٧\٦\٢٠١٠
تۆپارانکردنی
ناوچه‌کانی کوردستان له‌لایه‌ن ڕژێمی ئسلامی ئێرانه‌وه ئیدانه و مه‌حکوم
ده‌که‌ین.
ڕژێمی ئسلامی ئێران ماوه‌یه‌که که‌وتۆته هێرش و تۆپارانکردنی گوند و
ناوچه‌کانی کوردستانی باشور، که به هۆیه‌وه سه‌دان خێران ئاواره‌و
ماڵ وێرانابوون، ئه‌م هێرشه جگه‌له‌وه‌ی که له رووی ده‌رونیه‌وه‌و
ترس و تۆقاندنێکی زۆری چاندوه له ناو خه‌ڵکێکی سڤیلدا، له‌هه‌مانکاتدا
زیانی ماڵی و گیانیشی لێکه‌وتۆته‌وه. چه‌ندین گوند چۆڵ کراوان و به‌ره‌و
قوڵایی ناوچه‌کانی کوردستان ده‌ربه‌ده‌ر بوون و وازیان له‌ژیانی ئاسایی
خۆیان هێناوه بۆ ڕزگارکردنی خۆیان و منداڵه‌کانیان به‌لای که‌مه‌وه،
که‌هه‌موو ماڵ وسامان وباخ و باخات و کێڵگه‌یان له‌به‌رده‌م هێرشی
پاسداران و ئه‌رته‌شی ڕژێمی ئێران‌دا به‌جێ هیشتوه.
ئێمه له‌کاتێکدا ئه‌م هێرشه ناڕه‌وایه‌ی ڕژێمی ئێران ئیدانه و مه‌حکوم
ده‌که‌ین،داواش ده‌که‌ین له حکومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستان چیتر له‌م
ده‌ستدرێژیانه بێده‌نگ و ئه‌م کاره ناڕه‌وایه قبوڵ نه‌که‌ن. هه‌ربێده‌نگیه‌ک
له‌ئاستی ئه‌م هێرشه ناڕه‌وایه‌کار وئه‌دای په‌رله‌مان وحکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان ده‌خاته ژێر پرسیاروه. ده‌بێت کوردستان و خه‌ڵکی دانیشوانی
ده‌ربه‌ده‌ری ئه‌وگونده سه‌رسنوریانه کێ بێت خاوه‌نیان جگه له‌حکومه‌ت‌وپه‌رله‌مانی
کوردستان وسه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان که به‌داخه‌وه له‌م کاته
هه‌ستیاره‌دا له‌سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتدایه، هه‌رچه‌نده ئه‌م سه‌ردانه‌ی
سه‌رکۆکی هه‌رێم هیچ بیانویه‌ک نادا به‌ده‌سته‌وه بۆ بێده‌نگی له
ئاستی ئه‌م تاوانه‌ی ده‌رهه‌ق به گه‌لی کورد ده‌کرێت.
ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی کوردستان قسه‌کردن له‌سه‌رئازادیه‌کان وفه‌راهه‌مکردنی
عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی وگه‌نده‌ڵی ئیداری وحیزبی کوردستاندا به‌موزایه‌ده‌ی
سیاسی بزانێت، ئه‌ی هه‌ڵوێستی به‌رانبه‌ر هاواری خه‌ڵکێکی لێقه‌وماو
وپشتوایانیه‌کانیان له‌لایه‌ن ڕێکخروه مه‌ده‌نیه‌کان و ڕۆژنامه نوسان
و ڕۆشنبیرانه‌وه چی ده بێت..؟ به‌پێچه‌وانه‌وه په‌رله‌مان و حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان ئه‌رکێتی له‌م ده‌ستدرێژیانه بیچده‌نگ نه‌بێت ..
؟!!
ئێمه پێمان وایه به‌رپرسیارێتی جددی و هه‌وڵدان بۆ ڕاگرتنی ئه‌و
تۆپارانکردنه ئه‌رکی په‌رله‌مانی کوردستانه‌و ئه‌و لێی به‌رپرسیاره،
بۆیه داواکارین که له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نا ئاسایدا ڕێگه‌ی یاسای و
دبلۆماسی بگرێته به‌رو ناوه‌نده‌کانی جیهان‌و نێوده‌وڵه‌تی لێ
ئاگاداربکاته‌وه له‌پێناوی راوه‌ستاندنی ئه‌و تۆپبارانه‌و، سه‌لامه‌تی
گیانی خه‌ڵکی گوندنشینه‌کانی سه‌رسنوری کوردستان به‌هه‌ندبگرێ‌و له
به‌رده‌م ئه‌وهێرشه ناره‌وایانه‌ی ڕژێمی ئێران‌دا چی‌دی به‌بێده‌نگی
نه‌مێنێته‌وه.
ناوندی هه‌ڵه‌بجه
دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک.
www.chak.info chak.org@gmail.com
|