١٤\٩\٢٠١٣
تۆ لە کوێ
بی منیش لەوێم!!

ئەڵماس مستەفا
لە هەر کوێ بانگم
بکەی
لە بری من دەریا ئاور ئەداتەوە.
لە هەر شوێنیک ناوم بێنی
سروشت وەڵام ئەداتەوە.
بانگم کە پڕ بە گەرووت
هاوار بکە بڵێ خۆشمئەوێی
بانگم کە با ئەستێرەکان
لە وەسوەسەی بێداریی هەستنەوە
با رۆژەکان لە میحنەتی
بێداریی سڵ نەکەنەوە
بانگم کە با پۆلێک نەورەس
بەدەم دالغەی سەفەرەوە
هیواکانمان بۆ ماڵی ئایندەمان بەرنەوە
بانگم کە تۆ لە کوێ بی منیش لەوێم.
سوێد
ماڵپهڕی ئهڵماس مستهفا
|