په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\٨\٢٠١٠

     تۆ منت خۆشده‌وێ که‌ نابینام؟
 

                                 

 نه‌زار قه‌بانی                           و. جه‌لال ده‌باغ


کیژه‌که‌ پێیگوت، هانام...
چۆنه‌ تۆ منت خۆشده‌وێ...
من نابینام...
له‌به‌رچی منت خۆشده‌وێ...
دنیا پڕه‌ له ‌کیژی جوان...
قه‌شه‌نگ و رازاوه‌ن...‌
دڵبه‌ران...
تۆ شێتێکیت...
یان به‌زه‌ییت...
به‌نابینادا دێته‌وه‌...

کوڕه‌ گوتی...
من عاشقم شیرینه‌که‌م...
له‌ دنیامدا خاوه‌نی یه‌ک تاقه‌ هیوام...
که‌ تۆ ببیته‌ هاوسه‌رم...
یه‌زدان سامانی داومه‌تێ...
گومان نابه‌م...
چاره‌سه‌ری تۆ مه‌حاڵ بێ‌...

کیژه‌ گوتی...
‌گه‌ر بیناییت گێڕامه‌وه‌...
پێت قایلم چاره‌نووسم...
له‌گه‌ڵ تۆدا به‌سه‌رده‌به‌م...
گشت ته‌مه‌نم...
به‌ڵام...
کوا.. کێ...
چاوه‌کانیم پێده‌به‌خشێ...
کامه‌ شه‌وی لای ده‌مێنێ...

کوڕه‌ رۆژێک به‌خێرایی...
بۆ لای کیژه‌که هاته‌وه‌‌...
مژده ‌بێ یه‌کێکم دیته‌وه...
پێت ببه‌خشێ چاوه‌کانی...
تا یه‌زدان چی دروست کردووه‌...
داهێناوه‌...
به‌ چاوی خۆت بیانبینی...
په‌یمانه‌که‌ت به‌ریته‌ سه‌ر ...
بۆ منی شێت ببیه‌ هاوسه‌ر...

رۆژێک هات چاوی کرده‌وه‌...
دیتی..
ده‌ست له‌ناوده‌ستی...
وه‌ستاوه‌...‌
ته‌ماشای کرد...
قیژه‌ و هاواری هه‌ستا‌وه‌...
چییه‌ ئه‌وه‌ تۆش نابینای؟!!...
بۆ به‌ختی شوومی من هانای...
دای له‌ پڕمه‌ی گریان...
به ‌کوڵ...
خه‌فه‌تی ده‌خوارد پڕ به ‌دڵ...

دڵگیر مه‌به‌ دڵبه‌رم...
خۆت ده‌بیته‌ چاوه‌کانم...
ده‌بیه چاوساغ و ‌رابه‌رم...
ئه‌ی که‌ی ده‌بیته‌ هاوسه‌رم...
کیژه‌ گوتی...
من شوو به‌ نابینا بکه‌م...
که‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ بوومه‌ بینه‌ر...

کوڕه‌ش گریا...
گوتی..
ببووره‌ لێم ..
من کێم...
تا تۆ من بکه‌یته‌ هاوسه‌ر...
به‌ڵام... ده‌ی سا...
پێش ئه‌وه‌ی بڕۆیت و جێمبێڵی...
ده‌مه‌وێ به‌ڵێنم پێبده‌ی...
که‌ زۆر به‌ دڵسۆزی و چاکی...
بایه‌خ به‌ چاوانم بده‌ی...

ماڵپه‌ڕی جه‌‌لال ده‌باغ