Text Box:  

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک
 

 


الاتحاد العام اللاجئین العراقیین
فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQ REFUGEES-IFIR

_____________________________________________________________________________
 

تۆپباران و هێرشەکانی تورکیا

بۆ سەر خەڵکی بێ دیفاعی کوردستانی عیراق

بەتوندی ئیدانە دەکەین !


دوابەدوای ماوەیەک هەڕەشەو گوڕەشەکردنی حکومەتی تورکیا بۆ لەشکرکێشی کردنە سەر کوردستانی عیراق ، دوابەدوای جیگیرکردنی زیاتر لە سەد هەزار سەربازو تۆپ وتانگ وجەبەخانەیەکی گەورە لەناوچە سنووریەکان و دوابەدوای بڕیاری پەرلەمانی تورکیا، سەرلەبەیانی دوێنی ڕێکەتی 16/ 12/2997 هێرش وشەڕوکوشتاری حکومەتی تورکیا بۆ کودرستانی عیراق، بەپشتکیری حکومەتی ئەمەریکا دەستی پێکرد. ئەم هێرشە سەرەتا بەبەزاندنی ناوچە سنووریەکانەوە دەستی پێکرد لەلایەن تەیارە جەنگیەکانی حکومەتی تورکیا کە بۆ ماوەی چەند کاتژمیریک دەیان تەیارەی جەنگی بۆردمانی زیاتر لە 15 لادێی ناوچە سنووریەکانی کردو هاوکات تۆپخانەکانی سوپای تورکیا تۆپ بارانێکی چرۆپری ئەو ناوچانەی کرد کە سەرباری کوشتنی چەند هاولاتیەک و برینداربوونی دەیان کەسی تر هەروەها زەرەوزیانێکی ماڵی زۆریشی بەدوای خۆشیدا کێشاو هاوکات خەڵکی ئەم ناوچانە جارێکیکە ناچار بە ئاوارە بوون و بەجێ هیشتنی ماڵ و حاڵی خۆیا بوون ! لەماوەی 16 ساڵی ڕابردودا ئەمە نە یەکەم جارەو نەدواین جارە کەحکومەتی سەرکوتگەری تورکیا بەبەهانەی بوونی هێزەکانی p.k.k بۆردمانی ناوچە سنووریەکانی کوردستانی عیراق دەکات وهێرش ولەشکرکێشی خۆی درێژە پێدەدات و هەزاران خێزان ناچار بەئاوارەبوون دەکات و پۆل پۆل خەلکی ئەم ناوچانە دەکاتە قوربانی سیاسەتی شەرفرۆشانەی خۆی. جیاوازیەک کە لە هێرش و پەلاماردانەکانی ئەم جارەیاندا هەیانە ئەوەیە کەتورکیا دەیەوێ سوود لەبارودۆخی سیاسی ئەمڕۆی عیراق وەرگرێ بۆ بەدەستهینانی ئیمتیازیکی زیاترو بەحساب هێنانی وەک یەکیک لەلایەنەکانی هاوکێشەی سیاسی ناوچەکە ئەویش بەنرخی قوربانی کردن وکوشتارو ئاوارەکردنی خەڵکی کوردستانی عیراق . ڕۆشنە کە ئەم پەلاماردان و تۆبارانە دەکرێ تەنیا هەنگاوێکی سەرەتای بێت بۆ هێرش ولەشکرکێشی یەکجارەکی بۆ ناوقولای کودرستانی عیراق کە ئەمە ئەگەرێکی مەترسیداری بەردەوامە بەتایبەت لەکاتیکدا کە نەک ئەم هەڵوێستە بووە سیاسەتی ڕەسمی پەرلەمانی ئەم حکومەتی تورکیا بەڵکو بە کردەوە حکومەتی ئەمریکا پشتگیری تەواوی خۆی بۆ ئەم سیاسەتە دەربڕی کە ئەمەش تەنیا مانای قوربانی کردنی خەلکی کوردستانی عیراقە لە جەرگەی مامەڵەو ڕێکەتنەکانی نێوان حکومەتی تورکیا و حکومەتی ئەمەریکادا .
بۆیە ئێمە وەک فیدراسیونی سەرتاسەری پەنابەرانی عیراقی سەباری ئیدانەکردنی توندی ئەم دەستدرێژی و تۆپ باران وکوشتارە هەروەها ئاوارەکردن ونائەمن کردنی ژیانی دانیشتونی خەڵکی ئەم ناوچانە بە تووندی ئیدانە دەکەین وئەم کردەوانە وەک یەکێک لەهۆکارە سەرەکیەکانی نائەمن بوونی ژیانی خەڵکی ناوچەکەو ناچارکرد نیان بەڕووکردنە هەندەران وئاوارەبوون لەقەلەمی دەدەین وداوا لەهەموو حزب ولایەن ونیهادە نێونەتەوەیەکان دەکەین کە بە تووندی نارەزایەتی خۆیان دژ بەم دەستدرێژی و کردەوە سەرکوتگەرانەی حکومەتی تورکیا دەربرن !

 

فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عیراقی

17/12/ 2007

__________________________________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575،ILFOD، IG1 3BZ، LONDON UK Tel:0044 7856032991
00447895636633،0041787557786،004799387599،003584404464905