په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٩\٢٠١٧

  تۆم لێ دووری دەنا؟

شوان حەسەن

دیسان دەچمەوە ناو دارستان
لەوێ کراسێکی رەنگاوڕەنگ بۆ خەیاڵم دەچنمەوە
دێرە شیعرەکانم لە دەرختەکان موتربەدەکەم و
تا تۆ دێی سەربردەکانم بۆ رێگا دەگێڕمەوە
حەزمدەکرد لەگەڵم بوویتایە و
وشەکانمت لەگەڵ گوڵەکان، لە زەمبیلەکەی دەستت کۆبکردبایەوە
ئای کە ناخۆشە نایێی
دەزانی کەشکۆلەکەم پڕکردوە، لە کتێبەکانی (تاگوور)
نیازم وایە
خانووێکی بچکۆلانە لە دێرە شیعرەکانی ئەو دروستبکەم و
تنۆک، تنۆک
شارستانیەت لە دارستان بتوێنمەوە
ئەگەر پەشیمانبوویەوە، مەترسە
شیعرەکان گەورەش بن تۆ دەناسنەوە
ئێستا سپێدەیە و سێبەر نەرم نەرم قاچەکانم بە تیشکی رۆژ دەشێلێ و
چۆلەکەکانیش بە لارمی جریوەکانیان، بە شێنەیی بەئاگامدێنن
ببوورە خانووی کۆتری نامەبەرەکان تێکچووە
دەنا بەوان نامەم بۆ دەناردی
تا شوێنەکەمان ئاشکرانەبووە، شوێن پێی هەستت هەڵگرە و وەرە
دەترسم
بە تاوانی مرۆڤێکی خۆپەرست، خەڵکی شار بەردبارانم کەن!

 

ماڵپهڕی شوان حهسهن

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک