١٦\٨\٢٠١٠
تۆ بڵێی سه‌ره‌نجام
نه‌وتی کوردستان
نه‌بێته هۆکاری
کوشتنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له ناخماندا؟!

ع. و. خه‌نده‌ڕه‌ش
هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن که ڕۆژانه ده‌نگوباسی نوێ له‌باره‌ی دۆزینه‌وه
و هه‌ڵکه‌ندن وفرۆشتن و کۆنتراکت به‌ستن له‌مه‌ڕ نه‌وت و گازی سروشتیی
کوردستان بڵاو ده‌بێته‌وه. کاناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی کوردی به ئومێد و
شانازییه‌وه باس له‌و یه‌که ده‌که‌ن و ئه‌وان و زۆربه‌ی خه‌ڵکی
کوردستانیش له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که زۆری و فراوانیی ئه‌ندازه و
ڕووبه‌ری سه‌رچاوه ژێرزه‌وینییه‌کان ده‌بێته هۆی ڕاکێشانی سه‌رنجی
بیانییه‌کان بۆ لای کورد و له‌و ڕێگایه‌شه‌وه سه‌ره‌نجام کورد ئه‌وه‌نده
دۆست و پشتیوانی بۆ په‌یدا ده‌بێت که له داهاتوودا بێباکانه سه‌ربه‌خۆیی
خۆی ڕابگه‌یه‌نێت. ئه‌م بۆچوون و ڕامانه له خۆیدا بێبناخه نییه و
ڕێی تێده‌چێت؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر وردتر و دوورتر سه‌یری بابه‌ته‌که بکرێت
گومانی ئه‌وه‌یش په‌یدا ده‌بێت که وه‌ها سه‌ربه‌خۆییه‌ک ببێته سه‌ره‌تا
بۆ کوشتنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی کورد و لێکدابڕانی هه‌تا هه‌تایی
کوردستان.
هه‌رچه‌نده باشووری کوردستان له دوای ڕووخانی ڕێژیمی سه‌ددامه‌وه له‌لایه‌ن
یه‌ک حکوومه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام تا ئێستایش نیشانه‌کانی دوو
ئیداره‌یی و دوو ده‌سه‌ڵاتی پێیه‌وه دیاره و قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی
زه‌رد و سه‌وز سه‌ره‌ڕای شکستی گه‌وره‌ی ینک له کێشه نێوخۆییه‌کانیدا
هێشتا وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه. درێژه کێشانی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه و که‌ڵه‌که
بوونی ئه‌و هه‌موو زێڕ و دۆڵاره‌ی له به‌رامبه‌ر فرۆشتنی ناعادڵانه‌ی
نه‌وت و گازی کوردستاندا ده‌چێته گیرفانی جووته سه‌رکرده‌که، بۆی هه‌یه
سه‌ره‌نجام باشووری کوردستان بکاته دوو میرنشینی بچووکی وه‌ک ئه‌بوزه‌بی
و دوبه‌ی. له ڕاستیدا ئه‌و مۆدێله له حکوومه‌تداری ئامانجی هه‌ردووک
به‌ڕێزان بارزانی و تاڵه‌بانی بووه و به ئاشکرایش هه‌موو هه‌وڵێکیان
بۆ هێنانه دیی ئه‌و مه‌به‌سته داوه. دیاره لاساییکردنه‌وه‌ی ئه‌بوزه‌بی
و دوبه‌ی ڕه‌نگه ڕه‌هه‌ندی جیاوازی هه‌بێت. بۆ نموونه: ده‌بینین هه‌ر
ته‌لار و باڵه‌خانه‌و کۆشکی به‌رز و ڕه‌نگاو ڕه‌نگه و له هه‌ولێر و
سلێمانی به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ ئاسمان. دوا مۆدێله‌کانی ئۆتۆمۆبیل به
نرخی خه‌یاڵی ده‌گه‌نه کوردستان. مۆبایل و کۆمپیوته‌ر و خۆراک و جل و
پۆشاک و سه‌وزی و گۆشت و دانه‌وێڵه و هه‌رچی پێداویستییه‌کانی ژیانن
له ده‌ره‌وه ده‌گه‌نه کوردستان... به کورتی له بواری بازرگانی و
ئابوورییه‌وه ئیماراتێکی تازه له ناوچه‌که‌دا دروست بووه.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی ئه‌م باسه‌یه پتر ڕه‌هه‌ندی سیاسیی مه‌سه‌له‌که‌یه
نه‌ک بازرگانی و ئابوورییه‌که‌ی. کاتێک که به‌ڕێز تاڵه‌بانی ده‌ڵێت "کوردستانی
سه‌ربه‌خۆ خه‌ونی شاعیرانه‌یه!"، نه درۆ ده‌کات و نه سیاسه‌ت ده‌کات
و نه وڕێنه‌یش ده‌کات؛ به‌ڵکوو قسه‌که له ناخی دڵییه‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرێت. ئه‌وه نییه‌تی ئه‌سڵیی ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌یه و به بڕشتیش
کاری بۆ ده‌کات. حیزب و لایه‌ن و کۆڕ و کۆمه‌ڵه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی
و فه‌رهه‌نگییه‌کانی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش گه‌ره‌که زۆر به
وریایی له‌م بابه‌ته نزیک ببنه‌وه و به وردی لێی بنۆڕن. گریمان له
داهاتوویه‌کی نزیکدا باکوور و دوای ئه‌ویش ڕۆژهه‌ڵات وڕۆژئاوای
کوردستان سه‌ربه‌خۆیی یا نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌ک به‌ده‌ست ده‌هێنن؛ باشه
چ گه‌ره‌نتییه‌ک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دوو بنه‌ماڵه‌یی باشووری
کوردستان که خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو نه‌وت و گازه‌یه وا سووک و ئاسان هه‌وڵی
یه‌کخستنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارچه‌کانی تر بدات که هیچکامیان به ئه‌ندازه‌ی
نیوه‌ی باشوور ده‌وڵه‌مه‌ند نین؟! کێ ده‌توانێت گه‌ره‌نتیی ئه‌وه بدات
که به‌ڕێزان بارزانی و تاڵه‌بانی بۆ قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی بنه‌ماڵه‌ی
خۆیان بۆ تاهه‌تایه کوردستان ئاوا به پارچه‌کراوی ناهێڵنه‌وه؟! وا
ده‌بینین ئیماراتی عه‌ره‌بی له حه‌وت ده‌وڵه‌تۆکه، که هه‌ر کامیان
شارێکه پێکهاتووه. کووه‌یت و به‌حرێن و قه‌ته‌ر هه‌رکامیان سه‌رزه‌وینێکی
بچووکیان گرتووه‌ته خۆ و ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی به نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌ندن
توانیویانه ببن به ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌ریی سیاسی وه‌ربگرن. هیچ دوور
نییه نه‌وت و گازه زۆر و زه‌وه‌نده‌که‌ی باشووریش کوردستانه‌که‌مان
به‌و ڕۆژه بگه‌یه‌نن.
14\8\2010
kurdistanz@gmail.com
|