١٢\٧\٢٠١٢
تۆ
له کوێی؟

هاودێر ره‌ش
به‌ره‌به‌یان که
دەڕۆمه نێو باغ
هه‌موو گوڵه‌کان ره‌نگی تۆ ده‌ده‌ن
وه‌لێ که بای وشکبوون دێ
هه‌ڵده‌وه‌رن و
باوه‌ش به زه‌ویدا ده‌که‌ن،
که ده‌ڕۆمه ژێر دره‌خته‌کان
ته‌نیا سێبه‌ر ده‌بینم له تۆ بچێ،
که‌چی که نه‌سیمی وه‌رین دێ
به‌ره‌و مردن ئه‌که‌ونه ڕێ..
به‌ڵام که بای دابونه‌ریته‌کان ده‌هات
بۆ وه‌رینی تۆ له دڵی من..
به‌رگه‌ی هه‌موو بایه‌کانت ده‌گرت
تفت بۆ بای کوشتن ده‌هاوێشت و
خۆت له زه‌وی نه‌ده‌ئاڵاند،
له‌وه‌وه ده‌زانم..
تۆ گوڵ نیت تا وشک بیت
گه‌ڵانیت دوای زه‌ردبوون هه‌ڵبوه‌ری
تۆ خۆتی خۆت
(تۆ) دوو پیتی و به‌س..
نازانم نا..
له‌گه‌ڵ کام قافڵه‌دا رۆشتی و
جانتای هه‌ر یاده‌کانت لێره جێهێشت،
چ به‌ڵێنێکت له‌گه‌ڵ ته‌نیایی به‌ست و
منت سپارد به ئه‌و
ئێستا من
نمایشی گەڕان ده‌که‌م و
به دوای تۆدا خۆم ده‌دۆزمه‌وه
ئاخر منێکی تر هه‌م
که تۆی..
ئیدی نازانم، کوێت بۆ بگه‌ڕێم..
خۆر؟
ئاخر (تۆ)
هه‌موو ته‌نه‌کان ده‌بڕی..
له پشت دیواره‌کانه‌وه رۆناکیی تۆم پێ ده‌گات
به رۆژ و شه‌و چرای تۆ له دڵی مندا پێکراوه و ناکوژێته‌وه
له‌وه‌وه ده‌زانم له خۆر رۆناکتر تۆی..
کوێت بۆ گه‌ڕێم کوێ؟
رۆیشتووم بۆ که‌نار ده‌ریا
بۆ گوێگرتن له سه‌دای شه‌پۆل
ئاخر من به ده‌نگیش تۆ ده‌ناسمه‌وه
وه‌لێ هاژه‌ی شێته گیانی تۆ هێند دڵگیر بوو
دڵی منی شه‌رمه‌زار کرد له ئاست ده‌ریا
نازانم وڵاتی دڵت ئێستا له کوێیه
ئاژانسی هەستی شه‌شه‌مم رووخاوه
به له‌شکره سه‌ربازییەکه‌ی تۆ
بۆ سه‌ر که‌ناڵی هه‌ستم
ئێستا..
له ترسی مردن هیچ نادرکێنێ
ده‌مه‌وێ تۆڕی دڵڕه‌قییت داخه‌ی
ده‌مه‌وێ بۆ له‌مه‌ودوا
هه‌ر هیچ نه‌بێ ..
باڵوێزخانه‌ی لێ بووردن،
له ولاتی دڵی تۆدا بکه‌مه‌وه..
کوێت بۆ بگه‌ڕێم کوێ؟
تۆ به گڕی خۆشه‌ویستیی داغت کردووم
شوومێک له‌سه‌ر دڵم په‌یدابووه
تۆ نه‌بی هیچ وردبینێ نایبینێ
تۆ نه‌بی هیچ دکتۆرێ
چاره‌ی منی پێ ناکرێ..
جار به جار
له ناو ئاگریشدا بۆت ده‌گه‌ڕێم
ئاخر کاتێ دڵم سووتا
ته‌نیا تۆ هاتی کوژانته‌وه
له نێو شانه‌شدا بۆت گه‌راوم
وات پێوه‌داوم
به ژه‌هره‌که ده‌تناسمه‌وه..
