا چونه‌وه‌ی ئیسرائیل و خۆی بــــــــه
پارێزه‌ر و ماڤ وه‌رگری فه‌له‌ستینیه‌کان و چه‌وسێنه‌ران ده‌زانی ،
لـــــــــــه ده‌ستپێکی پڕۆسه‌ی ڕزگاری ئێراقیشه‌وه ده‌ستی خستوته
ناو هه‌موو کاروبارێکه‌وه و سه‌رچاوه‌ی ئاژاوه و گیروگرفته‌کانه
یــــــــارمه‌تی گرۆپ و ملیشیاکان ده‌دات به چه‌ک و هاوکاری
سه‌ربازی و نایه‌ڵیت ئێراق له دوای ئـــــــــــه‌و هه‌موو ساڵه له
کوشت و قات و قڕی و نه‌هامه‌تی هه‌نـــــــــــــــــاسه‌ی ئازادی
بنۆشی ، گوایه ئه‌م تۆپبارانه تۆڵه‌ی سه‌رکرده‌یه‌کی سوپای
پاسدارانه کــــــــه‌چی تائێستا ده‌یان هــــــــــــاوڵاتی بێ دیفاع
بـــــــه هۆی ئه‌م تۆپبارانه‌وه شه‌هید و بریندار بون ، لـــه
لایه‌کی تریشه‌وه حکومه‌تی ئێراقی بێده‌نگه له‌م کرده‌وانه و
شێوازێکی فه‌رمی نــــــــــه‌گرتوته به‌ر بۆ وه‌ستاندنی ئه‌م ده‌ست
درێژیانه که ده‌کرێته سه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردوستان که به‌شێکه له
خاکی ئێراق ، ئـــــه‌مه‌ریکاش که هێزێکی گه‌وره‌یه‌و به ڕزگاری
که‌ری گه‌لانی ئێراق داه‌نرێ تا ئێستا بــــــــــه شێوازێکی فه‌رمی
به‌رگری له‌م ده‌ستدرێژانه نه‌کردوه حکومه‌تی ئێران کونسڵگه‌ری له
هه‌ردو شاره گه‌وره‌که‌ی هه‌رێم هـــــــــــــــه‌یه که هه‌ولێر و
سلیمانیه لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه جیاوازی چێه لـــــــــــــــــه
نێوان ئه‌و ڕژێمه فاشته‌ی دۆێنی سه‌دام که هـه‌موو سنوره‌کانی
کوردوستانی دوای ئه‌نفال کردنی دانیشتوانه‌ی ته‌خت و ڕایگواستنه
نــــــــــــــاو ئۆردوگا زۆره ملیه‌کان به کیمیای و گازی کوشنده
باخ وڕه‌ز و کیڵگه‌کانی خـــاپور کرد ، له دوای ئه‌م هه‌موو
نه‌هامه‌تی و ناخۆشیانه چه‌ن ساڵیکه دانیشتوانه‌که‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه
ســــــه‌ر زیدی خۆیان به هه‌موو ده‌رده‌سه‌ریه‌ک هه‌وڵی
ئاوه‌دانکردنه‌و و چاکردنی باخ و کـــــــــــــانی و کیڵگه‌و
ڕه‌زه‌کانیانن ، به‌ڵام له‌سه‌ر ده‌ستی وڵاتێکی دراوسێ
کــــــــــــــــه ئه‌ویش کۆماری ئیسلامی ئێرانه توشی هه‌مان
کاره‌سات و کۆڵه‌واری نه‌هامه‌تی ببنه‌وه ، بۆیه ئـه‌م
تۆپبارانکردنه کارێکی ناڕه‌وا و ناعه‌داله‌تی ئیسلامێتی ئێرانه ده‌بی
ئیدانه‌و شه‌رمه‌زار بکرێت بـــــــــــــــــــــــه هه‌موو
توانایه‌که‌وه هه‌موو ڕێکخراوه مرۆیی خێرخوازه‌کان و وڵاتانی جیهان
لێ ئاگادار بکرێته‌وه بۆ ئه‌وی گه‌وره‌ترین جه‌خت بکرێت
لـــــــــــــــــه کۆماری ئیسلامی ئێران وازی پێبهێنری له‌م
کرده‌وه نا ئینسانی و قێزه‌وه‌نه کـه دژ به مافه‌کــــــانی مرۆڤه
وه به زوو ترین کــــــــــــات قه‌ره‌بوی دانیشتوانی قاره‌مانی
ئــــــــــــــه‌م ناوچانه به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی و مادی مه‌عنه‌وی
بکرێته‌وه ، سه‌رکه‌وتن بۆ کۆمه‌ڵانی خۆڕاگر....
7\6\2010 - بۆرۆس - سوید
ماڵپه‌ڕی ئاسایش عوسمان دانش
|