٩\٩\٢٠١٣
''تۆ''نەبوون،
یانی کاولبوونی دونیا!

هێمن حەمە جەزا
باشه بڕۆ!
به‌ڵام هه‌رگیز ناهێڵم،
له کن من،
له نێو دڵم.. وا زوو ئاوابی!
وەختێک، لە بەرخۆوە و
لە ژێر لێوەوە ئەمەم بە خۆم دەگووت،
هێشتاکە لەسەر تەختی خەوەکەم ڕاکشابووم!
هەر بەدەم سیگار و
"مەوجی ئەشک"*ەوە،
چۆرتی ئەم نەشئەگییە نەفرەتییەم لێئەدا!
نە جارێک..
نە دووان و
نە دە!
زەنگت بۆ لێدام و
بە غەمگینییەکەوە گوتت:
بە هیچ شتێک تەواو نابێت.. ئەم ڕۆژانە!
منیش.. بەوپەڕی بێباکییەوە،
لە تۆ و
لە خۆم و
لە دونیا.. گوتم:
ئاهـ.. ئیبلیسم،
چ زستانێکی سارد لە مندایە و
چ هاوینێکی گەرمیش، لە تۆدا!
خودایە..
دیسانه‌وه خۆر،
له‌ودیو په‌نجه‌ره‌ی ته‌نهایمه‌وه هه‌ڵهاته‌وه و
تۆش.. وه‌ک عاده‌تی هه‌میشه‌یت،
خۆت کرده‌وه به خه‌یاڵما!
ئیدی،
چی ڕوو ده‌دا.. بــا ڕوو بدا!
من.. زۆرجاران گریاوم،
بەتایبەت،
کە ئێستا.. لە بارەی "تۆ"وە دەدوێم!
وه‌بیرم دێ..
هێشتاکه دونیا، وا دڵته‌نگی کڕێوه‌ی تێدا نه‌کردبوو!
ده‌مه‌و ئێواره‌یه‌ک،
به مه‌ستی.. له‌گه‌ڵ براکانم،
هه‌موو که‌ناڵەکانی ڕادێو و
"تی ڤی"یه‌کانمان، داگیر کرد و
به خه‌ڵک و خوامان گووت:
دونیا له‌وه ڕه‌شتره، که‌وا به‌و ڕووناکییه،
فریومان ئه‌دا!
دونیا له‌وه غە‌مگینتره، که‌وا به نه‌شئه‌ییه،
دێته زه‌ینمانه‌وە!
دونیا له‌وه بێ ئیمانتره، که‌وا به‌و نووره‌وه،
غافڵمان ده‌کا!
پێمانگووتن:
وەرن..
با کۆتایی به‌م عومره بێنین و
هه‌ر ئه‌م ئێواره‌یه، خۆمان بکوژین!
با بچینه نێو ڕه‌زان و
به ماڵ و مناڵه‌وه، خۆمان زینده به‌چاڵ بکه‌ین!
با بێنه کۆڵان و
له‌ژێر تریفه‌ی ئه‌م مانگه‌شه‌وەیا، خۆمان هه‌ڵواسین!
ئیبلیسم.. "توبیی و خودا"*
دره‌نگ نییه، جێم مه‌هێڵه!
ئاخر من،
گه‌لێک قسانم له سینه‌دا ماون.. بۆ ووتن!
ده‌زانم تۆش،
گه‌لێک بیانوت هه‌ن.. بۆ ڕۆیشتن!
من..
تاریکی وه‌هام دیوه،
به باسی ڕووناکی.. دڵی تێکه‌ڵ هاتووە!
خامۆشی وه‌هام دیوه،
ماڵه‌که‌ی پڕبووه.. له گۆرانی!
ئومێدی وه‌هام دیوه،
به به‌رچاوی عاله‌مه‌وه.. خۆی کوشتووە!
جوانیم دیتوه،
له سه‌رما.. ڕه‌ق هه‌ڵهاتووە!
بێده‌نگیم دیتوه،
داستانی.. له‌سه‌ر گیانی هه‌ڵکه‌ندووە!
دڵته‌گیم دیتوه،
هه‌میشه مه‌ستبووه.. به پێکه‌نین!
"ده‌مه شێر"م بینیوە..
به شیعره‌کانی "مه‌ولانا"، زمانی پژاوە!
"خیابان"م بینیوە..
ئه‌وده‌مه‌ی دڵخۆشبایه، ده‌یگه‌یانیته جێ!
"باران"م بینیوە..
ئه‌گه‌ر قسه‌ی خۆشت بۆ نه‌کردبایە، بوغزی ده‌کرد!
من..
گه‌لێ قسانم ماون، بۆ ووتن!
دره‌نگ نییه.. جێم مه‌هێڵه!
ئاهـ.. خودایه،
دیسانه‌وه ئه‌م "بـــــــا"یه، هه‌ڵی کردەوە!
دیسانەوە ئەم کەڵکەڵەیە، لەسەرتی دایەوە!
ئاخر..
تۆ ده‌زانی،
هه‌ڵکردنی "بـــا" یانی چی؟
تۆ ده‌زانی،
بارینی باران و
هه‌ڵهاتنی خۆر یانی چی؟
تۆ ده‌زانی،
شپرزه‌بوون له‌ناو خۆتا و
ته‌وللا بوون له ماڵ و
پشتکردنه دونیا.. یانی چی؟
نا.. "تـۆ" نازانـی!
تۆ نه‌بوون، یانی کاول بوون دونیا!
تۆ نه‌بوون، یانی ئاوه‌ژوبوونه‌وه‌ی وجود!
تۆ نه‌بوون، یانی بێ‌ئومێد بوونی خودا!
تۆ نه‌بوون،
یانی هه‌ڕاج بوون!
یانی تاریک داهاتن!
یانی بێ ئه‌رزشی!
تۆ نه‌بوون،
یانی..
کۆتایی و
مه‌رگ و
خودکوژی!
باشه..
ئێستا ئیدی تۆ که ده‌ڕۆی،
بڕۆ.. جێمبهێڵە!
به‌ڵام من هه‌رگیز ناهێڵم،
له کن من،
له نێو دڵم.. وا زوو ئــــاوابی!
چونکە دڵنیام،
ژیان دەردێکە..
تەنها لە ڕێی ئەفسانەوە، تەحەمول دەکرێ!
تۆش.. ئەی ئیبلیسی ئەفسانەیم،
تەنها یەکجار،
یەکجاری دی وەرەوە
لەبەر من نـــــــــا،
"هەورییەکەی کۆڵت، لێرە ماوە جێ"*!
ئیدی،
چی ڕوو ده‌دا.. با ڕوو بدا!
من.. خۆ ڕادێنم!
من.. خۆ ڕاده‌گرم!
مانگی
٥
-
٧\٢٠١٣
hemn_hamajaza@yahoo.com
|