٣\٩\٢٠١١
تۆپبارانی قه‌ندیل
و بێ هه‌ڵوێستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان!

ئاواره ئه‌مین
له‌م چه‌ند ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا له ( قه‌ندیل ) تۆپباران بوو ، ئاگر
له دارستان و ڕه‌ز و چیمه‌نمان به‌ربوو ، خه‌ڵکانێکی زۆر ئاواره‌بوون
و هاوڵاتیانی بێ به‌رپه‌رچ و بێ تاوان بوونه قوربانی ، که‌چی له‌ولاوه
هێزه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێکی کوردستان ڕووه‌و ناوچه جێ ناکۆکه‌کان که‌وتنه‌ڕێ
و که‌یسی چه‌ندین ساڵه‌ی ڕابردوو که به ده‌یان ملیۆن دۆلاری بۆ سه‌رفکراوه
، له‌و ئان و ساته‌دا که‌یسه‌که‌یان زیندوو کرده‌وه و به قسه‌ی خۆیان
بێت به هانای ئه‌و کوردانه‌وه‌چوون که‌کراونه‌ته ئامانج له‌لایه‌ن
گروپه تیرۆریسته‌کان و عه‌ره‌به شۆڤێنیه‌کان !
کێشه‌کان والێده‌که‌ن تاکوو ته‌پو تۆزی دنیای له‌سه‌رده‌نیشێت و دوواتر
که‌س تاقه‌تی نه‌مێنێت پاکی بکاته‌وه . ئه‌گه‌ر له‌کاتی خۆیدا وواته
له ساڵی 2003 بۆ 2004 ناوچه‌دابڕێنراوه‌کانی باشوری کوردستان یه‌کلایی
کرابووایه‌وه‌و هێزێک به به‌رده‌وامی و به یاسایی له‌وێ جێگیربکرایه
ئه‌مڕۆ کارنه‌ده‌گه‌یشته ئه‌و کاره‌ی که خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تی ناوچه‌ی
جه‌له‌ولاو سه‌عدیه له‌لایه‌ن گروپه تیێرۆریسته‌کانه‌وه بکرێنه
ئامانج و جارێکی‌تر له‌سه‌ر زێدی خۆیان ئاواره ببنه‌وه و نه ده‌سه‌ڵاتی
کوردیش پێویستی به‌وه‌نه‌ده‌بوو هێز له‌وکاته‌دا ڕه‌وانه‌ی ئه‌و
ناوچانه بکات و له‌ولاشه‌وه بناری قه‌ندیل به‌ده‌ست فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی
تورکیاوه بناڵێنێت .
من ناڵێم با کورد شه‌ڕی تورکیا بکات ، چونکه
له شه‌ڕدا هه‌موومان دۆڕاوین و کێشه‌کان ئاڵۆزترده‌بن و خه‌ڵکێکی
ئێجگار زۆر ده‌بێته قوربانی وه هه‌مووشمان ئه‌و ڕاستیه ده‌زانین
هێزێکی وه‌ک ئه‌مڕۆی حکومه‌تی کوردی له ئاست ئه‌و قه‌باره زلهێزیه‌ی
تورکیا دانیه ، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی تورکیا ده‌یکات
بێده‌نگی و پرۆتۆستۆکردن به‌سنیه .
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ ده‌ستدرێژیه‌کانی تورکیا و
ئیران نه‌دۆزێته‌وه ئه‌وا له ئاینده‌دا ، ئه‌گه‌ر بێت و ( په‌که‌که
و پژاک ) باره‌گاکانیان له قه‌ندیلیش نه‌مێنێت ، له‌و بڕوایه‌دام بۆ
تێکدانی ڕه‌وشی هه‌رێمی کوردستان ئێران به هه‌ماهه‌نگی تورکیا چیا به‌رزه‌کانی
قه‌ندیل له‌ژێر کۆنتڕۆڵی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌رده‌هێنن و ده‌یکه‌ن به
مۆڵگه‌ی ( تێرۆریستان ) و باشوری کوردستان له به‌رفراوانی و له به‌هێزبووندا
ده‌یبه‌ستنه‌وه به‌و خاڵه چه‌قبه‌ستوه‌ی که ده‌یان ساڵه خۆراک و سه‌وزه‌و
میوه‌مان له ڕێگای سنوره‌کانی ئێران و تورکیاوه بۆ ڕه‌وانه ده‌کرێت
.
