٢٠\٧\٢٠١١
تۆپبارانکردنی خه‌ڵکی
مه‌ده‌نی کوردستان
لە لایەن رژێمی
کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە
تاوانێکی گه‌وره‌یه
پێویسته ده‌ستبه‌جێ راگیرێ!
به خۆپیشاندانی چەتری ئازادی دژ به تۆپبارانکردنی گونده‌کانی ناوچه
سنووریه‌کانی کوردستانی عێراق له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئیرانه‌وە
لەبەردەم سەفارەتخانەی ئێران لە له‌نده‌ن په‌یوه‌ست بن!
کات: رۆژی هه‌ینی:
22-7-2011، کاتژمێر: 1 بۆ
3 پاشنیوه‌رۆ
شۆین: به‌رده‌م بالۆیزخانه‌ی کۆماری
ئیسلامی ئیران له له‌نده‌ن:
16 Princes Gate
London SW7 1PT
نزیکترین ئیستگای قیتاری: Gloucester Road
هه‌روه‌ک ئاگادارن ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌که جاریکی دیکه کۆماری
ئیسلامی ئیران به‌شیوازیکی زۆر درندانه و دور له هه‌موو پیوانه نیو
ده‌وله‌تیه‌کان که‌وتۆته ته‌قه‌کردنو تۆپبارانکردنی گونده‌کانی ناوچه‌سنوریه‌کانی
کوردستانی عیراق، به‌و هۆیه‌وه ده‌یان هاولاتی مه‌ده‌نی به‌ناچاری
مالوحاڵ‌و شۆینی کار‌و ژیانی خۆیان جیهشتووه و سه‌رباری ئه‌وه‌ی
زیانێکی زۆری مادی‌و گیانی خه‌لکی بی‌تاوانی ئه‌و ناوچانه گەیشتوە.
ئێمه وه‌ک چه‌تری ئازادی له له‌نده‌ن بۆ سەرکۆنەکردنی‌و نیشاندانی
نارەزایەتی بەرامبەر بەم تاوانەی کۆماری ئیسلامی ئێران دژی هاوڵاتیانی
مەدەنی کوردستان لەکات‌و شوێنی دیاریکراودا کە لەسەرەوە نوسراوە
کۆدەبینەوە. ئێمە لەوێ سه‌رباری به‌توندی ئیدانه‌کردنی کۆماری ئیسلامی
ئیران داوا ده‌که‌ین له کۆماری ئیسلامی ئیران کە:
1. تۆپبارانکردن و ته‌قه‌کردن له ناوچه
سنوریه‌کانی کوردستانی عیراق ده‌ستبه‌جێ رابگریت‌و لەژێر هیچ
بیانویەکدا هاوڵاتیانی مەدەنی نەکاتە ئامانجی سەربازی خۆی.
2. قه‌ره‌بووی زیانی مادی و گیانی
هاولاتیانی ئه‌و ناوچانه بداته‌وه که زه‌ره‌ریان پێگه‌یشتووه.
چه‌تری ئازادی بانگه‌وازی هەموو دڵسۆزانی خەڵکی کوردستان‌و هەموو ئەو
کەسایەتی‌و لایەنانە دەکات کە دژی ئەم کردەوەیەی کۆماری ئیسلامین لەو
خۆپیشاندانەدا لەگەڵماندا بەشداری بکەن.
تیبینی: بۆزانیاری زیاتر پەیوەندی بەم
ژمارە تەلەفونانەی خوارەوە بکەن:
07912758673 فوئاد جەمال سەلام
07856032991 دەشتی جەمال
چه‌تری ئازادی
18\7\2011
|