که له‌نێو کاڵبونه‌وه‌کاندا.. تۆخ ده‌بيته‌وه چرپه‌يه‌ک..له‌پێشوازی ده‌نگت ده‌ڕژێته.. گوێگرتن له‌ماچی ده‌نگت.. بێده‌نگيه‌کانی ده‌روونمه‌وه له‌باوه‌شگرتنی..جێهێشتن دۆزينه‌وه‌یه‌ک له‌نێو وونبونــدا ئاشتبونه‌وه‌ی په‌شيمانيم فڕينێک به‌نێو..گه‌واڵه‌هه‌وره‌کانی هه‌ناسه‌مدا خوێندنه‌وه‌ی نيگاکانم په‌يدابوونێک.. له‌نه‌بوون هه‌مووشه‌وێک له‌نێو ناشرينيه‌کانی خۆمدا ديدارێک .. له‌نادياریی بۆ جوانيه‌ک ده‌گه‌ڕێم تيشکێک له‌زامی تاريکیی له‌نێو هه‌زاران ونبووندا بيدۆزمه‌وه تێڕامانێک.بۆ بێده‌نگی خۆشم ده‌وێیت و په‌رده‌يه‌ک بۆ خه‌وه شيرينه‌کانی هاتن تۆ له خۆشـــه‌ويســــتی ده‌چـــی.
************ **** ************
|