کوێت بۆ بگه‌ڕێم کوێ؟
ئاوێنه‌ی یاده‌کان
تۆز و خۆڵی پیریی له‌سه‌ر نیشتووه
که به‌رامبه‌ری ده‌وه‌ستم
زۆر به تەڵخیی ده‌تبینم و
ده‌ترسم دڵم کوێر بێت و نه‌تناسمه‌وه
کوێت بۆ بگه‌ڕێم کوێ؟
به بێ تۆ زۆر هه‌ژارم
بوومه‌ته دەرۆزەکەر
به دوای تۆدا،
شه‌قام نه‌ماوه لێی دانه‌نیشتبم
به بێ تۆ
لێدانی دڵم زۆر ته‌مبه‌ڵ بووه
ئه‌رێ که‌ی دێی قورمیشی که‌یته‌وه
به بێ تۆ
هه‌ر ده‌ڵێی بنکڕی خواردنی ناکابانێکم
هێند ره‌قم به هه‌موو ددانێک ناجوورێم
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش
ژه‌م نییە بۆ مه‌نجه‌لی دڵی تۆ نه‌سووتێم
کوێت بۆ بگه‌ڕێم کوێ؟
تۆ ده‌زانی له‌شکری من
زۆر ده‌مێکه له‌ناوچووه
ئه‌و کات
سیخوڕه‌کانی له‌شکری هه‌ستم
به دوای تۆد ناردن
من ده‌زانم له‌وێن
وه‌لێ بۆ جارێکیش
نه‌هاتنه‌وه هه‌یوانی ئه‌و دڵه بێنازه‌م
کوێت بۆ بگه‌ڕێم کوێ؟
ئێستا ته‌ختی پاشایەتیی دڵم
به بێ شازاده..
له که‌پرێکی شڕ ده‌چێ
دڵخۆشییم منداڵیکی شه‌ش ساڵانه
هه‌میشه به دوای دایکیدا دە‌گه‌ڕێ
ئازاره‌کانم ده‌ریایه‌کە
کات دوای کات
بە‌رداغێکیان لۆ ده‌خۆمه‌وه و
ته‌واو نابن..
په‌شیمانییم باس ناکرێ
ئاخر دڵی زۆر ناسک بووه
ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ هه‌ر باسێکدا
وه‌ک هێله‌کانی نێو له‌پی ده‌ستم
پارچه پارچه بێ
کوێت بۆ بگڕێم کوێ؟
له کاتێکدا ئارامییم
ته‌نافبازێکی ناشاره‌زایه
رۆژ نییە به‌رنه‌بێته‌وه و
ئه‌ندامێکی جه‌سته‌ی نه‌شکێ
ته‌نیاییم قوتابیه‌کی هێند ووریایه
له کاتی تاقیکردنه‌وه
له مامۆستاکه‌شی تێک داوه
وه‌ڵامی وه‌ها ده‌نووسێ
کوێت بۆ بگه‌ڕێم کوێ؟
عه‌یامێکه دۆلابی نازه‌کانت
به کراوه‌یی جێهێشتووه
ده وه‌ره‌وه تا خۆری رۆژگار وشکی نه‌کردوون
تا بای پیریی هه‌ناسه‌کانی نه‌وه‌راندووم
تا سروودی خۆشه‌ویستییم
نه‌گه‌یشتووه به کۆتا
تا بارانی مردن له‌سه‌ر خاکم نه‌باریوه
تا په‌شیمانیی باڵه‌کانی نه‌شکاندووی
تا ئاسمانی هه‌ستت
نه‌رێی له فڕینت نه‌کردووه..
گه‌ر هاتیه‌وه
منیش گه‌سک له هه‌موو پێکه‌نینه‌کانم ده‌ده‌م
تا هه‌موویان نوێ ببنه‌وه
گوێچکه‌کانم بایکۆت ده‌که‌م
له مۆسیقا.. له گۆرانی..
ده‌یانکەم به هاوڕێی بێدەنگیی
تا گه‌ر هاتیه‌وه
شوێنی پرته‌وبۆڵه‌کانیشت بێته‌وه
منداڵکانیش ماچ ناکه‌م
ده‌زانم غیره له هه‌موو که‌سێ ده‌که‌ی و
به ماچی من
دڵت وه‌ک شکۆفه
ده‌کرێته‌وه..
کوێت بۆ بگه‌ڕێم کوێ؟
هیواکانم ئه‌کته‌رێکی شێواون
به‌شداریی یه‌ک فیلمیان کرد به ناوی( تۆ)
که‌چی تۆ ونی ون..
ده وه‌ره‌وه
شووشه‌ی رابردوو بشکێنه
گه‌ر دڵی تۆ
دۆلکه‌یه‌کی پڕه له دڵڕەقیی و له‌سه‌ری ده‌ڕژێ
د؟ڵی من رووبارێکه پڕ له خۆشه‌ویستیی
هه‌ر به ته‌نیا بۆ نێو باغی دڵی تۆ دێ
گه‌ر روحم به منیش ناکه‌ی
دڵی بینه‌ران مه‌شکێنه و
بهێله ئه‌م فیلمه
به بێ مردن
به بێ ئه‌سرین
کۆتایی بێ..
١\٧\٢٠١٢
hawder.rash@gmail.com
|