٢٨\٧\٢٠١٤
تۆ نەتتوانی لەسەر شاچلی خەونەکانم دابنیشی.

سابات
تۆ لە
واتای ژنبوونم نەگەیشتی
لە ئاوێنەی پاکی روحی منت نەڕوانی
نەتتوانی نهێنیی دەريای چاوەکانم بزانی
درک بە ميهرەبانییم بکەی...
نەتتوانی دەسمالی چاوەڕوانییم
لە دەستەکانت توندتر و توندتر گرێ بدەی
نەتتوانی لەسەر شاچلی دڵم دانیشی و
گۆرانی بۆ نامۆییمان بچڕی...
تۆ باڵندەیەکی سەرەڕۆ بووی
هێلانەی
دڵدارییمانت سوتاند
گڕت لە خەرمانی
ئەوينمان بەردا...
تۆ رۆیشتی ئەی نا ميهرەبان
بەڵام نەتتوانی پەی بە نهێنییەکانی ژنبوونی من ببەی
نەتتوانی ببیە کەمانچەژەنێک
هەر رۆژەوە ئاوازێک لەسەر جەستەی شەکەتم بژەنی
نەتتوانی پەنجەکانت وا رابێنی
تەنیا لە نێو تاڵە مووەکانی من سەما بکەن...
تۆ نەتتوانی ئەی ناميهرەبان
نەتتوانی پەی بە نهێنییەکانی ژنبوونی من ببەی
بۆيە بە سەرلێشێوایی ئەو هەوارەت جێهێشت و
دەستی سووربووت بە خۆێنی دڵـم
بە ئاگری ناميهرەبانیی سوتاند...
تۆ رۆیشتی بەڵام چاک بزانە
نەتتوانی پەی بە
نهێنییەکانی ژنبوونی من ببەی
نەتتوانی دێر بە دێر پەرتووکی چاوەکانم بخوێنیەوە
نەتتوانی جياوازیی نێوان ژنبوونی من و مێبوونی ئەوان بکەی
ئەی ناميهرەبان
تۆ واتزانی منيش چیڕۆکێکی ئاساییم
هەر چۆنت بووێ دەمخوێنیەوە و
لە کوێش وەڕس ببی
ئیدی فەرامۆشی بکەی...
نەتزانی ئەی نامهيرەبان
ژنبوونی من سەرت لێدەشێوێنی و
بە پەنجەکانی چاڵی
بەدبەختییت هەڵدەکەنی
ئەی ناميهرەبان
نەتتوانی پەی بە
نهێنیی
ژ ن ب وو ن ی م ن ب ب ە ی...
ن
ت
ت
و
ا
ن
ی
ههولێر
sabatazad1@gmail.com
|