چونکه بناری قه‌ندیل بۆ سه‌وزه و میوه‌و به‌رهه‌می شیری و گه‌نم و جۆ
توانای وه‌به‌رهه‌مهێنانی له ئاستێکی زۆر به‌رزدایه ، وه هه‌میشه
ناوچه‌یه‌کی ستراتیژی بووه بۆ گه‌لی کورد له ڕوانگه‌ی پاراستنی خاکی
هه‌رێم و شوێنێکی گه‌شتیاریشه که ساڵانه به هه‌زاران گه‌شتیار ڕوو
له‌و ناوچانه ده‌که‌ن . به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م ناوچه‌یه ببێته
ناوچه‌یه‌کی مه‌ترسیدار و گروپه تێرۆریستیه‌کان له‌وێیا جێگیربکرێن ئه‌وا
خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه چۆلده‌که‌ن و به‌مه‌ش زه‌ره‌رو زیانێکی ئابوری
به‌ر هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌وێت .
بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی په‌که‌که له‌گه‌ڵ تورکیادا ، پێویسته ده‌سه‌ڵاتی
کوردی ڕێکاره دیبلۆماسی و په‌یوه‌ندیه ستراتیژیه‌کانی نێوان هه‌رێم و
تورکیا گرێبداته‌وه به‌و ناکۆکی و کێشانه‌ی که ئه‌مڕۆ ڕوبه‌ڕومان
بوونه‌ته‌وه . هه‌رگیز کێشه‌کان به‌وه چاره‌سه‌رنابن به ده‌رکردنی
په‌که‌که له‌و ناوچانه ، چونکه وه‌ک مافێکی سروشتی په‌که‌که مافی
خۆیه‌تی له‌و ناوچانه بمێننه‌وه به‌ڵام ناشکرێت له‌ژێر سێبه‌ری هه‌رێمی
کوردستانه‌وه هێرشی تورکیا و ئیران بکرێت ، چونکه ئه‌وه زه‌نگێکی
زۆر مه‌ترسی داره له‌به‌رده‌م حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ، ئه‌وکات سێ
ڕێگا له‌به‌رده‌م هه‌رێمدا ده‌بێت یه‌که‌م :
شه‌ڕی په‌که‌که ئه‌وه‌شیان شه‌ڕێکی نه‌خوازراوه‌و بڕواناکه‌م ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی هه‌رێم له‌و ئاسته نزمه‌دابن جارێکی‌تر شه‌ڕی کورد بکه‌نه‌وه .
خاڵی دووه‌میان : شه‌ڕی تورکیا ئه‌وه‌شیان شه‌ڕێکه له به‌رژه‌وه‌ندی
هیچ لایه‌نێکدا نیه و به دڵنیاییه‌وه هه‌رێم توانای به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی
تورکیای نابێت .
خاڵی سێیه‌م : قبوڵکردنی ئه‌و هێرشانه‌یه ، وه ڕێگه‌دانیش به‌و
هێرشانه له ڕوانگه‌ی نیشتیمانیه‌وه خیانه‌تێکی نه‌ته‌وه‌ییه .
بۆیه پێویسته ئه‌مڕۆ ( پ ک ک ) ئاگربه‌ست درێژبکاته‌وه‌و بۆئه‌وه‌ی
هه‌رێمی کوردستان ناچارنه‌کرێت به هه‌ڵبژاردنی یه‌کێک له‌و خاڵانه ،
چونکه جارێ ڕێگای دیبلۆماسیه‌ت ماوه که حکومه‌تی هه‌رێم بیگرێته‌به‌ر
.
ئه‌رکی ئه‌مڕۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ، به بڕوای من و زۆرینه‌ی
شه‌قام و به ڕای چاودێرانی سیاسیه‌وه پێویسته هه‌ڕه‌شه‌ی بایکۆتکردن
و داخستنی سنوره‌کان و بلۆککردنی هه‌رچی کۆمپانیای ئه‌و دوو وڵاته‌یه
له ناو هه‌رێمدا کارده‌که‌ن ، لێره‌دا به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌و دوو
وڵاته مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌ی ده‌که‌وێته‌سه‌ر و زه‌ره‌رو زیانێکی زۆر
له ئابوری ئه‌و دوو وڵاته‌ده‌دات ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌کرا ئه‌وا هه‌م
ئێران و هه‌میش تورکیا به به‌رگی ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته شه‌ڕانگێز‌یه به‌ناچاری
فڕێده‌دن و بیر له ڕێگه‌چاره‌یه‌کیتر ده‌که‌نه‌وه.
awaraamin@hotmail.com
|