٢٤\٨\٢٠١١ تۆپبارانکردنی ناوچە سنوورییهکان کێشەی هەموو نەتەوەی کوردە.
هۆشیار وەلی
ماوەیەکە هەریەک لە وڵاتی تورکیا و کۆماری ئیسلامی ئێران بەچڕی کەوتونەتە تۆپبارانکردنی ناوچەسنوریەکانی هەرێمی کوردستان بەبیانوی بونی گرێلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و پژاک .هەر بەهۆی ئەم تۆپبارانکردنەوە چەندین ڕەز و باخی هاوڵاتیانی ئەو سنورە سوتێنراون و خەڵکەکەیشی ئاوارە بونە و زەرەر و زیانێکی ماڵی و مرۆیی زۆری گەیاندوە بە خەڵکی بێ دیفاعی ئەو دەڤەرە. لەدوای ڕاپەرینە مەزنەکەی بەهاری ساڵی 1991وە تاوەکو ئەمڕۆ چەندین جار ناوچە سنوریەکان لەلایەن هەردوو وڵاتی ناوبراو تۆپباران کراوە و زۆرجاریش سنورەکان بەزێنراون.
گومان لەوەدا نیە کە ئەمە خۆی لە خۆیدا پێشێل کردنی یاسای نێو دەوڵەتیە کە نەتەوە یەکگرتوەکان لە ساڵی 1945 لەدوای جەنگی جیهانی دوەمەوە بریاریان لە سەر داوە ، ئەمەش لە کاتێکدایە هەردوو وڵاتی ناوبراو دڵنیان لەوەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان خاوەن ئەو چەک و جبەخانە پێشکەوتوەی نیە تاوەکو سنورەکانی خۆی بیپارێزێت ، بۆ ئەم مەبەستەش حکومەتی ناوەندی بەغدا تاوەکو ئێستا هەڵوێستی خۆی نە نواندوە بۆیە پێویست وابوو لیژنەیەکی تایبەتی پێکبهێنایە و سەردانی ناوچە سنوریەکانی بکردایە و هەوڵی دیبلۆماسی خۆی بخستایەگڕ و سەردانی هەر یەک لە وڵاتانی کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری تورکیای کردایە لەسەر مێزی گفتوگۆ ئەم کێشەیەی بورژاندایە و چارەسەرێکی گونجاوی بۆ بدۆزیایەوە .بەلام تا ئێستا بەتەنگ ئەم کێشەیەوە نەهاتوە کە ئەمەش ئەرکی سەرەکی حکومەتی عێراقی فیدراڵە،ئەوەی جێگای داخە بەهۆی ئەم بارودۆخەی ئەمڕۆی کوردستانی گرتوەتەوە چەند لایەنەێکی سیاسی لە کوردستان ئەم هەلەیان قواستوەتەوە بۆ مەرامی سیاسی خویان بەردەوام لە کەناڵە ڕاگەیاندنەکانیانەوە حکومەتی هەرێمی کردستانی پێ تاوانباردەکەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین جار هەڵوێستس خۆی نواندوە ، من ناڵیم حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمتەر خەم نیە ،بەلام وەک لە سەرەتا ئاماژەم پێی کرد حکومەتی هەرێمی کوردستان خاوەن ئەو چەک و جبەخانە پێشکەوتوەی نیە تاوەکو سنورەکانیی خۆی بیپارێزێت ، بەڵام ئەو چەند لایەنە بۆ مەرامی سیاسی خۆیان ئەم هەلەیان قواستوەتەوە.
ئەم کێشەیەش تەنها کێشەی دەسەڵات نیە بەڵکو
کێشەی هەموو نەتەوەی کوردە بۆیە پێویستە لە سەرهەموو تاکێکی کورد لە
سەرانسەری کوردستانی گەورە خۆپیشاندان ئەنجام بدەین هەموو لایەنە
سیاسیەکانی کوردستان لەم رۆ ژەدا دەست بخەنە دەستی یەک بۆ چارەسەرکردنی
و ئەرکێکە لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان چیتر چاوەڕوانی حکومەتی
ناوەندی بەغداوە نەکات و هەوڵی خۆی بخاتەگڕ بۆ چارەسەر کردنی کێشەکە ،
لیژنەیەکی تایبەت پێکبهێنێت و خەڵکە زیانلێکرا و لێقەوماو و ئاوارەکان
و بریندارەکان بەسەرکاتەوە و قەرەبویان کاتەوە ،و داوای هاوکاری لە
نەتەوە یەگرتوەکان و ڕایگشتی بکات تا ڕای خۆیان دەربڕن چیتر ڕێگە نەدەن
بەرامبە ئەم پێشێلکاری و زوڵمەی بەرامبەر نەتەوەی کورد ئەنجام ئەدرێت ،
|