ديار.. نيت ڕۆژێکه‌و دوان ديارنيت.. هه‌فته‌يــه‌که‌و ســـــيان ديارنيت.. مـــانگێــکــه‌و چــــــــوار ديارنيت..له‌نێوان ساڵه‌کـــانـــــدا ساڵێکه‌و دوان ساڵیکه‌و سيان ساڵێکه‌و چوار چه‌ندساڵه..وه‌ک به‌فرێک..ده‌بارێی هه‌مووشه‌قامه‌کان ده‌کوژێنيــــتــــه‌وه وه‌ک بــــــــارانــێــک ده‌بــــارێـــــــــی شه‌قامـــه‌کـــان چــــــــۆڵ ده‌کــــــه‌ی گه‌ڵايه‌کت به‌شــه‌قامه‌و نه‌هێشتوه
وه‌ک (بـــــــا)هــه‌ڵـده‌کـــــــه‌ی. ئای تـــۆو غه‌مگينی ،چه‌ند جوانن پێکه‌وه..به‌بن باڵی ته‌نيايه‌وه قۆڵ له‌قۆڵی ته‌نيايی ده‌که‌يت و.. وه‌ک کچی نێو ئه‌فسانه‌کان.. به‌نێو باوبۆراندا سه‌ده يه‌کی مات ومه‌لووله سه‌ده‌يــه‌کی زه‌رد سه‌ده‌يه‌کی خۆڵه‌مێشیی ديارنيــت ونه شوشه عه‌تره‌کانت ده‌که‌يته‌وه نه قوتوی ملوانکه‌و موستيله‌کانت. شه‌وێکی غه‌مگينه‌و سه‌فه‌رێکی دڵته‌نگ تۆ وێنه‌ت بۆ ئه‌لبومه داخراوه‌کان گرتوه‌و که سێ چوار لاپه‌ڕه‌ی ئه‌لبومه‌که‌ت ده‌که‌يته‌وه نينۆکه‌کانت ده‌بينی بۆيــه‌ت نه‌کردون.. ملوانکه‌و گواره‌کانت بيرده‌که‌وێته‌وه ئای سه‌رده‌مانێکه له‌گه‌ل ئاوینه‌که‌تا دانانيشی..ده‌ڕۆی..ده‌ڕۆی.. دێڕێک له قوڵپه‌ی ئاو ناکه‌يته‌بنی گوڵه‌کان په‌رده‌ی چڵ وچێوی لقه‌وشـکه‌کانی په‌رده‌که‌ت لاناده‌ی له شــه‌وێکی غه‌مگيندا به بن باڵی سه‌فه‌رێکی غه‌مگينه‌وه ده‌ڕۆی منيش کــوتو مت له‌و شه‌وه‌دا ده‌تبينم ساڵێکه‌و دوان.. ئه‌وه چه‌ند ساڵه من نازانم..ئێستاکه‌له‌گه‌ڵ کام گۆرانيدای کام شيعر ده‌خوێنيته‌وه ئاخر ئه‌وساڵانه له‌سه‌ده‌يه‌ک ده‌چن. سه‌ده‌يه‌ک کيژۆڵه‌يکی تياده‌بێ به‌دايک دايکێکی غه‌مگين سه‌ده‌يه‌ک جه‌نگێکی تێدا ته‌وا ده‌بێ سه‌ده‌يه‌ک گه‌لێکی تيا ئازاد ده‌بێ مناڵێکی تيا ده‌بی به‌پياو و.. پێاوێکی تيا ده‌مرێ ئاخر هه‌مو ساڵێک له ته‌مه‌نی.. کورتی ئێمه‌دا..سه‌ده‌يه‌که سه‌ده‌يه ک که شاخه سه‌هۆڵينه‌کانی ڕقی تيا ناتوێته‌وه نازانم..تۆ ئێساتاکه‌ش..کچانه کچانه په‌نجه‌کانه ده‌خه‌يته نێوقژته‌وه..؟ کچانه لێو ئال ده‌که‌ی..؟ کچانه بۆنی لاملی خۆت ده‌که‌ی..؟ ده‌ڕۆيت ونازانی ..له‌درزێکی.. ئه‌م ڕۆژو ساڵانه‌دافريا ناکه‌وی کوت وپڕ به‌لامدا تێ ده‌په‌ڕی چۆن به بزه‌يه‌ک..هه‌رچی ڕوخان هه‌يه‌ده‌يشاريته‌وه..؟ به نيگايه‌کی شکسته چۆن درزی ئه‌و ساڵانه ده‌درويته‌وه..؟ به‌لێوترازانێک.. گێلاسی شيعرێک.. هێشــوه ترێی قه‌سيده‌يــه‌کم. چۆن له‌خوێنا ..به لێوه‌کانته‌وه ده‌گه‌وزێنی..؟ تۆ من نابينيت.. که ده‌ڕۆی..ده‌مبينی.. تۆ ده‌زانی چه‌نده ڕقمان له يه‌که‌و.. چه‌نده يه‌کتريمان خۆشده‌وێ..؟ ده‌زانم تۆ له‌و باڵندانه ده‌چی.. بێ خۆشه‌ويستی ده‌مرن. له‌و ماسيانه ده‌چی له‌ژورێک ئاودا به‌ره‌به‌يانێک سه‌رئاوده‌که‌ون له‌و گوڵه کێويانه ده‌چيت له تاماشايه‌کی قێزه‌وندا .. به بۆنی ئاده‌ميزاد.. به‌بۆن ده‌که‌وی وپه‌ڕ په‌ڕ ده‌بی سه‌ده‌يه‌کی زه‌رده ..سه‌ده‌يه‌کی مات ومه‌لوله وه‌ک( با) گه‌ڵايــه‌کت به‌شه‌قامه‌وه نه‌هێشتوه وه‌ک به‌فر هه‌موو شه‌قامه‌کانت کوژاندۆته‌وه وه‌ک باران..شه‌قامه‌کانت چۆڵ کردوه هه‌موو شه‌وێک له په‌نجه‌ره‌که‌م ئه‌ده يت و.. تۆ ديار نـــيــــت. *****************
delshad94@hotmail.de
|